|
Postgirot :- ژماره‌ی حیساب بانکی سه‌نته‌ر : 3 -390804 This site was last updated Sunday 02 December 2007 11:16:05 AM |
راگه‌یاندنی سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منالان
![]()
سه‌باره‌ت به ئازار و ئه‌شكه‌نجه دانى 3 میرد منال له لایه‌ن
ئاسایشه‌كانى پاركى ئازادیه‌وه !
به پیی هه‌والیك
كه له سایتی هاولاتیدا بلاو كراوه‌ته‌وه ، شه‌وى 16 له سه‌ر
17-6-2007 و له ناو پاركى ئازادى ، دواى ئه‌وه‌ى هه‌ر 3 میرد منال
{ هه‌لۆ ، ره‌نج و هیڤی ، كه ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساله‌وه‌یه
}، كیشه له نیوانیاندا دروست ئه‌بیت ، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌كانى
ناو پاركه‌وه ئه‌گیرین و له ته‌والیت و حه‌مامى پارك بۆ ماوه‌ى
سه‌عات و نیویك بى به‌زه‌ییانه و به شیوه‌یه‌كى نام رۆڤانه،
ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر ئه‌درین وئیهانه‌و سوكایه‌تیان پى
ئه‌كریت ،سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش هیڤى ماوه‌ى 2 هه‌فته پیش‌تر
عه‌مه‌لیاتی بۆ كراوه وبه ئاسایشه‌كانیش ئه‌لیت كه عملیاتم ،
به‌لام سه‌ره‌راى ئه‌مه هه‌ر ئه‌شكه‌نجه ئه‌دریت و به پیی
وینه‌كانى سایتی هاولاتى گیانیان شین و مۆر بووه‌ته‌وه
..
در‌ێژه
...
ئێمه
منداڵانی
سه‌رجاده‌كان...
زاریاشێخانۆڤه
sarya_shexanova@yahoo.de
![]()
ئێمه نازانین تامی شیری دایكمان چۆن بوو،مه‌مكی چرچی دایكانی ئێمه هه‌میشه وشك‌و بێ شیربوو.ئێمه نازانین تامی شیری قوتی چۆن بوو،چوونكه باوكانی ئێمه نه‌یانده‌توانی شیری قوتومان بۆبكڕن.ئێمه زۆربه‌مان به‌چای شرین وشه‌كراو گه‌وره‌بووین . هیچ كه‌س هێنده‌ی دایكان‌و باوكانی ئێمه، بۆئێمه منداڵه برسیه‌كانی سه‌رجاده‌كان هه‌ناسه‌ی ساردیان هه‌ڵنه‌كێشاوه‌و لێویان به‌فرمێسكی چاویان شوێر نه‌بووه . كه‌س هێنده‌ی ئێمه نانی وشكی نه‌خواردوه، به‌ڵام ئه‌م نانه‌ش زۆرجار لێمان ده‌بڕاو ده‌چوین له‌هاوسێكانمان قه‌رز ده‌كرد! ئێمه چراكانمان به‌نه‌وتی قه‌رز داده‌گیرسان، چێشته‌كانمان به‌ڕۆنی قه‌رز لێده‌نا. ئێمه دانیشتووی خانووه قوڕه‌كان بووین ، ئه‌وخانووانه‌ی كه‌ده‌رگاكانیان نزم وپه‌نجه‌ره‌كانیان بچووك. ئێمه به‌ماڵی پێ په‌تیه‌كان به‌ناوبانگ بووین. ئێمه به‌ناوبانگ بوین كه هه‌موو له‌ژێر پێخه‌فێكدا ده‌نووین و له‌قاپێكدا نان ده‌خۆین. ئێمه به ماڵه نه‌زانو نه‌خوێنده‌واره‌كان به‌ناو بانگ بووین، به‌وانه‌ی كه‌چاویان چووه به‌قوڵایی سه‌ریانه‌وه‌و و ئێسكی ناچه‌وانیان ده‌رپه‌ڕیوه. كه باران دابارێ تكه خه‌و له‌ئێمه حه‌رامده‌كات، كه‌لافاویش هه‌ڵبسێ له‌پێشه‌وه خانوه‌كانی ئێمه‌لوول ده‌كاو ده‌ڕوخێنێ. كه تۆپێكیش بێ یه‌كسه‌ر به‌رماڵه‌كانی