|
Postgirot :- ژماره‌ی حیساب بانکی سه‌نته‌ر : 3 -390804 This site was last updated الثلاثاء 31 تموز 2007 06:54:10 م |
تایبه‌ت به سه‌نته‌ری مناڵان: مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی له له‌یه‌ن سه‌نته‌ری مناڵانه‌وه پارێزراوه
چاوپێکه‌وتنی مالپه‌ڕی
سه‌نته‌ری مناڵان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا فایه‌ق
سه‌عید.
فایه‌ق سه‌عید ساڵی 1960 له که‌رکوک له‌دایک بووه، خه‌ریکی کاری په‌روه‌ردناسییه له سوید و چه‌ندین کتابی نوسیوه‌و چه‌ندینی تریشی له سویدد و فارسییه‌وه وه‌رگێڕاوه.
س.م : پیَش
ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر باسی كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی، پیَمان خۆش بوو
هه‌ندیَك له‌گرفته سه‌ره‌كیه‌كانی پرۆسه‌ی په‌ره‌وه‌رده‌و فیَركردن
له‌كوردستاندا ده‌ستنیشان بكه‌ین كه‌به‌هۆیانه‌وه بیر له‌گرتنی
كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی كرایه‌وه. به‌برِوای به‌رِیًَزتان كیَشه‌و
گرفته‌كانی پرۆسه‌ی په‌ره‌وه‌رده‌و فیَركردن له‌مرِۆدا كامانه‌ن؟
ده‌كریَ له چه‌ندین باره‌وه باسی كیَشه‌كان بكه‌یت وه‌ك باری
میَژووی، په‌روه‌رده‌یی، سایكۆلۆژی، زانستی، كاریگه‌ری میللی و
نه‌ته‌وایه‌تی، جیاوازی رِه‌گه‌زی، كاریگه‌ری ئاین له‌سه‌ر پرۆسه‌ی
په‌روه‌رده‌و فیَركردن و.....هتد.
فایه‌ق سه‌عید:
خودی ئه‌م پرسیاره زۆر به‌ربڵاوه‌و پێویستی به‌یه‌ك كتێب
هه‌یه. من له‌چه‌ندین شوێنی دیكه‌دا ئاماژه‌م به‌و گرفتانه كردووه‌و
چه‌ند ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی كاركردنی نوێشم خستۆته‌روو. هه‌وڵ ده‌ده‌م
لێره‌شدا باس له‌هه‌ندێكیان بكه‌م.
گرفتی هه‌راسانكردنی مناڵان كه‌به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بێره‌حمانه
له‌شێوه‌ی توندوتیژی، شكانه‌وه، ته‌ریقكردنه‌وه، ده‌ستدرێژی سێكسی
.... هتد له‌ئارادایه به‌یه‌كێك له‌گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی سیستمی
په‌روه‌رده‌یی ده‌ژمێردرێت. ئه‌و ئامارانه‌ی له‌لای من هه‌ن
نیشانه‌یه‌كی ترسناكه بۆ تێكشكانی كه‌سایه‌تی خوێندكار. ئه‌م
تێكشكانه به‌رده‌وامی و به‌شێوه‌یه‌كی نیوچه سیستماتیك له‌لایه‌ن
قوتابخانه‌كانه‌وه دژ به‌خوێندكاران پیاده ده‌كرێن. ئه‌م
هه‌راسانكردنه به‌شێوه‌ی جیاواز و ئامرازی هه‌مه‌جۆر پیاده ده‌كرێن
به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه
به‌رنامه‌یه‌كی كۆنكرێت بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌ئارادا هه‌بێت.
ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا هه‌یه نابێت له‌خوێندكار بدرێت، به‌ڵام چۆن،
كه‌ی، چه‌ند جار، ئه‌ڵته‌رناتیڤ چیه، میكانیزمی كار چیه .... هتد
ئه‌مانه هیچی روون نین. جگه له‌مه‌ش له‌مه‌سه‌له‌ی خۆكوژی مناڵان
كه‌مرۆڤ له‌ناخه‌وه ده‌هه‌ژێنێت تا دێت گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه به‌ڵام
لایه‌نه په‌یوه‌ستداره‌كان نه‌كارێكی بۆ ده‌كه‌ن نه‌دانیشی
پێداده‌نێن. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ستداره‌كان
نه‌خۆیان هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پوختیان ساز كردووه‌و نه‌هیچ جۆره
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیشیان له‌و باره‌یه‌وه پێخۆشه نیه نه‌بادا خۆیانی
تێدا خه‌تابار بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تازه‌ترین شێوازه‌كانی وانه‌ووتنه‌وه له‌لای
ئێمه بۆ حه‌فتاكان ده‌گه‌رێنه‌وه. گۆڕینی ئه‌م شێوازانه زۆر
له‌گۆرینی مه‌نهه‌جه‌كان گرینگ‌ترن. من پێم وایه گۆرینی مه‌نهه‌جه‌كان
شتێكی پێویسته به‌ڵام گۆرینی شێوازه‌كانی وانه‌ووتنه‌وه زۆر
له‌گۆرینی ئه‌و مه‌نهه‌جانه گرینگتره. چونكه شێوازه‌كانی
وانه‌ووتنه‌وه مرڤی نوێت بۆ دروست ده‌كات، به‌ڵام مه‌رج نیه
پرۆگرامه‌كان ئه‌و كاره‌ت بۆ بكه‌ن. پرۆگرامه‌كان گرینگن به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆگرامه تازانه به‌ده‌ست مامۆستایه‌كه‌وه بێت
كه‌زانستێكی دیداكتیكی تازه‌یه‌ی پێنه‌بێت ئه‌وه سودێكی كه‌میان
ده‌بێت.
لایه‌نێكی دیكه گرفتی گه‌وره‌یی پۆله‌كانه كه‌به‌هۆی كه‌می بینای
قوتابخانه‌كانه‌وه كار گه‌شتۆته ئه‌وه‌ی هه‌ندێجار 50 خوێندكار
له‌پۆلێكدا كۆبێته‌وه. ئه‌م فاكته‌ر به‌ر له‌هه‌موو كه‌سێك
مامۆستاكانی بێزار كردووه‌و بۆته هۆی دابه‌زینی ئاستی زانستی و
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌راسانكردن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م گرفته
بۆته هۆی ئه‌وه‌ی خوێندكار به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕه زانسته
وه‌رنه‌گرێت كه‌پێویسته وه‌ریبگریت. ئه‌م گرفته وای كردووه خوێندكار
ته‌نها سێ كاتژمێر له‌قوتابخانه بێت، ئاخر سێ كاتژمێر چۆن به‌شی ئه‌و
هه‌موو زانسته ده‌كات كه‌ده‌بێ خوێندكار وه‌ریبگرێت. ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی چه‌ندین گرفتی دیكه هه‌ن كه‌هۆكاری راسته‌قینه‌یان بۆ ئه‌م
گرفته ده‌گه‌رێته‌وه. ئه‌م گرفته مامۆستاكانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر
بێزار كردووه چونكه به‌هۆی شه‌ری ناو خوێندكاران و ناره‌حه‌تیانه‌وه
مامۆستاكان بێزار بوونه‌و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌راسانكردن به‌رامبه‌ر
خوێندكاران پیاده بكه‌ن. ئه‌م كاره‌ش بۆته هۆی ناره‌زایی دایبابه‌كان
له‌لایه‌ك و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كانیش له‌لایه‌كی دیكه‌وه.
من كه‌مبوونی بینای قوتابخانه‌كان به‌گرفتی گرفته‌كانی ده‌زانم و
كاریگه‌رییه‌كانیشی به‌سه‌ر مامۆستا‌و خوێندكاره‌كانه‌وه زۆر به‌روونی
دیارن. ساڵانێكی زۆره ئێمه ده‌زانین ئه‌و گرفته گه‌وره‌یه‌مان
هه‌یه‌و تا ئه‌و راده‌یه‌ی من ئاگاداربم لێكۆڵینه‌وه‌ی جیدیمان له‌سه‌ر
كاریگه‌ری ئه‌م دیارده‌یه نه‌كردووه. رۆژانه چه‌ندین بینای گه‌وره
به‌ئاسماندا ده‌چن به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌شێكی به‌رچاویان قوتابخانه‌بن.
خاڵێكی دیكه بریتیه له‌كۆنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن. ئه‌م كاره
گه‌شتۆته ئاستێكی زۆر ترسناك و هه‌موو كه‌سێك هه‌ستی پێده‌كات. من
خوێندكاری هه‌مه‌جۆرم بینیوه كه‌بێزاری خۆیان له‌و پرۆگرامانه
ده‌ربڕیوه. مانای نیه تاوه‌كو ئه‌م ساته‌ش كه‌ئێمه به‌یه‌كه‌وه
قسه ده‌كه‌ین تێكستی وا له‌قوتابخانه‌كانی كوردستاندا بخوێندرێت
كه‌ستایشی عه‌ره‌به شۆڤینیه‌كان و به‌عس و ئاڵا‌و سیماكانی به‌عس بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بابه‌ته زانسیتیه‌كان له‌كۆنیدا خوێندكاره‌كان
ئاره‌زووی ته‌ماشاكردنیان نیه. لایه‌نه به‌رپرسه‌كان تا گرتنی
كۆنگره‌ش بانگه‌شه‌ی گۆرانی گه‌وره‌یان ده‌كرد به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش
میكانیزمێكی مۆدێرنیان بۆ گۆرینی ئه‌و پرۆگرامانه به‌ده‌سته‌وه نیه.
به‌ڵام هه‌ندێگ له‌و پرۆگرامانه‌یان داوه‌ته هه‌ندێك كۆمپانیای بیانی
چونكه تواناكانی ناوخۆ توانای ئه‌و كاره‌یان نیه. ئه‌مه‌ش خۆی
له‌خۆیدا كارێكی باشه به‌ڵام ده‌بێ ستروكتورێكی هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌و
كاره په‌یدا بكه‌ین.
خاڵێكی دیكه ئه‌و ئاسته نزمه بوو كه‌مامۆستاو به‌رێوبه‌رو كادیره
ئیدارییه‌كان هه‌یانبوو. ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رێوبه‌ره‌كان تاوه‌كو
ئێستاش له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبی بوون داده‌مه‌زرێن نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای
توانا‌و لیاقه‌تی ئه‌وان. پۆستی به‌رێوبه‌ر بۆ خۆی پۆستێكی یه‌كجار
گرینگه‌و به‌هۆی حیزبی بوونی به‌رێوبه‌ره‌كان پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی
له‌قوتابخانه‌كاندا به‌زۆری په‌كی كه‌وتووه. مامۆستاكانیش له‌ئاستێكی
په‌روه‌رده‌یی و زانستی و دیداكتیكی زۆر نزمدان. وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه فرمانیان بۆ ده‌رده‌كات به‌بێ
ئه‌وه‌ی به‌و زانستانه پێیان بگه‌یه‌نێت كه‌پێویستیان پێی هه‌یه. من
دیدارم له‌گه‌ڵ زۆر مامۆستادا كردووه كه‌پوخته‌ی په‌یام و
گله‌یه‌كانیان له‌وه‌دا خۆی ده‌بینیته‌وه كه‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
هیچ جۆره ئه‌لته‌رناتیڤێكیان ناداتێ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌یه‌وێ
ئه‌م یا ئه‌و كاره بكه‌ن و كاتێكیكش ده‌یكه‌ن ده‌ڵێن ئه‌مه
هه‌ڵه‌یه. بۆیه پێگه‌یاندنی مامۆستا‌و به‌رێوبه‌كان سه‌نگی مه‌حه‌كه
له‌هه‌ر گۆرانكارییه‌كدا.
خاڵێكی دیكه‌ش پیوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به‌به‌بژێوی مامۆستا‌و
به‌رێوبه‌ره‌كانه‌وه هه‌یه. هیچ مانایه‌كی تێدا نیه ئه‌و كادیرانه
دوای قوتابخانه ته‌كسی لێبخورن یا هه‌ر كارێكی ده‌كه بكه‌ن. ئه‌م
كادیرانه به‌به‌رده‌وامی گله‌یی له‌بژێوی خۆیان ده‌كه‌ن و داوای
به‌رزكردنه‌وه‌ی موچه‌كانیان ده‌كه‌ن. راسته ئه‌وان قسه زۆر ده‌كه‌ن
به‌ڵام زۆر خه‌مساردیش بوون له‌ده‌رخستنی كێشه‌كانی خۆیاندا.
مامۆستاكان به‌ناچاری له‌دوو رێكخراوی حیزبی‌دا رێك خرابوون كه‌زۆر
به‌سستی داكۆكیان له‌بژێوی مامۆستاكان ده‌كرد. ئه‌م دوو رێكخراوه
هه‌نگاوێك نانێن كه‌دڵی حیزبه‌كانی خۆیان توڕه بكات. تاوه‌كو ئێستاش
مامۆستاكان له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون خۆیان له‌رێكخرواێكی
بێلایه‌ندا رێك بخه‌ن.
ئه‌زموومه‌نه‌كان گرفتێكی دیكه بوو كه‌پێم وایه تاوه‌كو ئێستاش ئێمه
تێگه‌یشتنێكی زۆر هه‌ڵه‌مان له‌باره‌یانه‌وه هه‌یه. به‌شێوه‌یه‌كی دی
ئێمه ته‌نها له‌یه‌ك له‌لایه‌نی ئه‌زموونه‌كان تێده‌گه‌ین. سیستمی
په‌روه‌رده‌یی ئێمه زۆر له‌وه‌دا كۆڵه‌واره كه‌چۆن ئه‌وه بزانێت
خوێندكارێكی دیاریكراو له‌بابه‌تێكی دیاریكراو تێگه‌یشتووه یا نا.
چاره‌سه‌ری ئێمه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته ته‌نها ئه‌وه‌یه له‌رێگه‌ی
ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌وه‌كانه‌وه ده‌كرێ ده‌رك به‌و تێگه‌یشتنه
بكه‌ین. سیستمی په‌روه‌رده‌یی ئێمه تا ئێستا ده‌ستی نه‌گه‌شتۆته ئه‌و
ئامرازنه‌ی دیكه‌و به‌رچاوی رۆشن نیه كه‌جگه له‌تاقیكردنه‌وه
چه‌ندین شێوازی دیكه‌ش بۆ ده‌رككردن به‌ئاستی خوێندكاران له‌ئارادا
هه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌شی هه‌ره زۆری مامۆستاكان
له‌هێنانه‌وه‌ی پرسیاری قورس‌دا داهێنانی گه‌وره ده‌كه‌ن. بۆ نموونه
به‌شێك له‌پرسیاره‌كان هێنده گشتگیرن په‌یوه‌ندییان به‌ناوه‌رۆكی
ته‌واوی كتێبه‌كه‌وه هه‌یه. هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌ده‌یانه‌وێ
له‌رێگه‌ی پرسیاره‌كانه‌وه بگه‌نه ئه‌وه‌ی خوێندكار ته‌واوی
كتێبه‌كه‌ی خوێندووه یا نا. ئه‌م گرفته ئاڵۆزییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ
ناوه‌ندی خوێندكاری دروست كردووه. مامۆستاكان پێویستیان به‌وه هه‌یه
كه‌شاره‌زای شێوازه‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندكاران ببن بۆ
ئه‌وه‌ی قورسایی خۆیان ته‌نها نه‌خه‌نه سه‌ر ئه‌زموونه‌كان.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر گرفتی په‌روه‌رده‌ییمان هه‌یه كه‌پێویستیان
به‌گۆرانكاری هه‌یه چونكه ئه‌م سیستمه‌ی ئه‌مرۆ كاری پێده‌كه‌ین
وه‌كو ته‌له‌فزیۆنی ره‌ش و سپی وایه. ئایا ئێمه ده‌توانین
مناڵه‌كانمان ناچار بكه‌ین ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆنی ره‌ش و سپر بكه‌ن
له‌كاتێكدا ته‌له‌فزیۆنی ره‌نگاوره‌نگ هه‌یه؟
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره هه‌رچی كه‌سێك هه‌یه
ره‌خنه‌ی توند له‌سیستمی په‌روه‌رده‌یی ده‌گرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی
په‌یوه‌ست ئاورێك له‌و ره‌خنانه یا توانای چاكسازی هه‌بێت. به‌شێك
له‌وانه په‌یوه‌ندییان به‌دابه‌زینی ئاستی زانستی خوێندكارانه‌وه
هه‌یه. له‌م بواره‌دا هه‌رچی به‌رێوبه‌ره گشتیه‌كانن ویستوویانه
خه‌ڵك گومڕا بكه‌ن به‌وه‌ی كاتێك مرۆڤ به‌راوردی رێژه‌ی ده‌رچوونی ئه‌م
چه‌ند ساڵه‌ی دواییه له‌گه‌ڵ رابردودا ده‌كات ئه‌وه جیاوازییه‌كی
گه‌وره نابینێت. ئه‌م جۆره تێروانینه ئه‌وروپیه‌كان له‌سه‌ده‌كانی
ناوه‌راستدا وه‌كو پێوه‌رێك بۆ ئاستی قوتابخانه‌كان به‌كاریان ده‌هێنا.
ئه‌م ره‌خنانه باسیان له‌زۆر لایه‌نی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده ده‌كرد
چونكه ئه‌مرۆ نه‌ك هه‌ر پسپۆره‌كان به‌ڵكو هه‌موو كه‌سێك و تانه‌ت
خودی خوێندكارانیش هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن سه‌رجه‌می بواره‌كانی
په‌روه‌رده پێویستی به‌گۆران هه‌یه.
له‌بواری ره‌خنه‌گرتندا رێكخراوه خوێندكارییه‌كان هێرشێكی به‌رده‌وام
بۆ سه‌ر سیستمی په‌روه‌رده‌یی ده‌به‌ن و به‌تایبه‌ت له‌بواری
هه‌راسانكردن و پێشێلكردنی مافی خوێندكاران‌دا. له‌م بواره‌شدا ناكرێ
ئاماژه به‌هه‌وڵی ئه‌و رێكخراوانه نه‌درێت به‌تایبه‌ت ئێستا
هه‌ندێكیان میدیای خۆیان هه‌یه. هه‌ر له‌م بواره‌دا ده‌كرێ ئاماژه
به‌دوو رێكخراوی سه‌ره‌كی بكه‌ین (یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و
كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران) كه‌ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و بواره‌دا گرتووه‌و
خوێندكاران به‌پاشكۆی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی
كوردستانی ده‌زانن. له‌راپۆرتی لیژنه‌كانی كۆنگره ئه‌وه روون
كراوه‌ته‌وه ته‌نها %28 ی خوێندكاران به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پۆزه‌تیڤ
ده‌رواننه ئه‌و دوو رێكخراوه حیزبیه.
گرفتێكی دیكه بریتی بوو له‌و ده‌نگانه‌ی ته‌نگیان به‌وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده هه‌ڵچنیبوو له‌پێناوی گۆرینی ئه‌م سیستمه‌دا. ئه‌م گروپه
له‌هه‌موو شوێنێكدا هێرشیان ده‌كرده سه‌ر كاره‌كانی وه‌زراه‌تی
په‌روه‌رده. ئه‌م ره‌خنانه زۆر جار جه‌رگبڕ بوون. ئه‌م هێرشه
حكومه‌تی بێزار كردبوو تا كار گه‌شته ئه‌وه‌ی نۆره‌ی بواری
په‌روه‌رده هات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستێكی پێدا بهێنرێت. چونكه له‌وڵاتی
ئێمه‌دا حكومه‌ت پێش رووداوه‌كان ناكه‌وێت و ده‌ست به‌گۆرانكارییه‌كان
بكات، به‌ڵكو جاوه‌رێ ده‌كات تا گرفته‌كان زۆر زه‌ق ببنه‌وه‌و
هاوڵاتیان كاری به‌جێ و نابه‌جێ بكه‌ن ئه‌وجا حكومه‌ت ئاوریان
لێده‌داته‌وه.
