 |
کلیکی ئێره بکه بۆ بینینی دیزانه کۆنه‌که‌و به‌شێک له ئه‌رشیفی
2007
و
2008

ژیان له نێوان
دوو دنیای جیاوازدا
ئازاردان وبێزار کردن،
دوورکه‌وتنه‌وه‌و که‌نار که‌وتن، کێشه‌و گرفته‌کانی منداڵان و لاوان
له نێوماڵ، قوتانخانه و کۆمه‌ڵگادا، چاره‌سه‌ر و ده‌رگا ئاواڵه‌کان
له‌م نێوه‌دا.
ناونیشانی کۆڕێکه بۆ سۆنیا
شه‌ره‌فی،نووسه‌ری کتێبی منداڵان له نێو دڵی ئێمه‌دا، سازدانی
سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌کانی منداڵان، به هاوکاری خوێندنگه‌ی
گه‌وره‌ساڵان له کۆمۆنی یاڤله‌و
ABF
ڕۆژی سێشه‌ممه 5 ئایار، که‌تژمێر
10:30 بۆ 12 ی نیوه‌ڕۆ، شو‌ێن ،
Vallbacksskolan
ئادرێس:
Brunnsgatan 46،
هاتن بۆ هه‌مووانه.
ئه‌پریل
2009
سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان
|
| Tuesday,28
April, 2009. |




|

پێشانگای
سه‌نته‌ری منداڵان له
ساڵیادی کاره‌ساتی
ئه‌نفالدا، له‌ڕۆژانی 17و 18 ی ئه‌پریل له
سلێمانی

"به‌بۆنه‌ى رِۆژى ئه‌نفال
له‌كوردستان " سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منالاَنى كوردستان
_ئۆفیسى سلیَمانى له رِۆژانى 17/18/_4_2009 پیَشانگایه‌كى فۆتۆ
دیكۆمیَنتى شارى هیَرۆشیماو ناكازاكى ولاَتى یابانى له هۆڵى
مۆزه‌خانه‌ى شارى سلیَمانى كرده‌وه . به ئاماده‌بوونى به‌ریَوبه‌رى
سه‌نته‌ر(كامه‌ران له‌تیف )و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له خه‌ڵكى
ئاماده‌بوو هه‌روه‌ها رِاگه‌یاندنه‌كان
سه‌ره‌تاش پیَشانگاكه له لایه‌ن مامۆستا كامه‌ران له‌تیف وه
كرایه‌وه ئاماده‌بووانیش به‌خۆشحاڵیه‌وه سه‌رنجیان له فۆتۆكان ده‌دا
. شایه‌نى باسه ژماره‌یه‌كى زۆر له راگه‌یاندنه‌كان رِاپۆرتیان له
سه‌رپیشانگاكه ئاماده‌كردو هه‌روه‌ها هه‌ندیَكیان چاوپیَكه‌تنیان
له‌گه‌ڵ مامۆستا كامه‌ران دا سازكرد. جیَگه‌ى باسكردنه كه ئه‌م
پیَشانگایه له ساڵیادى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدا بۆیه‌كه‌م
جار نمایش كرا كه بووه جیَگه‌ى خۆشحاڵى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید .
ئه‌م فۆتۆیانه كه له‌هه‌ردوو شارى یابان( هیَرۆشیماو
ناكازاكى)نیَردراوه هاوسۆزیه‌ك و معاناتى خه‌ڵكى كوردستانیان تیَدایه
بۆیه خه‌ڵكى كوردستانیش ئازاره‌كانى خۆى تیَدا ده‌بینیَته‌وه ئه‌م
رووداوانه‌ش به هى خۆى ده‌زانیَت .
18 ی
ئه‌پریل 2009
سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان
|
| Friday,
17
April, 2009. |


|


چاوپێکه‌وتنی ئاڵای ئازادی له‌گه‌ڵ شێرزاد فاتیح
به‌ریَوبه‌رى گشتی سه‌نته‌رى به‌رگرى
له مافه‌كانى منداڵاَن

تێبینی/
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاڵای ئازادی ده‌ستکاری زۆری
چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی کردووه، به پێویستمان زانی ده‌قی چاوپێکه‌وتنه‌که
وه‌ک خۆی بڵاو بکه‌ینه‌وه. لێره کرته
بکه بۆ بینینی ده‌قه ئه‌سڵه‌که.
|
| Friday,
17
April, 2009. |
|
|

رِادیوى خاك
میواندارى به‌ریَز (كامه‌ران له‌تیف )به‌ریَوبه‌رى سه‌نته‌رى به‌رگرى
له مافه‌كانى منالاَنى كوردستان _ سلیَمانى كرد
رِۆژى 23/3/2009
ڕادیوى خاك میواندارى به‌ریَز (كامه‌ران
له‌تیف )به‌ریَوبه‌رى سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منالاَنى
كوردستان _ سلیَمانى كرد بۆ به‌رنامه‌ى رِاسته‌خۆى (پرسى
ژن )
كه به‌رنامه‌یه‌كه هه‌فتانه ڵیَشكه‌ش ده‌كریَت و هه‌رجاره‌ى له
سه‌رته‌وه‌ره‌یه‌كى گرنگ ئه‌دویَت.
ته‌وه‌رى به‌رنامه‌ى ئه‌مجاره بریتیى بوو له كیَشه‌یه‌كى زۆر
ده‌گمه‌ن كه ئه‌ویش كچیَك له ته‌مه‌نى یه‌ك ساڵیه‌وه كاتیَك دایك
وباوكى كیَشه له نیَوانیاندا رووده‌دات دواجار به جیابوونه‌وه
كۆتایى دیَت ئه‌م كچه‌ش ده‌كه‌ویَته به‌رده‌ستى باوه‌ژن دایكى
شووده‌كاته‌وه ، دواى ئه‌وه‌ش كاتیَك كه تۆزیَك گه‌وره ده‌بیَت
باوكى ده‌ریده‌كاته ده‌ره‌وه ئه‌م كچه هه‌رشه‌وه‌ى له مالیَك
رِۆژده‌كاته‌وه ، ڵاشان له ماڵى مام وماڵى نه‌نكى تا ته‌مه‌نى
ده‌گاته دوانزه سالاَن له‌وكاته‌وه ده‌چیَته بازارِى كاركردنه‌وه
، ئه‌وه‌ى كه‌جیاوازبیَت ئه‌م كچه ئیَستا ته‌مه‌نى بیست ونۆساڵه
رِووكه‌شى خۆى به ته‌واوه‌تى گۆریوه به كورِ وه‌ك (رِیش وسمیَڵ، جل
وبه‌رگى كورِانه ، ڵیَلاَوى كورِانه ، قژى كورت ...) له به‌رخاترى
ئه‌وه‌ى كه له بازارِدا كاربكات وه‌كو هه‌ركورِیَكى تر وه‌تائیَستا
زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كه له ده‌وروبه‌رى ئه‌م كچه كارده‌كه‌ن نزیكن
لیَیه‌وه نازانن كه ئه‌مه‌كچه . شایه‌نى باسه ئه‌م كچه زۆر كارى
قورسى كردووه وه‌ك( بۆیاخچیَتى ،كریَكارى ، چایچى ، ساڵۆن ، نانه‌وا
،......)
ته‌وه‌رى باسه‌كه‌ى ئیَمه ئه‌وه‌بوو كه گۆمه‌ڵگاى ئیَمه بۆچى كچیَك
به رووكه‌شى خۆیه‌وه له بازارِدا كارنه‌كات ؟ هۆكاره‌كانى چین كه
كچیَك له‌و ته‌مه‌نه‌دا نه‌توانیَت به ئازادى كاربكات ؟
بۆچى كۆمه‌ڵگاى ئیَمه ئه‌م حاڵه‌تانه قبوڵ ناكات ؟ سه‌ره‌تا ( ته‌نیا
غه‌مبار) كه ناویَكى خوازراوى خۆى بوو باسى له ژیانى ڵرِ له
نه‌هامه‌تى و ده‌رده‌سه‌رى گیَرایه‌وه كه چۆن باوكى ده‌ریكردووه
هاوكاتى ئه‌وه‌ى كه هیچ جیَگه‌و ریَگه ولانه‌یه‌كى نه‌بووه له
هه‌مانكاتدا كارى كردووه بره‌وى به خویَندنه‌كه‌شى داوه كه ئیَستا
له ڵۆلى چواره‌مى ئاماده‌یی یه ،
ڵاشان مامۆستا كامه‌ران هۆكاره‌كانى قبوڵ نه‌كردنى كۆمه‌ڵگاى
گیَرِایه‌وه بۆ ده‌سه‌لاَتیَكى ڵیاوسالارى كه هه‌موو شته‌كان به
قازانجى ڵیاو ئه‌شكیَته‌وه وه جیاوازییه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
ده‌ستڵیَده‌كات له ناوخیَزان ، له‌ناو قوتابخانه وڵه‌روه‌رده‌و
فیَركردن ، له ناو یاسادا ، له‌ناوئاییندا ،.... شایه‌نى باسه
گفتوگۆكه‌یان نزیكه‌ى دووكاتژمیَرى خایاند وه‌زۆر له خه‌ڵك ڵه‌یوه‌ندى
به به‌رنامه‌كه‌وه ده‌كرد به گه‌رمووگورِى به‌شداریان ده‌كرد .
سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منالاَنى كوردستان_سلیَمانى
23/3/2009
|
|
Thursday, 24
March, 2009. |
|
|

