له
پیَشوازی ساڵی تازه‌ی خویَندندا
عبدالله مه‌حمود
![]()
abdulla.mahmud@gmail.com
ئه‌مرۆ یه‌كه‌مین رِۆژی
ساڵی تازه‌ی خویَندنه له‌سه‌راسه‌ری
كوردستاندا، ئه‌مرۆ به سه‌دان هه‌زار
خویَندكار رِووده‌كه‌نه‌وه قوتابخانه و
ناوه‌نده‌كانی خویَندن، هه‌روه‌ها به‌هه‌زاران
مامۆستا و كارمه‌ند له پیَشوازی ساڵی تازه‌ی
خویَندندا پیَشوازی له قوتابیان ئه‌كه‌ن.
پشووی هاوینه رِۆشت و پشوو نه‌بوو، بیَئاوی و
بیَ كاره‌بایی، نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه‌كان و
گرانی سه‌رسورِهیَنه‌ر، له سیمای زوربه‌ی
هه‌ره‌زۆری قوتابیه‌كان و مامۆستایان و
كارمه‌نداندا به‌رِۆشنی ده‌بینریَ، هه‌مووان
ده‌زانن كه ئه‌وه‌ی پیَی ووترا پشوو،
مه‌رگه‌سات بوو.
ده‌وام ده‌ست پیَده‌كات و ئیمزای 12 هه‌زار
مامۆستا، به‌مه‌به‌ستی گه‌رِانه‌وه‌ی
ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان و پیَدانی زه‌وی ء
هیَشتنه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی
برِوانامه‌كه‌یان له خوار
به‌كالۆریۆسه‌وه‌یه بۆ پۆستی به‌رِیَوه‌به‌ری
قوتابخانه‌كان، له‌به‌رده‌م یه‌كیَتی
مامۆستایان و به‌رپرسانه، چاوه‌رِوانی
وه‌ڵامن و هه‌رِه‌شه‌ی مانگرتن ئه‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌دریَته‌وه. كه‌چی
ده‌زگا به‌رپرسه‌كان هیچ نابیستن و تا ئیَستا
وه‌ڵامیان نییه.
خویَندكاران و مامۆستایان به‌ده‌ست ده‌یان و
سه‌دان گرفته‌وه ده‌ناڵیَنن، زۆری قوتابی و
كه‌می بینا، كه‌می مامۆستا، كه‌می
پیَداویستیه‌كانی قوتابخانه، كه‌می كتیَب و
ده‌فته‌رو قه‌ڵه‌م، رِه‌وشی په‌روه‌رده‌و
فیَركردنیَكی دواكه‌وتوانه‌و پرِ توندوتیژی،
كه‌می موچه‌ی مامۆستایان و كه‌م ده‌رامه‌تی
دایك و باوكانی خویَندكار، له‌گه‌ڵ ترس له
سه‌رماو بیَنه‌وتی و گرانی... هه‌مویان
یه‌خه‌ی پرۆسه‌ی خویَندنیان گرتووه.
خویَندكاران و مامۆستایان له ناو رِه‌وشیَكی
له‌وبابه‌ته‌دا ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به
ده‌وامی ساڵ. له هه‌موو گۆشه‌یه‌كی ئه‌م
دنیایه‌دا ئه‌گه‌ر خه‌به‌ریَك له ژیانی
سه‌رده‌می و پیَشكه‌وتن هه‌بیَت، ئه‌وا
خویَندكاران و پرۆسه‌ی په‌روه‌ره‌ده‌و
خویَندن، بنه‌مای بنیاتنانی پیَشكه‌وتن و
نه‌خشاندنی باشتری ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگایه.
زۆرترین بودجه‌و ئیمكانیات بۆ خویَندن و
په‌روه‌رده دابین ده‌كریَت و توانایی
هه‌مه‌چه‌شنی بۆ ته‌رخان ده‌كریَت. باشترین
دۆخی پرِ ئارام فه‌راهه‌م ده‌كریَت. ساڵ
به‌ساڵیش نه‌خشه‌و پرۆژه نویَ بۆ پیَشخستنی
داده‌نریَت و هه‌موو هه‌وڵیَك ده‌خریَته گه‌ر
تا ئاستی زانست و خویَندن به‌ره‌و سه‌ر
برِوات. به‌داخه‌وه له‌كوردستاندا ئه‌مانه
نه‌ك نیین به‌ڵكه به‌هۆی فه‌رامۆشكردنی
له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه، بۆته ویَرانه.
