چاوپیَكه‌وتن
له‌گه‌ڵ شیَرزاد فاتح به‌رِیَوه‌به‌ری گشتی
سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان.
![]()
سازدانی:
به‌شدار عه‌لی
به‌شی
یه‌که‌م
" چۆنیَتی
رِه‌فتارو مامه‌ڵه‌ی هه‌ر گۆمه‌ڵگایه‌ك
له‌گه‌ڵ منداڵاندا، گرنگترین پیَوه‌ری
پیَشكه‌وتووی و ئازادی بوونی ئه‌و
كۆمه‌ڵگایه به‌یان ده‌كات، منداڵان له
هه‌موو شتیَك گرنگرترن، وه له پیَشترن
له‌هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئابوری،
سیاسی، ئایدۆلۆژی، نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینی
وكولتوری"یه‌كه‌م مناڵان""
www.santarimnalan.com
پرسیار:سه‌ره‌تا
ده‌كریَت به ئامانجى سه‌نته‌رى به‌رگرى
له مافه‌كانى منالاَن ئاشنامان بكه‌یت ؟
وه‌ڵام:سه‌ره‌تا
سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م به‌سه‌ر
كردنه‌وه‌یه. سه‌نته‌ری به‌رگری له
مافه‌كانى منداڵان رِیَكخراویَكی
ئازادیخواز‌و پیَشكه‌وتنخوازه له پیَناوی
به‌رگری كردن له مافه‌كانی منداڵان و باش
كردنی هه‌ول و مه‌رجی ژیانیان پیَك
هاتووه، وه بۆ یه‌كه‌م جار له
سه‌ره‌تای ساڵی 1999دا له كوردستان
پیَكهاتنی خۆی رِاگه‌یاند. رِووی
پرسیاره‌كه‌ی ئیَوه زیاتر له
ئامانجه‌كانی سه‌نته‌ری منداڵانه، بۆیه
منیش له‌م باره‌وه تیشكی زیاتر ده‌خه‌مه
سه‌ر ئامانجه‌كانمان.
ئامانجه‌كانی ئیَمه وه‌ك رِیَكخراویَكی
به‌رگریكه‌ر له مافه‌كانی منداڵان، له
هه‌لومه‌رجی ژیانی منداڵان و پیَداویستی و
داخوازییه‌كانیان له كۆمه‌ڵگادا
سه‌رچاوه‌ده‌گریَت، ئه‌گه‌ر چاویَك له‌م
هه‌لومه‌رجه به‌كه‌ین و له‌چاوی
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مرِۆی كوردستان و
له‌چاوی كۆمه‌ڵگای كوردستانه‌وه
سه‌یریَكی هه‌لومه‌رجی ژیانی منداڵان
بكه‌ین، ئه‌وه ئاشكرایه كه به‌گشتی
منداڵان نه‌كراون به‌ناوه‌ندیَكی
پرِبایه‌خ و جیَگه‌ی گرنگی پیَدان له
كۆمه‌ڵگادا. وه له‌هه‌مان كاتدا
ده‌سه‌ڵات كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگا ده‌ناوه، له زۆر بواری
بیركردنه‌وه‌و مامه‌ڵه كردن و هه‌ڵس
وكه‌تدا، ئه‌مه‌ش بۆخۆی میَژوویه‌كی
هه‌یه‌و هه‌ر به‌ته‌نها له‌م 17 ساڵه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی حیزبه زلهیَزه‌كان و حكومه‌تی
هه‌ریَمی كوردستانه‌وه سه‌رچاوه ناگریَت
و بۆ رِیشه‌یه‌كی دوورتر‌و قووڵی هه‌یه.