پێشانگای
سه‌نته‌ری منداڵان له 21که‌مین ساڵیادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا

ڕۆژی 16/3/2009 و له یادی21 که‌مین ساڵیادی کیمیابارانی
خه‌ڵکی
شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌نته‌ری
به‌رگری له‌مافه‌کانی مناڵان -سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی یادکردنه‌وه‌ی
ئه‌و کاره‌ساته پڕ تراژیدیایه‌دا، به ئاماده بوونی کامه‌ران له‌تیف
لێپرسراوی نوسینگه‌ی سه‌نته‌ر له سلێمانی و هه‌ر یه‌ک له
قاسم غفوروشاد هه‌ڵسوڕاوانی
سه‌نته‌ر، هه‌ستا به
کردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌کی( فۆتۆ دیکۆمێنتی ) له ناوه‌ندی ئه‌حمه‌د
موختار جاف له هه‌ڵه‌بجه، له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی قردێله‌ی پێشانگاکه
به‌ده‌ستی مناڵێکی جوانی ئه‌وشاره به‌ئاپۆره‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری
به‌شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌رنجڕاکێش پێشوازی له پێشانگاکه کرا. له‌گه‌ڵ
بینینی فۆتۆکاندا ڕوخساری ئاماده بووان هینده‌ی تر خه‌مباری و دڵگرانی
پێوه دیار بوو وه سه‌رسام ده‌بون به‌وه‌ی که‌ده‌بینن کاره‌ساتێک
به‌ڕاستی زیاتر له هه‌ڵه‌بجه جه‌رگ بڕتر هه‌یه ..ئامانج له‌م
سه‌ردانه‌ش جگه له‌به‌شداری رێوره‌سمی ئه‌ویاده خوێناویه و سه‌ردانی
مۆنیمێنتی کیمیابارانه‌که‌و پاشان به‌رێکه‌وتن بۆ ئارامگای قوربانیان
.به‌مه‌به‌ستی ئاوێته‌بونی ئه‌و یاده له‌گه‌ڵ کاره‌ساتی هێرۆشیماو
ناکازاکیدا ، که مێژوو تۆماری کردووه بۆ ئێستا وداهاتوو بۆئه‌وه‌ی
نه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێک ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه ببینێت که پێشتر‌و ئێستا
ده‌سته‌ڵات به‌ڕێوه ئه‌به‌ن..که‌چه‌نده کامرۆڤانه و دژی ئینسانی
بوون. شایانی باسه پێشانگاکه تا ئێواره‌ی ئه‌وڕۆژه به‌رده‌وام بوو
16 ی مارسی 2009
سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان
|
|
Thursday, 17
March, 2009. |










|

یادی 8ی مارس له یاڤله به‌رز رِاگیرا.

سه‌نته‌ری به‌رگری له
مافه‌كانی منداڵان به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمۆنی یاڤله و ، به بۆنه‌ی
هاتنی 8ی مارسه‌وه له رِۆژی شه‌مه7 مارس هه‌ستا به سازدانی
سمیناریَك بۆ هه‌ڵاڵه رِافع به‌رپرسی كۆمیته‌ی به‌رگری له مافه‌كانی
ژنان، هه‌روه‌ها ئاهه‌نگیَكی خیَزانی له شاری یاڤله. له سه‌ره‌تاداو
كاتژمیَر 5 ی ئیَواره له لایه‌ن شیَزاد فاتح به‌رِیَوه‌به‌ری گشتی
سه‌نته‌ر به‌خیَرهاتنی ئامادبووان كرا، پاشان هه‌ڵاڵه رِافع باسی له
میَژووی 8ی مارس و خه‌باتی ژنان و پیاوانی یه‌كسانی خواز كرد له‌م
رِۆژه‌دا و داوای له ژنان كرد كه بۆ به‌ده‌ستهیَنانی مافه‌كانیان
ده‌بیَت رِاسته‌وخۆ به‌شداری له‌خه‌باتی یه‌كسانخوازیدا بكه‌ن و
له‌به‌رامبه‌ر ببیَمافییه‌كانیاندا بیَده‌نگ نه‌بن.
پاشان له لایه‌ن به‌رپرس و ئه‌ندامانی سه‌نته‌ره‌وه، گوڵی پیرۆزبایی
8ی مارس به‌سه‌ر هه‌موو ژنانی ئامادبوودا دابه‌شكرا، له‌هه‌مان كاتدا
شرینی (گودیس) و میزه‌ڵان به‌سه‌ر منداڵاندا دابه‌ش كرا. شایانی باسه
ئه‌وخه‌ڵكانه‌ی كه به‌شدار بوون له سمینار‌و ئاهه‌نگه‌دا بریتی بوون
له كورد، عه‌ره‌ب، سویدی و فارس، به‌وپیَیه‌ی كه سه‌نته‌ری منداڵان
رِیَكخراوی هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌یه كه بۆ به‌ده‌ستهیَنانی مافه‌كانی
منداڵان و به‌رگری كردن له منداڵان و ژنان خه‌بات ده‌كات، هه‌ر بۆیه
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سه‌ربه‌یه‌ك نه‌ته‌وه نین و له‌هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كاندا ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌یه.
دوابه‌دوای تاویَك شادی و شای و هه‌ڵه‌په‌رِكیَ نانی ئیَواره خورا،
پاشان دریَژی ئاهه‌نگه‌كه‌ش به گۆرانی و هه‌ڵپه‌ركیَ تا دوای كاتژمیَر
10ی شه‌و دریَژه‌ی هه‌بوو، شایانی باسه ئاهه‌نگه‌كه به به‌شداری
تیپی مۆزیكی سه‌ما له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی لاو باوان و
رِیَكانه‌وه به رِیَوه چوو، وه گۆرانی بیَژی لاو‌و ده‌نگخۆش ساماڵ
ده‌رۆیَش به‌چرِینی چه‌ند گۆرانییه‌ك هیَنده‌ی تر ئاهه‌نگه‌كه‌ی گه‌رم
و خۆش كرد. پاش زیاتر له 5 سه‌عات خۆشی و شادی كۆتایی به
ئاهه‌نگه‌كه هات، كه جیَگه‌ی ده‌ستخۆشی و پیَشوازی گه‌رمی
ئاماده‌بووان بوو.
8 ی مارسی 2009
سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان – سوید






|
| Sunday,
8
March, 2009. |
|

|

بژی 8 ی مارس
ڕۆژی جیهانی ژنان
سمینارێك و
ئــاهه‌نـگێكــی خـــیَزانی به بۆنه‌ی 8 ی مارس
رِۆژی جیهانی ژنان له یاڤله
به بۆنه‌ی 8ی مارس رِۆژی جیهانی ژنان، سه‌نته‌ری به‌رگری له
مافه‌كانی منداڵان هه‌ڵده‌ستیَت به سازدانی سمینارێك و
ئاهه‌نگیَكی خیَزانی له به‌رواری رِۆژی شه‌ممه 7ی مارسی 2009،
كات 4ی ئیَواره تا 10ی شه‌و، شویَن Musikhuset كه ناسراوه به (sjömanskyrkan)،
ته‌نیشت ویَستگای شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری یاڤله. هاتنه ژووره‌وه
بیَبه‌رامبه‌ره، هه‌ر خیَزانه‌و خۆاردنیَك له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هیَنیَت.
به‌هیوای به‌سه‌ربردنی كاتیَكی خۆش بۆ هه‌موان. هاتن ته‌نها بۆ
خیَزانه. قسه‌که‌ری مه‌راسیمی 8 ی مارس،
هه‌ڵاڵه ڕافع به‌رپرسی کۆمیته‌ی
به‌رگری له مافه‌کانی ژنانی عێراق. به به‌شداری تیپی مۆسیقای
سه‌ما.
تیَبینی: تكایه هه‌رچی زووتره له
ژماره‌ی منداڵانی 3سالڕ تا 16 ساڵان كه له‌گه‌ڵتان دیَن ئاگادارمان
بكه‌نه‌وه.
به سه‌رپه‌رشتیاری: ســه‌نته‌ری بـــه‌رگـــری لـه مـافـه‌كانـــی
منــداڵان
به هاوكاری كۆمۆنی یاڤله، ABF
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه به:
شیَرزاد فاتح
Tfn: 0735 715 449
بـه‌خـــیَر بیَــــــــن! |
|
Thursday, 26
February, 2009. |




|

چه‌ند دیمه‌نێک له‌کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی سه‌نته‌ری منداڵانه‌وه له
سوید 2009




|
|
Thursday, 26
February, 2009. |



|

چه‌ند دیمه‌نێک له‌کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی سه‌نته‌ری منداڵانه‌وه له
سوید2008



