ساڵی
نوێی خوێندن و كێشه‌ی مامۆستایان و خوێندكاران
![]()
شێرزاد فاتح
sherzad_f@yahoo.com
2008 Sep 18
ڕۆژی 15\9 یه‌كه‌مین ڕۆژی
ساڵی خوێندنی 2008-2009، ڕۆژی كردنه‌وه‌ی
ده‌رگای قوتابخانه‌كانه به ڕووی
فێرخوازاندا ومامۆستایاندا، ئه‌مه‌ش
هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تی مامۆستایان و كۆكردنه‌وه‌ی
ئیمزا له دژی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی
هه‌رێم، شایانی باسه له‌سنوری
په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانیدا نزیكه‌ی
12000 مامۆستا ناڕه‌زایه‌تی نامه‌یه‌كیان
ئیمزا كردووه و تا كاتی ئه‌مڕۆ واته
ڕۆژی
كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كانیان
دیاری كردووه بۆ جێبه‌جێ كردنی
داخوازییه‌كانیان، ئه‌گه‌ر نا ناچنه
هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه‌و ده‌رگای
قوتابخانه‌كان ناكه‌نه‌وه،
داواكاریه‌كانی مامۆستایان خۆی له چه‌ند
خاڵێكدا ده‌بینێته‌وه له‌وانه:
گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی
مامۆستایان، پێدانی زه‌وی و هێشتنه‌وه‌ی
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی كه
بڕوانامه‌كانیان له خوار
به‌كالۆریۆسه‌وه‌یه له پۆسته‌كانی
خۆیاندا.
سه‌باره‌ت به قوتابخانه‌كان و
پێداویستیه‌كانی، فێرخوازان و هه‌لومه‌رجی
خوێندن و ژینگه‌ی خوێندن و فێربوون، ژیان
و گوزه‌رانی مامۆستایان و پێداویستی و
داخوازییه‌كانیان، هه‌لومه‌رجی پرۆسه‌ی
په‌روه‌رده‌و فێركردن و فه‌لسه‌فه‌ی
په‌روه‌رده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،
هه‌ر یه‌ك له‌مانه بۆخۆی قسه‌و باسی زۆر
هه‌ڵده‌گرێت، وه گێشه‌و گرفتی زۆر هه‌ن
كه پێویستیان به وه‌ڵامدانه‌وه‌و
چاره‌سه‌ركردنه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م
پرۆسه‌یه هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتووانه
بنێت و بچێته پێشێ.
ئه‌گه‌ر چاوێك له هه‌لومه‌رجی
قوتابخانه‌كان و پێداویستییه‌كانی بكه‌ین،
ئه‌مڕۆ له كوردستاندا زۆر كه‌م
قوتابخانه ده‌بینین، یان ده‌توانی بڵێی
هه‌ر شك نابه‌ین كه قوتابخانه‌یه‌كی
ستاندارد هه‌بێت به هه‌موو
پێداویستییه‌كان و هه‌لومه‌رجی
خوێندنه‌وه، ئه‌گه‌ر بڕێك له شاره‌كان
دوركه‌وینه‌وه‌و به‌ره‌و لادێكان هه‌نگاو
بنێن و چاوێك له وه‌زعی ئه‌و
خوێندنگایانه بكه‌ین، له چه‌ندین شوێن
ئێستاش منداڵان له كه‌ره‌ڤانه‌یه‌كه‌دا
یان له ژورێكی زۆر نه‌گونجاو بۆ
په‌ره‌وه‌رده كردن و فێربوون ده‌رس
ده‌خوێنن، به‌شێك له منداڵان هه‌تا ئێستا
له سه‌ر كارتۆن و كه‌رته بلۆك
داده‌نیشن، مه‌سه‌له‌ی ته‌والێتی پاك و
خاوێن و ئاوی پاك بۆ خواردنه‌وه‌و زۆر شتی
تری په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی ته‌ندروستی،
ئه‌سڵه‌ن خه‌به‌رێك نییه. دیاره
هه‌لومه‌رجی قوتابخانه‌كانی ناوشاره‌كانیش
له‌مباره‌وه هه‌ر زۆر خراپه، تا ئه‌و
جێگایه‌ی به مه‌سه‌له‌ی ته‌والێت و ئاوی
پاك بۆ خواردنه‌وه‌و شتی تری له‌م
بابه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌گه‌ر بێت و چاوێك له بینای
قوتابخانه‌كان و هه‌لومه‌رجی خوێندن و
فێربوون بكه‌ین، به‌ڕاستی كه‌مترین شتی
مۆدێرن و پیداویستی هه‌لومه‌رجی
په‌روه‌رده‌یی و فێربوونی سه‌رده‌م له
قوتابخانه‌كانی كوردستاندا
به‌رچاوده‌كه‌ن. زۆرێك له قوتابخانه‌كان
شێوه‌ی دروستكردنی بیناكه‌ی هه‌ر له
زیندان ده‌چێت، بێكاره‌بایی و نه‌بوونی
پێداویستییه‌كانی تاقیگاو كۆمپیوته‌رو
ئامیرَه‌كانی تری فێربون هه‌موو ئه‌مانه
به‌شێك و گۆشه‌یه‌كن له‌و كه‌موكورتیانه‌ی
كه ئه‌مڕۆ له قوتابخانه‌كانی كوردستاندا
هه‌ن و پێویستیان به چاره‌سه‌ركردن
هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی
په‌روه‌رده‌وفێركردن به ئاقارێكی دروستدا
بڕوات و ئامانجی په‌روه‌رده‌یی بپێكێت.