ژماره‌ی باره‌گا حزبیه‌كان، و ده‌زگا
هه‌مه‌رِه‌نگه‌كانی حزب چه‌ند به‌رابه‌ری
قوتابخانه‌كان، ئاماده‌ییه‌كان، ئاماده‌ییه
پیشه‌ییه‌كان، باخچه‌ی ساوایان، و زانكۆ‌و
په‌یمانگا و....كانن.
ژماره‌ی موچه‌خۆره‌كانی حزب بیَئه‌وه‌ی
خیَریَكیان بۆ كومه‌ڵگا هه‌بیَت، چه‌ند
به‌رابه‌ری ژماره‌ی مامۆستایانه.
موچه‌ی وه‌زاره‌ته زیاده‌كانی حكومه‌ت چه‌ند
به‌رابه‌ری موچه‌ی هه‌موو مامۆستایانی
كوردستانه.
پیَداویستی وه‌زاره‌ته ته‌شریفاتیه‌كانی
حكومه‌ت، چه‌ند به‌رابه‌ری پیَداویستی باخچه‌ی
ساوایان و هه‌موو ئاسته‌كانی تری خویَندنه.
پاره‌یه‌ك كه سه‌رفی پیَگه‌یاندنی كادرانی
حزبی ده‌كریَت، چه‌ند به‌رابه‌ری ئه‌و
پاره‌یه‌یه كه بۆ پیَگه‌یاندنی مامۆستایان و
پیَشكه‌وتنی ته‌خه‌سوسیان ته‌رخان ده‌كریَت.
سیما و و نه‌خشه‌ی باره‌گا حزبیه‌كان و چه‌ند
به‌رابه‌ری قوتابخانه‌و باخچه‌ی ساوایان و ...
گرنگی پیَدراوه.
هه‌موو پیَداویستیه‌كانی وه‌كو فینك كه‌ره‌وه
و گه‌رم كه‌ره‌وه بۆ گه‌رماو سه‌رما،
له‌هه‌موو دام‌و ده‌زگا حزبی و حكومیه‌كان
به‌زیاده‌وه‌هه‌ن، و خویَندكاران و قوتابیان و
مامۆستایانیش له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا، یان
زۆركه‌میان هه‌یانه یان هه‌ر نیانه.
باسی بیَ ئاو كاره‌بایی و هۆڵه‌كانی
سه‌رگه‌رمی و وه‌رزشی و تاقیگه، پیَداویستیه
سه‌ره‌تاییه‌كانی فیَركردن و په‌روه‌رده
وه‌كو كۆمپیوته‌رو هۆڵی پشودان و ....
ده‌توانریَ به‌شیَوه‌ی گشتی بووتریَت له
ئاستی نه‌بووندایه.
وه‌سائیله‌كانی هاتووچۆو ده‌ماڵه‌ی
تیَروته‌سه‌ل بۆ خویَندكاران و مامۆستایان، تا
ئیَستا خه‌ونه و ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه زۆرتر له
سوڵكه‌رانه ده‌چیَت.
بوار بۆ چیَژوه‌رگرتنی خویَندكاران و
مامۆستایان له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و
فیَركردندا، نزیكه له‌سفرو ئه‌وانه‌ی
به‌مه‌به‌ستی ده‌سترِاگه‌یشتن به زانست و
زانیاری و پیَشكه‌وتن ده‌خویَنن به‌داخه‌وه
فه‌زایه‌ك زاڵكراوه به‌سه‌ریاندا كه زۆرتر
ویَڵی تیَپه‌راندن و وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌ن
بۆ دامه‌زراندن و دابینكردنی و بژیَوی ژیانی
مه‌مره‌و مه‌ژیان. باسی كۆنی مه‌نهه‌جه‌كان و
شیَوه‌ی ووتنه‌وه‌ی ده‌رس و تاقیكردنه‌وه‌كان
و ترساندنی قوتابیان له جه‌نگی ده‌چوون و
ده‌رنه‌چوون و ده‌ره‌جه هیَناندا، جه‌نگیَكه
هیَنده‌ی رِووی له كۆتایی ساڵی خویَندنه،
نیوئه‌وه‌نده بیركردنه‌وه له ئاینده‌و
پیَشكه‌وتنی زانستی دورماوه نییه.