|
|
Thursday, 26
February, 2009. |
|
|
له‌دۆزه‌خه‌وه
زاریا
شێخانۆڤه
sarya_shexanova@yahoo.de
من كه مناڵ بووم هه‌میشه به‌دووای دایكمه‌وه بووم ، دایكم
بۆهه‌رشوێن بڕۆیشتایه ، من ده‌كه‌وتمه شوێنی ، ده‌بوایه من وه‌ك
كۆیله‌یه‌كی مناڵ له‌ئه‌وه‌وه ئه‌ركوفه‌رمانه‌كانی كۆیله‌یه‌كی
گه‌وره‌فێربم . كاتێكیش كه‌هاتمه دنیاوه ، مه‌وجودێكی زیاده‌بووم ،
به‌كه‌ڵكی هیچ ناهاتم ، غه‌یری كاره‌كه‌ری براوباوك نه‌بێت . باوكم
به‌نه‌نكمی وتبوو : ئه‌م ژنه سیلاوییه‌ی من هه‌میسان كچی بووه ، من
چی له‌كچ كه‌م ، ئاخر پێم ناڵێن كچ بۆچی باشه ؟ به‌ڵام سه‌خترین شت
بۆمن ئاوكێشانه‌وه بوو، ئێمه بۆ ئاوكێشانه‌وه ده‌بوایه به‌تووله
ڕێییه‌كدا بڕۆین ، كه‌به‌ڕێگایی دۆزه‌خ به‌ناوبانگ بوو . ژنان
هه‌رله‌به‌یانییه‌وه تائێواره به‌شان و پیل ئاوییان ده‌كێشایه‌وه‌و
ئێمه‌ی مناڵ‌یش به‌دوواییانه‌وه . ئێمه‌ی مناڵ ، له‌گه‌ڵ ژنانی
گه‌وره‌ساڵ مه‌حكوم بووین به‌وه‌ی كه‌هه‌تاماوین ده‌بێت ئاوبكێشینه‌وه
، جل‌و به‌رگ بشۆرین ، چێشت لێ بنێین ، ناوماڵ گسكده‌ین و وه‌ك كۆیله
ده‌بوایه خزمه‌تی پیاوه‌كان بكه‌ین .
...
درێژه ....
. |
|
Tuesday, 04 November 2008. |
|
 |
. |
|
Tuesday, 04 November 2008. |
|
 |
ئاوێته‌بوون و
کوشتنی ژنان به بیانوی ناموسپه‌رستی

ناو نیشانی سمینارێکه بۆ
ئینگه‌ر ستارک له لایه‌ن تۆڕی دژی کوشتنی ژنان به به‌بیانوی
ناموسپه‌رستی.
به سه‌رپه‌رشتیاری: ســه‌نته‌ری بـــه‌رگـــری لـه
مـافـه‌كانـــی منــداڵان
به هاوكاری كۆمۆنی یاڤله، ABF و كۆمیته‌ی یاڤله بۆ مافی
په‌نابه‌ری
ڕۆژی 21 نۆڤه‌مبه‌ری 2008
له هۆڵی قوتابخانه‌ی
گه‌وره‌ساڵان (کۆمڤۆکس) له یاڤله.
كات:
كاتژمیَر10 تا 11:30 ی سه‌رله‌به‌یانی
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه به: شیَرزاد فاتح
Tfn: 0735 715 449
نرخی خواردن بۆ گه‌وره‌كان و منداڵانی سه‌روی 12 ساڵ ته‌نها 20
كرۆنه
هاتنه ژووره‌وه بیَ به‌رامبه‌ره. خواردن بۆ منداڵانی ژیَر 12
ساڵ، بێپاره‌یه
....
درێژه ....
|
|
Tuesday, 04 November 2008. |
|
ئــاهه‌نـگــی
خـــیَزانی لــه ئۆسته‌ر

بۆ به‌سه‌ربردنی چه‌ند
ساتیَكی خۆش بۆ منداڵان و خیَزانه‌كان
به به‌شداری گۆرانی بیَژی لاو
شاباز جه‌وهه‌ر
به‌هاوكاری تیپی چیا
كات: رِۆژی شه‌ممه 22 نۆڤه‌مبه‌ر 2008.
كاتژمیَر 2 تا 6ی ئیَواره
به سه‌رپه‌رشتیاری: ســه‌نته‌ری بـــه‌رگـــری لـه
مـافـه‌كانـــی منــداڵان
به هاوكاری كۆمۆنی یاڤله، ABF و كۆمیته‌ی یاڤله بۆ مافی
په‌نابه‌ری
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه به: شیَرزاد فاتح
Tfn: 0735 715 449
نرخی خواردن بۆ گه‌وره‌كان و منداڵانی سه‌روی 12 ساڵ ته‌نها 20
كرۆنه
هاتنه ژووره‌وه بیَ به‌رامبه‌ره. خواردن بۆ منداڵانی ژیَر 12
ساڵ، بێپاره‌یه
....
درێژه ....
|
|
Wednesday, 15 October 2008. |
|
چاوپیَكه‌وتن
له‌گه‌ڵ شیَرزاد فاتح به‌رِیَوه‌به‌ری گشتی
سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان.

سازدانی:
به‌شدار عه‌لی
به‌شی یه‌که‌م
" چۆنیَتی رِه‌فتارو
مامه‌ڵه‌ی هه‌ر گۆمه‌ڵگایه‌ك له‌گه‌ڵ منداڵاندا، گرنگترین پیَوه‌ری
پیَشكه‌وتووی و ئازادی بوونی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌یان ده‌كات،
منداڵان له هه‌موو شتیَك گرنگرترن، وه له پیَشترن له‌هه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئابوری، سیاسی، ئایدۆلۆژی، نه‌ته‌وایه‌تی و
ئاینی وكولتوری"یه‌كه‌م مناڵان""
www.santarimnalan.com
پرسیار:سه‌ره‌تا
ده‌كریَت به ئامانجى سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منالاَن
ئاشنامان بكه‌یت ؟
وه‌ڵام:سه‌ره‌تا سوپاستان
ده‌كه‌م بۆ ئه‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه. سه‌نته‌ری به‌رگری له
مافه‌كانى منداڵان رِیَكخراویَكی ئازادیخواز‌و پیَشكه‌وتنخوازه له
پیَناوی به‌رگری كردن له مافه‌كانی منداڵان و باش كردنی هه‌ول و
مه‌رجی ژیانیان پیَك هاتووه، وه بۆ یه‌كه‌م جار له سه‌ره‌تای
ساڵی 1999دا له كوردستان پیَكهاتنی خۆی رِاگه‌یاند. رِووی
پرسیاره‌كه‌ی ئیَوه زیاتر له ئامانجه‌كانی سه‌نته‌ری منداڵانه،
بۆیه منیش له‌م باره‌وه تیشكی زیاتر ده‌خه‌مه سه‌ر
ئامانجه‌كانمان. ئامانجه‌كانی ئیَمه وه‌ك رِیَكخراویَكی
به‌رگریكه‌ر له مافه‌كانی منداڵان، له هه‌لومه‌رجی ژیانی منداڵان
و پیَداویستی و داخوازییه‌كانیان له كۆمه‌ڵگادا
سه‌رچاوه‌ده‌گریَت، ئه‌گه‌ر چاویَك له‌م هه‌لومه‌رجه به‌كه‌ین و
له‌چاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مرِۆی كوردستان و له‌چاوی كۆمه‌ڵگای
كوردستانه‌وه سه‌یریَكی هه‌لومه‌رجی ژیانی منداڵان بكه‌ین، ئه‌وه
ئاشكرایه كه به‌گشتی منداڵان نه‌كراون به‌ناوه‌ندیَكی پرِبایه‌خ
و جیَگه‌ی گرنگی پیَدان له كۆمه‌ڵگادا. وه له‌هه‌مان كاتدا
ده‌سه‌ڵات كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا ده‌ناوه، له زۆر
بواری بیركردنه‌وه‌و مامه‌ڵه كردن و هه‌ڵس وكه‌تدا، ئه‌مه‌ش بۆخۆی
میَژوویه‌كی هه‌یه‌و هه‌ر به‌ته‌نها له‌م 17 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
حیزبه زلهیَزه‌كان و حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستانه‌وه
....
درێژه ....
|
|
Wednesday, 15 October 2008. |
|
له پیَشوازی ساڵی
تازه‌ی خویَندندا
عبدالله مه‌حمود