س.م :ئه‌وه‌نده‌ی
ئیَمه ئاگادار بین به‌رِیَزتان سه‌باره‌ت به‌كیَشه
په‌روه‌رده‌ییه‌كان چه‌ندین باس و لیَكۆڵینه‌وه‌تان پیَشنیار كردووه.
پرسیاری ئیَمه ئه‌وه‌یه به‌رِیَزتان چ وه‌ك مامۆستایه‌ك و چ وه‌ك
نوسه‌ریَك پیَشنیار و ئه‌لته‌رناتیڤتان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كیَشانه‌ی
لای سه‌ره‌وه چییه؟
فایه‌ق سه‌عید:
وه‌ك ده‌سپێك مه‌رج نیه من چاره‌سه‌رو ئه‌لته‌رناتیڤم
بۆ هه‌موو گرفته‌كان هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی بابه‌ته‌كانی منی
دابێت زۆربه‌ی جاره‌كان هه‌وڵی ئه‌وه‌مداوه چه‌ند ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی
كاركردن بخه‌مه‌روو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ندێ جار به‌نووسین
لایه‌نه به‌رپرسه‌كانم له‌و گرفتانه ئاگادار كردۆته‌وه‌و
ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كانی خۆم بۆیان خستۆته‌روو. لێره‌دا به‌كورتی ئاماژه
به‌چه‌ند چاره‌سه‌رێك ده‌كه‌م.
به‌نیسبه‌ت هه‌راسانكردنی مناڵانه‌وه كه‌یه‌كێكه له‌بابه‌ته هه‌ره
گرینگه‌كانی رۆژ من دواتر به‌دورودرێژی له‌سه‌ری راده‌وه‌ستم.
لایه‌نی دیداكتیكی قوتابخانه‌كانی كوردستان زۆر كاره‌سات ئامێزه.
سه‌رجه‌می شێوازه‌كانی وانه‌ووتنه‌وه له‌باشترین حاڵه‌تدا پێ نانێنه
ناو سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه. من پێم وایه ئه‌مه پێویستی
به‌ده‌زگایه‌كی تاببه‌ت هه‌یه كه‌له‌رێگه‌یه‌وه خولی به‌رده‌وام بۆ
مامۆستاكان بكرێته‌وه بۆ فێربوونی ئه‌و شێوازه تازانه‌ی ئه‌مرۆ
به‌كار دێن. گرفتی سه‌رجه‌م خوله‌كانی كوردستان ئه‌وه‌یه ئه‌و كادیره
ناوخۆیانه وانه‌ی تێدا ده‌ڵێنه‌وه كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری شته
نوێكانی جیهان نین. پێویسته كه‌سانێكی شاره‌زا بۆ ئه‌و خولانه په‌یدا
بكرێت و له‌شێوه‌ی ۆركشۆپی به‌رده‌وامدا كار له‌گه‌ڵ مامۆستاكاندا
بكرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاتێك مه‌نهه‌جه‌كان ده‌نووسرێنه‌وه
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌چاوی زانستی دیداكتیك ناكرێت و بیر له‌وه‌ش
ناكرێته‌وه چۆن مامۆستاكان ئه‌و ماده‌یه بَلێنه‌وه. من به‌پێویستی
ده‌زانم له‌كاتی دارشتنی بابه‌تی كتێبه‌كاندا په‌روه‌رده‌ناسێكی
شاره‌زا له‌زانستی وانه‌ووتنه‌وه‌دا هاوبه‌شی ئه‌و كاره بكات بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه پوخت بێت. به‌ته‌ماشاكردنێكی كتێبه
مه‌نهه‌جیه‌كانی ئه‌مرۆ زۆر به‌ئاسانی ده‌توانیت په‌نجه له‌سه‌ر
ئه‌وه دابنێیت كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌نووسینه‌وه‌یاندا ره‌چاوی
مه‌رجه دیداكتیكیه‌كان نه‌كراوه.
هه‌موومان ده‌زانین نه‌بوونی بینای ته‌واو بۆ قوتابخانه‌كان گرفتی زۆری
بۆ دروستكردووین. به‌ڵام ئه‌م گرفته له‌بنه‌ڕه‌تدا گرفتی وه‌زاره‌تی
پلاندانانه نه‌ك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
به‌شێوه‌یه‌كی واقیعیانه ته‌ماشای ئه‌م گرفته بكه‌ین ده‌گه‌ینه ئه‌و
سه‌رئه‌نجامه‌ی كه‌له‌توانای حكومه‌تدا نیه هه‌موو ئه‌و بینایانه
به‌یه‌كجار دروست بكات، به‌ڵام ده‌بێ حكومه‌ت له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی
پلاندانانه‌وه پڵانێكیمان بخاته به‌رده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ساڵانه
چه‌ند بینا دروست ده‌كات و كه‌ی ئه‌م گرفته كۆتایی پێدێت.
یه‌كێك له‌و پێشنیارانه‌ی من ئه‌وه‌یه كه‌سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی بانگی
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كوردستان بكات و داوای ئه‌وه‌یان لێبكات هه‌ر
ده‌وڵه‌مه‌ندێك قوتابخانه‌یه‌ك دروست بكات و ناوی قوتابخانه‌كانیش
به‌ناوی ئه‌وانه‌وه بێت. دیداری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و
ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌دا جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی
حكومه‌ت ته‌نها له‌ته‌له‌فیزیۆنه‌وه پێیان بلێت فه‌رموون
قوتابخانه‌مان بۆ دروست بكه‌ن. من سازدانی ئه‌و دیداره به‌گرینگ
ده‌زانم چونكه له‌وانه‌یه له‌و دیداره‌دا ئه‌وان داوای ئه‌وه
له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌ن كه‌هه‌ندێ به‌ڵێنیان پێبدات و له‌هه‌ندێ
بواردا یارمه‌تیان بدات، بۆنموونه له‌وه‌رگرتنی باج، پێدانی
مقاوه‌لات، ره‌خساندنی كه‌ره‌سه‌كانی كار به‌نرخێكی هه‌رزانتر، هێنان و
بردنی هه‌ندێ كه‌ره‌سه له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ... هتد. من پێم وایه
حكومه‌ت له‌م بواره‌دا ده‌توانێت به‌چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆر
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان رابكێشێته ناو ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش
ناكرێت هه‌ر چوار ده‌وڵه‌مه‌ندێك به‌یه‌كه‌وه با قوتابخانه‌یه‌ك دروست
بكه‌ن. ئه‌گه‌ر نا حكومه‌ت ده‌توانێت به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا
قوتابخانه دروست بكات، به‌م شێوه‌یه حكومه‌ت له‌بری ئه‌وه‌ی
به‌ته‌نیا خۆی سه‌د قوتابخانه دروست بكات ئه‌و كاته ده‌توانێت
دووسه‌د دروست بكات. ماوه‌یه‌ك له‌هه‌ولێر ئه‌وه هه‌بوو هه‌ر كه‌سێك
مزگه‌وتێك دروست بكات حكومه‌ت له‌باجه‌كانی خۆش ده‌بێت. حكومه‌ت ئێستا
ده‌توانێت ئه‌و مزگه‌وته بگۆڕێت بۆ قوتابخانه. برگه‌یه‌كی یاسای
وه‌به‌رهێنانی كوردستان باس له‌وه‌به‌رهێنان ده‌كات له‌بواری
په‌روه‌رده‌دا. ئه‌م برگه‌یه ده‌توانێت به‌شێك له‌گرفته‌كانمان
كه‌مبكاته‌وه. من پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌م كه‌حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی
جیدی داوا له‌كه‌رتی تایبه‌ت بكات كه‌بینای قوتابخانه دروست بكه‌ن و
دواتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌كرێیان بگرێت.
پێشنیارێكی دیكه‌م بۆ حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كه‌هه‌ولی دروستكردنی
قوتابخانه‌ی دار بده‌ن (كه‌ره‌ڤان). قوتابخانه‌ی دار به‌به‌راورد
له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابخانانه‌دا كه‌به‌به‌ردو چیمه‌نتۆ دروست ده‌كرێن دوو
خاڵی پۆزه‌تیڤی تێدایه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه پاره‌یه‌كی زۆر كه‌می
تێده‌چێت. به‌شێوه‌یه‌كی دی به‌پاره‌ی یه‌ك قوتابخانه‌ی ئاسایی
ده‌توانین بیست قوتابخانه‌ی دار دروست بكه‌ین. دووه‌میان ئه‌وه‌یه
كه‌ره‌ڤان به‌ماوه‌یه‌كی یه‌كجار كورت ته‌واو ده‌بێت. پێشنیارێكی دیكه
ئه‌وه‌یه له‌ناو هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی ئێستادا ده‌توانین چه‌ن پۆلێكی
نوێ له‌دار دروست بكه‌ین، به‌مه‌ش ده‌توانین ژماره‌ی خوێندكاره‌كانی
ناو پۆله‌كانی ئێستامان كه‌م بكه‌ینه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه حكومه‌ت
ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵات و رێكخراوه بیانیانه‌دا (بۆ نموونه یۆنسكۆ،
یۆنسێف، یه‌كێتی ئه‌وروپاو وڵاتانی هێزه فره ره‌گه‌زه‌كان)
كه‌بریاریان داوه یارمه‌تی كوردستان بده‌ن هه‌وڵی ئه‌وه بدات
كه‌دروستكردنی قوتابخانه به‌شێك بێت له‌یارمه‌تی ئه‌و وڵات و
رێكخراوانه. ده‌شكرێ سه‌رجه‌می ئه‌م پێشنیارانه له‌یه‌ك كاتدا كاریان
پێبكرێت.
من ئه‌و كاره به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی باس ده‌كه‌م به‌ڵام له‌وه‌ش
به‌ئاگام كه‌چه‌ند ژماره‌ی قوتابخانه‌كان زیادی كردووه چه‌ندین
به‌رابه‌ریش ژماره‌ی خوێندكاران زیادیان كردووه. بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ
واقیعبینانه قسه بكات ده‌بێ چاوێكیش به‌و ئامارانه‌دا بگێرین
كه‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماده‌ی كردووه. له‌نێوان 1995- 2007 دا
ژماره‌ی قوتابخانه‌كان له‌سه‌رجه‌می قۆناغه‌كاندا له 2093
به‌رزبۆته‌وه بۆ 5069 قوتابخانه.به‌ڵام له‌هه‌مان ماوه‌دا ژماره‌ی
خوێندكاران له 509884 وه به‌رزبۆته‌وه بۆ 1193968. واته له‌و
ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی 3000 قوتابخانه دروستكراوه به‌رامبه‌ر
به‌زیادبوونی نزیكه‌ی نیو ملیۆن خوێندكار. هه‌ر له‌م بواره‌دا ده‌كرێ
بڵێین به‌شی هه‌ر مامۆستایه‌ك له‌خوێندكاران به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ
له 18 خوێندكاره‌وه دابه‌زیوه بۆ 16 خوێندكار.له‌هه‌مان ماوه‌شدا
تێكڕای ژماره‌ی خوێندكاران بۆهه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك له 243 وه
دابه‌زیوه بۆ 235 خوێندكار.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ئێمه زیاتر قوتابخانه‌ی بچوك و
مامناوه‌ندیمان دروست كردووه. به‌ڵام ئێمه ده‌توانین هه‌ندێ
قوتابخانه‌ی گه‌وره‌ش دروست بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك ده‌وامی بێت. باشی ئه‌مه
له‌وه‌دایه ئێمه ده‌توانی سه‌عاته‌كانی كار درێژ بكه‌ینه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی خوێندكاران فریای ئه‌وه بكه‌ون كه‌زانستی پێویست وه‌ربگرن.
یه‌كێك له‌و به‌هانانه‌ی بۆ درێژ نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌وامی قوتابخانه‌كان
ده‌هێنرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه‌قوتابخانه‌كان دوو یا سێ ده‌وامی تێدا
ده‌كرێت. به‌ڵام كه‌من ته‌ماشای ئاماره‌كان ده‌كه‌م ده‌بینم %70 ی
قوتابخانه‌كان ته‌نها یه‌ك ده‌وامیان تێدایه به‌رانبه‌ر به %25
كه‌دوو ده‌وامیان تێدایه.
له‌لایه‌نی ئاماده‌كردنی مامۆستا‌و به‌رێوبه‌ره‌كانه‌وه من پێم باشه
ده‌زگایه‌ك دابمه‌زرێت كاری پێگه‌یاندنی ئه‌و كادیرانه بێت چونكه من
پێم وایه ته‌واوی ئه‌و كادیرانه كه‌بڕبڕه‌ی پشتی په‌روه‌رده‌یه
له‌زانستی نوێ بێبه‌شن. دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ده‌بێ ئه‌و كه‌سانه‌ی
سه‌رپه‌رشتی ئه‌م ده‌زگایه ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان
په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان به‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه هه‌بێت ئه‌گه‌ر نا
له‌نێو بازنه‌ی شته كۆنه‌كاندا ده‌خولێنه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه
ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌رشانی په‌یمانگاو خانه‌كانی پێگه‌یاندنی مامۆستایان
ئه‌وه‌یه كه‌زۆر به‌جیدی ده‌ستێك به‌شێوازی كاركردن و پرۆگرامه‌كانی
خۆیاندا بهێننه‌وه. ده‌بێ پرۆگرامه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای شاره‌زابوون
له‌فیكری په‌روه‌رده‌یی دابنرێت چونكه به‌بێ ئه‌و شاره‌زابوونه
مه‌حاڵه هه‌نگاوی تۆكمه بێته ئاراوه. به‌شێوه‌یه‌كی دی ئه‌گه‌ر
به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا‌و به‌هه‌مان كادیر‌و به‌هه‌مان زانستی ئێستاوه
كاره‌كانمان به‌رێوه به‌رێن ئه‌وه نابێ چاوه‌رێی گۆرینی ئاستی
مامۆستاكان بین. ئه‌گه‌ر له‌مه‌شدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بین ئه‌وه كه‌سمان
نیه ئاستی خوێندكاره‌كانمان به‌رز بكاته‌وه.
به‌نیسبه‌ته ئه‌زموونه‌كانه‌وه ئێمه پێویستمان به‌گۆرینیان هه‌یه،
به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا پێویستمان به‌گۆرینی شێوازه‌كانی كاركردنی
خۆمان هه‌یه. چونكه شاره‌زابوون له‌شێوازه نوێكانی هه‌ڵسه‌نگاندنی
خوێندكاران پێویستیان به‌گۆرینی شێوازه‌كانی وانه‌ووتنه‌وه‌ی
مامۆستاكانه‌وه هه‌یه. بۆ نموونه هه‌ركات هه‌ندێك له‌و شێوازانه‌مان
پیاده‌كرد كه‌له‌خواره‌وه باسی ده‌كه‌م ئه‌و كات مامۆستا به‌بێ
ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی كلاسیكی خوێندكاره‌كانی بكات به‌ئاسانی
ده‌توانێت ئاستیان هه‌ڵبسه‌نگێنێت. ته‌ماشاكردنی ئه‌و كارانه‌ی
خوێندكاران ده‌یكه‌ن، چ له‌شێوه‌ی گروپداو چ له‌شێوه‌ی راپۆرت نووسیندا
نیشانه‌یه‌كی باشه بۆ ده‌رخستنی ئاستی ئه‌و خوێندكارانه. ره‌نگه
هه‌ندێك جار له‌ناو پۆله‌كاندا گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تێك بكرێت. له‌و
گفتوگۆیانه‌دا مامۆستا به‌ئاسانی ده‌توانێ ئاستی خوێندكاره‌كانی خۆی بۆ
ده‌رده‌كه‌وێت ئیدی پێویستی به‌وه نیه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی كلاسیكی
بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شێوازی ئه‌زموونه گه‌وره‌كانی سه‌ری ساڵ و نیو
ساڵ و ئه‌زموونه سه‌رتاسه‌رییه‌كان تا ئه‌و راده‌یه خۆمان پێیانه‌وه
خه‌ریك كردووه‌و كه‌بوونه‌ته مایه‌ی ترسێكی گه‌وره بۆ
خوێندكاره‌كانمان. به‌راستی ئێمه عاشقی تاقیكردنه‌وه‌ین. من
تاقیكردنه‌وه‌كانی نیو ساڵ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌پێویست نازانم، یا
ئه‌گه‌ر بشكرێت ئه‌وه پێویستی ئه‌وه نیه ئێمه ته‌واوی
قوتابخانه‌یه‌ك له‌یه‌ك كاتدا كۆبكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
تاقیكردنه‌وه‌یه ئه‌نجام بده‌ن. له‌بری ئه‌مه هه‌موو مامۆستایه‌ك
ده‌توانێ له‌ناو پۆله‌كه‌ی خۆیدا وه‌كو هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاسایی
ئه‌نجامی بدات.
من پێم باشه هه‌موو جۆره تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌پۆله‌كانی 1-3
لاببرێت. به‌شێوه‌یه‌كی دی ده‌رچواندنی هه‌موو خوێندكارانی ئه‌و
پۆلانه ببێته باو. به‌ڵام له‌كۆتایی پۆلی سێیه‌مدا قوتابخانه‌كان
ده‌توانین ئاستی ئه‌و خوێندكارانه هه‌ڵبسه‌نگێنن كه‌نه‌یانتوانیوه
زانستی پێویست فێرببن و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌وه‌ی
كه‌نه‌توانن به‌ئاسانی پۆلی چواره‌م ببڕن.
تا ئه‌و كاته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌كه‌لۆری هه‌ڵده‌گیرێت وا باشتره
ئاسانكارییه‌كی زۆر له‌پێشمه‌رجه‌كانی چوونه ناو ئه‌و
تاقیكردنه‌وانه‌دا بكرێت یا هه‌ر به‌ته‌واوی هه‌ڵگیرێت. له‌بری ئه‌وه‌ی
هه‌موو ژیان و داهاتووی خوێندكارێك به‌یه‌ك تاقه تاقیكردنه‌وه‌و
ببسترێته‌وه من پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌م كه‌سه‌رجه‌می ئه‌و نمرانه‌ی
خوێندكار له‌هه‌ر سێ پۆله‌كه‌ی قۆناغی ئاماده‌یی وه‌ریده‌گرێت بۆ
وه‌رگرتن له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا حیسابی بۆ بكرێت. به‌ڵام پرسیار
ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌كه‌لۆری لاببه‌ین ئه‌ی
خوێندكار له‌سه‌ر چ ده‌ره‌جه‌یه‌ك له‌زانكۆ وه‌ربگیرێت؟
ئێستا له‌كۆتایی پۆلی چواره‌می ئاماده‌ییدا هه‌موو خوێندكارێك بۆ هه‌ر
وانه‌یه ده‌ره‌جه‌یه‌كی هه‌یه. ئه‌م كاره له‌پۆلی پێنجه‌می
ئاماده‌ییشدا هه‌ر وایه. من پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌م
كه‌تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌ییش وه‌كو پۆلی چواره‌م و
پێنجه‌م بێت، واته خوێندكار له‌كۆتایی ساڵدا بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ك
ده‌ره‌جه‌یه‌كی كۆتایی هه‌بێ. ئێمه دواتر ده‌توانین ده‌ره‌جه‌كانی
هه‌ر سێ پۆله‌كه وه‌ربگرین و دابه‌شی سێی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی
موعه‌ده‌لێكمان هه‌بێت كه‌ببێته بنه‌ما بۆ وه‌رگرتن له‌زانكۆكاندا. بۆ
نموونه ئه‌گه‌ر ده‌ره‌جه‌ی كۆتایی بیركاری له‌پۆلی چواره‌مدا 80 بوو،
له‌پۆلی پێنجه‌مدا 70 بوو، له‌پۆلی شه‌شه‌مدا 60 بوو، ئه‌وه
كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م سێ ده‌ره‌جه‌یه‌و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر سێ‌دا
ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی ئه‌م خوێندكاره له‌بیركاریدا ده‌ره‌جه‌كه‌ی
ده‌بێته 70 . ئه‌مه ده‌ره‌جه‌یه شوێنی ئه‌و ده‌ره‌جه‌یه
ده‌گرێته‌وه كه‌خوێندكار جاران له‌تاقیكردنه‌وه‌ی بكه‌لۆریدا
ده‌یهێنایه‌وه.