ئه‌م تیَرِوانینه‌یه كه هۆكاری سه‌ره‌كی
بیَمافییه‌كانی منداڵانه، هه‌ر
لیَره‌شه‌وه‌یه‌و له‌م تیَرِوانینه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه كه سیسته‌م و یاسا‌و
رِیَساكانی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ریان بونیاد
نراون. بیَمافییه‌كانی منداڵان لیَره‌وه‌و
له‌م سیسته‌م و یاسایانه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرن، ئیتر به هه‌موو
لایه‌نه‌كانییه‌وه وه‌ك: لایه‌نی
پیَشنه‌كه‌وتووی كۆمه‌ڵگا به‌گشتی و
نه‌بوونی زانیاری پیَویست له‌م باره‌وه،
ئاین و كولتوری كۆنه‌پرستانه، گه‌وره
سالاری ...هتد. له‌سه‌روی هه‌موو
ئه‌مانه‌شه‌وه ئاشكرایه ده‌سه‌ڵاتیَك
هه‌یه كه جگه له‌به‌رژه‌ووه‌ندی خۆی و
تاكه‌كانی پیَكهیَنه‌ری ده‌سه‌ڵات و
حیزبه‌كانیان، وه تا ئه‌و كاته‌ی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان وه‌ستابن ئیتر
نه‌ك هه‌ر منداڵان به‌ڵكو له‌گشتدا خه‌می
كۆمه‌ڵگا و خه‌ڵكیان نییه‌و پشتگویَیان
خستوون. لیَره‌وه‌یه كیَشه‌كانی منداڵان
سه‌رچاوه ده‌گرن وه هه‌رلیَره‌شه‌وه‌یه
ئامانجه‌كانی ئیَمه وه‌ك سه‌نته‌ری
منداڵان مانا‌و پیَناسه‌ی خۆیان په‌یدا
ده‌كه‌ن، به كورتی و له‌گشتدا ئامانجی
ئیَمه گه‌رِانه‌وه‌یه بۆ گرنگیدان به
منداڵان و كردنیان به‌ناوه‌ندی سه‌ره‌كی
كار له‌سه‌ركردن له كۆمه‌ڵگادا. "یه‌كه‌م
منداڵان" یانی گه‌رِانه‌وه‌ی حه‌یسیه‌تی
مرۆی بۆمنداڵان و به گرنگ ته‌ماشا
كردنیان. به برِوای ئیَمه به‌رژه‌وه‌ندی
منداڵان پیَش له هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی، ئابوری، ئاینی و
ئایدۆلۆژییه.
پرسیار:ریَژه‌یه‌كى
زۆرى منالاَنى كوردستان له ژینگه‌یه‌كى
دوور له ژیانى منالاَنه و ئینسانیانه
ژیان ده‌گوزه‌ریَنن،هه‌ر له كاركردن و
ده‌ست فرۆشى و بىَ به‌ش بوونیان له
خویَندن و په‌روه‌رده‌یه‌كى دورست،ئایا
ئه‌و جۆره په‌روه‌رده‌یه چ
كاریگه‌رییه‌كى له‌سه‌ر داهاتووى خۆیان و
كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا هه‌یه؟
وه‌ڵام:بۆ
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره من ده‌مه‌ویَت
قسه‌یه‌كی بیرمه‌ندی گه‌وره‌و بونیادگه‌ری
"یه‌كه‌م منداڵان" "منێور
حكمت"بهیَنمه‌وه، كه ده‌ڵیَ: "The way a
society treats its children is the most
telling testimony to its humanity and
liberty. Children must come first, above
any national, economic, political,
ideological, religious and cultural
considerations and interests." " واتا
چۆنیَتی رِه‌فتارو مامه‌ڵه‌ی هه‌ر
گۆمه‌ڵگایه‌ك له‌گه‌ڵ منداڵاندا، گرنگترین
پیَوه‌ری پیَشكه‌وتووی و ئازادی بوونی
كۆمه‌ڵگایه، منداڵان گرنگرترو له
پیَشترن له‌هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی
ئابوری، سیاسی، ئایدۆلۆژی، نه‌ته‌وایه‌تی
و ئاینی وكولتوری"یه‌كه‌م مناڵان". به‌م
پیَیه ئه‌گه‌ر ئیَمه لیَره‌وه بیَن
كاریگه‌ری ئه‌و ژیان و ژینگه‌یه‌ی ئیَستای
منداڵان له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆیان كۆمه‌ڵگا
هه‌ڵسه‌نگیَنین. ئه‌گه‌ر له‌چاوی ژیان و
ژینگه‌ی منداڵانه‌وه ته‌ماشای كۆمه‌ڵگا
بكه‌ین دیاره ئه‌وه‌یش رِیَك وه‌ك ژیانی
منداڵان وایه. له نه‌بوونی ئازادی و
مه‌رجه سه‌ره‌كیی و سه‌ره‌تاییه‌كانی
ژیان بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگا جگه له
ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌ست و پیَوه‌ده‌كانیان
كه ئه‌وان له هیچیان كه‌م نییه‌و پاشاش
وا ناژی. كۆمه‌ڵگا هه‌میشه له‌سه‌ر
نه‌وه‌ی نویَ و نه‌سڵی نویَ گۆرِانكاری
وبونیاد نان به‌خۆوه ده‌بیَنیَ، جا
مه‌علومه ئه‌وه‌ی ئه‌مرِۆ له سایه‌ی
توندوتیژی و بیَمافیدا په‌روه‌رده
ده‌كریَت له سبه‌ینیَی ژیانیدا
پراكتیزه‌ی هه‌مان ئه‌و هه‌ڵس و كه‌وت و
مامه‌ڵانه ده‌كات كه فیَركراوه‌و
له‌گه‌ڵیدا كراوه. بۆیه تارمای و
كاریگه‌ری ئه‌م هه‌ڵس و كه‌وتوو
مامه‌ڵه‌یه سایه ده‌كات به‌سه‌ر ته‌واوی
ژیانی منداڵانه‌وه، به‌م پیَیه‌ش كاتیَك
ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئه‌مرِۆ، كه ئه‌و تاكه
گه‌وره‌یه‌ی سبه‌ینیَی كۆمه‌ڵگایه و
ده‌ور نه‌خشی هه‌یه له یه‌كیَك له
بواره‌كانی به‌رِیَوه‌بردنی كۆمه‌ڵگادا،
له دیدگای بیركردنه‌وه‌كانی خۆی ئه‌وه‌ی
كه فیَری بووه، له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما
كۆمه‌ڵگا به‌رِیَوه ده‌بات بۆیه ئیتر
لیَره‌وه ئاشكرایه كه ئه‌م هه‌ل و
مه‌رجه‌ی ژیانی ئه‌مرِۆی منداڵان و
ژینگه‌ی په‌روه‌رده كردنیان چه‌نده
كاریگه‌ی خراپ له‌سه‌ر منداڵان داده‌نیَت.
پرسیار:
له‌م ماوه‌ى دواییدا چه‌ندین مناڵ له
كوردستان به شیَوه‌یه‌كى وه‌حشیانه
كوژران (له‌رىَ و ئه‌یوب)دوو نمونه‌ى
زیندوون،به برواى تۆ چى وا له مرۆڤ
ده‌كات به‌م شیَوه‌یه ده‌ستى بچیَته
گیانى ناسكرین و بىَ گوناهترین
كائینه‌كانى كۆمه‌ڵگا كه منالاَنن؟
وه‌ڵام:
هۆكاره‌كانی دیارده‌ی كوشتنی منداڵان كه
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به
شیَوه‌یه‌كی به‌رچاو رِوو له زیاد بوونه
زۆرن، ئه‌كریَت به كورتی باسی چه‌ند
هۆكاری سه‌ره‌كی بكه‌ین. شتیَك كه
ده‌بیَت هه‌میشه لامان رِوون و ئاشكرا
بیَت و كۆڵی تاوانه‌كان و هۆكاره‌كان
نه‌دین به شانی كه‌سی تردا، ئه‌وه‌یه
كه له كۆمه‌ڵگادا تیَرِوانینی ده‌سه‌ڵات
بۆ منداڵان چۆنه؟ ئایا یاسایه‌كی تایبه‌ت
به منداڵان و به‌رگری كردن له
مافه‌كانیان ئه‌مرِۆ له كوردستاندا بوونی
هه‌یه؟ ئایا له‌ژیَر حاكمیه‌تی هه‌ردوو
حیزبی میلیشیای ده‌سه‌ڵاتداردا جیَگه‌و
رِیَگه‌ی منداڵان له كۆیَی كۆمه‌ڵگادا
قه‌راری گرتووه؟ ئه‌گه‌ر لیَره‌وه و