ئێمه ده‌كه‌وێت. دایكانی ئێمه به‌وه به‌ناوبانگ بوون ، كه شانسیان نیه و منداڵیان بۆ نامێنێته‌وه، باوكانیشمان به‌وه به‌ناوبانگ بوون كه شانسیان نیه‌و له مه‌یدانی كرێكاران كاریان ده‌س ناكه‌وێو به‌ده‌س به‌تاڵی ده‌گه‌ڕێنه‌وه. یاخۆ بۆخۆیان ته‌مبه‌ڵن... بۆیه بێكارن! ئه‌و خوایه‌ی كه‌هێنده به‌میهره‌بانی ناوی لێده‌به‌ن ،بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته گریه‌و ناڵه‌ی دایكانی ئێمه ، بێ ئه‌وه‌ی گوێبداته جۆگه‌یی فرمێسك‌و هه‌نسكی به‌كوڵی دایكه‌كانمان ،لێیده‌گه‌ڕێ جوبرائیل به‌مانگێك ئینجا ڕوحی براوخووشكه دووساڵه‌كانمان بكێشێ، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆش و بێ دكتۆر‌و ده‌رمانن! یاخۆ ده‌سته ده‌سته لاوه‌كانیان تیرباران بكرێ، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانده‌وویست چیدی به‌كۆیله‌یی بژین. ئێمه دانیشتووی خانوه قوره‌كانو كوچه‌و كۆڵانه قیرڕێژ نه‌كراوه‌كانی شارین، ئێمه ئه‌وكه‌سانه‌ی،كه‌هه‌ژارانی ژێڕ خه‌تی نه‌داریمان پێده‌ڵێن... در‌ێژه ...
ئاین و په‌روه‌رده‌ی مناڵان ، له سایه‌ی حکومڕانی ڕژێمی جمهوری
ئیسلامی ئێران‌دا ...
![]()
http://www.youtube.com/watch?v=2PqgN7lgUXQ&mode=related&searchhar
مناڵان
بیَبه‌شترین تویَژ و كه‌نارخراوترین به‌شی كۆمه‌ڵگان
عبدالله مه‌حمود
![]()
1/6 هه‌موو ساڵیَك، ساڵیادی جه‌ژنی جیهانی مناڵانه. و
به‌وبۆنه‌یه‌وه رِیَكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئه‌و
ووڵاتانه‌ی كه به لوتفی بزوتنه‌وه‌ی پیَشكه‌وتنخوازو
رِادیكاڵه‌كانه‌وه مافه‌كانی مناڵانیان به‌رِه‌سمی ناسیووه، له‌و
رِۆژه‌دا یان به‌ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌و رِۆژه ده‌كه‌ونه چالاكی
جۆراوجۆر، و مه‌راسیم و فیستیفاڵ سازئه‌ده‌ن، مناڵان و تازه‌لاوان
جلی ئاڵا‌و واڵا له‌به‌رده‌كه‌ن و ئاهه‌نگی جه‌ژنی خۆیان ده‌گیَرن.
رِیَكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و وڵاته پیَشكه‌وتوه‌كان
چاوئه‌خشیَنه‌وه به جیَگاو رِیَگای مناڵان و تازه‌لاواندا له
كۆمه‌ڵگاو خیزان و قوتابخانه‌دا، ئاماری پیَشیلكاریه‌كان
به‌رامبه‌ر به‌مناڵان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و نیشانی كۆمه‌ڵگاو
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ده‌ن و تویَژینه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن و به‌رفروان له
په‌یوه‌ند به‌مافه‌كانی مناڵان و تازه‌لاوانه‌وه وه‌رِیَده‌خه‌ن و
هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان له پیَناو پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی
بزوتنه‌وه‌ی ئینسانی مناڵان و په‌ره‌دان پیَی ده‌خه‌نه گه‌ر...