كه‌واته خوێندكار به‌ناچاری هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات له‌هه‌موو قۆناغی
ئاماده‌ییدا زیره‌ك بێت چونكه هه‌موو پۆله‌كانی ئاماده‌یی رۆڵ
له‌ده‌ره‌جه‌ی كۆتاییدا ده‌بینن. ئه‌مه ته‌نها نموونه‌یه‌كه، به‌ڵام
ئێمه ده‌شتوانین ئه‌و 100 ده‌ره‌جه‌یه‌ی خوێندكار هه‌یه
به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی به‌سه‌ر هه‌ر سێ پۆله‌كه‌دا دابه‌شی بكه‌ین.
من پێم وایه پیاده‌كردنی سیستمێكی له‌م بابه‌ته بۆ هه‌ردوو قۆتاغی
ناوه‌ندی و ئاماده‌ییش جگه له‌وه‌ی له‌سیستمی جیهانی نزیكمان
ده‌كاته‌وه، زیاتر له‌سودێكی هه‌یه. بۆ نموونه سازدانی ئه‌و
تاقیكردنه‌وانه كاتێكی زۆر ده‌بات و پاره‌یه‌كی زۆریشی تێده‌چێت.
ده‌كرێ ئه‌و پارانه بۆ خودی قوتابخانه‌كان خه‌رج بكرێن. له‌لایه‌كی
دیكه‌وه ده‌ره‌جه دانان له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌كه‌لۆری زۆر
ناعادیلانه‌یه‌و ئێمه له‌به‌رنامه‌ی چاوی سێیه‌مه‌وه ئه‌وه‌مان بینی
چۆن به‌شێك له‌و مامۆستایانه ده‌یانووت له‌باشترین حاڵه‌تدا هه‌موو
ده‌فته‌رێك یه‌ك ده‌قیقه كه‌متری به‌ر ده‌كه‌وێت.
خوێندكار یه‌كجار زۆر ماندوو ده‌بێت و ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه
خوێندكاره‌كانی ئێمه به‌ره‌و دواوه ده‌چن و سیستمی په‌روه‌رده‌یی
ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه. سه‌رتاپای ژیان و چاره‌نووسی مرۆڤێك له‌سێ
سه‌عاتی به‌كه‌لۆری چله‌ی هاویندا كورت ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌م سێ
سه‌عاته بڕیاری داهاتووی ئه‌و مرۆڤه ده‌دات، ئه‌مه‌ش غه‌درێكی
گه‌وره‌یه.
باشی ئه‌م سیستمه له‌وه‌دایه له‌بری یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كه‌لۆری
خوێندكار له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساله‌دا چه‌ندین تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام
ده‌دات كه‌هه‌موویان رۆڵیان له‌نمره‌ی كۆتاییدا هه‌یه. ئه‌مه‌ش ئه‌و
كارته له‌ده‌ستی خوێندكاران ده‌ده‌هێنێت كه‌ئه‌وان زیره‌كن و له‌كاتی
تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كه‌لۆریدا گرفتیان هه‌بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه
سیستمی په‌روه‌رده‌یی ژیانی خوێندكارێك ناخاته مه‌ترسیه‌وه به‌وه‌ی
سه‌رجه‌می ژیان و داهاتووی به‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه ببه‌ستێته‌وه
كه‌له‌چله‌ی هاویندا ئه‌نجام ده‌درێت. به‌شێوه‌یه‌كی دیكه به‌ده‌ست
نه‌هێنانی نمره‌یه‌كی به‌رز په‌یوه‌ندی به‌و هه‌وڵَ و كۆششه‌وه هه‌یه
كه‌خوێندكار له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا ده‌یدات (نه‌ك له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا).
ره‌نگه ئه‌م سیستمه هه‌ندێك نیگه‌رانی بخاته‌وه به‌وه‌ی ده‌كرێ
هه‌ندێك خوێندكار به‌هۆی واسته یا هه‌ر شتێكی دیكه‌وه نمره‌ی به‌رز
به‌ده‌ست بێنن. من پێم وایه له‌لایه‌ك سیستمی په‌روه‌رده‌یی ده‌توانێت
به‌هۆی هه‌ندێ بریاره‌وه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م دیارده‌یه‌كی له‌م
جۆره‌دا دابنێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هێنده ئاسان نیه خوێندكارێك
له‌و هه‌موو تاقیكردنه‌وانه‌ی قۆناغی ئاماده‌ییدا بتوانێت فرت و فێل
بكات.
به‌نیسبه‌ت پرۆگرانه‌كانی خوێندنه‌وه من بروام به‌وه نیه وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده له‌م قۆناغه‌دا بتوانێت خۆی گرفتی مه‌نهه‌جه‌كان به‌ته‌نیا
چاره‌سه‌ر بكات. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئێستا خۆشی گه‌شتۆته ئه‌و
بروایه‌ی ناكرێ به‌پشت به‌ستن به‌تواناكانی ناوخۆ هه‌موو مه‌نهه‌جه‌كان
بگۆردێن. بۆیه ئێستا گۆرینی هیچ نه‌بێت به‌شێكی مه‌نهه‌جه‌كانی
به‌هه‌ندێ كۆمپانیای بێگانه سپاردووه. من ئه‌م هه‌نگاوه به‌كارێكی
پۆزه‌تیڤ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م، به‌ڵام بۆ گۆرینی و ئه‌كتیڤكردنی ته‌واوی
مه‌نهه‌جه‌كانی خوێندن چاره‌سه‌ری من ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێ زۆر لایه‌نی
تایبه‌تی دیكه تێكه‌ڵ به‌نووسینه‌وه‌ی مه‌نهه‌جه‌كان بكرێن. ئه‌م
كاره‌ش ده‌بێ به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكرێت، به‌ڵام
وه‌زاره‌ت ناتوانێت ئه‌م كاره بكات تا دوو پلانی له‌دوای یه‌ك
دانه‌نێت. یه‌كه‌میان پلانێكی به‌رفراوانی خوێندن یا فێركردن یا
فێركاری Curriculum و دووه‌میش له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و پلانه ده‌توانرێت
پلانێكی تایبه‌ت بۆ هه‌موو وانه‌كان دابڕێژرێت. هه‌ر كات ئه‌م دوو
پلانه‌مكان دانا ئه‌وه ده‌توانین له‌به‌ر رۆشناییاندا بۆ هه‌ر
وانه‌یه‌ك چه‌ندین كتێب بنووسینه‌وه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش ئه‌و دوو پلانه
ئه‌وه‌مان بۆ دیاری ده‌كات كه‌چی له‌و كتێبانه‌دا بنووسین. من ده‌زانم
باسكردنی ئه‌م دوو پلانه بۆ رۆژی ئه‌مرۆ له‌وانه‌یه كه‌مێك
ته‌مومژاوی بێت بۆ ئێمه چونكه تاوه‌كو ئێستا یه‌ك تاقه كه‌سیش باسی
له‌پلانێكی له‌م بابه‌ته نه‌كردووه چونكه له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی
ئه‌و زانسته‌ن كه‌تاوه‌كو ئه‌مرۆ له‌كوردستاندا هه‌یه.
س.م :نووسینه‌وه‌ی
ئه‌م دوو پلانه له‌چ روویه‌كه‌وه په‌یوه‌ندییان به‌گۆرینی
مه‌نهه‌جه‌كانه‌وه هه‌یه؟
فایه‌ق سه‌عید:
نه‌ك هه‌ر گۆرینی مه‌نهه‌جه‌كان به‌ڵكو من یه‌كه‌م بیر
له‌دووباره نووسینه‌وه‌ی مه‌نهه‌جه‌كانیش ده‌كه‌مه‌وه‌و دووه‌م بیر
له‌وه‌ش ده‌كه‌مه‌وه كه‌چۆن بتوانین له‌لایه‌ك له‌دیكتاتۆریه‌تی یه‌ك
كتێبی رزگارمان ببێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌نگاوێك له‌سیستمی
په‌روه‌رده‌یی جیهانی پێشكه‌وتوو نزیك بینه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی روونتر
من بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه‌بازارێكی به‌رفراوان بۆ نووسینی
مه‌نهه‌جه‌كان بكه‌مه‌وه كه‌زۆرێك له‌په‌روه‌رده‌ناس و نووسه‌ره‌كان
به‌شداری تێدا بكه‌ن. ئێمه ئه‌گه‌ر پلانی فێركاریمان هه‌بوو ئه‌وه
ده‌توانین هێڵه گشتیه‌كانی پرۆسه‌ی خوێندن و فێركردن و
تێروانینیه‌كانی سیستمی په‌روه‌رده‌یی كوردستان له‌و پلانه‌دا
بنووسینه‌وه. ئه‌ركی ئێمه له‌پلانی دووه‌مدا ئه‌وه‌یه چی شتێك
له‌وانه‌یه‌كی دیاریكراودا ده‌بێ بخوێندرێت. بۆ نموونه ئێستا كه‌س
نازانێت كێ بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه له‌وانه‌یه‌ی بیركاری یا كۆمه‌ڵایه‌تی
پۆلێكی دیاریكراودا چی بخوێندرێت و هۆكاره‌كانی بریارێكی له‌م
بابه‌ته‌ش چیه. ئه‌ڵبه‌ته من ترسی ئه‌وه‌شم نیه ئه‌م بابه‌ته
له‌ده‌ست ده‌ربچێت چونكه كاتێكی زۆرمان به‌ده‌سته‌وه‌ویه‌و هه‌موو
كاره‌كانیش له‌ژێر ده‌ستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دایه.
س.م :به‌رِیَزتان
یه‌كیَك بوون له‌و كه‌سانه‌ی كه‌بۆ كۆنگره‌ی په‌ره‌وه‌رده‌یی كه
له‌رِۆژانی 22 تا 25 ئایاری 2007 له هه‌ولیَر به‌سترا بانگهیَشت
كرابوون، ده‌توانی له‌چۆنیَتی به‌شدار بوونت له‌م باره‌وه بۆمان
بدویَی؟
فایه‌ق سه‌عید:
من به‌ر له‌كۆنگره‌ش چه‌ند پێشنیار‌و پرۆژه‌یه‌كم بۆ وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده ناردبوو به‌تایبه‌ت له‌بواری ئه‌زموونه‌كان و راگرتنی
هه‌راسانكردنی خوێندكاران. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو
خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی بووم له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
هه‌راسانكردنی مناڵان، كه‌به‌به‌شداری 1000 منال و 250 مامۆستا
له‌شاره‌كانی كه‌ركووك و هه‌ولێرو سلێمانی ئه‌نجامم درابوو. من پێم باش
بوو ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه پێشكه‌ش به‌كۆنگره بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ببێته
بنه‌مای هه‌ر بریارێك بۆ راگرتنی هه‌راسانكردنی مناڵان. من
هه‌راسانكردنم وه‌كو جه‌مكێكی جیهانی به‌كار هێنابوو كه‌بریتیه
له‌ئازاری جه‌سته‌یی، ده‌روونی، شكانه‌وه، ته‌ریقكرنه‌وه، ده‌ستدرێژی
سێكسی .... هتد. بۆیه له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ته‌نها تیشكم نه‌خستۆته
سه‌ر توندوتیژی كه‌به‌رده‌وامی له‌میدیاكاندا باس ده‌كرێت. له‌و
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا باسم له‌پێناسه‌كان و كاره‌كته‌ره‌كانی و سیماكانی
هه‌راسانكردن كرد‌و دواتریش هه‌ندێك له‌هۆكاره‌كانم شیكرده‌وه. هه‌ندێ
چاره‌سه‌ریشم خسته‌روو كه‌بواری پیاده‌كردنیان له‌كوردستاندا سه‌خت
نین. بۆ هه‌موو ئاماده‌بووانم روونكرده‌وه كه‌چۆن مناڵان ئازار
ده‌درێن و هه‌راسان ده‌كرێن و كاریگه‌ری ئه‌و هه‌راسانكردنه چیه.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا باسم له‌هۆكاره‌كانی ئه‌و هه‌راسانكردنه‌ش كرد.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا باسم له‌هه‌راسانكردن و به‌ته‌نگ هاتنه‌وه‌ی
ماڵه‌وه‌ش كردبوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه باسم له‌وه كردبوو بۆ
مامۆستاكان له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه هه‌راسان ده‌كرێن و رای
مامۆستاكانیشم له‌باره‌ی هه‌راسانكردنی مناڵانه‌وه خستبووه روو.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنیشه سه‌رجه‌می ئه‌م قسه‌و باسانه له‌رێگه‌ی
ئاماری ته‌واوه‌وه خرانه روو. به‌ده‌ر له‌ئاماره‌كانیش له‌گه‌لّ
چه‌ندین مناڵ و مامۆستادا دانیشتنم سازكردبوو. هه‌روه‌ها
له‌قوتابخانه‌كاندا له‌گه‌ڵ مناڵه‌كاندا قسه‌و باسم هه‌بوو. ئه‌م
لێكۆڵینه‌وه‌یه پڕ بوو له‌نامه‌و وێنه‌ی جۆراوجۆری خوێندكاران و
مامۆستایان كه‌باس له‌و گرفته ده‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بتوانێت بریارێك بۆ به‌ربه‌ستكردنی
هه‌راسانكردن پیاده بكات.
س.م :
به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ر
له‌چه‌ندین ساڵ بڕیارێكی له‌م بابه‌ته‌ی ده‌كرد؟
فایه‌ق سه‌عید:
راسته به‌ڵام له‌به‌ر زۆر هۆكار بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌نه‌زۆكی له‌دایك بوو چونكه یه‌كه‌م
پشتی به‌هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یك نه‌به‌ستبوو، بۆیه مرۆڤ زۆر به‌ئاسانی
ده‌توانێت پێیان بڵێت نا له‌قوتابخانه‌كاندا هیچ جۆره هه‌راسانكردنێك
له‌ئارادا نیه. دووه‌م ئه‌و بڕیاره هیچ جۆره میكانیزمێكی كاركردنی
له‌گه‌ڵدا نه‌بوو. به‌شێوه‌یه‌كی دی ئه‌وه‌ی تێدا نه‌بوو هه‌ركاتێك
هه‌راسانكردن هه‌بوو چی ده‌كه‌ین، سێیه‌م ئه‌و بڕیاره هیچ
ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی بۆ مامۆستاكان پێنه‌بوو. من له‌به‌رێوبه‌ری
په‌روه‌رده‌و زۆرێك له‌مامۆستاكانیشم پرسی ئه‌وان ده‌یانگوت زۆر
راسته. ئه‌و بڕیاره وه‌كو شتێكی زاره‌كی بوو به‌نووسراو
به‌قوتابخانه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه. چواره‌م من هه‌راسانكردنم وه‌كو
چه‌مێكی جیهانی به‌كارهێناوه كه‌ئازاری جه‌سته‌یی یه‌ك لقێكی پێك
دێنێت، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها باسی ئازاری جه‌سته‌ییان كردبوو به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك ئاگایان له‌و چه‌مكه جیهانیه‌و لێكۆڵینه‌وه تازه‌كانی ئه‌و
بواره نه‌بوو. پێنجه‌م من هه‌وڵم داوه پێناسه‌ی دیارده‌كه‌و
كاره‌كته‌ره‌كان له‌به‌ر رۆشنایی تیۆرییه جیهانیه‌كاندا روون
بكه‌مه‌وه. شه‌شه‌م بڕیاره‌كه‌ی ئه‌وان باسی له‌سزادانی مامۆستا
سه‌رپێچكردووكان كردبۆو، به‌ڵام من زۆر كه‌م تیشكم خستۆته سه‌ر ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه‌و باسی سزادانی كۆنستره‌كتیڤانه‌م كردووه كه‌پێچه‌وانه‌ی
سزادانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه. زیاتر هه‌وڵم داوه یارمه‌تی
مامۆستاكان بده‌م بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته نه‌ك ته‌نها سزادانیان
كه‌زیاتر گوزارش له‌روحێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتیانه ده‌كات.
به‌كورتی كاره‌كه‌ی من زۆر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌یه. من پرۆژه‌یه‌كم بۆ به‌ربه‌ستكردنی هه‌راسانكردن
له‌كۆنگره‌دا خسته‌روو كه‌ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌كۆنگره‌ش پێشكه‌شی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌م كردبوو. له‌و پرۆژه‌یه‌دا خشته‌یه‌كی
زه‌مه‌نیم دیاری كردبوو بۆ به‌ربه‌ستكردنی ئه‌م دیارده‌یه، به‌هه‌مان
شێوه‌ش ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌م به‌وردی دیاری
كردبوو. جگه له‌مه‌ش من به‌قوتابخانه‌كاندا گه‌راوم و له‌گه‌ڵ
مامۆستاكان و خوێندكاره‌كاندا به‌وردی قسه‌م كردووه. كاتی خۆشی چه‌ند
ۆركشۆپێكم له‌گه‌ڵ مامۆستا‌و كادیره‌كانی دیكه‌دا سازكردووه. سه‌رجه‌م
هه‌وڵم داوه سود له‌چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی تازه‌ی جیهانی رۆئاوا ببینم
كه‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ستی پێرانه‌گه‌شتبوو.
به‌هه‌ر حاڵ گرینگ ئه‌مه نیه، به‌ڵكو گرینگ ئه‌وه‌یه به‌هه‌موومان
یارمه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بده‌ین و كه‌ره‌سه‌كانی بۆ ئاماده
بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بتوانێت كۆتایی به‌م
دیارده‌یه بهێنێت.
س.م :ئه‌و
كه‌سانه كیَ بوون كه‌له‌كۆنگره‌دا به‌شدار بوون؟ لیَره‌و له‌ویَ
بیستمان كه‌له‌جیاتی به‌شداری خه‌ڵكانی كارامه‌و لیَهاتوو له‌بواری
په‌روه‌رده‌و فیَركردن زیاتر نویَنه‌ری حیزبه‌كان به‌شدار بوون،
به‌برِوای به‌رِیَزتان تا چه‌ند ئه‌م لیَدوانانه دروستن؟
فایه‌ق سه‌عید:
من هه‌موو ئه‌وانه‌م نه‌ده‌ناسی كه‌ئاماده‌ی كۆنگره بوون، به‌ڵام پێم
وایه به‌ده‌ر له‌وه‌زیری په‌روه‌رده كه‌پۆستێكی سیاسی هه‌یه ئیدی
هه‌موو یا به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌وانه‌ی دوای دوو سه‌عاتی یه‌كه‌می
كۆنگره ئاماده بوون به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان كادیری په‌روه‌رده‌یی
بوون. ته‌نها له‌كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌دا له‌ماوه‌ی دوو كاتژمێری
یه‌كه‌مدا سیاسیه‌كی زۆر هاتبوون. كردنه‌وه‌ی هه‌موو كۆنگره‌یه‌كیش
له‌كوردستان هه‌روایه. دواتر سیاسی كوا تاقه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌و
گه‌رمایه له‌كاتژمێری 9 به‌یانیه‌وه تا 7،30 ئێواه كار بكات. مرۆڤ
له‌كاتی كۆنگره‌دا به‌ئاسته‌م فریای ناخواردنیش ده‌كه‌وت.
