|
Postgirot :- ژماره‌ی حیساب بانکی سه‌نته‌ر : 3 -390804 This site was last updated الثلاثاء 03 تموز 2007 11:39:47 م |
ســـه‌نتـه‌ری بـه‌رگـری لــه
رِاگه‌یه‌نراوی مافه گشتی و جیهانیه‌كانی مناڵان
پیَشه‌كی:
چۆنێتی
رِه‌فتار و مامه‌ڵه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌گه‌ڵ مناڵاندا گرنگترین پیَوه‌ری
هه‌ڵسه‌نگاندنی رِاده‌ی ئینسانی بوون و ئازادبوونی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه. مناڵان پێش
له‌هه‌ر شتێكن، له‌پێش هه‌ر پیَناسه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی میللی، ئابووری،سیاسی،
ئایدیۆلۆژی وئاینیه‌وه‌ن
په‌یوه‌ستبوونی مناڵان به‌گه‌وره‌كانه‌وه ، وه بێ توانایی مناڵان بۆ به‌رگریكردنی
فیزیكی وده‌روونی له‌خۆیان، وه بیَ به‌شی و بیَ مافی و نه‌بوونی توانای
ده‌ستڕاگه‌یشتن به پیَداویستیه‌كانی ژیان و گوزه‌ران، مناڵان وگه‌وره‌كان
له‌به‌رده‌م دوو جێگاوڕێگای نایه‌كساندا ڕائه‌گرێت.ئه‌م رِاستییه له‌گه‌ل خۆیدا
ئیمكانییه‌تی هێرش بردن بۆ سه‌ر مافه‌كانی مناڵان ئه‌ڕه‌خسێنێت. مناڵان هاووڵاتیانی
سته‌مدیده ومه‌ینه‌تباری هه‌موو كۆمه‌لگاكانن. هێرش وپه‌لاماری سیستماتیك
(نه‌خشه‌مه‌ند)وبه‌رده‌وام بۆ سه‌ر مناڵان به شیَوه‌و و ئاستی جیاواز، له‌لایه‌ن
ده‌وله‌تان، قانون و یاسا، ده‌زگا و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ، خیَزانه‌وه
، بۆته به‌شێك له‌ژیانی مناڵان له‌جیهانی هاوچه‌رخدا.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌م واقعییه‌تانه یه‌ك ڕاگه‌یه‌نراوی مافه گشتی
وجیهانییه‌كانی مناڵان پیَویست ئه‌كات، كه‌بتوانێت به‌بێ قه‌یدوشه‌رت هه‌موو مناڵان
بگرێته‌وه‌و جه‌مسه‌ری باڵای دیاریكردن و زامنكردنی ژیان وگه‌شه وپه‌روه‌رده‌ی
پیَویست ودروستی مناڵان بێت
چوارچیَوه‌ی گشتی
مافه‌كانی مناڵان
مادده‌كانی خواره‌وه چوارچیَوه‌ی مافی گشتی وجیهانی یه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كانی
هه‌موو مناڵانه.
ـ له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌وه هه‌موو كه‌سێكی خوارتر له 18 سال، به‌منال
دائه‌نرێت، وئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه ئه‌یگرێته‌وه.
ـ مناڵان سه‌ربه‌خۆ له ناسنامه و رِه‌گه‌ز ، نه‌ژاد وڕه‌نگ و زمان، چینی
كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگ وجێگاوڕێگای خێزانییان، میلله‌ت ونه‌ته‌وه، هه‌ژاری و
ده‌وڵه‌مه‌ندی خێزانییان، ئایدیۆلۆژی باو، وه‌سه‌ربه‌خۆ له‌وه‌ی له‌ناو یاخود
له‌ده‌ره‌وه‌ی زه‌واج دا له‌دایك بووبێتن، سه‌ربه‌خۆ له‌ڕادده‌ی توانایی وناتوانایی
جه‌سته‌یی وده‌روونیان، هه‌موویان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مافانه‌دا یه‌كسانن وده‌بێت
له‌سه‌رجه‌می ئه‌و مافانه‌ی كه‌له‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه به‌یه‌كسانی
به‌هره‌مه‌ندبن.