له‌م فاكتانه‌وه بۆ هه‌ل و مه‌رجی ژیانی
منداڵان برِوانین، ئه‌وه بیَ سیَ ودوو
ده‌بیَ به‌نجه‌ی تۆمه‌تباری بۆ حكومه‌تی
هه‌ریَمی كوردستان، دام و ده‌زگای ئاسایش
و پۆلیس و به‌رپرسه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته
رِاكیَشین. چونكه ئه‌وان ئه‌مرِۆ
حوكمرِانن و نانبرِینی خه‌ڵكی كوردستانیان
به‌ده‌سته نه‌ك نان دان، وه‌به‌رپرسن له
ئه‌منییه‌ت و به‌رِیَوه‌بردنی ژیانی
خه‌ڵكی كوردستان. بۆیه له ژیَر سایه‌ی
ده‌سه‌ڵاتیَكدا كه قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر
مافه‌كانی منداڵان نییه، سه‌رتاپای
كۆمه‌ڵگا پرِه له توندوتیژی له دژی
منداڵان و ده‌سته‌مۆ كردن و خراپ سود
وه‌رگرتن له بیَتواناییه
جه‌سته‌ییه‌كانی منداڵان، سوكایه‌تی
پیَكردن و ده‌یان شتی تر ئه‌مانه
ساده‌ترین كرداریَكن كه منداڵان رِۆژانه
رِووبه‌رِووی ده‌بنه‌وه. بۆیه ده‌توانین
به‌كورتی بڵیَن له جیَگایه‌ك یاسایه‌كی
تایبه‌ت به مافه‌كانی منداڵان نه‌بیًت،
ببیَمافییه‌كانی منداڵان و به‌كارهیَنانی
توندوو تیژی له‌دژیان له‌وپه‌رِیدا بیَت،
رِاده‌ی هۆشیاری خه‌ڵكیش له ئاست
مافه‌كانی منداڵاندا به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی
زۆر له خوار بیَت، ئاستی بژیَوی خیَزان و
پیَداویستییه‌كانی ژیان له‌جیَی ده‌ست رِا
نه‌گه‌یشتن بیَت بۆ خیَزانه‌كان...هتد،
ئیتر هه‌موو ئه‌مانه واده‌كات كه مرۆڤ
ده‌ستی بچیَته گیانی جگه‌ر گۆشه‌كانی
خۆیان و ژیان نیان لیَبسه‌نیَته‌وه.
پرسیار:
ئه‌وه‌ى ئیَمه ئاگاداربین ئیَوه وه‌كو
سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منالاَنى
كوردستان و عیَراق به هاوكارى چه‌ند
ریَكخراویَكى بیانى هاوكارى و كۆمه‌كى
چه‌ندین مناڵى كه‌مئه‌ندامتان كردووه و
ته‌نانه‌ت ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى
ولاَتیشتان كردوون،ئه‌گه‌ر بكریَت زیاتر
ئه‌مه روون بكه‌یته‌وه؟
وه‌ڵام:
پیَش ئه‌وه‌ی بیَمه‌سه‌ر وه‌ڵامی
پرسیاره‌كه‌ت ده‌مه‌ویَت برِیَك
رِوونكردنه‌وه‌بده‌م له‌م باره‌وه،
سه‌ره‌تا ده‌مه‌ویَت ئه‌وه بڵیَم كه من
پیَم وانییه كیَشه‌كانی منداڵان،
نه‌خۆشیه‌كانیان، كیَشه ته‌ندروستیه‌كانی
و چی و چی تریان، له‌ویَوه سه‌رچاوه
بگریَت كه كوردستان ووڵاتیَكی هه‌ژاره و
ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان له‌به‌ر
نه‌بوونی ناتوانن چاره‌سه‌ری كیَشه‌كانی
منداڵان بكه‌ن، بۆیه منداڵان پیَویستیان
به‌وه‌یه رِیَكخراوه‌كانی به‌رگر له
مافه‌كانی منداڵان به هانای منداڵانه‌وه
بچن و كۆمه‌ك و هاوكارییان بكه‌ن. وه‌ك
پیَشتریش ئیشاره‌م بۆ كرد كیَشه‌كه له
جیَگایه‌كی تره، كیَشه‌كه له‌ویَدایه
كه ده‌سه‌تدارانی كوردستان خودی منداڵان
و مافه‌مانیان بۆ گرنگ نییه‌و ئه‌مه
مه‌سه‌له‌و مه‌شغه‌ڵه‌یان نییه‌و گرنگی
پیَناده‌ن.