abdulla.mahmud@gmail.com
ئه‌مرۆ یه‌كه‌مین رِۆژی
ساڵی تازه‌ی خویَندنه له‌سه‌راسه‌ری كوردستاندا، ئه‌مرۆ به سه‌دان
هه‌زار خویَندكار رِووده‌كه‌نه‌وه قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی
خویَندن، هه‌روه‌ها به‌هه‌زاران مامۆستا و كارمه‌ند له پیَشوازی ساڵی
تازه‌ی خویَندندا پیَشوازی له قوتابیان ئه‌كه‌ن.
پشووی هاوینه رِۆشت و پشوو نه‌بوو، بیَئاوی و بیَ كاره‌بایی، نه‌بونی
خزمه‌تگوزاریه‌كان و گرانی سه‌رسورِهیَنه‌ر، له سیمای زوربه‌ی
هه‌ره‌زۆری قوتابیه‌كان و مامۆستایان و كارمه‌نداندا به‌رِۆشنی
ده‌بینریَ، هه‌مووان ده‌زانن كه ئه‌وه‌ی پیَی ووترا پشوو، مه‌رگه‌سات
بوو.
ده‌وام ده‌ست پیَده‌كات و ئیمزای 12 هه‌زار مامۆستا، به‌مه‌به‌ستی
گه‌رِانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان و پیَدانی زه‌وی ء هیَشتنه‌وه‌ی
ئه‌و مامۆستایانه‌ی برِوانامه‌كه‌یان له خوار به‌كالۆریۆسه‌وه‌یه بۆ
پۆستی به‌رِیَوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان، له‌به‌رده‌م یه‌كیَتی مامۆستایان
و به‌رپرسانه، چاوه‌رِوانی وه‌ڵامن و هه‌رِه‌شه‌ی مانگرتن ئه‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌دریَته‌وه. كه‌چی ده‌زگا به‌رپرسه‌كان هیچ
نابیستن و تا ئیَستا وه‌ڵامیان نییه....
درێژه ....
|
|
Wednesday, 15 October 2008. |
|
 |
له‌چی ئه‌ڕوانی؟!
به‌شدار علی
ده‌سته قرێژگرتوه‌كانی تۆ به بۆیاخ لێت ناگه‌رێ بۆ ئاسۆیه‌كی گه‌ش
بڕوانی،چونكه ئه‌و ئاسۆیه‌ی شایه‌نی تۆیه له خه‌یاڵ خه‌یاڵتره له‌م
مه‌مله‌كه‌ته‌ی تۆدا،چاوه كزه‌كانت له‌به‌رامبه‌ر دیمه‌نێكی دڵرفێت
نابینایه،چونكه تۆ بۆ بینینی ئه‌و دیمه‌نانه دورست نه‌بویت!ئه‌و
چیمه‌نتۆیه‌ی تۆ له‌سه‌ری دانیشتویی رێگای بیركردنه‌وه‌ت پێنادات بۆ
كارێكی باشتر،چونكه له هاوینان هێنده گه‌رمه سمته‌كانت داخ ده‌كا و
له....
درێژه ....
|
|
Wednesday, 15 October 2008. |
|
ساڵی
نوێی خوێندن و كێشه‌ی مامۆستایان و خوێندكاران

شێرزاد فاتح
sherzad_f@yahoo.com
ڕۆژی 15\9 یه‌كه‌مین ڕۆژی ساڵی خوێندنی 2008-2009،
ڕۆژی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كانه به ڕووی فێرخوازاندا
ومامۆستایاندا، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تی مامۆستایان و كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا له دژی بڕیاره‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێم، شایانی باسه له‌سنوری په‌روه‌رده‌ی پارێزگای
سلێمانیدا نزیكه‌ی 12000 مامۆستا ناڕه‌زایه‌تی نامه‌یه‌كیان ئیمزا
كردووه و تا كاتی ئه‌مڕۆ واته ڕۆژی
كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كانیان دیاری كردووه بۆ جێبه‌جێ
كردنی داخوازییه‌كانیان، ئه‌گه‌ر نا ناچنه هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه‌و
ده‌رگای قوتابخانه‌كان ناكه‌نه‌وه، داواكاریه‌كانی مامۆستایان خۆی
له چه‌ند خاڵێكدا ده‌بینێته‌وه له‌وانه: گه‌ڕانه‌وه‌ی
ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی مامۆستایان، پێدانی زه‌وی و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و
به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی كه بڕوانامه‌كانیان له خوار
به‌كالۆریۆسه‌وه‌یه له پۆسته‌كانی خۆیاندا.
سه‌باره‌ت به قوتابخانه‌كان و
پێداویستیه‌كانی، فێرخوازان و هه‌لومه‌رجی
خوێندن و ژینگه‌ی خوێندن و فێربوون، ژیان
و گوزه‌رانی مامۆستایان و پێداویستی و
داخوازییه‌كانیان، هه‌لومه‌رجی پرۆسه‌ی
په‌روه‌رده‌و فێركردن و فه‌لسه‌فه‌ی
په‌روه‌رده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،
هه‌ر یه‌ك له‌مانه بۆخۆی قسه‌و باسی زۆر
هه‌ڵده‌گرێت، وه گێشه‌و گرفتی زۆر هه‌ن
كه پێویستیان به وه‌ڵامدانه‌وه‌و
چاره‌سه‌ركردنه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م
پرۆسه‌یه هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتووانه
بنێت و بچێته پێشێ.
....
درێژه ....
|
|
Wednesday, 15 October 2008. |