س.م :گرنگترین
ته‌وه‌ر و باسه‌كانی كۆنگره چی بوون؟ بۆچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی
به‌رِیَزتان له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه باس كران چین؟ به برِوای
ئیَوه تا چه‌ند بابه‌ت و باسه‌كان له خزمه‌تی نویَكاری و گۆرِان
له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فیَركردندا بوون؟
فایه‌ق سه‌عید:
خه‌ڵكێكی زۆر كه‌به‌سه‌ر 19 ته‌وه‌رو لیژنه‌دا
دابه‌شكرابوون بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی نۆ مانگ له‌كوردستان خه‌ریكی قسه‌كردن
و راپۆرت نووسین بوون بۆ كۆنگره كه‌له‌شێوه‌ی كتێبێكی 380
لاپه‌ڕه‌ییدا بڵاوكرایه‌وه. گرینگ‌ترین ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی بریتی بوون
له‌ته‌وه‌ری سیستمی خوێندن، ئه‌زمونه‌كان، په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت،
پرۆگرام، پێگه‌یاندنی مامۆستایان، بیناسازی، په‌یمانگاكان، چالاكیه
هه‌مه‌جۆره‌كان، گرفتی خوێندكاران، كاگێڕی، پلاندانان، راگه‌یاندنی
په‌روه‌رده‌یی... هتد. دواتریش هه‌موو لیژنه‌كان راسپارده‌كانی خۆیان
له‌شێوه‌ی كتێبێكی 160 لاپه‌ره‌ییدا پێشكه‌ش به‌كۆنگره كردبوو. به‌ڵام
له‌كاتی كۆنگره‌دا گروپه‌كان كران به 10 به‌شه‌وه كه‌له‌شێوه‌ی
ۆركشۆپدا گفتوگۆ‌و قسه‌یان ده‌كرد به‌شه‌خسی وه‌زیریشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
راسپارده‌و پێشنیاره‌كانی خۆیان پێشكه‌ش به‌كۆنگره بكه‌ن.
ده‌رباره‌ی سه‌رنجه‌كانی خۆم ده‌بێ بلێك كاتێك مرۆڤ له‌ناو سیستمێكی
زۆر پێشكه‌وتوودا كار بكات و له‌به‌ر رۆشنایی لێكۆڵینه‌وه‌و قوتابخانه
په‌روه‌رده‌ییه تازه‌و هاوچه‌رخه‌كاندا كاربكات ئه‌وه هه‌ر
گۆرانكارییه‌ك له‌وه كه‌متر بێت به‌سه‌ركه‌وتووی له‌قه‌ڵه‌م نادات،
به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م لێره‌دا خۆم له‌و كاره دوور بخه‌مه‌وه‌و
به‌چاوێكی واقیعیانه‌وه ته‌ماشای كۆنگره بكه‌م و له‌به‌ر رۆشنایی
بارودۆخی تا ئێستای كوردستاندا هه‌ڵیبسه‌نگێنم. من پێم وایه كۆنگره
جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ كۆنگره‌كانی دیكه‌دا هه‌بوو. سه‌ره‌تا من
پێم وایه ئه‌گه‌ر كه‌سانێكی پرۆفیشیناڵمان هه‌بوایه‌و به‌ستروكتورێكی
باشی كاركردنه‌وه كاریان بكردایه پێویستمان به‌نۆ مانگ نه‌بوو بۆ
ئه‌وه‌ی لیژنه‌كان كاره‌كانی خۆیان ته‌واو بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێ مرۆڤ
قه‌ناعه‌ت به‌وه بێنێت كه‌كار به‌و شێوه‌یه له‌وڵاتی ئێمه‌دا
به‌رێوه ده‌رواو. ئه‌مه‌ش خه‌تای هیچ تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه نیه
به‌ته‌نیا به‌ڵكو سیستمی ئێمه خه‌ڵكه‌كانی وا راهێناوه. چالاكیه‌كانی
ناو كۆنگره‌ش تاراده‌یه‌ك باش به‌رێوه‌چوون. خودی گفتوگۆكان له‌نێوان
ئه‌و هه‌موو كادیرانه‌دا ، به‌ریفۆرمخوازو كۆنخوازه‌وه، به‌شاره‌زاو
نه‌شاره‌زاوه كارێكی تا بلێی باش بوو. له‌م روانگه‌یه‌وه پێم باشه
كۆنگره‌ی ساڵانه هه‌بێت. به‌شێكی باشی راسپارده‌كان پوخت بوون و پێم
وایه ئه‌گه‌ر پیاده بكرێن هه‌نگاوێكی باش ده‌چینه پێشه‌وه. بۆ
نموونه هه‌ندێك لیژنه ئاماری ته‌واویان له‌سه‌ر ژماره‌ی كۆمپیوته‌ری
قوتابخانه‌كان په‌یدا كردبوو. به‌هه‌مان شێوه‌ش بڕی ئه‌و پاره‌یه‌یان
د‌یاریكردبوو كه‌پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌می پوتابخانه‌كان ببنه
خاوه‌نی كۆمپیوته‌ری خۆیان. لیژنه‌ی بینای قوتابخانه‌كان هه‌ندێ
نه‌خشه‌ی نوێیان ئاماده كردبوو ...هتد. تۆ واز له‌وه بێنه ئه‌و
نه‌خشانه باشن یا خراپ، ئه‌و هه‌موو كۆمیوته‌رانه‌مان بۆ په‌یدا ده‌بێ
یا نال، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان باش بوون.
من ئاگاداری گفتوگۆكانی سه‌رجه‌م گروپه‌كان نه‌بووم، به‌ڵام من یه‌كێك
بووم له‌وانه‌ی به‌سه‌ر چه‌ندین گروپه‌وه سوڕامه‌وه‌و گفتوگۆم ده‌كرد.
له‌ناو سه‌رجه‌می ئه‌و گروپانه‌دا گفتوگۆیه‌كی باش هه‌بوون، به‌ڵام
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش خه‌ڵكی كۆنخواز زۆر بوون. بۆیه لێره‌دا ئه‌و
پرسیاره دێته ئاراوه باشتر نه‌بوو هه‌موو ئاماده‌بووان ریفۆرمخواز
بوونایه؟
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم گرینگ‌ترین شت ئه‌وه‌یه راسپارده‌كان و كاره‌كان
باشبن، ئیدی پیاده ده‌كرێن یا نا ئه‌و قۆناغی دووه‌مه كه‌به‌ته‌واوی
ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
س.م :دیارده‌ی
به‌كارهیَنانی توندوتیژی له دژی مناڵان له قوتابخانه‌كاندا بووه‌ته
دیارده‌یه‌كی به‌رچاوو، به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی
رِابردوودا چه‌ندین كاره‌ساتی دڵته‌زیَنی لیَكه‌وتۆته‌وه. به‌رِیَزتان
چۆن ده‌رِواننه ئه‌م كیَشه‌یه و هۆكاره‌كانی چین؟ ئایا له‌و كۆنگره
په‌روه‌رده‌ییه‌دا ئه‌م كێشه‌یه وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ و وه‌ك
كیَشه‌یه‌ك كه پیَویستی به‌چاره‌سه‌ری جدی هه‌بیَت باسی لیَوه كرا؟
ئه‌گه‌ر به‌ڵیَ، له‌م باره‌وه چ برِیاریَك درا؟
فایه‌ق سه‌عید:
پرسیاره‌كه‌ت دوو به‌شه. سه‌باره‌ت به‌به‌شی یه‌كه‌میان پێم خۆشه
ته‌نها باس له‌توندوتیژی نه‌كه‌ین به‌ڵكو باس له‌هه‌راسانكردن وه‌كو
چه‌مێك بكه‌ین چونكه ئه‌وه‌ی له‌قوتابخانه‌كاندا هه‌یه ته‌نها
توندوتیژی نیه به‌ڵكو سه‌رجه‌می جۆره‌كانی هه‌راسانكردن به‌شێوه‌یه‌كی
به‌ربڵاو له‌ئارادایه. سه‌ره‌تا با پێناسه‌یه‌كی هه‌راسانكردن بكه‌ین:
مه‌به‌ست له‌هه‌راسانكردن ئه‌وه‌یه یه‌كێك زیاتر له‌جارێك به‌كارێك یا
مامه‌ڵه‌یه‌كی نێگه‌تیڤانه یه‌كێكی دی هه‌راسان بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی
ئه‌و یه‌كه هه‌مان توانای به‌رگریكردنی له‌خۆی هه‌بێ. مه‌به‌ست
له‌كارو مامه‌ڵه‌ی نێگه‌تیڤانه‌ش هه‌ر كارێكه كه‌به‌مه‌به‌ستی زیان
گه‌یاندن به‌یه‌كێكی دی و به‌بێ ویستی خۆشی ئه‌نجام بدرێت . واته
ده‌كرێ دوو خوێندكار ئازاری یه‌كتر بده‌ن و یه‌كدی هه‌راسان بكه‌ن،
به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌كرێ مامۆستایه‌ك خوێندكارێك هه‌راسان بكات یا
به‌پێچه‌وانه‌وه. ئه‌م كاره نێگه‌تیڤانه‌ش ده‌كرێ هه‌زارو یه‌ك
شێوه‌ی جۆراوجۆر بگرێته خۆی و به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێ.
شێوازه‌كانی هه‌راسانكردن بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه
1) هه‌راسانكردنی جه‌سته‌یی: كاری فیزیكی، لێدان، شه‌ڕكردن، ده‌ست
وه‌شاندن، یا به‌شێوه‌یه‌كی دی به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌مه‌به‌شتی
ئازاری جه‌سته‌یی
2) هه‌ڕه‌شه‌كردن و توڕه‌بوون.
3) ترساندن: چاو سووركردنه‌وه و مۆڕبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی ترساندن.
4) شكاندنه‌وه: قسه‌ی ناشیرین، ته‌ریقكردنه‌وه‌و شكاندنه‌وه‌ی
به‌رامبه‌ر.
5) په‌راوێزكردن و ئازاردانی ده‌روونی.
6) هه‌راسانكردنی سێكسی
كاری ئازاردانی جه‌سته‌یی له‌لای ئێمه ده‌كرێ به‌دوو به‌شه‌وه؛
ئازاردانی جه‌سته‌یی نێوان گه‌وره‌كان و مناڵان، هه‌روه‌ها نێوان خودی
مناڵان. تاوه‌كو ئێستاش هه‌ردوو جۆره‌كه له‌ناو قوتابخانه‌كانی
ئێمه‌دا ماون به‌ڵام من له‌هه‌ندێ لاوه گوێم له‌وه ده‌بێت
به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ جاراندا به‌شی یه‌كه‌میان شتێك كه‌م بۆته‌وه،
ئه‌گه‌رجی مناڵان له‌ئاماره‌كانی مندا كه‌تایبه‌تن به‌هاوین و زستانی
2005 وه ده‌ڵێن %79 ئه‌وان له‌قوتابخانه لێده‌درێن. خودی
مامۆستاكانیش ده‌ڵێن تاوه‌كو ئێستا 93% ی خوێندكاران لێده‌درێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كچان به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌متر له‌كوڕان
لێده‌درێن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه‌ش سه‌ره‌وه‌ش راست بن كه‌ئازاری
جه‌سته‌یی گه‌وره‌كان كه‌متر بۆته‌وه ئه‌وه له‌لایه‌ك به‌س نیه‌و
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه من ترسێكی گه‌وره‌م له‌وه هه‌یه هه‌ركات
ئازاری جه‌سته‌یی نه‌مێنێت ئه‌وه شێوازه‌كانی دیكه‌ی هه‌راسانكردن
بێنه ئاراوه. یه‌كێك له‌گرفته‌كانی ئه‌وه‌یه سیستمی په‌روه‌رده‌یی
ئێمه مامۆستاكانی به‌شێوه‌یه‌ك راهێناوه كه‌قه‌ناعه‌ت به‌وه بكه‌ن
ئازاردانی جه‌سته‌یی رێگه‌یه‌كی شیاوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی
خوێندكاران له‌ناو قوتابخانه‌كاندا(% 61 ی مامۆستاكان ئه‌م رایه‌یان
هه‌بوو). بێگومان ئه‌م وه‌ڵامانه جگه له‌كه‌م نزمیی ئاستی
قوتابخانه‌و سه‌رنه‌كه‌وتنی ئیداره به‌رپرسه‌كان له‌وه‌ی كه‌ئه‌وان
نه‌یانتوانیوه ئاستی مامۆستاكان بۆ راده‌ی پێویست به‌رزبكه‌نه‌وه،
هیچی دیكه ناگه‌یه‌نێت. جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه مرۆڤ پێی وابێت توندوتیژی
شتێكی باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی مرۆڤه بچكۆله‌كان.
ئه‌م ده‌زگا به‌رپرسانه كه‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و تاراده‌یه‌كیش
وه‌زارتی خوێندنی باڵا ده‌گرێته‌وه له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون
مامۆستاكانی خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و ئاسته‌ی كه‌هه‌ست به‌وه بكه‌ن
ئازاری جه‌سته‌یی زیاتر له‌زیانێكی ماڵوێرانكه‌رانه‌ی هه‌یه‌و
هه‌ندێجاریش هۆكارێكی راسته‌وخۆیه بۆ رووخان و خۆكوژی مرۆڤه
بچكۆله‌كان.زۆرێك له‌مامۆستاكان له‌كاتی قسه‌كردندا پێیان وابوو لێدان
شتێكی باشه بۆیه ئه‌وان له‌مناڵه‌كانی خۆشیان ده‌ده‌ن.
له‌ئاستی دووه‌میشدا واته شه‌ڕكردن له‌نێوان خودی خوێندكاران‌دا كارێكی
به‌ربلإوه‌و رۆژانه چه‌ندین كاری وا ئه‌نجام ده‌درێن. سه‌رجه‌می ئه‌و
خوێندكارانه‌ی گفتوگۆم له‌گه‌ڵیاندا سازكرد دانیان به‌وه‌دا نا
كه‌شه‌ڕكردنی خوێندكاران له‌گه‌ل یه‌كتردا شتێكی زۆر به‌ربڵاوه.
نزیكه‌ی سێبه‌شی خوێندكاران له‌گه‌ڵ یه‌كتردا شه‌ڕ ده‌كه‌ن. به‌شێك
له‌م كارانه له‌ڕێگای ماڵ-قوتابخانه‌دا ئه‌نجام ده‌گرن و به‌شێكی
تریشیان به‌داخه‌وه له‌ناو حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌كاندا ئه‌نجام ده‌گرن.
به‌ڵام وه‌كو ره‌گه‌ز كوڕان زۆر زیاتر له‌كچان شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ماره تام
ئاماژه به‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه بایه‌لۆژییه‌كان ده‌كات كه‌پێیان
وایه پیاوان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر زیاتر له‌ژنان په‌نا ده‌به‌نه
به‌ر توندوتیژی. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه تام ئاماژه به‌وه ده‌كات
كه‌به‌شێك له‌هه‌رزه‌كاران به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی
خۆیان زۆر زوو په‌نا بۆ توندوتیژی و شتی هاوشێوه ده‌به‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێمه ده‌توانین قسه له‌سه‌ر هه‌موو شێوازه‌كانی
دیكه‌ی هه‌راسانكردنیش بكه‌ین، به‌ڵام با ته‌ركیز بكه‌ینه سه‌ر قسه‌ی
ناشیرین و جنێودان (وه‌ك نموونه) كه‌به‌جۆره‌ها شێوه له‌لایه‌ن
هه‌ندێك له‌مامۆستاكانه‌وه به‌كار دێن.
نزیكه‌ی 75% ی مامۆستاكان پێیان وایه ئه‌وان قسه‌ی ره‌ق و ناشیرین
به‌خوێندكاران ده‌ڵێن و جنێویان پێده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌رای خودی
خوێندكاران ته‌نها 68% ی ئه‌وان ئه‌و قسانه‌یان پێده‌كرێت. به‌رامبه‌ر
به‌مه‌ش نزیكه‌ی 32% ی خوێندكاران له‌ماڵه‌وه‌ش هه‌مان كاریان
پێده‌كرێ.
له‌م بواره‌دا جنێوی ژنانه‌و پیاوانه دوو جۆری جیاوازن و ژنان
به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرینانه له‌ێیاوان جنێوه‌كانی خۆیان ئاراسته‌ی
مناڵان ده‌كه‌ن. من له‌كۆنگره‌شدا ئاماژه‌م به‌وه‌دا كه‌ژنان په‌نا
ده‌به‌نه به‌ر به‌كارهێنانی ئه‌ندامی مێینه‌و نێرینه بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌رچی زیاتر ئازاری خوێندكاره كچه‌كان بده‌ن. هه‌ر له‌وێدا
به‌هێرشكردنه سه‌ر ژنان تاوانبار كرام. به‌ڵام من ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌م
له‌قسه‌ی خودی مناڵه‌كانه‌وه وه‌رگرتووه. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ لێره‌دا
یاداشتی بكه‌م ئه‌وه‌یه كه‌جۆره جیاوازییه‌ك له‌نێوان بابه‌تی ئه‌و
قسانه‌ی مامۆستا پیاوه‌كان و ژنه‌كان ده‌یكه‌ن هه‌یه. نموونه‌ی جنێو‌و
قسه‌ی ناشیرینی مامۆستا پیاوه‌كان بریتیه له: حه‌یوان، سه‌گباب، گێژ،
كه‌ر، ده‌به‌نگ ... هتد. به‌ڵام نموونه‌ی جنێو‌و قسه‌ی ناشیرینی مامۆستا
ژنه‌كان بریتیه له: قه‌حپه، قه‌حپه‌ی ده‌ڵه‌قۆڕ، حه‌یوان، تیاترۆ،
ماكه‌ر، خۆتان بۆ كوڕان جوان ده‌كه‌نه‌وه، یا بۆ ئه‌وه‌ی كوڕان ...
هتد.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ هاوكات دوو خاڵ یاداشت بكه‌م؛ خاڵی یه‌كه‌م، به‌پێی
قسه‌ی خوێندكاران و به‌راده‌یه‌كی كه‌متر مامۆستایان، مامۆستا ژنه‌كان
شێوازێكی زۆر ناشیرینتریان له‌پیاوه‌كان هه‌یه‌و قسه‌ی زۆر ناڕه‌واترو
ناشیرینتر ده‌كه‌ن. مه‌به‌ست له‌م دوو وشه‌یه به‌كارهێنانی ئه‌و
وشانه‌یه كه‌كاریگه‌رییه‌كی ده‌روونی زۆر درێژخایه‌نتر یا سه‌ختتر
به‌جێ دێڵن. مامۆستا ژنه‌كان زۆر زاڵمانه‌ترو بێڕه‌حمانه‌تر ئه‌و وشه
ناشیرینانه به‌كار دێنن..
خاڵی دووه‌م؛ په‌نا بردنی مامۆستا ژنه‌كان بۆ هه‌ندێ جنێوی سێكس ئامێز
مانای وایه ئه‌وان به‌ته‌واوی وشیارییه‌وه جنێو‌و قسه‌كانیان ئاماژه
ئامێزن بۆ ئه‌ندامه مێینه‌كانی له‌ش. ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا به‌زاندنی
سنووری ئازادییه‌كانی مرۆڤه بچكۆله‌كانه‌و وانه‌یه‌كیشه بۆ ئه‌وان
كه‌چۆن فێری ئه‌وه ببن هه‌ر له‌ئێستاوه جیاوازی نێوان نێر‌و مێ پته‌و
بكه‌ن و له‌گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه ته‌ماشای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن
كه‌به‌زیانی یه‌كسانی نێر‌و مێ بكه‌وێته‌وه. له‌راستیدا ده‌بوایه
قوتابخانه‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه كاریان بكردایه.
كاركردن له‌گه‌ڵ مناڵاندا به‌ئاراسته‌ی ناشیرینكردنی ئه‌ندامه
سێكسیه‌كان زیاتر له‌ره‌هه‌ندێكی كار‌و بیركردنه‌وه‌ی مناڵ ده‌شێوێنێت.
هه‌ندێك له‌و نموونانه ده‌كرێ لێره‌دا یاداشتی بكه‌ین ئه‌مانه‌ن:
1) هێڵێكی زۆر ئاشكرا له‌نێوان نێوان ره‌گه‌زی نێر‌و مێ ده‌كێشێ و
بیركردنه‌وه‌كانی مناڵ به‌ئاراسته‌ی به‌رده‌وامبوونی نایه‌كسانی
ده‌بات.
