له دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو كاتژمیَری له‌نیَوان هه‌ندیَك له ئه‌ندامانی رِیَكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كه له شاری سلیَمانی ئه‌نجامده‌دریَت به‌مه‌به‌ستی تاوتویَكردنی پرۆژه‌كه ،به‌گه‌رمی ده‌ست خۆشی له ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌نته‌ری مندالاَن ده‌كریَت و له لایه‌ن سه‌روَكی كۆمه‌ڵه‌ی ئینسانی عیَراقی و ریَكخراوی (Development & Peace)ی كه‌نه‌دییه‌وه خه‌لاَتی ریَزلیَنانی پیَده‌به‌خشریَت، پاشان پرۆژه‌كه ئاراسته‌ی چه‌ند لایه‌ن و ریَكخراویَكی نیَو ده‌وڵه‌تی ده‌كریَت. بیروَكه‌ی پروَژه‌كه بریتیه له كردنه‌وه‌ی خولیَكی رِاهیَنان بوَ په‌نجا (50) كه‌س له گه‌وره ئه‌فسه‌رانی پوَلیسی شاری كه‌ركوك له ریَگای ۆركشوَپیَكه‌وه،كه‌سانی به‌شداربوو له خوله‌كه له پیَنج بنكه‌ی پوَلیس هه‌ڵده‌بژیَردریَن و بوَ ماوه‌ی هه‌شت رِوَژ راهیَنانیان پیَده‌كریَت له سه‌ر چوَنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ خوَپیشانده‌راندا به‌پیَی رِه‌چاوكرنی مافه‌كانی مروَوڤ ،هه‌روه‌ها له خوله‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر مافه‌كانی مندالاَن ده‌كریَته‌وه و قه‌ده‌غه‌كردنی به‌شداریپیَكردنی منالاَن له هه‌رخوَپیشاندانیَكدا رِاده‌گه‌یه‌ندریَت. بیروَكه‌ی پروَژه‌كه له‌وه‌وه هاتووه كه مندالاَن له شاری كه‌ركوك به‌تایبه‌ت به‌كارده‌هیَندریَن وه‌ك قه‌لغانیَك به‌مه‌به‌ستی ئامانجی سیاسی و ململانیی نه‌ته‌وه‌یی، بیرۆكه‌ی ئه‌م كار‌و پرۆژه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه كه ژیانی منداڵان پاریَزراو بیَت له كایه سیاسیه‌كان و وه هه‌ر جۆره هه‌رِه‌شه‌یه‌ك بپاریَزریَن.
ئه‌ندامی سه‌نته‌ری منداڵان له كه‌ركوك (پیَشكه‌وت ئه‌دهه‌م) خه‌ڵاتی رِیَزلیَنانی پیَبه‌خشرا..!!
پیَشكه‌وت ئه‌دهه‌م كه یه‌كیَكه له ئه‌ندامانی سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی مندالاَن له كه‌ركوك، به‌هۆی دارِشتنی و بیرۆكه‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌وه كه ئاره‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی رِیَكخراوی ئینسانی (Development&Peace) ده‌كات