ترساندنی قوتابیان له‌یه‌كتری و لیَك
جیاكردنه‌وه‌ی كورِان و كچان، جیاكرنه‌وه‌ی
یاری كچانه‌و كورانه. زۆرجار په‌رِاندنی
چه‌ند به‌ش له به‌شی بایۆلۆژی و له ژیَرناوی
شه‌رم عه‌یبه‌و دواكه‌وتووی كه‌لتوریدا،
هه‌رِه‌شه‌و رِه‌قی و ته‌نانه‌ت مانه‌وه‌ی
لیَدان و سزای ناپه‌روه‌رده‌یی له
قوتابخانه‌كاندا، به‌سه‌ر خویَندكاراندا،
بیروكراتیه‌ت، .... چه‌ند به‌شیَكی ترن له
واقعیه‌تی قیَزه‌ونی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و
فیَركردن.
ساڵی تازه‌ی خویَندن، سیخناخه له‌و
رِاستیانه، ئه‌و رِاستیه تاڵانه‌ی پرۆسه‌ی
خویَندن وپه‌روه‌رده‌و زانستی هیَناوه‌ته
خواره‌وه.
ئه‌وانه‌ی لایان وایه له دۆخیَكی ئاوادا
ده‌توانن خویَندن و په‌روه‌رده
به‌ره‌وپیَشبه‌رن، ده‌توانن نه‌وه‌ی سالم و
ته‌ندروست به‌رهه‌م بهیَنن، له وه‌همدا
مه‌له‌ئه‌كه‌ن، له‌وه‌هه‌مدا ده‌رِوانه
په‌روه‌ده‌وفیَركردن و زانست.
ئاخر خویَندكار و قوتابیان، جیَگای شیاویان
نه‌بیَت بۆ دانیشتن، گه‌رم كه‌ره‌وه‌و
فیَنكه‌ره‌وه‌یان نه‌بیَت، مامۆستای
پیَویستیان نه‌بیَت، ده‌رس و مه‌نهه‌جه‌كانیان
ئابده‌یت نه‌كریَت، ده‌رماڵه‌ی هاتوچوویان
نه‌بیَت، كتیَب و ده‌فته‌رو
ده‌سترِاگه‌یشتنیان به‌سه‌رچاوه‌ی پیَویست
نه‌بیَت، خویَندن خورایی نه‌بیَت، ترس وه‌كو
مۆته‌كه ده‌ستی خستبیَته سه‌ر سنگی
خویَندگاكان و و خویَندكاران، .... چۆن
ده‌كریَت چاوه‌رِیَی ئاینده‌ی باشیان
لیَبكریَت.
ئه‌وه‌ی له‌م پاشاگه‌ردانیه‌ی پرۆسه‌ی
په‌روه‌ده‌و فیَركردن به‌رپرسه، له
هه‌لومه‌رجی خویَندكاران و مامۆستایان
به‌رپرسه، له ترس و فه‌رهه‌نگی
دواكه‌وتوانه به‌رپرسه،... نه خویَندكاران
و نه مامۆستایان و كارمه‌ندانی
په‌روه‌ره‌ده‌ن، به‌ڵكو ده‌سه‌لاتیَكی
بنیاتنراوی خاڵی یه له زانست و په‌روه‌رده‌و
فیَركردنیَكی ته‌ندروست و سه‌رده‌می.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تاریكستانه‌و كۆسپه‌كانی
به‌رده‌م پرۆسه‌ی فیَركردن و خویَندن و زانست
له كوردستان وه‌لابنریَن، ته‌نها به سیمینار
گیَران و كۆنفرانسی په‌روه‌رده‌یی ناكریَت،
به ئیمزاكۆكردنه‌وه و پارِانه‌وه ناكریَت،
به‌ڵكو پیَویستی به وه‌رِیَخستنی
بزوتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه،
كه خویَندكارانی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و
په‌یمانگاو زانكۆكان وده‌ست له‌ناوده‌ستی یه‌ك
وه‌ریَی بخه‌ن به‌جۆریك كه بتوانی ده‌سه‌ڵات
ناچار بكات، بودجه پیَویست، زانستی سه‌رده‌م،
مه‌نهه‌جی نویَ، شیَوازی په‌روه‌رده‌و
فیَركردنی مۆدیَرن، وه‌لانانی ترس و جیاكاری،
..... بكاته ئه‌مری واقع.
بۆئه‌مه ده‌بیَ له باخچه‌ی ساوایانه‌وه
ده‌ست پیَبكریَت و چه‌ندین شت دابسه‌پیَنریَت
تا بتوانریَت ئه‌و دۆخه ته‌جاوه‌ز بكریَت.