2) بیركردنه‌وه‌كانی مناڵ له‌چوارچێوه‌یه‌كی تاك ره‌هه‌ندیدا گیر
پێده‌خواو له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی بیركردنه‌وه‌یدا تاك ره‌هه‌ندانه بیر
ده‌كاته‌وه.
3) مناڵ هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ئه‌و جیاوازییه جێنده‌رییه بكاته
بنه‌ماو پێوه‌ر بۆ زۆر بواری ژیان.
4) ئه‌م جۆره جنێوانه مناڵ ده‌باته بارودۆخێكه‌وه كه‌هه‌میشه
شه‌رم له‌هه‌ندێ ئه‌ندامه‌كانی له‌شی خۆی بكاته‌وه.
5) خوێندكار دوچاری بارێكی قورس ده‌بێت كه‌دواجار قورسایی له‌هه‌ندێ
حاڵه‌تدا به‌دی ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا ده‌چێته ناو
قوتابخانه‌یه‌كی تێكه‌ڵ، یا تێكه‌ڵ به‌گروپێكی كچ و كوڕ ده‌بێت.
6) قوڵبوونه‌وه بۆ ناخی ره‌گه‌ز جێگای قوڵبوونه‌وه بۆ ناخی
بابه‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه. لێره‌شدا ده‌كرێ باس له‌قه‌یرانی داهێنان
له‌قوتابخانه‌دا بكه‌ین. به‌ده‌ر له‌وه‌ی سیستمی په‌روه‌رده‌یی ئێمه
ئه‌و سیستمه نیه كه‌وا له‌خوێندكار بكات شتی نوێ دابهێنێ، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی ناشیرنكردنی ره‌گه‌زه‌وه خوێندكاره‌كانمان
جۆره سستیه‌ك له‌ئه‌ركه‌كانی قوتابخانه‌دا ده‌نوێنن. خاڵی سه‌رنجڕاكێش
لێره‌دا ئه‌وه‌یه مه‌رج نیه مامۆستاكان له‌م حاڵه‌ته كه‌ده‌ینوێنن
به‌ئاگابن و ئه‌و جنێوه ناشیرینانه به‌ئاستی خوێندكارانه‌وه
ببه‌ستنه‌وه.
7) جێنده‌ر، ئه‌ندامه‌كانی مێینه‌و نێرینه چیدی وه‌كو خاڵی
پۆزه‌تیڤانه‌ی مرۆڤ ته‌ماشا ناكرێت به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه وه‌كو شتێكی
زۆر نێگه‌تیڤ و عه‌یب ئامێز ده‌بینرێ و ده‌بێته مایه‌ی سه‌رشۆڕی بۆ
مرۆڤ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی واقیعه. ئه‌م وێنه پارۆدۆكساڵه دواتر
رۆڵی هه‌ره گرینگ و خراپ له‌هه‌ردوو پرۆسه‌ی accommodation &
assimilation ده‌بینێ كه‌پیاژه (Jean Piaget) له‌تیۆرییه‌كانی خۆیدا
به‌رجه‌سته‌ی كردووه. ئاشكراشه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌م دوو پرۆسه
هه‌ره گرینگه له‌لای مناڵ پێویستمان به‌زۆرترین راده‌ی هارمۆنیكردنی
زانیارییه‌كانه نه‌ك پارۆدۆكساڵ كردنیان.
8) ره‌نگه به‌شێك له‌م جنێوانه‌ش په‌یوه‌ندییان به‌سێكسیكردنی
كۆمه‌ڵگاو ژیانی رۆژانه‌وه هه‌بێت كه‌من له‌ژێر سه‌ردێڕی
هه‌راسانكردنی سێكسی باسی ده‌كه‌م.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ته‌واوی پرسیاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه ده‌بێ كه‌مێك
له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی هه‌راسانكردنیش رابوه‌ستم. یه‌كێك له‌و هۆكارانه
بریتیه له‌شه‌ڕانیبوونی مناڵان. زۆرێك له‌مناڵانی ناو قوتابخانه‌و
ماله‌كان له‌به‌ر ئه‌م هۆیه توشی ئازاری جه‌سته‌یی و به‌شێكی زۆری
دیكه‌ی شێوازه‌كانی هه‌راسانكردن ده‌بنه‌وه. له‌م بواره‌دا ده‌كرێ
ئاماژه به‌چه‌ند هۆكارێكی ئه‌م حاله‌ته بكه‌ین كه‌بریتین له
1. فرۆید: هۆكاری جێنێتیكی
2. بۆلبی: كێشه‌و ناكۆكییه‌كانی ناخی مناڵ
3. لۆرێنس و هۆكاری غه‌ریز
4. باندورا: فێربوون له‌ده‌وروپشته‌وه
5. مێشك و هۆرمۆنه‌كانی له‌شی مرۆڤ
هۆكارێكی دیكه بریتیه له دزیكردن كه‌به‌رای من ئه‌وه‌نده‌ی گوزارش
له‌پێداویستیه‌كی مناڵ ده‌كات ئه‌وه‌نده گوزارش له‌دیارده‌یه‌كی دزێو‌و
ناشیرین ناكات. هه‌موو ئه‌و مناڵانه‌ی له‌وشیارییه‌وه دزییان كردووه‌و
له‌وه‌ش تێگه‌شتوون كه‌دزی شتێكی خراپه، به‌ئه‌گه‌ری زۆریش ئه‌وانه
ئه‌و مناڵانه‌ن كه‌پێداویستیه‌كانیان پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی دیكه كاتێ مناڵ دزی ده‌كات بۆ خۆشی نایكات به‌ڵكو بۆ
ئه‌وه‌یه كه‌پێداویستیه‌كی خۆی پڕ بكاته‌وه. هه‌ندێجار ئه‌و
پێداویستیه ماددیه، بۆ نموونه كرینی پێنووسێك، یارییه‌ك،
خوارده‌مه‌نیه‌ك، كتێبێك ... هتد. له‌م بواره‌شدا هه‌ندێجار مناڵ خۆی
هێنده حه‌زی له‌و شته نیه به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاورێكانی ئه‌و
شته‌یان هه‌یه بۆیه ئه‌میش ده‌یه‌وێ له‌نێو ئه‌واندا نه‌شكێته‌وه.
به‌ڵام هه‌ندێجار پێداویستیه‌كی ده‌روونی پاڵ به‌مناڵه‌وه ده‌نێت دزی
بكات كه‌زۆر له‌پێداویستیه ماددیه‌كه گرینگتره.
هۆكارێكی دیكه بریتیه له‌و كولتوره رۆژهه‌ڵاتیه‌ی ئێمه كه‌پڕه
له‌توندوتیژی. له‌یه‌كه‌م ساتی گرفته‌كانه‌وه ئێمه هه‌راسانكردن
وه‌كو چاره‌سه‌رێك پیاده ده‌كه‌ین. ئه‌م هه‌راسانكردنه ئێمه نه‌وه
دوای نه‌وه له‌ده‌وروپشته‌كانی خۆمانه‌وه فێر ده‌بین. ئه‌لبێرت
باندۆرا له‌م بواره‌دا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجراكێشی هه‌یه.
له‌بواری كولتوری توندوتیژیدا ده‌كرێ ئاماژه‌ش بۆ خه‌ڵكه
ره‌سه‌نه‌كانی(ئابۆرجینه‌كان) Arneheim له‌ئوستورالیاش بكه‌ین.
هه‌روه‌ها ده‌كرێ ئاماژه بۆ هیندیه سورپێسته‌كانی ئۆماهاش بكه‌ین.
هه‌ندێجار گرفته‌كان په‌یوه‌ندییان به‌كێشه تایبه‌تیه‌كانی
گه‌وره‌كانه‌وه هه‌یه كه‌بنامه‌یه‌كی سایكۆلۆجیان هه‌یه.
به‌شێوه‌یه‌كی دی ئه‌و كه‌سه‌ی كاری هه‌راسانكردن پیاده ده‌كات جا
مامۆستا، باوك یا خوێندكار بێت له‌بارودۆخێكی ده‌روونی خراپ‌دا ده‌ژی.
لێره‌دا ئه‌م بارودۆخه خراپه ده‌كرێ زیاتر له‌مانایه‌ك له‌خۆ بگرێ:
ده‌كرێ مه‌به‌ست ئه‌وه‌بێت كه‌كه‌سی هه‌راسانكه‌ر مرۆڤێكی نائاسایی بێت
و له‌كۆنترۆڵكردنی ئاكارو ره‌وشت و كرده‌وه‌كانی خۆیدا سه‌ختی به‌دی
بكات. به‌لإم ده‌كرێ مه‌به‌ست له‌خراپیش ئه‌وه‌بێت كه‌كه‌سی
هه‌راسانكه‌ر به‌مه‌به‌سته‌وه په‌نا بباته به‌ر هه‌راسانكردن.
به‌شێوه‌یه‌كی كۆنكریت ده‌توانم بڵێم هه‌ركات یه‌كێك باری ده‌رونی خۆی
ته‌واو نه‌بێت یه‌كسه‌ر ئه‌و مناڵانه‌ی به‌رده‌ستی هه‌راسان ده‌كات.
ئیدی ئه‌و كێشه‌ی ده‌كرێ شه‌ری ناو خێزان بێت، ده‌ستنه‌كه‌وتنی غاز‌و
نه‌وت بێت یا هه‌ر شتێكی دیكه كه‌ببێته هۆی تێكچوونی باری ده‌روونی
ئه‌و كه‌سه.
هه‌ندێ هۆكارێكی دیكه‌ش هه‌ن كه‌په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆیان
به‌شێوازی كاكردنی مامۆستاكانه‌وه هه‌یه. به‌پێ وه‌ڵامی مامۆستاكان
شه‌ڕكردن، نه‌خوێندن، ناره‌حه‌تی و هاروهاجی و له‌هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا
پیس و پۆخڵی هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ هه‌راسانكردنی خوێندكاران. له‌م
بواره‌دا خوێندكاره‌كانیش هه‌مان رایان هه‌بوو. ئه‌مانه به‌شێك بوون
له‌هۆكاره‌كانی هه‌راسانكردنی مناڵان.
له‌یه‌كێك له‌لیژنه‌كانی به‌ر له‌كۆنگره باسی ئه‌م گرفته كرابوو،
به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نا كه‌من خه‌ستمه‌روو ، به‌ڵكو وه‌كو باسكردنێكی
ئاسایی. له‌ناو كۆنگره‌شدا نازانم و من ئاماده‌ی هیچ جۆره كارێكی له‌م
بابه‌ته نه‌بووم. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه هیچ بڕیارێكی له‌م
باره‌یه‌وه نه‌درا.
س.م :بۆ
خۆتان ده‌زانن له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایه‌داو تاوه‌كو ئێستاش
چه‌ندین منال و لاوی كورِوكچ ئاگریان له‌جه‌سته‌ی خۆیان به‌رداوه‌و
كاری خۆكوژییان كردووه، چۆن ده‌روانیته ئه‌م دیارده‌یه؟ ئایا
له‌كۆنگره‌دا تیشك خرایه سه‌ر ئه‌م گرفته ؟
فایه‌ق سه‌عید:
سه‌باره‌ت به‌به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌شت كه‌ده‌رباره‌ی
خۆكوژی مناڵانه ئه‌وه بابه‌تێكی دیكه‌یه‌و پێویستی به‌راوه‌ستانێكی
جیدی هه‌یه. ئه‌م دیارده‌یه رۆژ دوای رۆژ له‌په‌ره‌سه‌ندایه‌و
ژماره‌یه‌كی زۆری مناڵان و لاوان خۆیان ده‌كوژن به‌بێ ئه‌وه‌ی تاقه
كه‌سێك ئاورێكی جیدی له‌م دیارده‌یه بداته‌وه. به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م
ئه‌وه‌ش یاداشت بكه‌م كه‌مه‌رج نیه له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا
قوتابخانه تاوانبار یا كه‌مته‌رخه‌م بێت. كاری خۆكوژی پرۆسه‌یه‌كی
ئاڵۆزه‌و چه‌ندین فاكته‌ر رۆڵی تێدا ده‌بینن. به‌شێكی زۆری
فاكته‌ره‌كان په‌یوه‌ندییان به‌ماڵ و شێوازی په‌روه‌رده‌كردن و
مامه‌ڵه‌ی ماڵه‌وه هه‌یه. به‌شێكی دیكه‌یان په‌یوه‌ندی به‌كه‌سایه‌تی
خودی ئه‌و كه‌سانه یا ئه‌و مناڵانه‌وه هه‌یه. لێره‌شدا كارێكی زۆر
هه‌یه كه‌بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاره راسته‌قینه‌كان شرۆڤه بكرێن.
لاوازی ئه‌و كه‌سایه‌تیه زۆر جار په‌یوه‌ندی به‌جۆری مامه‌ڵه‌كردنی
دایك یا باوكه‌وه هه‌یه. ئایا ئه‌و مناڵه له‌قۆناغی مناڵیدا
له‌دایكی دابراوه یا نا؟ ئایا ئێمه باسی مردنمان بۆ ۆكردووه یا نا؟
ئه‌گه‌ر ئا چۆن باسی مردنمان بۆ كردووه؟ مردن وه‌كو شتێكی خراپ یا
باش؟ زۆر جار مناڵ مردن زۆر به‌پۆزه‌تیڤانه له‌قه‌ڵه‌م دادات. بۆ
نموونه دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ندێ رسته‌ی وه‌ك (( خۆزگه بمردمایه‌و
رزگارم بوایه)) یا (( ئای مردن چه‌ند خۆشه)) یا (( ئه‌وه‌ی بمرێت
ده‌چێته به‌هه‌شت و ئیدی سه‌ربه‌رز ده‌ژێ)) ...هتد. له‌لایه‌ن
دایبابه‌كانه‌وه وا له‌مناڵ ده‌كات مه‌رگ به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ یا
نیوچه پۆزه‌تیڤ له‌قه‌ڵه‌م بدات. من لێره‌دا بواری ئه‌وه‌م نیه
به‌وردی له‌سه‌ر هه‌موو هۆكاره‌كان راوه‌ستم به‌ڵام یه‌ك شت لێی دڵنیام
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌موو كاته‌كان قوتابخانه تاوانبار ده‌كه‌ین
به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیابین كه‌خه‌تای قوتابخانه‌یه.
س.م :مه‌به‌ستت
ئه‌وه‌یه قوتابخانه خه‌تابار نیه؟
فایه‌ق سه‌عید:
نا، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نێك یا كه‌سێك
خه‌تابار بكه‌ین ده‌بێ به‌ڵگه‌مان به‌ده‌سته‌وه بێت. له‌لایه‌كی
دیكه‌وه ئه‌گه‌ر له‌پێناسه‌كان و هۆكاره‌كانی دۆركهایم به‌و پێیه‌ی
یه‌كه‌م كه‌س بووه له‌و باره‌یه‌وه شتێكی زۆر به‌نرخی نووسیوه، ورد
بینه‌وه ده‌بینین هۆكاری جودا جودا بۆ خۆكوژی مرۆڤ له‌ئارادا هن.
هه‌ندێ جاریش میدیاكان شته‌كان ده‌شێوێنن، بۆ نموونه له‌خۆیانه‌وه
هۆكاری كوشتنه‌كه دیاری ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك
له‌ئارادا بێت، یا دانشتنێكی قوڵیان له‌گه‌ڵ خێزانی قوربانیه‌كاندا ساز
كرد بێت ...هتد.
ئارام سدیق له‌هه‌وڵێكی زۆر سه‌ركه‌وتوودا توانیویه‌تی قه‌ناعه‌ت
به‌كۆمه‌ڵێك گه‌نج بكات كه‌به‌جیدی هه‌ولی ئه‌وه‌یان داوه خۆیان
بكوژن، به‌سه‌رهاته‌كانی خۆیان بۆ میدیا باس بكه‌ن. به‌ڵام له‌به‌ر
هۆكاری جیاواز له‌دوا چركه‌دا په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌و
له‌هه‌وڵه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه بۆ
من و تۆ ئێستا ئه‌وه‌یه هۆكاری سه‌رجه‌می ئه‌و حاڵه‌تانه (ته‌نها
یه‌كێكیان نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند سالێك له‌پۆلی شه‌شه‌مدا
ماوه‌ته‌وه) هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌قوتابخانه‌وه نه‌بووه.
هۆكاره‌كان مه‌سه‌له‌ی شوكردن و خۆشه‌ویستی بووه، مه‌سه‌له‌ی گرفتی
خێزانی بووه، كه‌مده‌رامه‌تی بووه، خۆبه‌ختكردن له‌رێگه‌ی
ته‌قینه‌وه، كه‌ئه‌مه دۆركهایم زۆر له‌سه‌ری راوه‌ستاوه ...هتد.
به‌ده‌ر له‌م گه‌نجانه‌ش با چه‌ند نموونه‌یه‌كی دیكه‌ت بخه‌مه
به‌رچاو، گه‌نجێكی چه‌مچه‌ماڵی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیپی به‌رازیل له‌خولی
هه‌شته‌می مۆندیالی 2006 دا به‌تیپی فه‌ره‌نسای دۆراند خۆی كوشت. ژنێك
له‌به‌ر قه‌رزی به‌رده‌گا، یه‌كێكی دی له‌به‌ر دوو ژنی، یه‌كێكی دی
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ئاو بردی ...هتد.
به‌ڵام ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌قوتابخانه
گوناهی نیه. هه‌ندێك له‌حاڵه‌ته‌كان شكی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت
كه‌خه‌تای قوتابخانه‌شی تێدا بێت، به‌ڵام ئێمه دووباره پێویستمان
به‌به‌ڵگه هه‌یه. رێژه‌ی خۆكوژی خوێندكاران زۆر ترسناكه‌و له‌به‌رز
بوونه‌وه‌دایه. به‌ڵام لێره‌دا له‌وانه‌یه ئێمه توشی گرفتی
كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ش بینه‌وه ئه‌ویش دوژمندارییه. بۆ نموونه
ئه‌گه‌ر لێگۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خست كه‌ڤینۆس به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردنی
یه‌كێك له‌مامۆستاكانه‌وه خۆی كوشتووه، ئه‌وه به‌ئه‌گه‌ری زۆر
كێشه‌كه ده‌بێته كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌وانه‌یه به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بدرێت ئه‌و مامۆستایه بكوژرێت چونكه له‌وڵاتی
ئێمه‌دا تاوه‌كو ئێستا نه‌یاسا سه‌روه‌ره‌و نه‌وشیاری كۆمه‌ڵایه‌تیش
به‌رزه. به‌هه‌ر حاڵ من له‌دوا كتێبمدا هه‌وڵم داوه كه‌مێك له‌سه‌ر
ئه‌و كه‌یسه كوردیانه بوه‌ستم كه‌میدیاكان شتێكی زیاتریان له‌سه‌ر
نووسیوه نه‌ك ته‌نها وه‌كو هه‌واڵ باسیان كردووه.
خۆ ره‌نگه هه‌ندێ حاڵه‌ت هه‌بن روونبن كه‌له‌ئه‌نجامی مامه‌ڵه‌كردنی
قوتابخانه‌وه مناڵێكی دیاریكراو خۆی كوشتبێت یا هه‌وڵی داوه خۆی
بكوژێت، به‌ڵام باس له‌یه‌ك دوو كه‌یس ناكه‌ین به‌ڵكو ئێمه
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس له‌حاڵه‌ته‌كان ده‌كه‌ین. هۆكارێكی دیكه كه‌وا
ده‌كات هه‌موومان په‌نجه‌ی خه‌تاباری یا تاوانباری بۆ قوتابخانه درێژ
بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه‌له‌كاتی رووداوه‌كاندا قوتابخانه‌كان زۆر بێده‌نگن
و خۆیان ده‌شارنه‌وه‌و هیچ جۆره لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌حاڵه‌ته‌كان
ناكه‌ن و ئه‌گه‌ریش بیكه‌ن ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئه‌وان زۆر بێ
بنه‌مان. من به‌ش به‌حاڵی خۆم هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كم به‌مانای
لێكۆڵینه‌وه به‌رچاو نه‌كه‌وتووه.