|
په‌یمانگاى
ئه‌پڵ میواندارى (مامۆستا كامه‌ران له‌تیف)ده‌کات
رِۆژى 28/8/2008 پیَنج
شه‌ممه كاتژمیَر (9)ى به‌یانى په‌یمانگاى ئه‌پڵ میواندارى (مامۆستا
كامه‌ران له‌تیف)به‌ریَوبه‌رى سه‌نته‌رى به‌رگرى له‌مافه‌كانى منالاَنى
كوردستان/ ئۆفیسى سلیَمانیان كرد سه‌باره‌ت به باسكردنى مافه‌كانى
منالاَن بۆ منالاَنى په‌یمانگاكه‌یان كه نزیكه‌ى سه‌د مناڵ ده‌بوون
له ئاستى جیاواز تا ته‌مه‌نى (15)ساڵ .
سه‌ره‌تا مامۆستا كامه‌ران باسى له میَژووى درووست بوونى مافه‌كانى
منالاَنى كرد و ئه‌و قۆناغانه‌ى كه پایدا تیَپه‌رِیوه ، هه‌روه‌ها
چۆنیَتى گه‌شه سه‌ندنى به‌نده‌یاسایىیه‌كانى تاكو قۆناغه‌كانى ئیَستا
، دواتر ماده یاسایىیه‌كان یه‌كه یه كه ئاماژه‌ى پیَكرد به
شیَوه‌یه‌كى باش روونى كرده‌وه ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى جیَگه‌ى خۆشحاڵى
بوو قوتابیه‌كان زۆر به‌لایانه‌وه گرنگ بوو وه زۆر تیَگه‌یشتنیان بۆ
بابه‌ته‌كان هه‌بوو پرسیار‌و وه‌لاَمیان زۆر ده‌كرد له كۆتایى دا
محازه‌ره‌كه نزیكه‌ى كاتژمیَرونیویَكى خایاند كه بووه جیَگه‌ى
ده‌ستخۆشى به‌ریَوبه‌رومامۆستایانى په‌یمانگاكه.
|
Thursday,
28 August 2008
|
|
گرتنى منالاَنى
ئیشكه‌ر له‌ناو بازار‌و شویَنه‌گشتیه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسى نه‌وجه‌وانان..!! 
ئه‌مرِۆ واته 14/8/2008
كاتژمیَر 10:30 ى به‌یانى له‌لایه‌ن ریَكخراوى ستیَپ بانگیَشتى
كامه‌ران له‌تیف كرا بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك كه تایبه‌ت بوو به (گرتنى
منالاَنى ئیشكه‌ر له‌ناو بازار‌و شویَنه‌گشتیه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسى
نه‌وجه‌وانان)
كۆبوونه‌وه‌كه بریتى بوو له‌م ریَكخراوانه(ستیَپ ، سه‌نته‌رى منالاَن
، هاناى منالاَن)
سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وىَ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م له باره‌ى گرتنى منالاَن
له لایه‌ن پۆلیسى نه‌وجه‌وانانه‌وه. مانگى (5)ى ساڵى 2007
مناڵپاریَزى كوردستان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئاماده‌كرد سه‌باره‌ت به
پیَشكه‌ش كردنى پرۆژه‌ى (قه‌ده‌غه‌كردنى كاركردنى منالاَنى
خوارته‌مه‌نى 15 ساڵى )كه چه‌ندین ریَكخراوى تر‌ى بانكردبوو سه‌باره‌ت
به راوبۆچوونیان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه، كه یه‌كیَك له‌و ریَكخراوانه
سه‌نته‌رى منالاَن بوو.
پرۆژه‌كه‌یان بریتىیه له ده‌ستگیركردنى ئه‌و منالاَنه‌ى له بازار‌و
شویَنه‌گشتیه‌كان كارده‌كه‌ن له لایه‌ن پۆلیسى نه‌وجه‌وانانه‌وه به
پله‌ى یه‌كه‌م ئه‌ومنالاَنه‌ده‌گریَته‌وه كه كارى قورس ومه‌ترسىدار
ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها ته‌مه‌نیان له خوار پانزه سالیه‌وه‌یه .
....
درێژه ....
|
Monday, 04 August 2008.
|
|
شكاندنی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی(سۆران مامه‌حه‌مه)و تیرۆركردنی، ئیفلاسی سیاسی
ده‌سه‌ڵاتی مافیایی..!! 
شێرزاد
فاتح..... 2008-08-02
Sherzad_f@yahoo.com
هه‌واڵی تیرۆركردنی سۆران مامه حه‌مه یه‌كیَك له
رِۆژنامه‌نووسان و قه‌ڵه‌مه بویَرو ئازاده‌كانی شاری كه‌ركوك، كه له
گۆڤاری لڤین كاری ده‌كرد، بووه مایه‌ی تورِه‌یی و رِاچڵه‌كاندنی هه‌ست
و ویژدانی هه‌موو مرۆڤیَكی ئازادی خواز له‌كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی
ووڵات. سۆران نموونه‌ی رِۆژنامه‌نووسیَكی چاونه‌ترس و رِه‌خنه‌گر بوو
له ده‌سه‌ڵاتیَكی گه‌نده‌ڵ كه قاچی كورسیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ر
كه‌لله‌سه‌ری ئازادیخوازان، وه زه‌بروزه‌نگ و سه‌ندنه‌وه‌ی
ئازادییه‌كانی خه‌ڵك و به تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی
كوردستان به‌نده، وه به تایبه‌تیش له‌و به‌ره‌ڵایی و گه‌نده‌ڵی
ئیدارییه‌ی كه له شاری كركوك دا هه‌یه.
كه‌م تا زۆر من نووسرواكانی سۆرانم به‌رچاو كه‌وتووه‌و
خویَندومنه‌ته‌وه، دوا بابه‌تی ئه‌و كه من خویَندمه‌وه "سۆزانیه‌كان
كه‌ركوك داگیر ده‌كه‌ن" بوو، كه تیَیدا سۆران باسی پۆلیس و ئه‌من و
به‌رپرسی حیزبه‌كان وتیَوه‌گلانیان ده‌كات له كاری له‌شفرۆشی و
گه‌نده‌ڵیدا، وه ئه‌وان وه‌ك به‌شیَك له سه‌رچاوه‌ی فه‌سادی
ده‌سه‌ڵات له شاره‌كه‌دا ده‌رده‌خات. دیاره بیَشك ئه‌و
ئه‌وبه‌دواداچوونه‌ی سۆران وورد و دروستبوو، به‌ڵگه‌ی دروستبوونیشی
بووه مایه‌ی ترس و رِیسوایی ئه‌و به‌پرسانه‌و ده‌سه‌ڵاتیان، هه‌ربۆیه
ویستیان به تیرۆركردنی سۆران ئه‌م ده‌نگه حه‌قخوازانه‌یه كپ
بكه‌نه‌وه‌و ئه‌م قه‌ڵه‌مه بویَره بشكیَنن....
درێژه ....
|
Monday, 04 August 2008.
|
|
جارێ
خۆتان لە مافەكانی منداڵان و شێوازی پەروەردەی سەردەم تێبگەن، ئەمجا
قسە لەسەر تێگەیاندی خەڵك بكەن!
وەڵامێك
بۆ مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی
هەرێمی كوردستان.
شێرزاد فاتح..... 2008-08-01
Sherzad_f@yahoo.com
لە ژمارە 437 ی ڕۆژنامەی هاوڵاتیدا، وە دواتریش لەچەند
سایتی ئەنتەرنێتیدا، لەبەرامبەر كردنەوەی خولی ئەزبەر كردنی قورئان بۆ
منداڵان لە لایەن وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
بابەتێكم بڵاوكردەوە لە ژێر ناونیشانی "خولەكانی ئەوقاف و كاریگەری
لەسەر پەروەردەی منداڵان..!!" بەدوای ئەودا و سەبارەت بە هەمان مەسەلە
لە ژمارەی 6 ئۆكتۆبەردا چاوپێكەوتنێكم لەگەڵدا سازدرا. دوابەدوای بڵاو
بوونەوەی ئەو بابەت و چاوپێكەوتنەی من هەروەها بڵاو بوونەوەی چەند
بابەتێكی تر لەم بارەوە لە لایەن نووسەرانەوە، بە ئیمزای بەڕێوەبەری
وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەریوان نەقشبەندی لە ڕۆژی
15-7-2008 لە سایتی ئاوێنەدا بەناوونیشانی "ئیسلامی و عەلمانی داخ بە
ئەوقاف دەڕێژن" و دواتریش هەمان نووسین لە سایتی تر بەڵام ئەمجارەیان
بەناوونیشانێكی تر "ئه‌وقاف له‌نێوان چه‌كوشی عه‌لمانیه‌كان و سندانی
ئیسلامیه‌كاندا" بڵاوكرایەوە كە نیگەرانی و وەڵامی وەزارەتی ئەوقافە
بەو بابەتانەی لەسەر ئەو مەسەلەیە بڵاو كرانەوە، تا ئەو جێگەیەی بە من
دەگەڕێتەوە وەك یەكێك لەو كەسە عەلمانیانەی كە زۆرجار لەسەر ئەم
مەسەلەیەم نووسیوە، وەڵامدانەوەكەی ئەوقاف جێگەی سەرنجی منەو بە
پێویستم زانی وەڵامی پێدەمەوە.....
درێژه ....
|
Monday, 04 August 2008.
|
|
چاوپیَكه‌وتنی
ئۆكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ شیَرزاد فاتح به‌رِیَوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری
به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان، سه‌باره‌ت به خوله‌كانی ئه‌وقاف بۆ
منداڵان.
ئۆكتۆبه‌ر:
به‌پیَی چه‌ند هه‌واڵیَك
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان برِی 167 ملیۆن دیناری
بۆ كردنه‌وه‌ی 142 خول بۆ خویَندنی قورئان بۆ منداڵان ته‌رخان كردووه،
پاساویش بۆ پیَداویستی كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه، بۆ نه‌هیَشتنی
دیارده‌ی منداڵانی سه‌رشه‌قام و كۆڵانه‌كانه!!، تۆ هیَنانی برِیاریكی
ئاوا چۆن ته‌ماشاده‌كه‌یت؟
شیَرزاد فاتح:-
سه‌ره‌تا سوپاس بۆ رِه‌خساندنی ئه‌م فرسه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت
به‌م كیَشیه‌یه رِاوبۆچوونی خۆمان بده‌ین.
چه‌ند زانیارییه‌كی كورت سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف" وه‌زاره‌تی
ئه‌وقاف ئیمكاناتیَكی ماڵی زۆری له‌به‌رده‌ستدایه، بۆ نموونه له
ساڵی 2007 دا 870 ملیۆن دینار داهاتی هه‌بووه له وه‌رگرتنی كریَی
خانوو، شوقه، زه‌ویوزاری كشتوكاڵی وباڵه‌خانه‌ی بازرگانی له هه‌رسیَ
پاریَزگاكه‌ی كوردستان، زیاتر له 4000 مزگه‌وت و 80 كه‌نیسه‌و 13000
كارمه‌ندی هه‌یه، كه ده‌بوو ئه‌م ئیمكاناته بۆ خزمه‌تی منداڵان،
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانیان و به‌ركه‌وتووانی كیمیای و ..هتد. وه
له‌گشتدا بۆ دابین كردنی یاریگاو خولی فیَربوونی زمان، كۆمپیوته‌ر،
هونه‌ر به هه‌موو جۆره‌كان و شیَوه كانیَوه، كردنه‌وه‌ی جیَگه‌ی
سه‌رحاڵی و به‌سه‌ربردنی كاتی به سود بۆ منداڵان و خه‌رج بكرایه‌و
له‌م پیَناوه‌دا ده‌ستی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ربهیَنرایه، نه‌ك به
پیَچه‌وانه‌وه له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی منداڵان خه‌رج بكریَت"....
درێژه ....
|
Sanday, 13 July 2008.
|
|
ئاگاداری:
سه‌نته‌ری منداڵان و خولی فیََربوونی
هونه‌ری ویَنه‌كیَشان بۆ منداڵان له سوید!
له پیَناوی به‌سه‌ربردنی
كاتیَكی به‌سود بۆ منداڵانی په‌ناهه‌نده‌ی خۆشه‌ویستی شاری یاڤله له
سوید، وه بۆ فیَربوونی هونه‌ری ویَنه‌كیَشان به شیَوه‌یه‌كی زانستی،
هه‌روه‌ها به‌هیَزكردنی زمانی دایك (كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی) و
مه‌سه‌له‌ی ئینته‌گره‌شون (Integration) و زانیاری دان به منداڵان بۆ
ئه‌وه‌ی له ووڵاتی سویددا بتوانن سه‌ركه‌وتووبن له ژیانیاندا و تووشی
گیروگرفتی گۆشه‌گیری و كه‌ناكه‌وتن نه‌بن له كۆمه‌ڵگادا. سه‌نته‌ری
به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان، هه‌ڵده‌ستیَت به كردنه‌وه‌ی خولیَك بۆ
منداڵان له شاری یاڤله.
بۆ به‌شداری و سودمه‌ند بوونی منداڵان له‌م خوله‌دا، هیچ مه‌رجیَكی
ئه‌وتۆمان نییه كه ببیَته رِیَگر له‌به‌رده‌م به‌شداری منداڵاندا،
ته‌نها ئه‌وه نه‌بیَت كه ده‌بیَت ته‌مه‌نی منداڵه‌كه له نیَوان
8-16 ساڵ زیاتر نه‌بیَت و كریَی هاتوو چۆی بۆ دابین بكریَت له لایه‌ن
خیَزانه‌كه‌یه‌وه. هه‌موو ئه‌و منداڵه كورِو كچانه‌ی كه كورد زمان،
عه‌ره‌ب زمان و فارسی زمانن ده‌توانن به‌شداری ئه‌م خوله بكه‌ن.
شایانی باسه ئه‌م خوله به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستای خاوه‌ن برِوانامه‌ی
هونه‌ری له‌سوید و له عیَراق، هونه‌رمه‌ند سه‌میره خوارِه‌حم و
ئه‌ندامانی تری ده‌سته‌ی به‌رِیَوه‌بردنی سه‌نته‌ری منداڵان له‌سوید
به رِیَوه‌ده‌چیَت. خوله‌كه رِۆژی دووشه‌مه 14-7-2008 ده‌ست
پیَده‌كات و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بیَت. كاتی ناو تۆمار
كردن هه‌تا 13-7-2008 كراوه‌یه. شایانی باسه له كاتی خوله‌كه‌دا،
كیَك و بسكیت، میوه‌ی جۆراوجۆر و شیر بۆ منداڵانی به‌شدار بوو دابین
ده‌كریَت به بیَ به‌رامبه‌ر، وه له كۆتاییشدا برِوانامه‌ی
به‌شداربوون به منداڵان ده‌دریَت. به‌هیوای فیَربوون و به‌سه‌ربردنی
كاتیَكی به‌سود وپرِ له خۆشی و بۆ منداڵانی ئازیز.
له‌گه‌ڵ رِیَزو خۆشه‌ویستیماندا
سه‌نته‌ری به‌رگری له‌كافه‌كانی منداڵان _ سوید
بۆ په‌یوه‌ندی كردن:
ته‌له‌فۆنی به‌رِیَوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ر
شیَرزاد فاتح:
0046735715449
sherzad_fatih@yahoo.com
santarimnalan@yahoo.com
|
Sanday, 13 July 2008.
|
|
.jpg)
.jpg)
|
مۆبایل
گروپی دایكان و باوكان و رِیَكخراوه‌كان و پیشكه‌ش كردنى 2 محازه‌ره
بۆ مامۆستایانی قوتابخانه‌ى كرمانج له گه‌ره‌كى قادسیه له شارى
كركوك