بۆیه رِاستی ئیَمه ده‌مانه‌ویَت ئه‌و
جیَگاو رِیَگا نزمه‌ی كه ئه‌مرِۆ منداڵان
له كۆمه‌ڵگادا هه‌یانن، دیدی كۆمه‌ڵگا بۆ
منداڵان چۆنیَتی تیَرِوانین و شیَوازی
مامه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگا له ته‌ك منداڵاندا
بگۆرِین، وه ئه‌و حه‌یسیه‌ت و حورمه‌ته
بۆ منداڵان بگه‌رِیَته‌وه، حه‌یسیه‌ت و
حورمه‌ت له ئاستی مرۆیی نه‌ك به‌زه‌یی
پیَداهاتنه‌وه‌و نزم چاولیَكردن. ئیَمه
ده‌مانه‌ویَت منداڵان وه‌ك مرۆڤ، تازه
نه‌ك وه‌ك هه‌ر مرۆڤیَكی ئاسایی به‌ڵكو
به‌وپیَیه‌ی كه منداڵان به‌ته‌مه‌ن بچوكن
و توانای به‌رگری كردنیان له خۆیان
نییه، ده‌بیَت "یه‌كه‌م منداڵان" بن
له‌هه‌موو ئاستیَكداو ئه‌وپه‌رِی گرنگیان
پیَبدریَت.
بۆیه به‌م پیَیه ئیَمه كه‌متر خۆمان
له‌م كه‌یسانه‌داوه، سه‌باره‌ت به
نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و چاره‌سه‌ریان،
وه‌ك ووتم نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه‌مان بۆ گرنگ نییه به‌ڵكو
ئیَمه وا ده‌بینین كه ده‌بیَت
ده‌سه‌ڵاتداران ناچار بكریَن كه ده‌ست
له تاڵان و گه‌نده‌ڵی هه‌ڵگرن و له‌بری
ئه‌وه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان
و كیَشه‌كانیان و پیَداویستییه‌كانیان
بكه‌ن و بۆ دابین بكه‌ن. به‌ڵام سه‌رباری
ئه‌مانه ئیَمه كۆمه‌كی ماددی و
مه‌عنه‌وی چه‌ندین مناڵمان كردووه له
كوردستان و بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان
رِه‌وانه‌ی ئیَران ووڵاتانی ترمان كردوون
و له‌مباره‌شه‌وه چیمان پیَبكریَت
ده‌یكه‌ین. وه‌ك نموونه‌ش ناردنی دوو
منداڵ بۆ ئیَران كه خه‌ڵكی كفری بوون و
نه‌شته‌رگه‌ری چاویان بۆ كرا، هاوكاری
كردنی كه‌س و كاری رِه‌یان كه له
مه‌خمور له‌ت و په‌ت كرا، هاوكاری ماددی
منداڵیَكی تر به ناوی ئاڵا كه خه‌ڵكی
به‌ێره بوو، ناردنی چه‌ندین منداڵ تر
له‌كه‌ركوك و سلیَمانی بۆ لای ئه‌و لیژنه
پزیشكییه‌ی كه له رِیَگه‌ی به‌رِیَز
دكتۆره لیۆله Iole به‌رِیَوه‌به‌ری
نه‌خۆشخانه‌ی دڵ \ منداڵان له ئیتالیاوه
كه دوای په‌یوه‌ندیمان به‌وانه‌وه
ئاماده‌یی هاوكاری ته‌واوی ده‌برِی.
جیَگای ئاماژه بۆ كردنه كه هه‌موو ئه‌و
منداڵانه‌ی كه له كوردستانه‌وه جا چ
له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان و
چ له لایه‌ن رِیَكخراوی منداڵپاریَزی
كوردستانه‌وه رِه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه
ده‌كران بۆ نه‌خۆشخانه‌ی دڵ \ منداڵان له
ئیتالیا له لایه‌ن جه‌بار محه‌مه‌د
به‌رپرسی سه‌نته‌ری منداڵان له ئیتالیا
پیَشوازیان لیَده‌كرا و هاوكاری ده‌كران،
كه ئه‌و بۆخۆی وه‌ك كارمه‌ندیَكیش له‌ویَ
كاری ده‌كرد.
ئه‌مه جگه له دابه‌ش كردنی خواردن،
ده‌رمان، جل و به‌رگ و زۆر پیَداویستی
خیَزانی له شاره‌كانی كه‌ركوك و به‌غدا
به‌سه‌ر سه‌دان خیَزاندا، وه چاره‌سه‌ری
به‌خۆرِایی چه‌ندین منداڵی نه‌خۆش له
ناوه‌وه‌ی عیَراق له ساڵانی رِابردوودا.
دیاره به‌شیَك له‌م كارانه‌ش به هاوكاری
رِیَكخراویَكی ئه‌مه‌ریكی، مانگی سوری
عیَراقی و رِیَكخراوی زینكۆی یابانی
چووته پیَشه‌وه.