ـ له‌و شوێنه‌وه كه هه‌ڵاواردن و به‌هانه‌كانی بێبه‌شكردنی مناڵان له‌مافه‌كانیان
به‌زۆری به‌شێكه له‌شێواز وسووننه‌تی باو بۆ په‌روه‌رده وفێركردنی مناڵان، هه‌ر
بۆیه ته‌ئكید ئه‌كرێته‌وه كه‌به‌هره‌مه‌ندبوونی مناڵان له‌ته‌واوی ئه‌و مافانه‌ی
كه‌له‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه به‌هیچ قه‌ید وشه‌رتێكه‌وه
نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه،له‌وانه‌ش مه‌رجی په‌یڕه‌ویكردنی مناڵان له‌شیَواز وسوننه‌تی
باوی ڕه‌فتاركردن .
ـ پاپه‌ندبوونی میللی وئاینی وئه‌خلاقی ونه‌ته‌وه‌یی وفه‌رهه‌نگی سه‌رپه‌رشتیاران و
خزم وخوێش ، دایه‌نه‌كان ، وه ئایدیۆلۆژی سه‌پێنراو به‌سه‌ر كۆمه‌لگادا، نابێت
ببنه ڕێگر له‌به‌رده‌م به‌هره‌مه‌ندبوونی سه‌رجه‌م مناڵان له‌سه‌رتاپای ناوه‌رۆكی
ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه.
ـ مناڵان كۆمه‌لێك نیازی بنه‌ڕه‌تیی ویه‌كسانیان هه‌یه كه‌ده‌بێت به‌ته‌واوی
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا،له‌لایه‌ن كۆمه‌لگاوه دابین بكرێن.له‌گه‌ل
ئه‌وه‌شدا مناڵان به‌هۆی جیاوازی له‌گه‌شه وپێگه‌ییشتنیاندا له‌باری فیزیكی وڕۆحی
وسه‌رجه‌م جیاوازییه فه‌ردییه‌كانیانه‌وه كۆمه‌لێك نیازی جیاوازیشیان
هه‌یه.له‌به‌رچاوگرتنی نیازه فه‌ردییه‌كانی هه‌ر منالێك، جێبه‌جێكردنیان
به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌ر منالێك،ئه‌سلێكی جێگیر وده‌ست لێ
نه‌دراوه.له‌ناو پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا ده‌بێت
سه‌رباری نیازه گشتییه‌كانی مناڵان،جێبه‌جێكردنی نیازه فه‌ردییه‌كانیشیان
له‌به‌رچاوبگیرێت.
ـ ده‌بێت ئاییننامه وبڕیارنامه ویاسای جێبه‌جێكردن له‌لایه‌ن ئۆرگانه
په‌یوه‌ندیداره‌كانی یاسادانه‌ر وجێبه‌جێكه‌ری ئه‌م یاسایانه‌وه،به‌مه‌به‌ستی
ته‌ئمین كردن وزامن كردنی ناوه‌رۆكی ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه بكرێنه بڕیار
وبنووسرێنه‌وه.
ـ هیچ یاسایه‌ك، هیچ سیاسه‌ت وبڕیار وبڕیارنامه‌یه‌ك له‌كۆمه‌لدا ناتوانێت ماف
وبه‌نده‌كانی ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه پێشێل بكات. ناتوانرێت هیچ كه‌سێك یاخود هیچ
به‌شێك له‌مناڵان له‌هیچ كام له‌مافه‌كانی ناو ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه بێ به‌ش بكات یا
جیاوازی وهه‌ڵاواردن له‌به‌رامبه‌ریاندا ئه‌نجام بدات. ده‌وله‌ت وئۆرگانه
ئیدارییه‌كانی كۆمه‌لگا ئه‌ركیانه كه‌زه‌مانه‌تی جیَگیربوون وجیَبه‌جیَكردنی ئه‌م
ماف وبه‌ندانه بكه‌ن كه‌له‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه
مافه بنه‌رِه‌تـی یه‌كان
1. مافی ژیان بنه‌ڕه‌تیترین مافی هه‌ر منالێكه. له‌ش وڕۆحی مناڵان له‌هه‌ر جۆره
هێرش و په‌لامارێك پارێزراوه.
2. هه‌ر منالێك مافی هه‌یه كه‌له ژیان وگوزه‌رانێكی شاد، ئارام وداهێنه‌رانه
به‌هره‌مه‌ند بێت. زه‌مانه‌تی خۆشگوزه‌رانی وبه‌ختیاری هه‌ر منالێك، سه‌ربه‌خۆ
له‌بارودۆخی خێزانیان له‌ئه‌ستۆی كۆمه‌لگادایه. هه‌موو مناڵان و تازه‌لاوان ده‌بێت
له‌ئاستیَكی باڵای خۆشگوزه‌رانی وئیمكاناتی گه‌شه كردن ، له‌به‌رزترین ئاستێكدا
كه‌هه‌رئێستا له‌جیهاندا هه‌یه به‌هره‌مه‌ندبن.