س.م :ئه‌ی
چاره‌سه‌ر چیه؟
فایه‌ق سه‌عید:
ئێمه ده‌بێ تا ده‌توانین ره‌خنه بگرین و به‌جۆره‌ها
شێوه فشار بۆ ده‌زگاكان بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌خ به‌م لایه‌نه
بده‌ن، لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌وعی ساز بكه‌ن، هۆكاره‌كانی خۆكوژی مناڵ بۆ
خێزانه‌كان و قوتابخانه‌كانیش روون بكه‌نه‌وه، به‌مه‌رجێك نابێ
ئامانجی سه‌ره‌كیمان تاوانباركردنی كه‌سه‌كان بێت.
من له‌دوو سه‌فه‌ری خۆمدا هه‌وڵێكی زۆرمدا بۆ ئه‌وه‌ی ناونیشانی ئه‌و
كه‌سانه‌م ده‌ست كه‌وێت كه‌خۆیان كوشتبوو یا هه‌وڵی خۆكوژیان دابوو بۆ
ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌م. له‌به‌رزترین
كه‌ناڵه‌وه كه‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه هه‌وڵمدا تا هه‌وڵه
تایبه‌تیه‌كانی خۆم تا كار گه‌شته ئه‌وه‌ی خۆم سه‌ردانی هه‌ندێك
له‌نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌م، به‌ڵام هێنده ماندو بووم وازم له‌و كاره
هێنا. به‌ڵام ده‌بێ هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام بێت.
س.م :هۆكاره‌كانی
دیكه‌ی خۆكوژی چیه؟
فایه‌ق سه‌عید:
هه‌ست ده‌كه‌م ده‌بوایه من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ندێ
پێناسه‌م پێت رابگه‌یاندایه بۆ ئه‌وه‌یه شته‌كان له‌شوێنی خۆیاندا
جێگیر بكه‌ین. بۆ نموونه پێناسه‌ی خۆكوژی، بیری خۆكوژی، هه‌وڵی
خۆكوژی، سیماكانی خۆكوژی. پێش هه‌موو شتێك مه‌به‌ستم له‌خۆكوژیهه‌موو
ئه‌و حاڵه‌تی مردنانه‌یه كه‌كه‌سێكی دیاریكراو تیایدا به‌ئه‌نقه‌ست یا
به‌مه‌به‌ست زیان به‌گیانی خۆی بگه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی بمرێت. بیری
خۆكوژیش هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌گرێته‌وه كه‌كه‌سێكی دیاریكراو
له‌رێگه‌ی ده‌ربڕینی چه‌ند وشه‌گه‌لێك یا رسته‌یه‌ك یا چه‌ند
رسته‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه گوزارش له‌وه بكات كه‌ئه‌و به‌نیازه خۆی
بكوژێت یا به‌مه‌به‌ستی خۆكوژی زیان به‌خۆی بگه‌یه‌نێت. هه‌ندێجار
ره‌فتاره‌كانی ئه‌و كه‌سه‌و گوزارش له‌و مه‌به‌سته ده‌كات.
هه‌ندێجاریش مرۆڤ هه‌ندێ سیمای دیاریكراو له‌و كه‌سه‌دا به‌دی ده‌كات
كه‌گوزارش له‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سه بیر له‌خۆكوژی ده‌كاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌وڵی خۆكوژی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌گرێته‌وه
كه‌كه‌سێكی دیاریكراو له‌رێگه‌ی كرده‌وه‌وه ده‌یدات به‌مه‌به‌ستی
ئه‌وه‌ی خۆی بكوژێت به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه سه‌رناگرن و له‌ئه‌نجامدا
ئه‌و كه‌سه نامرێت. زۆر جار یه‌كێك به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئه‌م
جۆره هه‌وڵانه ده‌دات بۆ نموونه خۆی له‌سه‌ربان ده‌خاته خواره‌وه،
خۆی ده‌خاته ژێر ئۆتۆمبیلێكه‌وه، حه‌پێكی زۆر ده‌خوات، ژه‌هر یا هه‌ر
ده‌رمانێكی ده‌كه‌ی كوشنده ده‌خوات، ده‌ست له‌كاره‌با ده‌دات .... هتد
به‌ڵام له‌ئه‌نجامدا ئه‌و كه‌سه نامرێت.
به‌ڵام مه‌به‌ست له‌سیماكانی خۆكوژی ئه‌وه‌یه به‌ر له‌وه‌ی مناڵێك خۆی
بكوژێت زۆر جار هه‌ندێ سیمای پێوه دیاره كه‌نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كارێكی
له‌و بابه‌ته به‌رێوه‌یه. ئه‌و كاره مه‌رج نیه هه‌موو كاتێك
ئه‌نجام بدرێت. هه‌ندێك له‌و سیمایانه ده‌كرێ ئه‌مانه‌بن:
مناڵ ورده ورده خۆی له‌كۆڕو قوتابخانه‌و ... هتد ده‌دزێته‌وه‌و خۆی
گۆشه‌گیر ده‌كات، پلان بۆ خۆكوژی داده‌ڕێژێت؛ بۆ نموونه شته‌كانی خۆی
به‌خه‌ڵك ده‌دات، به‌شتی خه‌ته‌رناك یاری ده‌كات، ژیانی خۆی ده‌خاته
مه‌ترسیه‌وه ... هتد. هه‌ندێك سیمای دیكه بریتین له‌بوونی گرفتی
گه‌وره له‌خێزاندا، توشبوون به‌خه‌مۆكی و په‌ریشانی، بێتاقه‌ت بوونی
مناڵ له‌قوتابخانه. باسكردنێكی زۆری مردن یا خۆكوژی... هتد.
په‌یامی خۆكوژی چه‌مێكێ دیكه‌یه كه‌بریتیه له‌و په‌یامانه‌ی
كه‌گوزارش له‌بیری خۆكوژی ده‌كه‌ن و كه‌سێكی دیاریكراو به‌وشیاری یا
ناوشیارییه‌وه به‌ر له‌وه‌ی خۆی بكوژێت بۆ ده‌وروپشته‌كه‌ی ره‌وانه
ده‌كات. ئه‌م په‌یامانه وه‌كو زه‌نگی وریابوونه‌وه وایه‌و ئه‌و
كه‌سه به‌و مه‌به‌سته ئه‌و په‌یامانه‌ی خۆی ئاشكرا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی
دایباب یا ده‌وروپشت یارمه‌تی بده‌ن یا ئه‌وان له‌وه ئاگادار
بكاته‌وه كه‌كاری خۆكوژی به‌رێوه‌یه. هه‌ندێك كه‌س ئه‌م په‌یامانه‌ی
ده‌كه‌ن به‌چه‌ندین جۆری جیاوازه‌وه.
به‌نیسبه‌ت هۆكاره‌كانی خۆكوژییه‌وه به‌شێك له‌هۆكاره‌كان ده‌چنه‌وه
سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی دۆركهایم له‌كتێبه‌كه‌ی خۆیدا باسی كردووه.
به‌شێكی دیكه‌شیان په‌یوه‌ندییان به‌شتی دیكه‌وه هه‌یه. لێره‌دا
هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌شێك له‌هۆكاره‌كان باس بكه‌م. هه‌ندێجار كه‌سایه‌تی
مناڵ هه‌ر له‌مناڵیه‌وه له‌به‌ر زۆر هۆكار لاوازه. ئه‌مه كارێكی
واده‌كات كه‌مناڵ به‌رگه‌ی زۆر شت نه‌گرێت و له‌به‌رده‌م بچوكترین
حاڵه‌تدا په‌نا بۆ خۆكوژی ببات، چونكه مناڵ بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر
سه‌یری هه‌یه و له‌كاتێكدا هه‌ست ده‌كات له‌بارێكی ده‌روونی زۆر
خراپ‌دا ده‌ژیت و ته‌نها چاره‌سه‌ر خۆكوژیه. هه‌ندێ مناڵی وردی دیكه
پێیان وایه دوای مردنیش زیندوو ده‌بنه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه
به‌پێچه‌اونه‌ی زۆر بۆچوونه‌وه مناڵ هه‌ر له‌چه‌ند مانگیه‌وه هه‌ست
به‌زۆر شت ده‌كات و پێویستی به‌په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر تایبه‌ت هه‌یه. بۆ
تێگه‌یشتنێكی باشتر له‌م ته‌وه‌ره هه‌ندێك تیۆری و كار هه‌ن له‌پێش
هه‌مووشیانه‌وه كاره‌كانی ستێرن، گانتریپ، ماهله‌ر...هتد. پێویسته
بخوێندرێنه‌وه. له‌م بواره‌شدا پێویسته ئێمه سود له‌فرۆید
وه‌ربگرین. هه‌روه‌ها ماریتا لینداڵ له‌كتێبێكدا سه‌باره‌ت
به‌تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كانی مناڵی كۆرپه گه‌شتێكی به‌رفراوانی به‌نێو
ژماره‌یه‌كی زۆری له‌و لێكۆڵینه تازانه‌دا كردووه كه‌باس له‌م
مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ن.
هۆكارێكی دیكه بریتیه له‌رۆلی ئاین. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌باسه‌كه‌ی
ئێمه‌وه هه‌بێت تێروانینی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه بۆ مه‌رگ.
له‌كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كاندا مه‌رگ شتێكی پیرۆزه چونكه مرۆڤ
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لای خوا‌و دوای رۆژی حیساب ئیدی مرۆڤ له‌به‌هه‌شتێكی
هه‌تا هه‌تاییدا ده‌ژێت. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مرۆڤ ژیانی ئه‌و
به‌هه‌شته‌ی له‌ژیانی سه‌ر زه‌وی پێ به‌نرختره، بۆیه هه‌میشه له‌ناو
كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كاندا باس له بێبه‌هایی ئه‌م ژیانه ده‌كرێت.
مناڵ له‌دوای گه‌وره‌كانه‌وه هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ببێته
خاوه‌نی هه‌مان تێروانین و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مناڵ چیدی
ئه‌م ژیانه‌ی به‌لاوه هێنده به‌ئه‌رزش نه‌بێت. ترسناكی ئه‌م
بیروبۆچوونه له‌وه‌دایه هه‌ركات مناڵ خۆی له‌كه‌شوهه‌وایه‌كی
ناته‌ندروستدا بینیه‌وه، بۆ نموونه توشی بێزاری و خه‌مۆكی هات، توشی
گرفتی به‌زۆر به‌شودان هات، توشی گرفتی ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندییه‌كی
خۆشه‌ویستی هات، له‌قوتابخانه‌دا توشی گرفتێك هات.... هتد ئیدی ئه‌و
بیروبۆچوونانه رێگه بۆ كاری خۆكوژی خۆش ده‌كه‌ن. به‌ده‌ر له‌مه‌ش
كاتێك گه‌وره‌كان به‌و خۆشیه باس له‌به‌هه‌شت ده‌كه‌ن و باسی بێزاری
خۆیان له‌م ژیانه ده‌كه‌ن، حه‌زێك له‌ناو مناڵ‌دا دروست ده‌بێت بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر به‌و به‌هه‌شته شاد بێت یا بیرێك له‌لای سه‌ر
هه‌ڵده‌دا كه‌پێی ده‌ڵێن بیری خۆكوژی، چونكه كاری خۆكوژی به‌ده‌ر
له‌وه‌ی مناڵ ده‌گه‌یه‌نێته به‌هه‌شت له‌و گرفته‌ش كه‌خۆی هه‌یه‌تی
رزگاری ده‌كات. ناجی له‌م بواره‌دا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجراكێشی
له‌گه‌ڵ هه‌ندێ مناڵی سه‌ر به هه‌ندێ ئاینی جیاواز ساز كردووه.
هۆكارێكی دیكه بریتیه له‌فاكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و كێشه‌كانی ناو
خێزان. مناڵانێكی زۆر هه‌ن سیمای خۆكوژییان پێوه دیاره به‌ڵام
گه‌وره‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاره‌زا نین هه‌ست به‌و سیمایانه ناكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دایبابه‌كان بزانن یا نا هۆكارێكی راسته‌وخۆی
كوشتنی مناڵه‌كانی خۆیانن. من له‌شوێنی دیكه‌دا به‌درێژی له‌سه‌ر ئه‌م
بابه‌ته راوه‌ستاوم.
هۆكارێكی دیكه هه‌راسانكردنی مناڵ و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی
تێروانینه‌كانیه‌تی له‌باره‌ی مه‌رگه‌وه. من هه‌ندێ نموونه‌م له‌لایه
ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه‌مناڵ له‌ته‌مه‌نێكی دیاریكراودا واده‌زانێت
دوای مه‌رگ زیندوو ده‌بێته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی
قۆناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی مناڵ له‌لای پیاژێ مناڵ له‌هه‌ر قۆناغێكدا
له‌روویه‌كی دیاریكراوی وشه‌كان ده‌گات. به‌شێوه‌یه‌كی تر مناڵ
له‌هه‌ندێ قۆناغدا ده‌رك به‌دیوی ناوه‌وه‌ی وشه‌كان ناكات و ته‌نها
له‌دیوی ده‌ره‌وه‌یان ده‌گات، بۆیه تێگه‌یشتنی دیوی ناوه‌وه‌ی مه‌رگ
له‌لای ئه‌و مناڵانه‌ی هێشتا نه‌گه‌شتوونه‌ته قۆناغی چواره‌م یا
به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه قۆناغی سێیه‌میان تێنه‌په‌ڕاندووه (به‌پێی
قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی مناڵ له‌لای پیاژێ) كارێكی سه‌خته. بۆیه
ئه‌و مناڵانه‌ی له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره كۆتایی به‌ژیانی خۆیان دێنن مانای
وانیه ئه‌وان له‌مه‌رگ گه‌یشتوون به‌ّڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان
ره‌نگه هه‌ر نه‌شزانن مه‌رگ یانی چی. قسه‌و ئاخاوتنه‌كانی ئه‌و
مناڵانه‌ی هه‌وڵی خۆكوژیان داوه‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ئه‌م راستیه
به‌روونی ده‌رده‌خه‌ن كه‌ئه‌وان كاتێك ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی
به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو سه‌یرو ناواقیعی له‌مه‌رگ گه‌شتوون.
هۆكارێكی دیكه كاریگه‌ری جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرده. دایبابه‌كان
له‌كاتی جیابوونه‌وه‌دا گرفتی گه‌وره بۆ مناڵه‌كانیان دروست ده‌كه‌ن.
بۆیه مناڵ له‌م حاڵه‌تانه‌دا بیرله‌خۆكوژی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی
له‌و خه‌مه گه‌وره‌یه رزگار بكات. مناڵ له‌كاتی جیابوونه‌وه‌دا
به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر هاورێكانی خۆیدا هه‌ست به‌شه‌رمه‌زارییه‌كی
زۆر گه‌وره ده‌كات و هه‌ندێ جار بیر له‌وه ده‌كاته‌وه خۆی بكوژێت بۆ
ئه‌وه‌ی چیتر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا قه‌رار نه‌گرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ندێ مناڵ به‌رگه‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ده‌نگ و شه‌ڕو
هه‌رایه‌ی نێوان باوك و دایك ناگرن. تێگه‌یشتن له‌و هۆكارانه هێنده
قورس نین چونكه گه‌وره‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره گرفتانه‌دا خۆیان
چۆك داده‌ده‌ن و هه‌ره‌س ده‌هێنن ئه‌دی مناڵ چۆن ته‌حه‌مولی ئه‌و
هه‌موو ئازاره بكات.
هۆكارێكی دیكه بێسۆزكردن و پشتگوێخستنی مناڵه. گوێ له‌م كچه 15
ساڵه بگره چۆن گوزارش له‌هه‌وڵه‌كانی خۆكوژی خۆی ده‌كات. كچێكی 15
ساڵه به‌م شێوه باسی خۆی ده‌كات
(( زۆر جار بیرم له‌وه كردۆته‌وه كه‌خۆم بكوژم، به‌ڵام هه‌رگیز
جورئه‌تم نه‌كردووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك به‌م زووانه یارمه‌تیم
نه‌دات ئه‌وه له‌وانه‌یه خۆم بكوژم. من پێم خۆشه ئه‌وه بزانم
كه‌ئایا دایك و باوكم منیان خۆش ده‌وێت یا نا. ئه‌وان هه‌رگیز شتی
وایان به‌من رانه‌گه‌یاندووه )).
هۆكارێكی دیكه بریتیه له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی قوتابخانه. پیاده‌كردنی
تاقیكردنه‌وه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی كه‌هه‌یه جۆره فۆبیایه‌كی
دروستكردووه كه‌من پێم وایه یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی له‌پشتی خۆكوژی
هه‌ندێك مناڵانه‌وه ده‌وه‌ستێت. به‌ڵام بۆ وردبوونه‌وه له‌م
مه‌سه‌له‌یه پێویستمان به‌لێكۆڵینه‌وه هه‌یه.
له‌وتارێكی سمكۆ عبدالكه‌ریمدا هاتووه كه(ه) كه‌ته‌مه‌نی 16 ساڵانه‌و
له‌یه‌كێك له‌قوتابخانه‌كانی هه‌ولێردا ده‌یخوێند له‌رێگه‌ی
خۆسوتاندنه‌وه كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا. دوا قسه‌ی ئه‌و خوێندكاره
له‌دوای خۆسوتاندنه‌كه‌یه‌وه ئه‌وه بووه كه‌بۆ مامۆستاكان ساقیتیان
كردووه. ئه‌م خوێندكاره به‌ده‌ر له‌وه‌ی ساڵی پاریش كه‌وتبوو ،
ئه‌مسالیش له شه‌ش وانه كه‌وتبوو. له‌هه‌مان وتاردا هاتووه كه (س)
ی ته‌مه‌ن 15 ساڵه له‌پاش ئه‌وه‌ی له شه‌ش وانه ده‌كه‌وێت
به‌ده‌مانچه خۆی ده‌كوژێت. به‌ڵام ئێمه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمیمان
له‌باره‌ی ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌وه ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
هۆكارێكی دیكه بریتیه له‌ته‌نگ پێهه‌ڵچنینی مناڵ. به‌شێوه‌یه‌كی
روونتر كاتێك ئێمه ته‌نگ به‌یه‌كێك هه‌ڵده‌چنین و هیچ رێگایه‌كی
له‌به‌رده‌مدا ناهێڵینه‌وه، ناچار ئه‌و كه‌سه له‌و كاتانه‌دا ئه‌گه‌ر
خۆشی نه‌كوژێت ئه‌وه هه‌وڵ بۆ خۆكوژی ده‌دات. نموونه كاتێك پۆلیس یا
پێشمه‌رگه ته‌نگ به‌دزێك، بكوژێك، راكردوویه‌ك ... هتد هه‌ڵده‌چنێت و
به‌دوایدا راده‌كات ده‌بینین ئه‌و كه‌سه تا بتوانێت راده‌كات و هه‌ر
كات گه‌شته قاتی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌ك یا كه‌ناری ده‌ریایه‌ك ...