در‌ێژه
...
رِاگه‌یاندنی پیَكهیَنانی
لقی فینله‌ندی سه‌نته‌ری مناڵان..!!
مناڵان له هه‌رجیَگایه‌ك بن پیَویستیان به كۆمه‌ك و هاوكاری
هه‌یه، به سه‌رنجدانیَكی خیَرا به‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی ژیانی
مناڵاندا، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌ویَت كه ئه‌مرِۆ مناڵان له چ
ژیانیَكی سه‌ختدا گوزه‌ران ده‌كه‌ن. به‌شیَكی زۆری مناڵان قوربانی
نائه‌منی، شه‌رِ، گیرۆده‌ی نه‌خۆشی، به‌دخۆراكی و نه‌بوونین،
ئه‌مه سه‌رباری توندوتیژی وهه‌ژاری و ده‌یان كیَشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
ترن...
در‌ێژه
... ![]()
ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاری
تووند وتیژی دژی منالاَن
![]()
پیَشانگاو ئاهه‌نگیَك بۆ منالاَن به بۆنه‌ی رِۆژی جیهانی
منالاَنه‌وه له شاری كركوك ساز ده‌كات


سه‌عات 10 سه‌ر له به‌یانى
رِۆژى 03-06-2007 ،ده‌سته‌ى به‌ره‌نگارى تووند و تیژى دژى منالاَن
،كه پیَك هاتووه له سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منالاَن و-
7- رِیَكخراوى تر‌ى
منالاَن ، له شارى كركوك ، له هۆڵى رِیَكخراوى كازیوه‌ى منالاَن
، پیَشانگایه‌كى ویَنه‌ى فۆتۆگرافى منالاَنى عیَراق و ئه‌و
رِه‌سمانه‌ى كرده‌وه كه له لایه‌ن منالاَنى یابانه‌وه له
رِیَگه‌ى سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منالاَنه‌وه ، له چوار
چیَوه‌ى پرِۆژه‌ى مۆنۆمیَنتى ئاشتى له لایه‌ن منالاَنه‌وه ،بۆ
منالاَنى عیَراق نیَردراون
...
در‌ێژه
.... للمزید من الصور
1
2
3
4
5
6
ئازاد احمد به‌شداری ۆرك شۆپیًكی
سه‌نته‌ری ئۆلف پالمه ئه‌كات له هه‌ولیَر
![]()
رِۆژانى 1و 2-6-2007 ئۆڵف پاڵمه سه‌نته‌ر له شارى
هه‌ولیَر، ۆرك شۆپیَكی بۆ ئه‌و رِیَكخراوانه ساز كرد كه به
هاوكارى ئۆڵف پاڵمه پرِۆژه‌یان هه‌یه له عیَراقدا .

له لایه‌ن سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منالاَنه‌وه ، ئازاد
احمد لیَپرسراوى سه‌نته‌ر له عیَراق ، به‌شدارى ئه‌و ۆرك شۆپه‌ى
كرد.شیاوى باسه له‌و ۆرك شۆپه‌دا چه‌ندین باس ومه‌سه‌له له
په‌یوه‌ند به {چۆنیه‌تى جه‌ماوه‌رى كردنه‌وه‌ى رِیَكخراوه‌كان
،پیَویستی ئه‌وه‌ى كه رِیَكخراوه‌كان ده‌رگاى به ئه‌ندام بوونیان
كراوه بیَت بۆ هه‌مووان ،چۆنیه‌تی باشتر جیَبه‌جى كردنى
پرِۆژه‌كان ، چاره‌سه‌رى ئه‌و كیَشه و گرفتانه‌ى كه هاتوونه‌ته
به‌ر ده‌مى جیَبه‌جی كردنى پرِۆژه‌كان و...تاد } باس كران و
نویَنه‌رى رِیَكخراوه‌كان و ستافی ئۆڵف پاڵمه سه‌نته‌ر به‌شدارى
چالاكانه‌یان هه‌بوو .