كێشه‌یه‌كی تر كه‌می بینای قوتابخانه‌یه،
له زۆر شوێن و له چه‌ندین جێگای تر
كه‌می مامۆستا، بووه‌ته كێشه‌یه‌كی
گه‌وره زۆر قوتابخانه هه‌یه تا ئێستاش
له جیاتی یه‌ك ده‌وام، دوو ده‌وام و
سێده‌وامی تێدا ده‌كرێت، ئه‌وه‌نده
په‌له په‌ل و ڕاكه ڕاكه ده‌كرێت له
پرۆسه‌یه‌دا كه هیچ كات سودمه‌ند نابێت
بۆ منداڵان و فێرخوازان، ئه‌مه سه‌رباری
ئه‌و هه‌موو كه‌م و كوڕیانه.
مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگی تر مه‌سه‌له‌ی
پرۆگرامه‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و
فێركردنه له قۆناغه جیاجیاكانی
په‌روه‌رده‌و فێركردندا له كوردستان،
دیاره ئاشكرایه كه فه‌لسه‌فه‌ی
په‌روه‌رده‌یی ده‌رهاویشته‌ی سیاسیه‌ت و
ئایدیای ده‌سه‌ڵاته بۆ په‌روه‌رده‌و
فێركردنی منداڵان. ئه‌و
هه‌مووكه‌موكوڕیانه‌ش كه‌هه‌ن، مه‌سه‌له
نه‌بوونی ئیمكاناتی ماددی نییه، به‌ڵكو
ده‌رئه‌نجامی تێڕوانینی ده‌سه‌ڵاته بۆ
منداڵان له ژێر سایه‌ی ده‌سڵاتدارانی
كوردستاندا. دیاره هه‌ر ئه‌م ئایدیا‌و
فه‌لسه‌فه‌یه له پرۆگرامه‌كانی خۆێندن،
وه به گشتی له‌په‌روه‌رده‌و فێركردندا
ڕِه‌نگی ده‌داته‌وه. زۆر لایه‌نی گرنگ
هه‌ن كه له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و
فێركردندا جێگای خاڵییه، یه‌كێك له‌وانه
جێگه‌و ڕێگه‌ی خودی منداڵان خۆیانن له‌م
پرۆسه‌یه‌دا، منداڵ له‌م پرۆسه‌یه‌دا
central (نێوه‌ند، مه‌ركه‌زی) نییه‌و
جێگه‌ی گرنگیدانی سه‌ره‌كی نییه. شێوازی
په‌روه‌رده‌و فێركردن، شێوازێكی پڕ له
توند‌و تیژی نا مرۆییانه‌یه، هه‌ست و
خواستی منداڵان، بیركردنه‌وه‌و
لێكدانه‌وه‌كانیان جێگه‌ی پێشوازی و
پشتیوانی گه‌وره‌كان و فێركه‌ران نییه،
ئه‌م پرۆسه‌یه له جیاتی منداڵی به
جورئه‌ت و بڕوا به‌خۆبوون منداڵی شه‌رمن
په‌روه‌رده ده‌كات، سیسته‌می ئیداری و
به‌ڕێوه‌بردن، كاته‌كانی خوێندن،
پرۆگرامه‌كانی ڕۆژانه‌ی خوێندنی منداڵان
هه‌مووی سه‌قه‌ت و نادروستن، دژی
به‌رژه‌وه‌ندی منداڵان و په‌روه‌رده‌یه‌كی
ته‌ندروست و مۆدێرنن. هونه‌ر، وه‌رزش،
سه‌ردانی شوێنان و هه‌ندێك له
دامه‌رزاوه‌كان، مانه‌وه‌ی منداڵ له
ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و پۆله‌كانی خوێندن، كه
به‌م شێوه‌یه فێر ده‌بێت چۆن به توانا
بێت و متمانه‌و بڕوا به تواناییه‌كانی
خۆی بكات ببه‌ستێت و خاوه‌نی بڕوا‌و
متمانه‌بوون به خۆی بێت، هه‌موو ئه‌مانه
له پرۆسه‌و په‌روه‌رده‌دا له كوردستان
ئه‌توانی بڵێی له جێی نه‌بووانه.
ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی لای سه‌ره‌وه، وه
به‌تایبه‌تیش په‌یوه‌ندی جووڵه‌وهه‌ڵس و
كه‌وتی منداڵ به فێربوونه‌وه، خاڵی
سه‌ره‌كی ئه‌و پرۆسه نوێیه‌یه كه
ئه‌مڕۆ له دونیای پێشكه‌توودا زۆر گرنگی
پێده‌درێت و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه من
وای ده‌بینم ئه‌مه له كوردستاندا قابیلی
ئیجراكردن و جێبه‌جێ كردنه، ته‌نها و
ته‌نها پێویستی به عه‌قڵییه‌تێكی
په‌روه‌رده‌ی مۆدێرن هه‌یه كه منداڵ
گرنگ چاولێبكات، وه دابین كردنی بڕێك
پاره كه بودجه‌ی ده‌می منداڵانه‌و
به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به
تاڵانی ده‌به‌ن و گه‌نده‌ڵی سه‌رتاپای
ده‌سه‌ڵاتیانی داگرتووه‌و ڕۆژانه خه‌ڵكی
به ئاشكرا و خۆشیان باسی لێوه ده‌كه‌ن.
كاتێك باس له كاریگه‌ری ئه‌م پرۆسه‌یه
له‌سه‌ر منداڵان و دواڕۆژی كۆمه‌ڵگا
بكه‌ین، به‌هه‌ر حاڵ، له‌م
په‌روه‌رده‌یه‌ی ئێستادا، ئاشكرایه كه
نه‌وه‌یه‌كی توندوتیژ، په‌روه‌رده كرا‌و
به كۆنه‌په‌رستی مه‌زهه‌بی و
نه‌ته‌وه‌چێتی، گۆشه‌گیری و نه‌زانی،
هه‌موو ئه‌مانه گۆشه‌یه‌كن له
كاریگه‌رییه‌كان و به‌م پێشه‌یه‌ش
دواڕۆژێكی خراپ و ناپرشنگدار و دواكه‌وتوو
به ده‌ستی نه‌وه‌یه‌ك كه سه‌قه‌ت
په‌روه‌رده كراون بونیاد ده‌نرێت.
جگه له‌و كه‌موكوڕیانه‌ی باسم كردن،
یه‌كێك له‌فاكته گرنگه‌كانی فێربوون، كه
كاریگه‌ری بێئه‌ندازه له سه‌ر بیر‌و
جه‌سته‌ی منداڵان و فێربونیان داده‌نێت،
ئه‌وه‌یش هه‌ر یه‌ك له ژینگه‌ی فێربوون و
مامه‌ڵه‌ی دروست و مرۆیانه‌ی مامۆستایان و
په‌روه‌ردكارانه له‌گه‌ڵ منداڵان و
فێرخوازاندا. جا لێره‌وه‌یه ئه‌مه
ئه‌وه‌نده كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه
به‌هیچ پێوانه‌یه‌كی ستانداردی
هه‌لومه‌رجی فێربوون ناتوانرێ
هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌سه‌ر بكرێت. له زۆر
قوتابخانه ژووری پیس، دیواری هه‌ڵكۆڵراو
شقڵ و شڕ، ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی شكاو
ته‌خته‌ی له‌ق و لۆق و نا جێگیر...هتد،
جائه‌گه‌ر بێت و لێره‌شه‌وه چاوێك له
مامه‌ڵه‌ی مامۆستایان و په‌روه‌ردكاران
بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین كه ئێستاش سزا
دان و لێدان له منداڵان هه‌ر درێژه‌ی
هه‌یه"هه‌ر ته‌نها دوو ساڵ
له‌مه‌وبه‌ربوو وه‌زیری په‌روه‌رده
بڕیاری سزادانی قوتابیانی ده‌ركرد، كه
له‌گه‌ڵ نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی زۆر
توند به‌ره‌و ڕوو بوو، وه ناچاربوو
چه‌ندین پاساوی جۆراو جۆر‌و ڕوونكردنه‌وه
له‌م باره‌وه بات"، كه به‌داخه‌وه
ڕاده‌ی به‌رزی ئه‌م توندووتیژیانه له
دژی منداڵان گه‌یشتۆته ئاستی بێزار بوون
له قوتابخانه‌و خۆسوتاندن له داخی
مامه‌ڵه‌ی نادروست و نامرۆڤانه، یان
په‌رچه‌م بڕین و ده‌ست و قاچ شكاندن وه‌ك
ئه‌وه‌ی ساڵی پار له ناوچه‌ی خورماڵ و
هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی ڕوویدا، له لایه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رو لیژنه‌ی ئینزباتی
قوتابخانه‌وه. ئه‌م نموونانه كه له
كوردستانه‌وه گوێمان لێده‌بێت و
ده‌یبینین به‌ڕاستی نموونه‌ی زۆر
سه‌رسوڕهێنه‌رن، من ناتوانم بڵێم ئه‌م
نموونانه له هیچ شوێنكی تردا نین و
ڕووناده‌ن، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ی له
كوردستاندا هه‌یه زۆر ده‌گمه‌ن ده‌یبینین
و ده‌یبیستین، سوپاس بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی
پێشكه‌وتووخوازو وهه‌ڵسوڕان و دۆستانی
مافه‌كانی منداڵان كه ناهێڵن ئه‌م
تاوانانه له تاریكداو له‌چوار دیواری
قوتابخانه‌كانداو دوور له‌چاوی خه‌ڵك
ئه‌نجام بدرێن.