3. هه‌ر منالێك مافی هه‌یه كه‌شوێنی ژیانی گونجاوی هه‌بێت ، وه له كه‌ش
وهه‌وایه‌كی ژیان وگوزه‌رانی خۆش و ئارام به‌هره‌مه‌ندبێت.
4. هه‌ر منالێك مافی پشوودان وكاتی كه‌یف وسه‌رگه‌رمی وئاسایشی هه‌یه.
5. هه‌ر منالێك مافی سه‌لامه‌تی و پارێزراوبوون له‌سه‌دمه ونه‌خۆشییه‌كان.هه‌موو
مناڵان مافیان هه‌یه كه به‌هره‌مه‌ندبن له‌ئیمكاناتی ته‌ندروستی وده‌رمانی
له‌كۆمه‌لگادا.
6. هه‌ر منالێك مافی فێربوون وده‌ستڕاگه‌یشتنی هه‌یه به‌ئیمكاناتی گه‌شه
وپه‌روه‌رده‌كردنی ئاماده‌یی و به‌هره‌كانی خۆی.
7. ده‌بێت مناڵان له‌مافی تێكه‌ڵاوبوون وژیان وگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌هره‌مه‌ندبن، هه‌رجۆره جیاكردنه‌وه وبێ به‌ش كردنیَكی مناڵان له‌كه‌ش وهه‌وای
كۆمه‌ڵایه‌تی مناڵان وبه‌رگرتن به‌توانایی تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ل ته‌واوی مناڵاندا
قه‌ده‌غه‌یه.
8. قه‌ده‌غه‌بوونی هه‌ر جۆره ئازاردانێكی مناڵان له‌ناو خێزان، خوێندنگا،
ودامه‌زراوه فێركاریه‌كان وله‌ئاستی كۆمه‌لدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
9. قه‌ده‌غه‌بوونی بێ ئه‌ملاولای ته‌مبێ كردنی جه‌سته‌یی، قه‌ده‌غه‌بوونی گوشار
وئازاردانی ده‌روونی تۆقاندن وترساندنی مناڵان.
10 . قه‌ده‌غه‌بوونی هه‌رجۆره ده‌ستكاری كردنیَكی جه‌سته‌ی مناڵان، له‌وانه‌ش
به‌بیانووی مه‌زهه‌ب و سووننه‌ت و عاده‌ت (وه‌كو خه‌ته‌نه، گوێ سمین...تد)
11 . قه‌ده‌غه‌بوونی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری تیماری (عمیاتی جراحی) له‌پێش چاوی
مناڵان، وئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانی له‌به‌رده‌میاندا، جگه له‌و
بارانه‌ی كه‌ڕاسته‌وخۆ له‌پێناوی سه‌لامه‌تی مناڵان، وه‌یا بۆ به‌رگرتن له
نه‌خۆشكه‌وتنیان ئه‌نجام ئه‌درێت.
12.. قه‌ده‌غه‌بوونی ئیعدام و حه‌پس وزیندانی كردنی مناڵان ، و ئه‌شكه‌نجه‌دان
وئیعتراف پێكردنیان.
13. قه‌ده‌غه‌بوونی كاری پیشه‌یی بۆ مناڵان وتازه‌لاوانی خوار ته‌مه‌نی 16 سال.
14. قه‌ده‌غه‌بوونی هه‌رجۆره به‌ستنه‌وه وقه‌یدكردنێك، كۆیله‌كاری وبێگاری
كێشانه‌وه له‌مناڵان به‌هه‌ر ناوێكه‌وه بێت.
15.به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی جددی ولێبڕاوانه له‌گه‌ل به‌كاربردنی مناڵان بۆ مه‌رامی
جنسی. به‌كاربردنی جنسی مناڵان به‌تاوانێكی قورسی جینائی دائه‌نرێت.
