سه‌باره‌ت به‌كیَشه‌كانی پرۆسه‌ی
په‌روه‌رده‌و فیَركردن ...
مه‌ڵبه‌ندی كازیوه‌ی كه‌ركوك بۆ مناڵان ، به هاوكاری سه‌نته‌ری مناڵان سمیناریَكی
بۆ شیَرزاد فاتح ساز كرد .
سه‌رله‌به‌یانی رِءۆژی 11 ی ینایر ی 2007 له هۆڵی كتیَبخانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی كازیوه
بۆ مناڵان لقی كه‌ركوك و به هاوكاری سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی مناڵان له
كه‌ركوك، سه‌باره‌ت به كیَشه‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فیَركردن سمیناریَكی بۆ
شیَرزاد فاتح به‌رپرسی سه‌نته‌ری مناڵان له سوید سازكرد، سمیناره‌كه له لایه‌ن
به‌رِیَز مامۆستا ئاكۆ له مه‌ڵبه‌ندی كازیوه‌و به ئاماده‌بوونی به‌رِیَزان
مامۆستا نه‌جمه‌دین به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كازیوه ، هاژه ئه‌حمه‌د به‌رپرسی
سه‌نته‌ری گه‌نجان له كه‌ركوك، ئازاد ئه‌حمه‌د به‌رپرسی سه‌نته‌ری مناڵان له
عیَراق و هه‌یسه‌م محه‌مه‌د به‌رپرسی سه‌نته‌ری مناڵان له كه‌ركوك به‌رِیَوه چوو.
له له‌سه‌ره‌تاداو دوای به‌خیَرهاتنی میوانه‌كان له لایه‌ن مامۆستا ئاكۆ وه
كورته‌یه‌كی ناساندن له ژیان و كار‌و به‌رهه‌مه‌كانی شیَرزاد فاتح بۆ ئاماده‌بووان
باس كرد. پاشان شیَرزاد فاتح چووه سه‌رباسه‌كه‌ی و سه‌باره‌ت به میَژووی پرۆسه‌ی
په‌روه‌روده‌و فیَركردن له‌عیَراق وكوردستاندا ، كه‌م و كورِی و كیَشه‌كانی ئه‌م
پرۆسه‌یه، ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه‌به‌سه‌ر مناڵاندا هاتووه‌و له سایه‌ی
كاریگه‌ری ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا كه ده‌یان نه‌وه به سه‌قه‌تی و پرِ له توندوتیژی
په‌روه‌رده بوون ، وه نیشاندانی ویَنه‌ی چه‌ندین مناڵ له‌وانه‌ی له‌ئه‌نجامی
توندوتیژی له قوتابخانه‌كانی كوردستاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و، خۆیان كوشتووه
یان سوتاندووه یان پۆله‌كانی خویَندنیان به‌جیَهیَڵاوه..هتد. له به‌شی دووه‌می
باسه‌كه‌یدا شیَرزاد فاتح دوای ئه‌وه‌ی باسی له كیَشه‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و
فیَركردن كرد، چووه سه‌رباسی ئه‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ر چییه‌و ده‌بیَ چی بكه‌ین بۆ
ئه‌وه‌ی كه‌چیتر مناڵانمان به‌سه‌قه‌تی فیَرو په‌روه‌رده نه‌كریَن؟! وه بۆ
ئه‌وه‌ی كه چیتر مناڵانمان له‌سه‌ر بنه‌مای توندوتیژی رِانه‌هیَندریَن، له‌م
به‌شه‌ی قسه‌كانیدا شیَرزاد فاتح باسی له‌وه كرد كه ده‌بیَت ئه‌م پرۆسه‌ی
په‌روه‌رده‌و فیَركردنه‌ی كه ئه‌مرِۆ هه‌یه بگۆرِدریَت بۆ پرۆسه‌یه‌كی
پیَشكه‌وتنخوازو پاك بكریَته‌وه له ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی ، وه ده‌بیَت
پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فیَركردن به ته‌واوی له ئاین جیا بكریَته‌وه، وه جیَگه‌و
رِیَگه‌ی مناڵان له‌پرۆسه‌یه‌دا ده‌بیَت جیَگه‌یه‌كی ئینسانی به‌رزو شیاو بیَت و
رِای قوتابیان و خویَندكاران به‌هه‌موو شیَوه‌یه‌ك رِیَزی لیَبگیریَت، له‌باری
زانستی و سایۆلۆژییه‌وه به زانستی سه‌رده‌م و سایكۆلۆژییه‌تیَكی مۆدیَرنی مرۆیی
ده‌وڵه‌مه‌ند بكریَت، هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه ده‌بیَت شان به‌شانی
گۆرِانكاری له‌م پرۆسه‌یه‌دا و له‌بایه‌ته‌كانی خویَندن و پیَداویستی قوتابخانه‌و
خویَندنگاكان، ئه‌بیَت ژیانی مامۆستایان له‌به‌رچاو بگریَریَت و ئاستی ژیان و
گوزه‌انی مامۆستایان له‌ئاستیَكی به‌رزدا بیَت بۆئه‌وه‌ی كه بتوانیَت ئه‌ركی
سه‌رشانی به‌پیَی پیَویست به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نیَت و ناچاربه‌وه نه‌بیَت له‌دوای
ده‌وامی قوتابخانه خه‌ریكی كاریَكی تر بیَت بۆ به‌رِیَوه‌چوونی ژیانی.
ئه‌مه‌و شیَرزاد فاتح له باسه‌كه‌یدا به‌شیَك له‌و نه‌هامه‌تییه‌نه‌ی پرۆسه‌ی
په‌روه‌رده‌وفیَركردن كه به‌سه‌ر مناڵان و لاوانماندا هاتووه بۆ كه‌مته‌رخه‌می و
بیَده‌ربه‌ستی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان گه‌رِانده‌وه كه پاش 15 ساڵ
له‌حكومرِانیان هیَشتا ئه‌م پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌وفیَركردنه وه‌ك خۆی به كۆنی
سه‌قه‌تی ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ووتی ئه‌مرِۆ له كوردستاندا مناڵان هیچ گرنگیه‌كی
ئه‌وتۆیان پیَنادریَت. هه‌ر له‌م باره‌وه‌و سه‌باره‌ت به چۆنیَتی گۆرِانكارییه‌كان
له‌م پرۆسه‌یه‌دا له‌سه‌ر سیسته‌می په‌روه‌رده‌و فیَركردن له سوید چه‌ندین
نموونه‌ی هیَنایه‌وه. جیَگای ئاماژه بۆ كردنه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
ئاماده‌ی سمیناره‌كه بوون بریتی بوون له نزیكه‌ی 50 مامۆستا له‌و مامۆستایانه‌ی
كه به نویَنه‌رانی چه‌ندین باخچه‌ی ساوایان و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی شاری
كه‌ركوك هاتبون وه چه‌ندین سه‌رپه‌رشتیاری په‌روره‌ده‌یی ئاماده‌ی
سمیناره‌كه‌بوون.
پاش پیَشكه‌ش كردنی باسه‌كه ده‌رگای پرسیار‌و گفتوگۆ له‌به‌رده‌م ئاماده‌بوواندا
كرایه‌وه، ویَرِای ئه‌وه‌ی كه به‌گشتی باسه‌كه به‌گه‌رمی پیَشوازی لیَكرا و
مایه‌ی خۆشحاڵی و پشتیوانی گه‌رمی ئاماده‌بووان بوو، چه‌ندین كه‌س له ئاماده‌بووان
و مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیار به پرسیار‌و رِوونكردنه‌وه باسه‌كانی و سمیناره‌كه‌یان
ده‌وڵه‌مه‌ند كرد. شایانی ووتنه كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك ئاماده‌ی
سمیناره‌كه‌بوون و ئیَواره‌ی هه‌مان رِۆژ له‌م باره‌وه رِیَپۆرتاژیَكیان بڵاو
كرده‌وه.