سه‌عات 5 ئیواره‌ى رۆژى
30-06-2008 ، سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منالان ، له شارى كركوك
هه‌لسا به پیشكه‌ش كردنى 2 محازه‌ره بۆ 37 كه‌س له مامۆستایان و
به‌شیك له دایكان و باوكان له قوتابخانه‌ى كرمانج له گه‌ره‌كى
قادسیه‌ى شارى كركوك. ئه‌م محازه‌رانه له چوارچیوه‌ى پرۆژه‌ى
{په‌روه‌رده و فیركردن به شیوازى مۆدیرن}دایه ، كه سه‌نته‌رى
منالان له شارى كركوك به هاوكارى سه‌نته‌رى ئۆلف پالمه‌ى سویدى
به‌ریوه‌ى ده‌بات .
له سه‌ره‌تادا به كورتى ، ازاد احمد به‌ریوه‌به‌رى سه‌نته‌رى منالان
له عیراق ، باسیكى له سه‌ر سه‌نته‌رى منالان و كار‌و چالاكیه‌كانى و
ئامانجه‌كانى سه‌نته‌ر پیشكه‌ش كرد و دواتر له سه‌ر سه‌نته‌رى ئۆلف
پالمه و پرۆژه‌ى سه‌نته‌ر كه به هاوكارى ریكخراوى ئۆلف پالمه له
شارى كركوك به‌ریوه‌ى ئه‌بات، پیشكه‌ش كرد. دواتر محازه‌ره‌ى یه‌كه‌م
له سه‌ر تووند وتیژى له سه‌ر منالان و ریگاكانى چاره‌سه‌ر كردنى
،پیشكه‌ش كرا له لایه‌ن هه‌ردوو مدرب { ست سوهام و ست انسام} كه
ئه‌ندامى مۆبایل گروپى دایكان و باوكان و ریكخراوه‌كانن له پرۆژه‌ى
سه‌نته‌ر له شارى كركوك.
...
درێژه ....
|
|
Wednesday, 25
June 2008. |


|
مۆبایل
گروپی خوێندکاران و لاوان و پیشكه‌ش كردنى چه‌ند محازه‌رهیه‌ک
بۆ منداڵان و لاوان له شارى
كركوك

چالاکیەکانی سەنتەری مناڵان لە کەرکوک،
بە هاوکاری پالمە سەنتەری سویدی، لە ڕۆژی 29 ی جونی، بریتی بوو لە چەند
وانەیەک لە لایەن مناڵەکان خۆیان، لە قوتابخانەی پریادی کچانەوە.
وانەکان لە کاتژمێر 10.30 بەیانی دەستی پێ‌کرد و بۆ ماوەی دوو کاتژمێری
خایاند بە ئامادەبوونی ئازاد ئەحمەد و تارا سەعید و 20 قوتابی و چەند
بەرپرسێکی تر.
وانەی یەکەم بریتی بوو
لە باسێک لەسەر مافی ئافرەتان و توندوتیژی بەرامبەریان، کە لە لایەن سێ
کچی لاو ئامادە کرا بوو. بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر بە مناڵان و
ئافرەتان دیاردەیەکی ئاشکرای نێو کۆمەڵگای ئێمەیە، بەڵام زاتکردن لە دژ
وەستانەوەی ئەم دیاردەیە و داواکردنی مافەکان شتێکی نادیار و دژوارە.
نایەکسانی نێوان ڕەگەز شتێکە هەر لە مناڵیەوە فێر ئەبین و ئیستیغلال
ئەکرێت. بەڵام کچانی ئەم گروپە قسەیان لەسەر وەستانەوە بەرامبەر بە
توندوتیژی ئافرەتان و ئەم نەریتە کۆنانە کرد و داوای یەکسانییان کرد،
وە کچانیش وەک پیاوان مافیان هەبێت خۆیان هاوسەری ژیانی خۆیان
هەڵبژێرن و بتوانن بخوێنن و کار بکەن و بڕوایان بە خۆیان بێت وە
هەروەها لەو زیندانەی ماڵەوە دەربچن..
...
درێژه ....
|
|
Wednesday, 25
June 2008. |
|


 |
كاری
مۆبایل گروپه‌كان له چوارچیَوه‌ی "پرۆژه‌ی دیموكراسی و مافه‌كانی
منداڵان" ی سه‌نته‌ری منداڵان به‌هاوكاری پاڵمه سه‌نته‌ر له كه‌ركوك
بۆ ساڵی 2008

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرِۆ 25 جونی 2008 و له
شاری كه‌ركوك- نووسینگه‌ی سه‌نته‌ری منداڵان، له چوارچیَوه‌ی پرۆژه‌ی
"په‌روه‌رده‌و فیَركردن، دیموكراسی و مافه‌كانی منداڵان"دا به هاوكاری
پاڵمه سنته‌ری سویدی بۆ ساڵی 2008، وه به ئاماده‌بوونی ئازاد
ئه‌حمه‌د به‌رپرسی عیَراقی سه‌نته‌رو تارا سه‌عید جیَگری به‌پرسی
سه‌نته‌ری منداڵان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات واوراس و انسام ئه‌ندامانی
لیژنه‌ی به‌رِیَوه‌بردنی سه‌نته‌ر له شاری كه‌ركوك، كاری یه‌كیَك له
مۆبایل گروپه‌كان به‌رِیَوه‌چوو بۆ 18 منداڵ.
كاره‌كه بریتی بوو له ووتنه‌وه‌ی وانه‌یه‌ك له لایه‌ن ست مه‌ند و
گفتۆ كردن سه‌باره‌ت به كیَشه‌كانی منداڵان، توند‌و تیژی له دژی
منداڵان و چۆنیَتی رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده ناشارستانی
ترسانه‌كه كه به ئه‌ندازه‌یه‌كی به‌رچاو رِوو له منداڵانه له
هه‌موو بواره‌كانی ژیان و دامه‌زراوه‌كان و قوتابخانه‌كاندا.
دواتر منداڵان كران به‌چه‌ند گروپه‌وه‌و هه‌ر گربوپه چووه سه‌ر
كیَشه‌ی توندوتیژی له دژی منداڵان له یه‌كیَك له بواره‌كاندا، ماڵ،
قوتابخانه و كۆمه‌ڵگا....هتد. پاش گفت و كۆ كردن، منداڵه‌كان خۆشحاڵی
زۆری خۆیان ده‌ربرِی، وه زۆریَك له منداڵه‌كان په‌یوه‌ست بوون به
مۆبایل كروپه‌كانه‌وه بۆ هاوكاری كردن، ئایانی باسه به‌شیَك له‌و
منداڵانه ئه‌وانه بوون كه به‌شداری ۆرك شۆپ و كۆرِو سمیناره‌كانی
پرۆژه‌كه بوون له ساڵی 2007 دا.
له كۆتایشدا چه‌ندین نماشی خۆش و سه‌رنج رِاكیَش له لایه‌ن
منداڵانه‌وه پیَش كه‌ش كرا و كیَك وبیبسی و شتی واش پیَشكه‌ش به
منداڵان كرا.
|
|
Wednesday, 25
June 2008. |
|
|
ناوچه‌ی عه‌ره‌فه‌ی شاری که‌رکوک و
چه‌ند چالاکییه‌کی
مۆبایل گروپی مامۆستایان
له چوارچیَوه‌ی "پرۆژه‌ی دیموكراسی و مافه‌كانی
منداڵان" ی سه‌نته‌ری منداڵان به‌هاوكاری پاڵمه سه‌نته‌ری
سویدی
بۆ ساڵی 2008