ئازاد احمد\به‌رپرسی سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منالاَنى
عیراق 03-04-2007
كامران له‌تیف له
چاوپیكه‌وتنیكی راسته‌وخۆى سه‌ته‌لایتی زاگرۆس دا
![]()
رِۆژى 2 / 6 / 2007 كات ژمیَر
10 ى سه‌رله‌به‌یانى كه‌ناڵى ئاسمانى ( زاگرۆس ) بانگهیَشتى
مامۆستا ( كامه‌ران له‌تیف ) لیَپرسراوى سه‌نته‌رى به‌رگرى
له‌مافه‌كانى منالاَنى كوردستان / ئۆفیسى سلیَمانى كرد بۆ
به‌رنامه‌ى ( سپیَده‌ى به‌یان ) سه‌باره‌ت به 1/6 رِۆژى جیهانى
منالاَن نزیك نیو كات ژمیَر قسه‌و باسى له‌سه‌ر منالاَنى كوردستان
و منالاَنى عیَراق به‌گشتى كرد . هه‌رله‌م چاوپیَكه‌وتنه‌دا
مامۆستا كامه‌ران كۆمه‌ڵیَك ئامارى خسته رِوو سه‌باره‌ت به‌خراپى
ژیان و گوزه‌رانى منالاَنى كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌دا
كه پیَویسته حكومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ژیانى منالاَن به‌رپرس بیَت و
كار بۆ نه‌هیَشتنى توند تیژى و پیَشیَل كارى مافه‌كانى منالاَن
بكات .
كامه‌ران له‌تیف
لیَپرسراوى سه‌نته‌رى به‌رگرى له‌مافه‌كانى منالاَن
ئۆفیسى سلیَمانى 2 / 6 / 2007
کوشتنی
دوعا‌و ڕۆشنبیریی بێ فه‌ڕ...شه‌ماڵ
علی…
کاردانه‌وه‌یه‌ک که تاوانی
کوشتنی دوعا به دوای خۆیدا هینا له ناو رۆشنبیریی زاڵ له
کوردستان جێگای تێڕامان‌و پرسیار‌و ڕه‌خنه‌یه. ئه‌م مامه‌ڵه‌یه
له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیریی زاڵ‌و ڕۆشنبیراندا بۆیه پێویسته، چونکه
ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌م تاوانه قێزه‌ونه له ڕیگای ده‌زگا
ڕاگه‌یاندنه‌کان‌و ڕۆژنامه‌کانه‌وه ده‌رخواردی مێشکی خه‌ڵک
ده‌درێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر شیوازی ڕووبه‌ڕوو
بوونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌و کوشتنی ژنان به گشتی هه‌یه...
در‌ێژه
...![]()
په‌یامی سه‌نته‌ری مناڵان (به ده‌نگ) به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی
مناڵانه‌وه.
په‌یامی
سه‌نته‌ری مناڵان به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی مناڵانه‌وه
![]()
با(1\6) رِۆژی جیهانی مناڵان بكه‌ین به رِۆژی
وه‌ستانه‌وه له دژی توندوتیژی و بیَمافییه‌كانی مناڵان..!
سه‌ره‌تا به ناوی خۆمان و یه‌ك به‌یه‌كی
ئه‌ندامانی سه‌نته‌ری مناڵانه‌وه گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی
له‌سه‌رجه‌م مناڵانی عیَراق و كوردستان ده‌كه‌ین به بۆنه‌ی رِۆژی
جیهانی مناڵانه‌وه. رِۆژی 1\6 یادیَكه بۆ توند‌و تۆڵ كردنه‌وه‌ی
هه‌وڵ و خه‌باتمات له دژی توندوتیژی، بیَمافی ، گرانی و كاركردن
به مناڵان ، رِژۆی به‌ده‌ستهیَنانی هه‌موو مافه زه‌تكراوه‌كانی
مناڵانه له چوارچیَوه‌ی خیَزان و دامه‌زاوه په‌روه‌رده‌ی و
خزمه‌تگوزارییه‌كانی تایبه‌ت به‌مناڵان له نیَو كۆمه‌ڵگادا...