16. شوێنگرتن وسزادانی یاسایی كه‌سانێك كه‌به هه‌ر ڕێگایه‌ك وبه‌هه‌ر ناوێكه‌وه
ئه‌بنه ڕێگری به‌رده‌م به‌هره‌مه‌ندبوونی مناڵان، به‌كچ وكوڕه‌وه، له‌مافه
مه‌ده‌نی وكۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان، له‌چه‌شنی فێربوون، گه‌شت و سه‌یران وخۆشی
وسه‌رگه‌رمی، به‌شداری له‌چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به مناڵانه‌وه.
17. قه‌ده‌غه‌بوونی ده‌ركردنی مناڵان له ووڵات.
18. هه‌ر منالێك مافی هه‌یه كه‌له‌ئیمكاناتی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئاگاهی وزانیاری
ده‌رباره‌ی حه‌قیقه‌ت وسه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ژیان وكۆمه‌ڵایه‌تی به‌هره‌مه‌ند بێت.
19. قه‌ده‌غه‌بوونی پشكنینی بیروڕای مناڵان. مناڵان ده‌بێت ئازاد بن له‌ده‌ربڕینی
بیروڕا وبه‌یانی خۆیاندا، ده‌بێت ئازاد بن له گومانكردن وڕه‌خنه‌گرتن له‌ته‌واوی
لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
20. مافی ده‌نگدانی هه‌مه‌لایه‌نه ویه‌كسان بۆ ته‌واوی ئه‌فرادی بانتر له‌ته‌مه‌نی
16 ساڵان سه‌ربه‌خۆ له‌جنسییه‌ت،په‌یوه‌ستی ئاینی ، میللی، شوغلی،
سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌بوون ، مه‌رام وبیروڕای سیاسی‌یان،مافی كاندیدبوونی هه‌ر كه‌سێكی
سه‌روو 16 سال بۆ هه‌ر ئۆرگان وده‌زگایه‌كی نوێنه‌رایه‌تی یاخود وه‌رگرتنی هه‌ر
پله‌وپایه‌یه‌كی هه‌لبژاردن.
21. ئازادی بێ قه‌یدوشه‌رتی هه‌ر كه‌سێكی سه‌روو 16ساڵان به‌كوڕ وكچه‌وه
له‌هه‌لبژاردنی شوێنی ژیانیان،ئازادی سه‌فه‌ر وگواستنه‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونیان.
22. قه‌ده‌غه‌بوونی هه‌رجۆره كۆنترۆلێكی هه‌میشه‌یی هاتووچۆی ئه‌فرادی سه‌روو
16سال له‌ناوخۆی ووڵاتدا،له‌لایه‌ن ده‌وله‌ت ومه‌قاماته ئینـزباتییه‌كانه‌وه.
هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی هه‌رجۆره به‌رته‌سككردنه‌وه‌یه‌ك بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات،
پێدانی ده‌موده‌ست وبێ قه‌یدوشه‌رتی پاسپۆرت به هه‌موو ئه‌فرادی سه‌روو 16 سال.
23. پارێزراوبوونی ژیانی تایبه‌تی مناڵان، نامه‌ناردن وپه‌یوه‌ندگرتنی پۆستی
وته‌له‌فۆنی مناڵان.
24. هه‌ر دوو كه‌سێكی سه‌روو 16سال مافی خۆیانه به‌خواست وئاره‌زووی خۆیان ژیانی
هاوبه‌شیان هه‌لبژێرن. قه‌ده‌غه‌بوونی هه‌ر جۆره ناچاركردن وگوشاردانانێك
له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س ومه‌رجه‌عێكه‌وه بۆ سه‌ر كه‌سانی تر له‌مه‌سه‌له‌ی
هه‌لبژاردنی هاوسه‌ر، ژیانی هاوبه‌ش وجیابوونه‌وه‌یاندا.
25. په‌یوه‌ندی جنسی كه‌سانی گه‌وره‌ساڵ (سه‌روو ته‌مه‌نی یاسایی باڵق بوون ـ 16
ساڵ ، له‌گه‌ل كه‌سانی ژێر ته‌مه‌نی یاسایی ـ 16 ساڵ ) ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر
ڕه‌زامه‌ندی خۆشیان بێت قه‌ده‌غه‌یه.
له‌نیَوان مناڵانی كچ وكورِدا له‌سه‌ر بنه‌مای رِه‌گه‌ز
1- قه‌ده‌غه‌كردنی كاری ناومال وه‌یا ئه‌ركی تایبه‌تی مالداری كچان له‌خێزاندا.