هتد یه‌كسه‌ر ئه‌و كه‌سه هه‌وڵ ده‌دات له‌رێگه‌ی خۆ فرێدانه
خواره‌وه یا ناو ده‌ریاوه ... هتد خۆی بكوژێت. نموونه‌یه‌كی واقیعی
كه‌من زۆر به‌باشی له‌هۆكاره‌كه‌ی تێده‌گه‌م نموونه‌ی ئه‌و دوو كچه
كورده‌یه كه‌له‌یه‌كێك له‌قوتابخانه‌كانی یه‌كێك له‌شاره‌كانی
كوردستاندا خۆیان كوشت. ئه‌م دوو كچه پاش ئه‌وه‌ی مامۆستاكه‌یان ده‌ست
به‌سه‌ر نامه‌ی خۆشه‌ویستیاندا ده‌گرێت هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌كات
كه‌بیداته ماڵه‌وه‌یان. ئه‌م دوو كچه به‌ئه‌گه‌ری زۆر خۆیان
له‌هه‌مان حاڵه‌تدا بینیوه‌ته‌وه كه‌له‌سه‌روه باسم كرد. ئێمه
نازانین له‌وانه‌یه باوكی ئه‌و كچانه زۆر عه‌شایه‌ری و سونه‌تی بووبن
و به‌بیستنی هه‌واڵێكی وا یه‌كسه‌ر مناڵه‌كانی خۆیان بكوشتایه.
ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت ئه‌وه به‌سه كه‌ئه‌و كچانه له‌و ساته‌دا به‌و
شێوه‌یه بیریان له‌باوكیان كردبێته‌وه. له‌م حاڵه‌تدا ئه‌وان مردنیان
به‌چاره‌سه‌رێكی باش زانیوه بۆیه خۆیان كوشتووه. تۆ له‌وه بگه‌رێ
ئه‌مه بیركردنه‌وه‌یه‌كی دروسته یا گرینگ ئه‌وه‌یه له‌و ساته
وه‌خته‌دا ئه‌وان له‌بارودۆخێكی سه‌ختدا ئاوا بیریان كرده‌وه. ئه‌گه‌ر
تۆ تاوه‌كو ئێستاش دوو دڵیت با نموونه‌یه‌كی دیكه‌ت بۆ بێنمه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی له‌باری ده‌روونی ئه‌م كچانه تێبگه‌یت. وای دابنێ تۆ
به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه‌ی ناوشاریت و له‌سه‌رده‌می به‌عسدا خۆت
به‌ده‌مانچه‌یه‌كه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌منه‌كانی به‌عسدا بینیه‌وه.
ئایا چی ده‌كه‌یت؟ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌شێك له‌ئێمه ده‌ڵێ خۆم
ده‌كوشت.
به‌شێك له‌و مناڵانه‌ی رۆژێك له‌رۆژان بیریان له‌خۆكوژی كردبۆوه
هۆكاره‌كانیان به‌راده‌ی یه‌كه‌م بۆ لێدان و خه‌فه‌ت و گرفت و
مامه‌ڵه‌ی ماڵه‌وه ده‌گه‌رانده‌وه. به‌ڵام هۆكاری دووه‌م و سێیه‌م
به‌لای ئه‌وانه‌وه بریتی بوون له‌لێدان و شكانه‌وه‌ی مامۆستاكان
له‌گه‌ڵ كه‌وتن له‌تاقیكرده‌وه‌كان. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌مانه به‌شێك بوون
له‌و هۆكارانه‌ی كه‌له‌قۆناغی جودا جودادا له‌وانه‌یه ببنه هۆی
خۆكوژی مناڵ یا هه‌وڵدان بۆ خۆكوژی یا پته‌وكردنی سیماكانی خۆكوژی.
سه‌باره‌ت به‌به‌شی كۆتایی پرسیاره‌كه‌ت كه‌ئایا باسێك له‌مباره‌یه‌وه
له‌ناو كۆنگره‌دا كرا یا نا ده‌ڵێم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ باسێك له‌سه‌ر
خۆكوژی مناڵان نه‌هاته به‌رباس.
س.م :ئاشكرایه
له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فیَركردندا، رِۆڵی مامۆستا‌و به‌رِیَوه‌به‌ر
به‌جۆریَك له جۆره‌كان زۆر لایه‌نی خۆ فه‌رزكردن و به‌گه‌وره‌زانین
پرِئیراده‌ی له‌سه‌روه‌یه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانیشدا مناڵان و
خویَنكاران به‌گشتی وه‌ك كه‌سانی بیَ ئیراده‌و ته‌نها گویَگرو
جیَبه‌جیَكه‌ری فه‌رمانه‌كانی ئه‌وان نیشان ده‌دریَن . تۆ چۆن
ده‌روانیته ئه‌م بواره؟ ئایا له‌باره‌ی دیموكراتیزه كردنی پرۆسه‌ی
په‌روه‌رده‌و فیَركردنه‌وه به‌گشتی هیچ باسیَك له‌كۆنگره‌دا كرا؟
فایه‌ق سه‌عید:
له‌هه‌موو سیستمه‌كانی جیهاندا مامۆستا‌و به‌رێوبه‌ر
مامۆستا‌و به‌رێوبه‌ره و به‌هه‌مان شێوه‌ش خوێندكار خوێندكاره. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی سیستمی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان له‌ئێمه جیاده‌كاته‌وه
ئه‌وه‌یه ئه‌وان ستروكتورێكی باشیان بۆ كاركردن هه‌یه. به‌پێ ئه‌و
ستروكتوره سنوری نێوان هه‌موو ئه‌كتوێرو به‌شه‌كان دیاری كراون.
به‌هه‌مان شێوه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌شه هه‌مه‌جۆره‌كان و
كادیره‌كانی ئه‌و به‌شانه دیاریكراون. بۆیه ئه‌و تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵیه‌ی
له‌وڵاتی ئێمه‌دا دێنه ئاراوه له‌و وڵاتانه نایه‌نه ئاراوه‌و
له‌كاتی هه‌ر گرفتێكیشدا به‌ئاسانی مرۆڤ ده‌توانێت چاره‌سه‌ره‌كان
بدۆزێته‌وه چونكه سه‌رچاوه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌وان بۆی بگه‌رێنه‌وه.
ئێمه له‌لایه‌ك رۆژهه‌ڵاتین و سیستمی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی تاوه‌كو
ئێستاش به‌سه‌رماندا زاڵه و له‌هه‌ندێك له‌برگه‌كانی ژیانماندا
كاریگه‌ری هه‌یه. دواتر تۆ ئه‌مرۆ زۆر زۆر به‌ده‌گمه‌ن وه‌زاره‌تێك
ده‌دۆزیته‌وه كه‌ستروكتوری كاری هه‌بێت یا ستروكتوری هاوچه‌رخی
كاركردنی هه‌بێت. ئه‌م كاره‌ش به‌نیسبه‌ت قوتابخانه‌كانه‌وه هه‌ر
وایه. زۆرێك له‌شته‌كان به‌رێنمایی زاره‌كی به‌رێگه‌وه ده‌چن و
ئه‌وه‌ی هه‌شه وه‌رگێرانێكی ئه‌و ده‌قانه‌یه كه‌له‌حكومه‌تی
عیراقه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه كه‌من ناتوانم قبوڵی بكه‌م.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سیستمی په‌روه‌رده‌یی عیراقی كه‌پاشخانێكی
به‌ریتانی هه‌یه زۆر لایه‌نی به‌و مه‌به‌سته چاك كراوه‌ته‌وه
كه‌ئه‌و په‌یوه‌ندییه ناته‌ندروسته بێنێته ئاراوه كه‌ئه‌مرۆ
له‌نێوان ئیداره‌ی قوتابخانه‌كان و خوێندكاران‌دا هه‌یه. ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی خودی سیستمی به‌ریتانی تاوه‌كو ئه‌مرۆش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ
سیستمه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوادا زۆر لایه‌نی هه‌یه
كه‌پێویستیان چاككردنه‌وه هه‌یه. فاكته‌رێكی گرینگی ئه‌و
په‌یوه‌ندییه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت ده‌سه‌ڵاته. له‌و نێوه‌نده‌دا
ده‌سه‌ڵاتی قوتابخانه (مامۆستا‌و به‌رێوبه‌ره‌كان) بۆ نموونه خۆیان
له‌چه‌ند كردارێكی پراكتیكیانه‌دا به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن. تۆ بروانه
ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن و خوێندكاران ده‌بێ جێبه‌جێی بكه‌ن، ئه‌وان
فرمانی سه‌ربازیی ده‌رده‌كه‌ن و خوێندكاران ده‌بێ بڵێین به‌ڵێ. ئه‌وان
هاوار ده‌كه‌ن و خوێندكاران ده‌بێ بێده‌نگانه سه‌ر شۆڕ بكه‌ن، ئه‌وان
لێیان ده‌ده‌ن و خوێندكاران ده‌بێ به‌ده‌م گریانه‌وه بڵێن تۆ
راستده‌كه‌یت، ئه‌وان دیانشكێننه‌وه‌و ته‌ریقیان ده‌كه‌ونه‌وه‌و
خوێندكارانیش ده‌بێ چاو شۆڕ بكه‌ن، ئه‌وان پێیان ده‌ڵێن سه‌گباب و
قه‌حبه‌باب و خوێندكاران ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بڵێن راسته
باوكمان سه‌گه، ئه‌وان ده‌ڵێن ئێوه كچینه بۆ كوڕان خۆتان جوان
ده‌كه‌نه‌وه یا بۆ ئه‌وه‌ی كوڕان بخه‌نه ...... و خوێندكارانیش ده‌بێ
بڵێن هه‌رچی ئێوه ده‌یڵێن راسته. سه‌رجه‌می ئه‌مانه جۆرێكن
له‌هه‌راسانكردنی خوێندكاران چونكه هه‌ردوو مه‌رجی سه‌ره‌كی
هه‌راسانكردنی تێدایه ئه‌ویش دووباره‌بوونه‌وه‌ی كرداره‌كان و
ناهاوسه‌نگی هێزه‌كانیش له‌نێوان خوێندكاران و مامۆستاكان یا
به‌رێوبه‌ره‌كاندا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مه شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته
كه‌ئه‌م كردارانه بریتیه له‌مامه‌ڵه‌كردنێكی نێگه‌تیڤانه‌ی مناڵان
به‌بێ ئه‌وه‌ی ویستی خۆیانی تێدا بێت.
ئێمه ده‌توانین هه‌تا تۆ دڵت بخوازێت له‌سه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام بین
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ناهاوسه‌نگه بخه‌ینه‌روو. خاڵێك
كه‌لێره‌دا گرینگه ئێمه بیبینین ئه‌و لاسه‌نگییه‌یه كه‌لایه‌نی
یه‌كه‌م به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌موو شتێك ده‌كات و ده‌ڵێت به‌بێ ئه‌وه‌ی
لایه‌نی دووه‌م بۆی هه‌بێت له‌ئاستی ئه‌و كردار‌و قسانه‌دا هیچ
هه‌وڵوه‌سته‌یه‌ك بكات. ئه‌مه به‌نیسبه‌ت له‌لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م
دیارده‌یه، به‌ڵام گرفته‌كان ته‌نها له‌وێدا نین به‌ڵكو له‌لایه‌نی
ناوه‌وه‌ی كاره‌كته‌ری خوێندكاران دایه. له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌و
ده‌ره‌فه‌ته‌ی كه‌ئه‌وان بتوانن تیایدا قسه‌ی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و
بریارانه‌ی قوتابخانه بكه‌ن بۆیه هه‌موو كاردانه‌وه‌كانی خۆیان
ده‌به‌نه ناخه‌وه. گه‌شتن به‌م حاڵه‌ته ئاستێكی خه‌ته‌رناكه بۆ
دیاریكردنی ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كاره‌كته‌ره‌كانی ناو
قوتابخانه.
به‌شێك له‌و كاردانه‌وانه كه‌من ده‌مێكه مه‌ترسیم لێیان هه‌یه‌و
ئاشكرام كردووه دیارده‌ی هه‌راسانكردنی پێچه‌وانه‌یه، واته
خوێندكاران ده‌ست به‌هه‌راسانكردنی مامۆستاكانیان بكه‌ن. ئه‌گه‌ر چاوێك
به‌رۆژنامه‌كاندا بگێڕیت ده‌بینی لێره‌و له‌وێ چه‌ند خوێندكارێك
له‌مامۆستاكانیان ده‌ده‌ن یا هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن یا رێگه‌یان
پێده‌گرن. سه‌رجه‌می ئه‌مانه‌ش ده‌چنه ژێر چه‌مكی هه‌راسانكردنه‌وه.
بۆیه ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه له‌م بواره‌دا بیر له‌گۆرانی ستروكتوری
په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆمان له‌گه‌ڵ خوێندكاران‌دا نه‌كه‌ینه‌وه ئه‌وه
هه‌راسانكردنی مامۆستاكان پێده‌نێته قۆناغێكی خه‌ته‌رناكه‌وه. ئه‌م
قۆناغه بریتیه له‌بره‌ودان به‌هه‌راسانكردنی مامۆستایان و
به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌ئاستیاندا. ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك
له‌شێوه‌كان نیشانه‌ی تێكچوونێكی گه‌وره‌ی سیستمی په‌روه‌رده‌یی
ئێمه‌یه.
من پێم وایه رێزی مامۆستا ده‌بێ بپارێزرێت، چونكه نه‌مانی ئه‌و رێزه
زۆر شت ده‌گۆڕێت كه‌نه له‌به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستا‌و نه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی
خوێندكاریش دایه. به‌ڕای ماره تام به‌كارهێنانی توندوتیژی
له‌به‌رامبه‌ر مامۆستادا مانای پچڕانی په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا‌و
خوێندكار ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌م په‌یوه‌ندییه كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر
رێزگرتن و قبوڵكردنی یه‌كتر وه‌ستاوه له‌هه‌مان كاتیش‌دا یه‌كێكه
له‌بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی كاری قوتابخانه. هه‌ر له‌م بواره‌دا
ڤێسته‌رمارك پێی وایه (( هه‌تا ئه‌وكاته‌ی رێز له‌مامۆستا بگیرێت
قوتابخانه جێگایه‌كی ئارامه، به‌ڵام هه‌ركات توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ر
مامۆستادا به‌كارهێنرا ئه‌وا رێزگرتن له‌مامۆستا له‌شوێنی خۆیدا نامێنێ
و باوه‌ڕیشمان به‌قوتابخانه وه‌كو ئارامترین رێكخراوی كۆمه‌ڵگا
گه‌وره‌ترین درزی تێده‌كه‌وێت)) . ئه‌م كاره‌ش مانای وایه ده‌سه‌ڵات
له‌ده‌ستی مامۆستاوه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ده‌ستی كۆمه‌ڵێك هه‌رزه‌كار
یا به‌شێوه‌یه‌كی دی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردن
له‌ده‌ستی ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌دا ده‌بێ. جا بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه
نه‌گه‌ینه ئه‌م حاڵه‌ته دژواره ده‌بێ په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆمان
له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن چاك بكه‌ینه‌وه.
له‌كاتی كۆنگره‌دا زیاتر له‌گروپێك هه‌بوو باسیان له‌گیرگرفت و
په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆێندكاران ده‌كردو باسیان له‌پێشنیارو راسپارده‌ی
جۆراودۆر ده‌كرد. شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویستیشه كه‌مامۆستایان و
به‌رێوبه‌ره‌كان و یارمه‌تیده‌ره‌كانیان رۆڵێكی یه‌كجار گه‌وره
له‌ژیانی قوتابخانه‌دا ده‌گێڕن. ئه‌گه‌ر ئێمه به‌رێوبه‌رێكی باشمان
هه‌بێت ئه‌وه ده‌توانین قوتابخانه‌یه‌كی باش به‌و هه‌موو مامۆستا‌و
خوێندكارانه‌وه دابین بكه‌ین. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا گرفتی به‌رێوبه‌ری
باشمان هه‌یه. له‌چه‌ند گروپێكی دیكه‌شدا باس له‌به‌رێوبه‌رو
په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوبه‌رو مامۆستاكان كرا‌و راسپارده‌ی جۆراو جۆر
به‌رزكرانه‌وه، كه‌له‌وانه‌یه شتێكی گۆرانكاری بخاته‌وه، به‌ڵام
هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی باس له‌پرۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی
په‌یوه‌ندییه‌كانی ناو قوتابخانه بكه‌ین به‌و جۆره‌ی تۆ مه‌به‌سته.
من هه‌میشه گه‌شبینم به‌ڵام ره‌وتی كار له‌كوردستان زۆر خاو‌و
به‌ستروكتورێكی ناهاوسه‌نگ به‌رێوه ده‌روات.
س.م :مه‌سه‌له‌ی
تیَكه‌ڵكردنی ئاین له‌گه‌ڵ وانه‌كان و به‌گشتی له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی
په‌روه‌رده‌و فیَركردندا به‌براِوی ئیَمه یه‌كیَكه له‌كیَشه‌كانی
ئه‌م پرۆسه‌یه. له‌جیاتی گێرانه‌وه‌ی هۆكاری زۆریَك له‌رِووداوه‌كان
بۆ سه‌رچاوه زانستییه‌كان ، زۆر جار په‌نا ده‌بریَته به‌ر باسی
مه‌سائیلی خورافی و نازانستی. بۆ نموونه مادده‌ی فیزیا‌و ماتماتیك كه
دوو مادده‌ی ته‌واو زانستین. زۆرجار مامۆستا بۆ فیَركردن و ته‌نانه‌ت
بۆ ده‌سنیشان كردنی هۆكاره‌كانیش په‌نا ده‌باته به‌ر هیَزیَكی
میتافیزیكی. ئایا له‌كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌ییدا قسه‌وباس چووه سه‌ر
ئه‌م تیَكه‌ڵ كردن و ئه‌م لایه‌ن و كیَشه‌یه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده؟
ئایا هیچ باسیَك له‌سه‌ر به‌عه‌لمانی كردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و
فیَركردن كرا؟
فایه‌ق سه‌عید:
نا، كۆنگره به‌و شێوه‌یه له‌م بابه‌ته نه‌دواو من پێم
وانیه به‌م زوانه باسێكی وا بێته ئاراوه چونكه مه‌سه‌له‌ی
به‌عه‌لمانیكردن پرۆسه‌یه‌كی سه‌خته به‌ڵام مه‌حاڵیش نیه. ده‌مه‌وێ
ئه‌وه‌ش یاداشت بكه‌م كه‌من بۆ هه‌موو بابه‌ته‌كانی دیكه‌ش باس
له‌رۆژانی كۆنگره ده‌كه‌م چونكه كارێكی زۆری دیكه پێش كۆنگره
كراوه‌و من به‌شداریم تێدا نه‌كردووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵی
بوو له‌ناو كۆنگره‌دا كۆده‌نگیه‌كی باش هه‌بوو بۆ گۆرینی وانه‌ی
په‌روه‌رده‌ی ئاینی بۆ زانستی ئاین یا هه‌ر شتێكی دیكه‌ی له‌م بابه‌ته
كه‌به‌رای من هه‌نگاوێكی زۆر گرینگ بوو. به‌واتایه‌كی دیكه ئه‌و
كۆده‌نگیه پێی خۆش بوو له‌پاڵ ئاینی ئیسلامیشدا ئاینه‌كانی دیكه‌ش
بخوێندرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێ ده‌نگی كه‌میش هه‌بوون كه‌دژ به‌م
مه‌سه‌له‌یه بوون. من به‌ته‌واوی رێز له‌بیروبۆچوونه‌كانی ئه‌م گروپه
ده‌گرم و له‌نیگه‌رانیه‌كانیانیش تێده‌گه‌م چونكه ئاسۆی بینینی
مه‌سه‌له‌كان له‌لای ئه‌م گروپه له‌به‌ر نه‌شاره‌زایی زۆر ته‌سكه.