در‌ێژه
....
به‌ته‌مه‌ن
15 ساڵم، به‌ڵام له‌ناخه‌وه پیرم و زۆر بیَزارم له‌م ژیانه
![]()
سلیَمانی- سه‌ناریا
عوسمان محه‌مه‌د:PUKmedia
(نه‌ده‌زانم رۆژى منداڵ چییه‌و نه‌ده‌مه‌ویَت بشزانم، چونكه وا
ته‌مه‌نم گه‌یشتۆته 15 ساڵ هیَشتا نه‌متوانیوه وه‌كو منداڵانی
دیكه رۆژیَك به‌دڵی خۆم بسورِیَمه‌وه‌و ئه‌وه‌ى حه‌زم لیَیه
بكه‌م، چونكه نیَوچاوانم لیَى نووسراوه ده‌بیَت هه‌موو رۆژیَك
كاسپی بكه‌یت)، ئه‌مه وته داخ له‌دڵه‌كه‌ى ره‌نجه سابیر بوو كه
شاگردى دوكانیَكى جلوبه‌رگه له شه‌قامى ئۆرزدى سلیَمانى، جگه
له‌مه‌ش ره‌نجه ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه كه دونیاى كاسپی فیَرى زۆر
شتی كردووه‌و وتى: (هه‌ر به‌ته‌مه‌ن 15 ساڵم، به‌ڵام له‌ناخه‌وه
پیرمء زۆر بیَزارم له‌م ژیانه‌ى هه‌مه‌و هه‌موو رۆژیَكى وه‌كو یه‌ك
دووباره ده‌بیَته‌وه)...
در‌ێژه ...
چاوپیَكه‌وتنی رِۆژنامه‌ی پرِووشه له گه‌ڵ
به‌رِیَز ئازاد احمد لیَپرسراوی سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی
منالاَنی عیَراق
پ 1 :ئامانج له دامه‌زراندنی
سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منالاَن چیه ؟ ئایا پیَتان وایه
كه بۆشاییه‌ك هه‌یه له‌م بواره‌دا ؟
وه‌لاَم :سه‌نته‌ری به‌رگری له
مافه‌كانی منالاَن كه له رِۆژی 5-3-1999 له شاری سلیَمانی له
سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵیَك له هه‌ڵسوراوانی بواری به‌رگری له
مافه‌كانی منالاَن دامه‌زراوه ، ئامانجمان له دامه‌زراندنی
بریتیه له به‌رگری كردن له مافه‌كانی منالاَن و دابین كردنی
مافه‌كانی منالاَن و به دیوه‌كه‌ی تریشدا بریتیه له
وه‌ستانه‌وه‌مان به‌رامبه‌ر به به‌كارهیَنانی هه‌ر جۆره تووند و
تیژیه‌ك كه له كۆمه‌ڵگادا به‌رامبه‌ر به منالاَن
به‌كارده‌هیَنریت، چ له ماڵ و چ له قوتابخانه‌و چ له ناو بازار
و شویَنه گشتیه‌كاندا..
در‌ێژه...![]()
گوێ
له‌م کچه ئازا تازه لاوه بگرن....قسه‌ی دروست و له کاتی
خۆیدا.. کلیکی وێنه‌که یان ئه‌و لینکه بکه..![]()
http://www.youtube.com/watch?v=5g8cmWZOX8Q
به‌شداری نویَنه‌ری سه‌نته‌ری مناڵان له كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی
دا...
له‌سه‌ر داوایى وه‌زاره‌تى
په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان رۆژانى 22-23-24/5/2007
بانگیشتى مامۆستا كامه‌ران له‌تیف لبپرسراوى سه‌نته‌رى به‌رگرى
له‌مافه‌كانى منالاَنى كوردستان_ئوفیسى سلیمانى كرا به مه‌به‌ستى
به‌شدارى له كۆنگره‌ى په‌روه‌رده‌یى له شارى هه‌ولیر.