به‌كاربردنی سزای یاسایی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره ئازاردان، تۆقاندن، زه‌وتكردنی
ئازادی، سوكایه‌تی پێكردن وتوندوتیژیه‌ك له‌دژی كچان له‌ناو خێزاندا.
2- تێكۆشانی به‌ربڵاو وڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئۆرگانه په‌یوه‌ندیداره
ده‌وله‌تییه‌كانه‌وه بۆ خه‌بات له‌به‌رامبه‌ر فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری ودژه ژن
له‌كۆمه‌لگادا. هاندان وبه‌هێزكردنی دامه‌زراوه غه‌یره‌ده‌وله‌تییه‌كانی لایه‌نگر
وتێكۆشه‌ر له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنان وجێگیركردنی یه‌كسانی نێوان ژن وپیاودا.
3- قه‌ده‌غه‌كردنی كه‌لك وه‌رگرتن له‌ناو وناتۆره‌ی وه‌كو شیرده‌ر، بانوو ،
كاره‌كه‌ر ، خوشكێ وهه‌ر له‌قه‌بێك كه‌منالی كچ به‌ئیعتباری جێگاوڕێگای خوارتری
له‌به‌رامبه‌ر كوڕدا پێناسه ئه‌كات، له نوسین و قسه‌ی ڕه‌سمی له‌لایه‌ن مه‌قامات
وئۆرگان ودامه‌زراوه ده‌وله‌تی وتایبه‌تییه‌كانه‌وه.
4- قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌رجۆره ده‌خاله‌تێك له‌لایه‌ن هه‌ر مه‌رجه‌عێكه‌وه بێت، چ
كه‌سوكار وده‌وروبه‌ر، یاخود ئۆرگان ومه‌رجه‌عه ڕه‌سمییه‌كان، له‌ناو ژیانی
تایبه‌تی وپه‌یوه‌ندی شه‌خسی وخۆشه‌ویستی وجنسی كچانی سه‌روو 16سالدا.
قه‌ده‌غه‌كردنی جاسووسی كردن وه‌یا ده‌خاله‌تكردن ده‌رباره‌ی بوون ونه‌بوونی
په‌رده‌ی به‌كاره‌ی كچانه‌وه، مه‌گه‌ر له‌و بارانه‌دا كه‌ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته
به‌ته‌ندرووستی وسه‌لامه‌تی كچانه‌وه.
5- قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌رجۆره مامه‌له‌یه‌كی سوكایه‌تی ئامێز، پیاوسالارانه،
باوكسالارانه ونایه‌كسان له‌گه‌ل كچاندا له‌لایه‌ن ئۆرگان ودامه‌زراوه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه.
6- سڕینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نیشانه سوكایه‌تی ئامێز وهه‌ڵاواردنئامێزه‌كان سه‌باره‌ت
به‌كچان وژنان له‌كتێب وسه‌رچاوه‌كانی وانه‌ووتنه‌وه و، دواتریش گونجاندنی بابه‌تی
وانه‌یی پێویست له‌پێناوی تێگه‌یاندن وڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی یه‌كسانی ژن
وپیاو، وه‌ڕه‌خنه‌گرتن له‌شێوازه‌كانی سته‌مكێشی ژن له كۆمه‌لدا
پاریَزراوبوونی مناڵان
له‌به‌رامبه‌ر ئایندا
بوون ونه‌بوونی مه‌زهه‌ب مه‌سه‌له‌یه‌كه په‌یوه‌سته به‌گه‌وره‌كانه‌وه. مناڵان
خاوه‌نی هیچ ئاین وبیروڕایه‌كی مه‌زهه‌بی نین. خه‌بات بۆ پاككردنه‌وه‌ی شوێنی ژیان
وده‌وروبه‌ری گه‌شه وپه‌روه‌رده‌ی مناڵان له ئایین له‌پێویستییه حه‌یاتییه‌كانی
فه‌راهه‌مكردنی بارودۆخێكی كراوه وئارامه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌نیازه‌كانی گه‌شه
وپه‌روه‌رده‌ی مناڵان.هه‌ربۆیه كۆمه‌لگا وئۆرگانه ئیدارییه‌كانی كۆمه‌ل
ئه‌ركیانه كه‌مناڵان له‌به‌رامبه‌ر ئاییندا به‌پارێزراوی ڕابگرن.له‌م ڕاستایه‌دا
ده‌بێت ئه‌م مافانه‌ی لای خواره‌وه به‌بێ هیچ قه‌یدوشه‌رتێك و جیاوازیه‌ك بۆ
هه‌موو مناڵان جێبه‌جێ بكرێن.
1- جیاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئاین له‌په‌روه‌رده وفێركردن. قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندنگا
ئایینییه‌كان بۆ مناڵان.
2- قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندنی وانه‌ی ئایینی، وئه‌حكامی مه‌زهه‌بی، وله‌گه‌ل
لێكدانه‌وه‌ی مه‌زهه‌بیانه‌ی بابه‌ته‌كان له خوێندنگاكان ودامه‌زراوه
فێركارییه‌كاندا.
3- هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رتاپای ئه‌و یاسا وبڕیارنامانه‌ی كه‌به‌دژی ئه‌سلی
په‌روه‌رده وفێركردنی غه‌یره‌مه‌زهه‌بیین.
4- به‌رقه‌راركردنی په‌روه‌رده وفێركردنی تێكه‌ڵاو له‌ته‌واوی ئاسته‌كانی
خوێندندا.
5- قه‌ده‌غه‌ی بردنی كه‌سانی ژێر ته‌مه‌نی 16ساڵان بۆ ناو فیرقه ومه‌راسیم وشوێنه
مه‌زهه‌بی ودینییه‌كان.
6- قه‌ده‌غه‌كردنی حجاب بۆ كچانی خوار 16 سال.
7- قه‌ده‌غه‌كردنی خه‌ته‌نه‌ی مناڵان، كچ یان كوڕ.
8- قه‌ده‌غه‌كردن وهه‌لوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و یاسا ئایینیانه‌ی كه‌ڕێگرن
له‌به‌رده‌م به‌هره‌مه‌ندبوونی مناڵان، به‌كوڕ وكچه‌وه، له‌ژیانێكی داهیَنه‌رانه‌و
به‌خته‌وه‌ر ، خۆشی وشادیكردن وبه‌شدارییان له‌چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
تایبه‌ت به مناڵانه‌وه.
9- گواستنه‌وه‌ی ڕۆژه‌كانی پشوو له‌هه‌فته‌دا له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه بۆ ڕۆژی
شه‌ممه ویه‌كشه‌ممه به‌مه‌به‌ستی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ل ته‌واوی ووڵاتانی جیهان
وبه‌هره‌مه‌ندبوونی مناڵان له‌یه‌ك ستانداردی تاقانه له‌ڕۆژژمێری ده‌رس و وانه‌دا.
10. لابردنی سه‌رتاپای بۆنه‌وپشووه ئاینیه‌كان له رِۆژمیَری ڕه‌سمی كۆمه‌ل
وله‌ڕڕۆژژمێری خوێندنگاكاندا.
مافه‌كانـی منـاڵان له‌نـاو خیَزان دا
1- هه‌لوه‌شانه‌ی ئیمتیازاتی پیاو وه‌كو "سه‌رپه‌رشتیاری خێزان" وبه‌رقه‌راركردنی
ماف وئه‌ركی یه‌كسان بۆ ژن وپیاو له‌په‌یوه‌ند به‌سه‌رپه‌رشتی وپه‌روه‌رده‌ی مناڵان
و،مه‌سه‌له‌ی كۆنترۆل وبه‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی خێزان، بۆماوه ، هه‌لبژاردنی
شوێنی ژیان ونیشته‌جێبوون،كاری ناومال وكاری پیشه‌یی، ته‌ڵاق، سه‌رپه‌رشتی مناڵان
له‌كاتی جیابوونه‌وه ودابه‌شكردن وخاوه‌ندارێتی ملك ومالی خێزانه‌وه.
2- قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ند ژنه ..
3- قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌پاندنی كاری ناومال وه‌یا ئه‌ركی تایبه‌تی مالداری به‌سه‌ر
مناڵانی كچ دا له‌ناو خێزان دا .
4- به‌كاربردنی سزای توند له‌به‌رامبه‌ر هه‌رجۆره ئازاردان، تۆقاندن، زه‌وتكردنی
ئازادی،سوكایه‌تیپێكردن وتوندوتیژییه‌ك له‌دژی ژنان وكچان له‌ناو خێزان دا.
5- هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی ناوی خێزانی باوكان بۆ مناڵان،
سپاردنی دیاریكردنی ناوی خێزانی كۆرپه (تازه‌له‌دایكبوو) به‌ڕێكه‌وتن وهه‌لبژاردنی
هاوبه‌شی دایك وباوك. له‌باری ڕێك نه‌كه‌وتنیاندا منال ناوی خێزانی دایكی
وه‌رئه‌گرێت .
6- پارێزگاری ئیداری،ماددی ومه‌عنه‌وی له‌لایه‌ن ده‌وله‌ته‌وه بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی
كه یا دایك وه‌یان باوك به‌ته‌نها سه‌رپه‌رشتیان ئه‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی
پارێزگاریكردن له‌دایكانێك كه‌جیابوونه‌ته‌وه، وه‌یا ئوسووله‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی
زه‌واج دا منالیان بووه، له‌به‌رامبه‌ر گوشاره ماددی وئه‌خلاقی
وكۆنه‌په‌رستانه‌كاندا.
7- یه‌كسانی ته‌واو له‌ماف وئه‌ركه‌كانی دایكان وباوكاندا، له‌مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ست
به خه‌رج و پیَداویستی وسه‌رپه‌رشتیكردنی مناله‌كانیانه‌وه دوای جیابوونه‌وه‌یان.
8- یه‌كسانی ته‌واوی مافی دایكان وباوكان له‌مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ند
به‌سه‌رپه‌رشتیكردن وپه‌روه‌رده‌ی مناڵانیانه‌وه. هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی جێگاوڕێگای
تایبه‌تی باوك وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری خێزان له‌ته‌واوی یاسا وبڕیارله‌سه‌ردراوه‌كان
وگواستنه‌وه‌ی مافه‌كانی په‌یوه‌ست به‌سه‌رپه‌رشتی ومه‌سه‌له‌كانی تایبه‌ت
به‌كاروباری خێزان بۆ ده‌ستی دایك وباوك به‌یه‌كسانی .
9- پێدانی كۆمه‌كی ماددی پێویست وپێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری خۆڕایی پزیشكی، فێركاری
وفه‌رهه‌نگی، له‌پێناوی زه‌مانه‌تكردنی ستانداردی باڵای ژیان وگوزه‌رانی مناڵان
وتازه‌لاوان، سه‌ربه‌خۆ له وه‌زعی خێزانییان .
10-هه‌موو ئه‌و مناڵانه‌ی كه خێزان وئیمكانیاتی خێزانیان له‌ده‌ستداوه، ده‌بێت
بخرێنه ژێر چاودێری ده‌وله‌ته‌وه. فه‌راهه‌مكردنی ئیمكاناتی ژیان وگوزه‌ران
وپه‌روه‌رده‌ی ئه‌م مناڵانه له‌ئۆرگانه مۆدێرن وپێشڕه‌و
وئاماده‌كراوه‌كاندا(مجهز).
13-پێكهێنانی باخچه‌ی ساوایانی ئاماده‌كراو(مجهز) ومۆدێرن به‌مه‌به‌ستی
به‌هره‌مه‌ندبوونی هه‌موو مناڵان له‌كه‌ش وهه‌وایه‌كی زیندوو داهێنه‌رانه‌ی
په‌روه‌رده‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌لومه‌رجی خێزانییان.
14-شازده هه‌فته مۆڵه‌تی دایكایه‌تی ده‌ورانی سكپڕی ومنالبوون، وه‌یه‌ك سال
مۆله‌ت به‌كرێ ومافی ته‌واوه‌وه له‌پێناوی به‌خێوكردنی كۆرپه‌دا، كه‌دایك وباوك
خۆیان ڕێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر چۆنێتی كه‌لكوه‌رگرتن له‌م مۆله‌ته.پێكهێنانی هه‌یئه‌تی
پشكنین وكۆنترۆل، له‌گه‌ل ئه‌ركی چاودێریكردن به‌سه‌ر جێبه‌جێبوونی په‌یمانه‌كانی
سه‌ره‌وه له‌لایه‌ن په‌یوه‌ندیدارانه‌وه.
15-درووستكردنی دامه‌زراوه وئۆرگانی جۆراوجۆر وڕه‌خساندنی ئاسانكاری خۆڕایی
له‌چه‌شنی شیرخۆرگه وباخچه‌ی ساوایان وشوێنوجێگای سه‌رگه‌رمی وشادیكردن
وپه‌روه‌رده‌یی بۆ مناڵان له‌ئاستی گه‌ڕه‌كه‌كاندا.