له‌وانه:
خویَندنى گشتیىء ئیجبارى تا ته‌مه‌نى 16 ساڵیى
بكریَت به یاسا.
خویَندنى باڵا (زانكۆیى، پسپۆرِى)ى خۆرِایىء
نزیكه‌ده‌ست بۆ هه‌موو خوازیارانی دابین
بكریَت به دانى ده‌رماڵه‌ى تیَروته‌سه‌له‌وه
بۆ خویَندكاران و مامۆستایان و... دابینكردنی
هه‌موو پیداویستیه‌كانی خویَندن به خۆرایی.
فیَربوون بكریَته مافى هه‌مووانء
ده‌سترِاگه‌یشتنى ئینسانه‌كان به فیَربوونء
ده‌وره ئاموزشىیه‌كان نابآ به‌هیچ جۆریَك
ببه‌ستریَته‌وه به ئاستى داهاتى خیَزانه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س بتوانیت بخویَنیَت.
دابینكردنء زامنكردنى بینایه‌ی پیَوست و
گونجاء، له‌رِووى فراوانىء ته‌ندروستىء
سه‌لامه‌تیىء خزمه‌تگوزاریه‌وه له‌وانه
(كاره‌با، ئاوى سارد‌و گه‌رم، چیَشتخانه،
ده‌زگاى فیَنككردنه‌وه‌ء گه‌رمكردنه‌وه،
هه‌لى ده‌سترِاگه‌یشتن به تۆرِى ته‌له‌فۆنىء
ته‌له‌فزیۆنىء...تاد
پیَكهیَنان و دروستكردنی بینا بۆ باخچه‌ی
ساوایان له هه‌موو گه‌ره‌كه‌كاندا.
فه‌راهه‌مكردنى ته‌سهیلاتى وه‌رزشىء هونه‌رىو
كه‌لتووریى خۆرِایى (یاریگا، هۆلڕء ستۆدیۆى
نمایشء نواندن، كتیَبخانه‌ء…تاد)ء
ته‌رخانكردنى رِاهیَنه‌رء فیَركارانى پیَویست
له‌هه‌موو قوتابخانه‌و ئاسته‌كانی خویَندندا.
دابینكردنى هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خۆرِایى بۆ
هاتوچۆى مامۆستایان خویَندكاران.
كۆتاییهیَنان به جیاكاری له نیَوان كورِان و
كچاندا له‌هه‌موو ئاسته‌كانی خویَندن و
پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فیَركردندا.
زیاكردنی موچه‌ی مامۆستایان و كارمه‌ندانی
په‌روه‌رده به‌پیَی به‌رِیَوه‌چوونی
گوزه‌رانی خیَزانیَكی 5 نه‌فه‌ری و
بردنه‌سه‌ری ئه‌و موچه‌یه له‌گه‌ڵ چونه‌سه‌ری
نرخی پیَداویستیه‌كانی ژیان.
له رِیشه‌وه گۆرینی مه‌نهه‌جه‌كانی خویَندن
و په‌روه‌ره‌ده جیَگیركردنی خویَندن و
په‌روه‌رده‌ی مۆدیرن و سه‌رده‌می و سپاردنی
ئه‌م ئه‌ركه به پرۆفیسۆرانی مه‌ده‌نی و تژی
له هوشیاری زانستی و په‌روه‌رده‌یی سه‌رده‌م.
جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌رس و رِیَساو
یاساكانی خویَندن و په‌روه‌رده.
گورِینی شیَوازی ده‌رس ووتنه‌وه‌و
پیَگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌یی و به شیَوازیَكی
شارستانی دور له رِه‌قی و توندوتیژی به‌كه‌ڵك
وه‌رگرتن له شیَوازی په‌روه‌رده‌یی
نویَ....تاد
به‌ده‌ستهیَنانی ئه‌مانه ممكینه‌و هیچ
قورسیه‌كی تیا نییه. ئه‌گه‌ر گوشاری كاریگه‌ر
بهیَنریَت بۆ ده‌سه‌لات، بودجه‌و داهات و
ده‌وازه‌كانیش بۆئه‌م گۆرِانه هه‌یه.
با ساڵی تازه‌ی خویَندن به
به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئه‌م خواستانه ده‌ست
پیَبكه‌ین. ساڵی تازه‌ی خویَندن له هه‌موو
خویَندكاران و مامۆستایان پیرۆزبیَت.
15-9-2008