شایه‌نى باسه ئه‌م كۆنگره‌یه‌چه‌ند مانگیكه وه‌زاره‌تى
په‌روه‌رده ئاماده‌كارى بۆ ده‌كات به مه‌به‌ستى گۆرین و ریفۆرم
له سه‌رجه‌م سیسته‌مى په‌روه‌رده به شیوه‌یه‌كى تازه گه‌رى و
هاوچه‌رخ وبریاروایه گۆرانكارى بىرچاو بكریت له باخچه‌ى
ساوایانه‌وه تاوه‌كو ئاماده‌یى و پیشه‌ییه‌كان.
رۆژى یه‌كه‌مى كۆنگره‌كه له‌لاین (عومه‌ر فتاح) جیگرى سه‌رۆكى
حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان كرایه‌وه و به‌م بۆنه‌یه‌وه
ووته‌یه‌كى پیشكه‌ش كرد و پشتگیرى و هاوكارى حكومه‌تى بۆ كۆنگره
دووپات كرده‌وه و دواتر ووته‌ى به‌ریز نیچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى
حكومه‌تى هه‌ریم به تۆماركراوى پیشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرا,دوایى
ئه‌مانه كۆنگره ده‌ستى به كاره‌كانى خۆى كرد. له‌سه‌ره‌تادا
چه‌ندین كادیر و شاره‌زاو پسپۆرى بوارى په‌روه‌رده كه له
ئه‌وروپا گه‌رابوونه‌وه‌باسیان له ئه‌زمون و سیسته‌مه‌كانى
ئه‌وروپا كرد و چۆنیه‌تى گه‌شه‌كردنیان روون كرده‌وه...در‌ێژه.. ![]()
كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی كۆتایی هات
سیستمی 9 پۆلی جێی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ده‌گرێته‌وه
19:55 24/05/2007
PUKmedia هه‌ولێر رابه‌ر محه‌مه‌د –
سیروان حسێن چیمه‌نی:
له سێهه‌م رۆژی كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌ییدا، دڵشاد
عه‌بدولڕه‌حمان وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم سه‌باره‌ت به
ده‌ره‌نجام و ته‌وه‌ره‌كانی كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی، كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانی بۆ میدیاكان سازدا و سه‌ره‌تا وتی: دوای خۆ
ئاماده‌كردنێكی 3 مانگی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی.....
درێژه‌ی هه‌واڵ له‌م لینکه‌دا بخوێنه‌وه.
http://www.pukmedia.com/kurdinews/24-5-2007/news33.html
شه‌وبۆ عه‌لی ڕه‌ئوف ، ته‌مه‌ن 19 ساڵ قوربانیه‌کی تری
ناموسپه‌رستی و چه‌قۆی پیاو سالاری. 12\5\2007 له‌سه‌ر ڕێگای کویه
هه‌ولێر. (
وه‌رگیراو له هه‌فته‌نامه‌ی جه‌ماوه‌ر).![]()
كار كردنی مناڵان و
زیانه‌كانی... توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی و مه‌یدانی یه...
ئاماده‌كردنی
تریفه
مه‌جید و فه‌ره‌یدون حسێن:
ئه‌م تویَژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر
دیارده‌یه‌كی گرنگه كه ئه‌ویش كاركردنی مندالاَنه له‌ناو شاری
سلیَمانی، كه به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له مندالاَن وازیان
له خویَندن هیَناوه و دوور له چاودیَری دایك و باوك و كه‌سانی
دڵسۆزیان سه‌رقاڵی كاركردنن، كه له ئه‌نجامی ئه‌و كاركردنه‌وه
رِووبه‌رِووی زۆر كیَشه و گیروگرفتی ده‌روونی و كۆمه‌لاَیه‌تی و
جه‌سته‌یی و هه‌ڵچوون ده‌بنه‌وه و دوور نیه له داهاتوودا زیانی
زۆریان لیَ بكه‌ویَت و رِه‌نگدانه‌وه‌ی خراپیان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی
و باری ده‌روونی و چاره‌نووسی ئه‌و مندالاَنه هه‌بیَت.