ئه‌گه‌ر چاوێك له هه‌لومه‌رجی ژیانی
مامۆستایان بكه‌ین، ده‌گمه‌ن مامۆستا
ده‌بینی به‌و مه‌عاشه‌ی كه وه‌ریده‌گرێت
بتوانێت بژێوی خۆی ومنداڵا و خێزانه‌كه‌ی
دابین بكات، به‌شی هه‌ره‌زۆری مامۆستایان
ده‌بێت له‌گه‌ڵ چه‌ندین كاری تردا خه‌رێك
بن تا بتوانن ژیانێكی مه‌مره‌ومه‌ژی بۆ
خۆیان و خێزانه‌كانیان دابین بكه‌ن، زۆر
مامۆستا ده‌بینی كه كاری زۆر نه‌گونجاو
به پیشه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، كه سه‌ختی
به‌ڕێوه‌چوونی ژیان ناچاریان ده‌كات
په‌نای بۆ به‌رن. له كاتێكدا كه ده‌بێت
مامۆستا ژینێكی تێروته‌سه‌لی هه‌بێت بۆخۆی
و خێزانه‌كه‌ی و په‌یدا كردنی نان به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك نه‌بێت به‌مه‌شغه‌ڵه‌ی، بۆ
ئه‌وه‌ی كه بتوانێ ئه‌ركی په‌روه‌رده‌ی
سه‌رشانی به‌سه‌ركه‌وتووی و به پێی
پێویست ئه‌نجام بدات و بباته پێشه‌وه،
ناكرێت مامۆستا هه‌ر ته‌نها له
چوارچێوه‌ی یه‌ك مادده‌داو به یه‌ك
شێوازێكی فێربوون و وانه ووتنه‌وه‌ی
كلاسیكییه‌وه خۆی ببه‌ستێته‌وه، وه
نه‌توانێت داهێنان و سه‌لماندن و
دۆزینه‌وه‌ی نوێ ئه‌نجام بدات. بۆیه بۆ
ئه‌وه‌ی مامۆستا بتوانێت ئه‌م ڕۆڵه
ببینێت و ئه‌و كادره په‌روه‌رده‌ییه
سه‌ركه‌وتوو بێت، پێویسته
له‌قوتابخانه‌كاندا هه‌موو پێداویستییه‌ك
له‌م باره‌وه له‌به‌رده‌ستیاندا بێت،
پێویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌میشه
و به‌رده‌وام خولی فێربوون و مه‌شقكردن
بۆمامۆستایان بكاته‌وه و له
تازه‌گه‌رییه‌كانی بواری زانسیتی و
فێربوون به‌هره‌مه‌ندیان بكات. وه له‌م
باره‌وه مامۆستا پێویستی به‌وه‌هه‌یه
كه ماوه‌یه‌كی درێژتر له خوێندنگادا
بمێنێته‌وه وگرنگی زۆر به پیشه‌كه‌ی خۆی
و ڕاهێنان بدات و خه‌ركی هیچ كارێكی تر
نه‌بێت، دیاره وه‌ك لای سه‌ره‌وه باسم
كرد، ئه‌مه له كاتێكدایه كه مامۆستا
مافی خۆیه‌تی له ژیانێكی باش
به‌هره‌مه‌ند بێت و خه‌می نان په‌یدا
كردنی نه‌بێت.
شتێك ماوه بیڵێم ئه‌وه‌یه كه پیرۆزبای
گه‌رمی خۆم بۆ فێرخوازان و منداڵان
به‌گشتی وه مامۆستایان بنێرم، به‌هیوای
به‌ده‌ستهێنانی داخوازییه‌كانیان و
به‌سه‌ر بردنی ساڵێكی خوێندن وفێربوونی پڕ
به‌رهه‌م و سه‌ركه‌وتوو، وه به ئومێدی
چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفت و پێداویستی و
كه‌م و كوڕییه‌كانی قوتابخانه‌كان،
مامۆستایان و فێرخوازان.