به‌لای ئه‌مانه‌وه خوێندنی ئاینه‌كانی دیكه مانای وایه كه‌بایه‌خێكی
كه‌متر به‌ئیسلام ده‌درێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر كه‌باس له‌عه‌لمانیكرن ده‌كرێت ئه‌وان پێیان
وایه تۆ دژی ئاینی ئیسلامیت. ئه‌م له‌یه‌گ تێنه‌گه‌یشتنه خه‌تای ئه‌م
گروپه‌ی تێدا نیه به‌ڵكو سیستمی په‌روه‌رده‌یی و سیاسی ئێمه ئێمه‌ی
وا په‌روه‌رده كردوین. ده‌بێ ئێمه بۆ ئه‌و گروپه‌ی روون بكه‌ینه‌وه
كه‌به‌عه‌لمانیكردن مانای سڕینه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام نیه به‌ڵكو مانای
ئه‌وه‌یه هه‌موو شتێك ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ئاینی ئیسلام و ئه‌وانه‌ی
دیكه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی زانستی بخوێنیت. مانای ئه‌وه‌یه تاوه‌كو ئێستا
خوێندنی ئاینی ئیسلام به‌شێوه‌یه‌كی شێوێندراو یا خراپ به‌رێوه چووه
بۆیه ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه كارێكی وا بكه‌ین كه‌حورمه‌ت بۆ ئاین
بگه‌رێنینه‌وه. خاڵێكی گرینگی دیكه له‌مه‌سه‌له‌ی عه‌لمانیكردن
ئه‌وه‌یه ئێمه به‌یه‌ك چاوه‌وه ته‌ماشای خوێندنی ئاینه‌كان بكه‌ین.
واته ده‌بێ هه‌موو یا زۆرینه‌ی ئاینه‌كانی دیكه‌ش بخوێنین بۆ ئه‌وه‌ی
زانیاریمان له‌سه‌ریان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌خۆمانه‌وه قسه به‌م یا
ئه‌و ئاینه نه‌كه‌ین. له‌هه‌مووشی گرینگتر ئه‌وه‌یه ئێمه
به‌پێوه‌رێكی زانستی ئه‌م كارانه ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو
ئاینه‌كان له‌ئه‌رشیفێكی زانستیدا بپارێزین. ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه‌دا
توانیمان ئه‌وه‌نده روون بكه‌ینه‌وه ئه‌وه له‌قۆناغی داهاتوودا
ده‌توانین كار له‌سه‌ر برگه‌كانی دیكه‌ی عه‌لمانه‌یت بكه‌ین.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆنگره به‌رای من هه‌نگاوێكی زۆر گرینگ بوو چونكه
چه‌ندین ده‌رهاویشته‌ی باش و كاریگه‌ی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر
خوێندكارانه‌وه ده‌بێت. لێره‌دا ده‌كرێ هه‌ندێ خاڵ یداشت بكه‌ین، بۆ
نموونه خوێندنی ئاینه‌كانی دیكه شاره‌زایی خوێندكاران له‌سه‌ر ئه‌و
ئاینانه زیاد ده‌كات. به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌و ناحاڵی بوونه‌وه‌ی جاران
له‌ئارادا هه‌بوو كاڵ ده‌بێته‌وه. خاڵێكی دیكه ئه‌وه‌یه له‌روانگه‌ی
زانستیه‌وه چۆن ئێمه ناتوانین گاڵته به‌زانستی فیزیا بكه‌ین،
به‌هه‌مان شێوه ناكرێ ئێمه ئاینه‌كانی دیكه به‌كه‌م بزانین له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئێمه موسوڵمانین. ره‌نگه ئێمه له‌رواڵه‌تدا نكوڵی له‌مه
بكه‌ین به‌ڵام له‌ژیانی رۆژانه‌دا مه‌سیحیه‌كان و جوله‌كه‌كان
به‌كه‌متر ده‌زانین و نازناوی كافرو .... هتد لێده‌نێین. خاڵێكی دیكه
ئه‌وه‌یه به‌یه‌ك چاو ده‌بێ ته‌ماشای هه‌موو ئاینه‌كان بكه‌ین.
له‌روانگه‌ی خودا ناسیشه‌وه ناكرێ مرۆڤێكی خوداناس ئاینه‌كه‌ی خۆی
به‌رزتر رابگرێ و ئه‌وانی دیكه توڕ هه‌ڵدات. ئه‌وانی دیكه‌ش ئاینی
خودایین و پێغه‌مبه‌ره‌كانیش خودایین. ده‌رهاویشته‌یه‌كی ئه‌م فره
ئاینیه ئه‌وه‌یه ئێمه ده‌مار گرژیمان به‌رامبه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌و
ئاینه‌كانی دیكه كه‌م ده‌بێته‌وه‌و زیاتر له‌یه‌ك تێده‌گه‌ین و
یه‌كتری قبوڵ ده‌كه‌ین.
به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێ دوو خاڵی گرینگ ده‌سنیشان بكه‌ین. یه‌كه‌م ده‌بێ
ئه‌و كتێبه نوێیه‌ی ئاین به‌شێوه‌یه‌كی باش دابرێژرێت و بنووسرێته‌وه
كه‌له‌گه‌ڵ زانستی ئایندا بگونجێت. نابێ له‌هیچ شوێنێكدا ئاینێك
له‌ئاینێكی دیكه به‌باشتر دابنرێت. دووه‌م خاڵ بریتیه له‌راهێنانی
مامۆستاكانی وانه‌ی ئاین. ناكرێ دوای ئه‌م گۆرانكاریه‌ش دوای خوێندنی
هه‌ر ئاینێكی دیكه بڵێین ئه‌م ئاینه باشه به‌ڵام ئاینی ئیسلام
له‌هه‌موویان باشتره‌و مه‌حه‌ممه‌د له‌هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كانی دیكه
باشتره. من پێم وایه نابێ ئه‌ركی مامۆستا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه
بێت ئه‌م یا ئه‌و ئاینه به‌باشتر بزانێت. من له‌بواری وانه‌كانی
دیكه‌شدا ئه‌و رایه‌م هه‌یه كه‌ئه‌م كاره كاری مامۆستا نیه به‌ڵكو
كاری خودی خوێندكارانه ئه‌و بابه‌تانه هه‌ڵبشه‌نگێنن. ئه‌گه‌ر
مه‌سیحیه‌كان بڵێن ئاین و پێغه‌مبه‌ری ئێمه له‌وه‌ی ئێوه باشتره‌و
ئێمه‌ش بڵێین نه‌خێر ئه‌وانه‌ی ئێمه باشترن و جوله‌كه‌كان و ئه‌ونی
دیكه‌ش به‌هه‌مان شێوه كه‌واته ئێمه به‌ره‌و دواو هه‌نگاو ده‌نێین.
س.م :گۆرِانكاری
له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فیَركردندا به‌رای ئێمه ناتوانیَ سه‌ركه‌وتوو
بیَت ئه‌گه‌ر باس له‌باشكردنی ژیان و گوزه‌ران مامۆستایان و
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ووشیاری و زانستیان ئه‌وان نه‌كات؟
فایه‌ق سه‌عید:
له‌م بواره‌دا خه‌مت نه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كادیرانه
به‌رگری له‌و بابه‌ته نه‌كه‌ن ئه‌وه گوناهی خۆیانه. لیژنه‌یه‌كی
تایبه‌ت هه‌بوو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و باسكردنی ئه‌و بابه‌ته‌و توانیان
راسپارده‌ی باش له‌باره‌ی گوزه‌ران و پێگه‌یاندنی مامۆستایانه‌وه
پێشكه‌ش بكه‌م. من هیوادارم وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌و راسپاردانه
به‌هه‌ند وه‌ربگرێت چونكه به‌بێ ئه‌وان هیچ كارێك سه‌ركه‌وتوو نابێت.
باشتركردنی ئاستی زانستی مامۆستاكان به‌زانست و شێوه كاری هاوچه‌رخ
پێویستیه‌كی حه‌تمیه له‌م كاته‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا
ده‌كرێت ئه‌وه‌یه هه‌ندێ رابه‌رو كادیری كۆن به‌زانستی كۆنه‌وه
خوله‌كانی پێگه‌یاندنی مامۆستایان به‌رێوه ده‌به‌ن. ئه‌مه‌ش جۆره
راوه‌ستانێكه له‌جێگه‌ی خۆمانداو مامۆستاكان ده‌خاته ناو بازنه‌یه‌كی
به‌تاڵه‌وه.
س.م :له‌هه‌مان
كاتدا گۆرِانكاری به‌بیَ گۆرِینی شیَوازی وانه‌ووتنه‌وه و دابین كردنی
ئامراز‌و هۆكاره‌كانی فیَركردن و به‌بیَ دابین كردنی پیَداویستییه‌كانی
خویَندكاران و قوتابخانه‌كان ، ناكریَت گۆرِانكارییه‌كان كامڵ و
سه‌ركه‌وتووبن. بۆچوونی به‌رِیَزتان له‌م باره‌وه چییه؟
فایه‌ق سه‌عید:
به‌نیسبه‌ت به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده
پێداویستیه‌كان یه‌كجار زۆرن به‌ڵام وه‌زاه‌تی په‌روه‌رده ورده ورده
ده‌ستی به‌هێنانی هه‌ندێك پێداویستی كردووه كه‌هێشتا له‌هیچه‌وه دیار
نین. به‌ڵام به‌نیسبه‌ت شێوازه‌كانی وانه‌ووتنه‌وه كه‌من حه‌ز ده‌كه‌م
له‌ژێر چه‌تری زانستی وانه‌ووتنه‌وه‌دا (دیداكتیك) كۆی بكه‌مه‌وه
پێویستمان به‌راوه‌ستانێكی جیدی هه‌یه.
زۆر بابه‌تی باش له‌و دوو كتێبه‌دا باسكراوه (راپۆرته‌كانی كۆنگره‌ی
په‌روه‌رده‌یی و پێشنیار‌و راسپارده‌كان بۆ كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی))
كه‌به‌ر له‌ده‌ستپێكی كۆنگره ئاماده كرابوو. به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
دیداكتیك نه‌بووه ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت كه‌كاری له‌سه‌ر بكرێ و باس
بكرێ. نه‌ك ئه‌مه به‌ڵكو ئه‌گه‌ر تۆ چاوێك به‌پێرستی ئه‌و كتێبانه‌دا
بگێریت هیچ شتێك له‌و باره‌یه‌وه نا‌بینیت. من به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی
كۆنگره به‌شه‌ش مانگ بابه‌تێكم له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م بابه‌ته
بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا باسم له‌و ته‌وه‌ره كردبوو كه‌له‌كۆنگره‌دا
وونبووه. به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆنگره تیشكی نه‌خسته سه‌ر ئه‌م
بابه‌ته. بۆ رونكردنه‌وه‌ی گرنگی ئه‌م بابه‌ته‌ش حه‌ز ده‌كه‌م هه‌ندێ
خاڵ یاداشت بكه‌م.
تازه‌كردنه‌وه‌ی شێوازه‌كانی وانه‌ووتنه‌وه زۆر له‌تازه‌كردنه‌وه‌ی
مه‌نهه‌جه‌كان گرینگنتره كه‌ته‌وه‌ری ژماره یه‌كی بۆ دانرابوو.
سه‌رجه‌می ئه‌و فۆرمه هاوچه‌رخانه‌ی ناو زانستی وانه‌ووتنه‌وه (Didactic)
به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ مرۆڤێكی له‌خۆبوردوو، ره‌خنه‌گر، رێزگرتوو
له‌بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان ... هتد دێننه ئاراوه. پیاده‌كردنی ئه‌و
فۆرمانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌خوێندكاره‌كانمانه‌وه نیه
كه‌ناتوانن كارێ پێبكه‌ن به‌ڵكو زیاتر په‌یوه‌ندی به‌گه‌وره‌كانه‌وه
هه‌یه كه‌شاره‌زای ئه‌و فۆرمانه نین و هیچ لایه‌نێك یارمه‌تیانی
نه‌داوه كه‌شاه‌زای ببن.
ئاسانترین فۆرمێك كه‌به‌م دواییه باسی لێده‌كرێت كاری گروپه، به‌ڵام
ئه‌م فۆرمه نه‌به‌ته‌واوی كاری پێكراوه‌و و نه‌شێوازه‌كانی
پیاده‌كردنیشی دیاری كراوه. كاری گروپ شێوازێكی زۆر گرینگه بۆ
تویژینه‌وه‌ی زانست و بۆ په‌ره‌سه‌ندنی تواناكانی خوێندكاریش. به‌پێ
ئه‌م فۆرمه خوێندكاران له‌ناو گروپی بچوك بچوكدا بابه‌تێك تاوتوێ
ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بۆ مامۆستا یا پۆله‌كه‌ی شیبكه‌نه‌وه. خاڵی
سه‌ره‌كی لێره‌دا بریتیه له‌قبوڵكردنی بیر‌ورا جیاوازه‌كان و
ره‌خنه‌گرتن له‌بابه‌ته‌كان نه‌ك له‌كه‌سه‌كان. شێوازه‌كانی
پیاده‌كردنی ئه‌م فۆرمه یه‌كجار زۆرن.
فۆرمێكی دیكه بریتیه له‌كاری پرۆژه (Project Method). ئه‌م فۆرمه
كه‌له 1800 كاندا له‌قوتابخانه كشتوكاڵییه‌كانی ئه‌مریكاوه سه‌ری
هه‌ڵدا تاوه‌كو ئێستاش كاری پێده‌كرێ به‌ڵام شێوازه‌كانی كاركردنی
هه‌ندێ گۆرانی به‌سه‌ردا هاتووه. له‌م بواره‌دا بۆچوونه‌كانی كیل
پاتریك له‌هه‌موو یه‌كێكی دیكه زیاتر ره‌واجیان هه‌یه. ئه‌م فۆرمه
زیاتر پێ له‌سه‌ر كاره پراكتیكیه‌كان داده‌گرێت و له‌ناو په‌روه‌رده‌ی
پرۆگره‌سیڤ و په‌روه‌رده‌ی ریفۆرمدا (Progressive & Reform Pedagogic)
خۆی جێگیركردووه. لێره‌دا مامۆستا زیاتر خه‌ریكی ئه‌وه‌یه رێنمایی و
زانیاری به‌خوێندكاران بدات كه‌چۆن پرۆژه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن.
خوێندكاران فێری ئه‌وه ده‌بن كه‌چۆن له‌كاره‌كانیاندا پشت به‌خۆیان
ببه‌ستن، سه‌رچاوه‌كان به‌كاربهێنن، یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ن، چۆن فێری
نووسینه‌وه‌ی راپۆرتی زانستی ببن، ...هتد. فۆرمێكی دیكه بریتیه
له‌ده‌سنیشانكردنی ته‌وه‌ره‌كانی بیركردنه‌وه‌ی مناڵان له‌ئاستی
بابه‌تێكی دیاریكراو كه‌ده‌كرێ به‌كوردی پێی بڵێین نه‌خشه‌ی
بیركردنه‌وه‌كان یا .(Main Map)
فۆرمێكی دیكه بریتیه له‌كاری تێما. به‌شێوه‌یه‌كی دیكه ئه‌گه‌ر
نموونه‌ی ئه‌ده‌ب وه‌ربگرین ده‌توانین بڵێین له‌بری ئه‌وه‌ی خوێندكاران
ژیان و به‌رهه‌می 20 شاعیر بخوێنن ده‌توانن تێمای خۆشه‌ویستی، یا رق،
نیشتیمانپه‌روه‌ری ... هتد له‌لای ئه‌و شاعیرانه بخوێنن. ئه‌م مێتوده
زیاتر به‌مه‌به‌ستی قوڵبوونه‌وه له‌لایه‌نێك یا بابه‌تێك به‌كار دێت.
فۆرمێكی دیكه‌ی كاركردن بریتیه له‌مێتودی كه‌یس (Case Method). واته
بابه‌تێكی دیاریكراو ئاماده ده‌كرێ و هه‌موو خوێندكاران به‌باشی
ده‌یخوێننه‌وه‌و دواتر شرۆڤه‌ی ده‌كه‌ن. زۆر گرینگه لێره‌دا
كه‌مامۆستا ته‌نها گفتوگۆكان بجوڵێنێ و له‌هه‌ر كوێیه‌ك وه‌ستان
زیندوویان بكاته‌وه. فۆرمێكی دیكه پاپه‌نده به‌وه‌رگرتنی گرفتێك و
هه‌وڵدانی خوێندكاران بۆ شرۆڤه‌كردن و چاره‌سه‌ركردنی به‌چه‌ندین
ئه‌ڵته‌رناتبڤی جیاواز. ئه‌م فۆرمه پێی ده‌ڵێن (Problem-Based
Learning).
دیداكتیكی نوێ گرفته سه‌خته‌كانی زانسته سرۆشتیه‌كانیشی ده‌ست نیشان
كردووه. بونیادگه‌راكان له‌م بواره‌دا كارێكی زۆریان ئه‌نجام
داوه..ئه‌وان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه‌خوێندكار ده‌توانێت خۆی خۆی
فێر بكات و مامۆستاش ده‌توانێت رێگای پێ پیشان بدات.
بۆ سه‌ركه‌وتنی سه‌رجه‌می پرۆسه‌كه ده‌بێ ئێمه سود له ((پله‌كانی
سه‌ربه‌ستی)) ببینین و به‌ر له‌كاركردن ده‌بێ هه‌ر سێ
قۆناغه‌كان(ده‌سنیشانكردنی گرفت، شێوازی كار‌و ئه‌نجام) بۆ مناڵه‌كانمان
ده‌سنیشان بكه‌ین.
ئه‌مه ته‌نها به‌شێكی زۆر بچوكی ئه‌م زانسته‌یه كه‌ده‌توانێت په‌ل و
پۆ بۆ زۆر بواری دیكه‌ش بهاوێت. پیاده‌كردنی دیداكتیكێكی هاوچه‌رخ
مانای پیاده‌كردنی بنه‌ماكانی ( پیاژێ) یه. سێبه‌ری ئه‌م پیاوه هێشتا
به‌سه‌ر سیستمی په‌روه‌رده‌یی ئێمه‌وه دیار نیه له‌كاتێكدا به‌سه‌ر
سیستمی سه‌رجه‌می وڵاته رۆژئاواییه‌كانه‌وه به‌تۆخی دیاره. بۆیه
باس نه‌كردنی ئه‌م بابه‌ته له‌كۆنگره‌دا نیشانه‌ی لاوازییه‌كی
گه‌وره‌یه به‌سه‌ر سیستمی په‌روه‌رده‌یی ئێمه‌وه.
گرنگترین برِیارو برِیارنامه‌كانی كۆنگره چی بوون؟ له‌گشتدا پیَت
وایه كه ئه‌م كۆنگره‌یه سه‌ركه‌وتوو بوو؟ ئایا ده‌توانین له‌م
بواره‌دا كۆنگره به‌جیَگه‌ی ئومیَدو هه‌وڵیَكی میَژووی له‌قه‌ڵه‌م
بده‌ین ؟
به‌شێوه‌كی گشتی كۆنگره هیچ بڕیارێكی ده‌رنه‌كرد، به‌ڵكو ته‌نها
كۆمه‌ڵێك راسپارده‌ی له‌گروپه‌كانه‌وه وه‌رگرت. كۆنگره له‌دوا رۆژدا
شه‌رعیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی وه‌رگرت كه‌كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی
راسپارده‌كان بخاته مه‌یدانی كاركردنه‌وه. سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانی
كۆنگره‌ش ده‌بێ ئێمه جیاوازی له‌نێوان دوو شتی جودادا بكه‌ین:
كاره‌كانی كۆنگره‌و گۆرانكارییه‌كان كه‌دواتر له‌سیستمی
په‌روه‌رده‌ییدا دێنه كایه‌وه. سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانی كۆنگره من
له‌هه‌موو دیداره‌كانی خۆمدا به‌پۆزه‌تیڤ له‌قه‌ڵه‌مم داوه‌و پێشم
وایه جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ كۆنگره په‌روه‌رده‌ییه‌كانی
رابردوودا هه‌بوو. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌هاتنه‌دی
گۆرانكارییه‌كان شتێكی حه‌تمیه. هه‌چ گۆرانكارییه‌ك دوای كۆنگره
بێته ئاراوه یا نه‌یه‌ت ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌وه‌زیری په‌روه‌رده‌وه
هه‌یه كه‌چ بڕیارێك ده‌رده‌كات و د