ده‌مانه‌ویَت له رِیَگه‌ی ئه‌م تویَژینه‌وه‌یه‌وه تیشكیَك
بخه‌ینه سه‌ر هۆكار و زیانه‌كان و كه‌ش و هه‌وای كاركردنی ئه‌و
مندالاَنه، تا له رِیَگه‌یانه‌وه ژماره‌یه‌ك پیَشنیار و
رِاسپارده بخه‌نه به‌ر دیدی لیَپرسراوان و وه‌زاره‌ت و دام و
ده‌زگا و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی تایبه‌ت به مندالاَن و
مافه‌كانیان، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و دۆزینه‌وه‌ی رِیَگا
چاره‌ی گونجاو بۆ گه‌رِاندنه‌وه‌ی ئه‌و مندالاَنه بۆ خویَندن و
دوورخستنه‌وه‌یان له‌و ژینگه ناله‌باره‌ی سه‌رشه‌قام و ناو كۆلاَن
و دوكانه‌كان، هه‌مووشمان ده‌زانین كه كاركردنی منداڵ له‌و
ته‌مه‌نه بچووكه قه‌ده‌غه‌یه و پیَشیَل كردنی یه‌كیَكه له
مافه‌كانی منداڵ، له‌به‌رئه‌وه‌ی به پیَی رِیَككه‌وتننامه‌ی
مافه‌كانی مندالاَن نابیَت منداڵ تا ته‌مه‌نی (15) سالاَن كار بكات...
در‌ێژه....
![]()
به
به‌شداری هونه‌رمه‌ندی شیَوه‌كار سه‌میره خوارِه‌حم![]()
پیَشانگای هاوبه‌شی ده‌رچوانی پۆلی دووی په‌یمانگای
هونه‌ره‌جوانه‌كان له یا‌ڤله _ سوید به‌رِیَوه‌چوو.
كاتژمیَر 12 ی نیَوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ رِیَكه‌وتی 19 ئایاری 2007 له
شاری یا‌ڤله – سوید، پیَشانگای هاوبه‌شی شیَوه‌كاری له هۆڵی
سه‌نته‌ری هونه‌ری یا‌ڤله(Konst Centrum- Gävle) به‌رِیَوه‌چوو،
سه‌ره‌تا دوای ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 80 كه‌س به‌رِیَوه‌به‌ری هۆڵی
هونه‌ره‌جوانه‌كانی یا‌ڤله له ووته‌یه‌كی كورتدا به‌خیَر هاتنی
میوانه‌كانی كرد، پاشان له لایه‌ن Jeans Kalender
به‌ررِیَوه‌به‌ری هونه‌ره جوانه‌كان له یا‌ڤله باسی له هه‌وڵ و
كۆششی سه‌ركه‌وتووانه‌ی قوتابیانی كرد له ماوه‌ی دووساڵی
رِابردوودا، وه پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پیَشانگایه‌ی لیَكردن
هیوای پاشه‌رِۆژیَكی پرشنگداری بۆ خواستن و له كۆتایشدا گوڵی
به‌سه‌ر خویَنكاره‌كاندا دابه‌ش كرد وه‌ك رِیَزلیَنانیَك بۆ
كاركردنیان. شایانی ووتنه له‌م پیَشانگایه‌دا نزیكه‌ی 12 قوتابی
سویدی به‌شدار بوون، له نیَویاندا هونه‌رمه‌ندی شیَوه‌كار
سه‌میره خوارِه‌حم به 11 تابلۆ به‌شداری له‌و پیَشانگایه‌دا
كردبوو، كاره‌كانی سه‌میره زیاتر بریتی بوون له ئیشی پاستیل و
كۆلاج ، وه له شیَوه‌ی تابلۆی ئه‌بستراكتی سروشتی بوون، له‌باری
هونه‌ری و ووردكارییه‌وه هه‌روه‌ها دانانی رِه‌نگه‌كان و
گونجاندیان به‌یه‌كه‌وه، تابلۆكانی سه‌میره جیَگه‌ورِیَگه‌یه‌كی
تایبه‌تی هه‌بوو له پیَشانگاكه‌دا كه ببووه جیَی سه‌رنجی زۆریَك
له میوانان و بینه‌ران. سه‌میره خوارِه‌حم دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی
2002 ه‌وه له سوید نیشته‌جیَیه له‌و كاته‌وه له هونه‌ره‌كه‌ی
دانه‌برِاوه‌و بۆ زیاتر به‌ره‌وپیَشچوونی هونه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام
كاری كردووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئه‌و له كوردستان مامۆستای
هونه‌ر بوو، له ووڵاتی سویدیش دووباره چووه‌ته‌وه به‌رخویَندن و
ئه‌مساڵ قۆناغی دووه‌می هونه‌ره‌كانی یا‌ڤله ته‌واو ده‌كات.