ئه‌مڕۆ به‌رواری 23 جونی 2008 له‌چوارچێوه‌ی
پرۆژه‌ی"دیموکراسی، په‌روه‌رده‌و فێرکردن و مافه‌کانی منداڵان"دا به
به‌هاوکاری پاڵمه سه‌نته‌ری سویدی، له ناوچه‌ی عه‌ره‌فه‌ی شاری
که‌رکوک و له هؤڵی ئۆرما، چه‌ندین کار‌و چالاکییه‌ک مۆبایل گروپی
مامۆستایان به‌ڕێوه‌چوو. ئاماده‌بووانی ئه‌م وانانه بریتی بوون له 45
که‌س له مامۆستایان، هه‌ڵسوڕاوانی بواری مافه‌کانی منداڵان و
ڕۆژنامه‌نوسان له شاری که‌رکوک.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن
هه‌یسه‌م محمد به‌رپرسی نوسینگه‌ی که‌رکوکی سه‌نته‌ری منداڵان له‌م
باره‌وه‌و سه‌باره‌ت به ئامانج له دروستکردنی مۆبایل گروپه‌کان و
شێوازی کارکردنیان، که 5 مۆبایل گروپن قسه‌وباسی کرد. هه‌روه‌ها تیشکی
خسته‌سه‌ر پرۆژه‌ی سه‌نته‌ری منداڵان و ئامانجی کاری ئێمه له
کۆمه‌ڵگادا بۆ ڕووبه رووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له دژی منداڵان و
ناساندنی مافه‌کانی منداڵان به کۆمه‌ڵگاکه‌مان و کارکردن بۆ
په‌روه‌رده‌ی منداڵان له سه‌ربنه‌مایه‌کی پێشکه‌وتنخواز، دیموکراسی و
مۆدێرن، وه بۆ گه‌شه‌پێدان و بردنه‌سه‌ری ئاستی توانایی فکری و
جه‌سته‌یی منداڵان.
پاشان له لایه‌ن به‌ڕێزان
مامۆستا کاروان ئه‌سعه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی هه‌ڵگورد و مامۆستا
که‌ژاڵ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵگورد و ئه‌ندامانی مۆبایل گروپی
مامۆستایان، چوار وانه سه‌باره‌ت با مافه‌کانی منداڵان، واستانه‌وه
به دژی توندوتیژی له دژی منداڵان، شێواز‌و جۆره‌کانی توندوتیژی و
چۆنێتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی توندوتیژی، له قوتابخانه و له نێو
کۆله‌ڵگا به گشتی پێشکه‌ش کرا، وه له لایه‌ن ئامادابوانه‌وه
به‌شداری گه‌رم و گفتوگۆ کرا. شایانی باسه ئازاد ئه‌حمه‌د لێپراوسی
سه‌نته‌ری منداڵان له عێراق ئاماده‌ی به‌شێکی ئه‌م کاروچالاکییانه
بوو، وه به‌شداری وانه‌کان به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی کرد.
|
|
Wednesday, 25
June 2008. |
 |
خوله‌كانی ئه‌وقاف دژ
به‌پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌یه ...
وه‌رگیراو
له ئاوێنه‌وه.
فایه‌ق سه‌عید

به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌بوجه‌ی 167ملیۆن
دیناری كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی 142خولی له‌به‌ركردنی قورئان بۆ مناڵان،
بۆ ئه‌وه‌ی مناڵان له كۆڵانه‌كان دوور بخه‌نه‌وه. من نازانم مه‌به‌ست
له له‌به‌ركردنی قورئان له‌و خولانه‌دا چیه؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه
ئاشنابوونه به‌ئاینی ئیسلام، ئه‌وه له‌به‌ركردن بۆ؟ ئه‌گه‌رچی
بیروبۆچوونی من له‌سه‌ر ئاین ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی بیروبۆچوونی
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێز
له‌بیروبۆچوونی ئه‌وان ده‌گرم‌و پێم باشه مرۆڤ هه‌موو ئاینه‌كان
بخوێنێت، به‌ڵام وه‌كو زانست، نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌خوێندرێت.
چونكه شێوازی وتنه‌وه‌ی ئاین به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا له‌قوتابخانه‌كان‌و
حوجره‌كان‌و خوله‌كاندا ده‌خوێندرێت،زیانی گه‌وره‌ی به‌مناڵه‌كانمان‌و
به‌خودی ئاینیش گه‌یاندووه. بۆ نموونه ئێمه له‌مناڵیه‌وه باسی
میهره‌بانی پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به‌ئاژه‌ڵ، كه‌چی كه
گه‌وره ده‌بین بێبه‌زه‌ییترین‌و دڕندانه‌ترین میلله‌تی سه‌ر ئه‌م
زه‌مینه‌ین به‌رانبه‌ر به‌ئاژه‌ڵه‌كان. له‌ژیانی رۆژانه‌ماندا
سوكایه‌تی به‌هه‌موو ئاینه‌كانی دنیا ده‌كه‌ین به‌ئیسلامیشه‌وه،
به‌ڵام به‌قسه بێت، رێز له‌هه‌موویان ده‌گرین.
...
درێژه ....
|
| Sunday, 01 June 2008
|


|
سه‌نته‌رى چالاكى
گه‌نجانى رانیه ، كۆریك له ژیر ناونیشانی "تووند وتیژى له دژى
منالان ،هۆكار و چاره‌سه‌ر"بۆ ئازاد احمد به‌رپرسی سه‌نته‌رى به‌گرى
له مافه‌كانى منالان له عیَراق، ساز ده‌كات.
سه‌عات 3:30 ئیواره‌ى رۆژى 12-06-2008 ، سانته‌رى چالاكى گه‌نجانى
رانیه كۆریكى جه‌ماوه‌رى له‌ژیر ناونیشانى {تووند وتیژى له دژى
منالان ، هۆكار و چاره‌سه‌ر } بۆ ازاد احمد به‌رپرسی عیَراقی سه‌نته‌رى
به‌رگرى له مافه‌كانى منالان ، ساز كرد ،كه زیاتر له 100 كه‌س
ئاماده‌ى كۆره‌كه بوون. سه‌ره‌تاى كۆره‌كه له سه‌ر داواى ئازاد احمد
، به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان به بى ده‌نگى بۆ یادى مه‌ستان و هه‌موو
ئه‌و منالانه‌ى كه قوربانی تووند‌و تیژین ،ده‌ستی پى كرد. پاشان
باسه‌كه‌ى پیشكه‌ش كرد كه له چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك پیك هاتبوو،به‌م
شیوه‌یه‌ى خواره‌وه :
1- له سه‌ره‌تادا له سه‌ر مه‌سه‌له‌ى منال و تیروانینی كۆمه‌لگا بۆ
منال ، وه هه‌روه‌ها تیروانینی دروست بۆ منال له روانگه‌یه‌كى
ئینسانیه‌وه ، قسه وباسی كرد.
كه له‌م به‌شه‌یدا ته‌ئكیدى له سه‌ر ئه‌وه كرد كه گرنگترین شت
ئه‌وه‌یه كه منال وه‌ك ئینسان سه‌یر بكریت و وه‌ك ئینسان مامه‌له‌ى
بكریت و مافه‌كانى به ته‌واوى بۆ دابین بكریت و اعتبارى بۆ دابنریت .
2- باسیك له سه‌ر تووند وتیژى ،شیوازه‌كان و جۆره‌كانى تووند تیژى...
درێژه....
|
| Sunday, 01 June 2008
|
 |
سازدانى ئاهه‌نگ و پیش بركیَ بۆ
منالانى شارۆچكه‌ى خورمال به بۆنه‌ى
رۆژى جیهانى منالانه‌وه
له‌دریَژه‌ى كار‌و چالاكیه‌كانى
سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى
منالان ، به بۆنه‌ى 1/6 رۆژى جیهانى
منالاَنه‌وه ، سه‌عات 10:30 به‌یانى
رۆژى شه‌ممه 07-06-2008 ،
بۆرِیَزگرتن له‌م یاده ،ئۆفیسی
سلیمانى سه‌نته‌رى منالاَن ، هه‌ستا
به‌سازكردنى ئاهه‌نگ و
پیَشبرِكیَیه‌كى كۆلاره هه‌ڵدان بۆ
منالاَنى ناحیه‌ى خورماڵ وده‌وروبه‌رى
به هاوكارى ستافى سه‌نته‌ر له
خورماڵ وبه‌سه‌رپه‌رشتى عادل كۆچه‌رى
نوینه‌رى سه‌نته‌رى منالان له
خورمال. وه‌فدی ئۆفیسی سه‌نته‌ر
له‌سلیَمانى كه به‌شدارى ئه‌م چالاكى
یه‌بوون پیَك هاتبوو له (كامه‌ران
له‌تیف به‌رپرسى سه‌نته‌ر له‌سلیَمانى
و مامۆستا قاسم و ناسح على و ئازاد
حمه ئه‌مین هه‌لسوراوانى سه‌نته‌ر )
.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپیَكردنى ئاهه‌نگ
و پیَشبرِكیَكه مامۆستا كامه‌ران
ووته‌یه‌كى كورتى پیش كه‌ش كرد كه
تیایدا پیرۆزبایى رِۆژى جیهانى
منالانى له منالان و به‌شدار بوان
كرد، وده‌ستخۆشى له ته‌واوى
ریَكخه‌رانى پیَشبرِكیَكه كرد‌و هیواى
خواست كه سه‌نته‌رى منالان
ورِیَكخراوه‌كانى تر‌و حكومه‌ت
پرِۆژه‌ى زیاتریان هه‌بیَت بۆخزمه‌ت
كردنى منالاَنى ئه‌و ناوچه‌یه
.... درێژه....
|
| Sunday, 01 June 2008
|