هه‌روه‌ها له ساڵی 2005 دا پیَشانگایه‌كی سه‌ربه‌خۆی به هاوكاری
سه‌نته‌ری مناڵان له سوید كرده‌وه، ئیَستاش پلان داده‌رِیَژیَت
بۆ كردنه‌وه‌ی پیَشانگای دووه‌می سه‌ربه‌خۆی له سوید به‌هاوكاری
سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی مناڵانی عیَراق له
سوید.
کلیکی
ئێره بکه بۆ بینینی به‌شێک له تابلۆکان..
ئاماده كردنی رِاپۆرت\
تارا سه‌عید \ ساندڤیكن _ سوید
19 ئایاری 2007
رِاگه‌یاندنی نارِه‌زایه‌تی سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی
مناڵان سه‌باره‌ت به: ![]()

له
كاره‌ساتی كوشتنی(رِه‌یان)ی ته‌مه‌ن 8 ساڵان له كه‌ركوك ،
رِیسوایی بۆ داگیر كه‌ران..!!
تراژیدیای تیرۆر كردنی رِه‌یانی ته‌مه‌ن 8 ساڵ ، چیرۆكیَكی جه‌رگ
برِو رِووداویَكی دڵته‌زیَنه، به‌جۆریَك كه هه‌ست و ویَژدانی
هه‌موو مرۆڤیَك دیَنیَته ژان. هیَزی داگیركه‌ری ئه‌مریكا، رِۆژ
نییه میَشكی چه‌ندین مناڵ و لاوی ئه‌م ووڵاته نه‌پژیَنن و
نه‌یكه‌ن به نیشان، رِۆژ نییه چ به ئه‌نقسه‌ت و چ به بیانوی
گه‌رِان به‌دوای تیرۆریستان‌دا، یان ئه‌وه‌تا بۆ خۆشی خۆیان و
نیشاندانی گیانی درِنده‌ییان، چه‌ندین مناڵ و لاو‌و، گه‌نج و پیر
خه‌ڵتانی خویَن نه‌كه‌ن. سه‌رباری دزینی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م
ووڵاته‌و ویَران كردنی ، سه‌رباری ئیغتساب كردنی ژنان و
ده‌ستدریَژی كردنه سه‌ریان، كوشتنی مناڵان و خه‌ڵكی بیَتاوان و
بیَدیفاعیش بووه‌ته ساده‌ترین كاری رِۆژانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه به
دیاری "دیموكراسیان له‌گه‌ڵ خۆدا بۆ عیَراق و كوردستان هیَنا"....
در‌ێژه ...
رِاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی { ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاری تووند و تیژی
له دژی منالاَن }!


رِه‌فتار ومامه‌ڵه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك له گه‌ڵ منالاَن ، باشترین
پیَوه‌ر ورِاگه‌یاندنه بۆ ئینسانی بوونی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه .
پیَویستی منالاَن به گه‌وره‌كان و ناتوانایی ئه‌وان له
به‌رگریكردنی سروشتی و ده‌روونی له خۆیان ، نه‌توانینی منالاَن بۆ
خۆشی بینین له پیَداویستیه‌كانی ژیانی ئ