|
سه‌باره‌ت به
مه‌راسیمی 1-6 له سێمانی
سه‌ر
له‌ئیَواره‌ى رِۆژى 1/6ى 2008 سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منالانى
كوردستان
ئیَواره رِیَزگرتنیَكى بۆ منالاَن سازكرد له به‌رده‌ركى سه‌را به
ئاماده‌بوونى زۆربه‌ى زۆرى ئه‌ندامانى سه‌نته‌رو خه‌ڵكانیَكى زۆر كه
پیَشوازیه‌كى گه‌رم وگوورِیان لیَكرد كه‌چالاكیه‌كانى سه‌نته‌ر بریتیى
بوو له به‌یاننامه‌ى سه‌نته‌رله سه‌باره‌تبه رِۆژى جیهانى منالاَن
به رِیَژه‌یه‌كى زۆر ، هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌ی كاره‌ساتی كوشتنى
مناڵیَك به‌ناوى (مه‌ستان )كه‌به‌داخه‌وه له رِۆژى 28/5/2008 له
رِانیه به‌ده‌ستى باوكىكوژرا ، هه‌روه‌ها چه‌ندین دیارى پیَشكه‌ش به
منالاَن كرا كه بووه جیَگه‌ى دڵخۆشى منالاَن ، هه‌ربۆ زیاتر سه‌رنج
رِاكیَشانى منالاَن وخه‌ڵكى ، سه‌نته‌ر چه‌ندین میزه‌لاَنى هه‌وایى كرد
به ئاسماندا كه بووه جیَگه‌ىدڵ خۆشى زۆر بۆ منالاَن كه تیَكه‌ڵ
بووبوو له گه‌ڵ گۆرانى به بۆنه‌ى ئه‌م یاده پیرۆزه‌وه ، شایانى
باسه هه‌ر له‌دریَژه‌ى چالاكیه‌كان ته‌له‌فزیونى په‌روه‌رده‌یى
چاوپیَكه‌وتنیَكى بیست ده‌قیقه‌ى له گه‌ڵ مامۆستا كامه‌ران له‌تیف ساز
كرد هه‌روه‌ها رِادیوى زه‌حمه‌ت كیَشانیش به هه‌مان شیَوه به‌بۆنه‌ى
ئه‌م یاده‌وه نزیكه‌ى دوو كاتژمیَر چاوپیَكه‌وتنى سازكرد ، ته‌وه‌رى
باسه‌كانى بریتیى بووله (كاركردن به منالاَن ، وه‌زعیه‌تى منالاَنى
كوردستان له ئیَستادا له چ ئاستیَكدایه ، لیَدان وتوندووتیژى دژى
منالاَن.)
هه‌روه‌ها رِۆژى 2/6 رِادیوى خاك چاوپیَكه‌وتنیَكى ساز كرد له‌گه‌ڵ
مامۆستا كامران كه نزیكه‌ى دوو كاتژمیَرى خایاند باسی له سه‌ر
ته‌واوى كیَشه‌كانى منالان له كوردستان كرد وه به‌تایبه‌تى كیَشه‌ى
كاركردنى منالاَن ئه‌وكیَشانه‌ى رِووبه‌رووى منالان ده‌بنه‌وه
هاوكات به‌ڵیَنیان پیَدا هه‌فته‌ى ئاینده به‌رنامه‌یه‌كىترى
هاوشیَوه‌ى بۆ سازبكه‌ن.
|
| Sunday, 01 June 2008
|
|
|
پیرۆز بێت 1-6
رِۆژی جیهانی منداڵان
رِۆژی خه‌بات و تێكۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی منداڵان!!
كاتێك مرۆڤ چاو له‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و پێشێلكاریانه
ده‌كات كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا رِووبه‌رِووی منداڵان ده‌بنه‌وه،
بۆمان سه‌خت ده‌بێت چۆن به‌چ زمانێك ئه‌م رِۆژه‌و ئه‌م یاده له
منداڵان پیرۆز بكه‌ین! ئایا به رِاستی منداڵان چه‌نده ئه‌م رِۆژه
به رِۆژی خۆیان ده‌زانن؟ رِیَژه‌ی چه‌ند له سه‌دی منداڵان به‌م
رِۆژه ئاشنان؟
منداڵه چاوگه‌شه خۆشه‌ویسته‌كان .. په‌روه‌ردكاران، دایكان و باوكان،
به‌رگریكه‌رانی مافه‌كانی منداڵان.
1-6 رِۆژی جیهانی منداڵان برِیاره یادی رِۆژی به یاسا كردنی
مافه‌كانی منداڵان بیێت، رِۆژی كۆتایی هێنان به توندوتیژی وهه‌موو
جۆره هه‌ڵاواردنێك بێت له دژی منداڵان، بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا
به‌شێكی زۆر له ووڵاتانی دنیا جارِنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی منداڵانیان
واژۆ كردوو برِیاریاندا كه له ووڵاتی ژێر حاكمیه‌تی ئه‌واندا چیتر
مافه‌كانی منداڵان پیشیێل نه‌كرێت و به پێی ئه‌و جارِنامه‌یه به‌رگری
له مافه‌كانی منداڵان بكه‌ن و پێداویستییه‌كانی ژیانیان بۆ
ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، وه منداڵان به‌چاوی رِێزو ئینسانیه‌وه ده‌ماشا
بكه‌ن. |
| Sunday, 01 June 2008
|
 |
بۆ یادی 1- 6
چی ئه‌بێت گه‌ر له ساڵێکدا ئه‌م ڕۆژه ته‌رخان
بکرێت بۆ گوێ گرتن له ناڕه‌زایه‌تی و خواسته‌کانی مناڵان!
تارا سه‌عید
ڕۆژی جیهانی مناڵان له هه‌موو مناڵێك
پیرۆز بێت و هیوادارم مناڵانێکی زۆر له‌م
یاده‌جیهانیه ئاگادار بن و له‌م رۆژه‌دا
بێن داوای ماف و ئازادی و ژیانی دونیای مناڵی خۆیان بکه‌ن، به تایبه‌ت
مناڵانی بێ ناز و سته‌ملێچوی ئێمه.
مناڵانێك
که هه‌ر له ته‌مه‌نێکی مناڵیه‌وه ژیانێکی گه‌ورانه ده‌ژین و
چه‌نده‌ها مه‌سئولیه‌تیان له‌سه‌ر شانه.
مناڵ
به سرووشتی خۆی چاو به دونیا هه‌ڵده‌هێنێ و ده‌ست به ژیان ده‌کات.
به‌ڵام
به داخه‌وه هه‌ر له ده‌ستپێکردنی ژیانی ئه‌م
مرۆڤه‌وه،
ئازادیی
سروشتی له‌م مناڵه تاڕاده‌یه‌کی زۆر و
ناڕه‌وایانه وه‌ردهگیرێته‌وه. مناڵانی
ئێمه هیچ ئازادیه‌کیان پێ نادرێت له نێو فانتاسیا و دنیای یاری و
مناڵی خۆیاندا بژین. هه‌ر له ته‌مه‌نێکی زووه‌وه قه‌ده‌غه‌ی زۆر
شتیان لێ ده‌کرێت
و توند‌و تیژی زۆریان له‌گه‌ڵدا
به‌کار ده‌هێنرێت! |
| Sunday, 01 June 2008
|
 |
1-6 ڕۆژی ووتنی( نا )به‌ژیانی منداڵان
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
کاتێک ئه‌م وێنه‌یه‌م گرت بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که به‌بۆنه‌ی ڕۆژی
دایکه‌وه ووتارێکی له‌سه‌ر بنووسم ، له‌و نووسینه‌دا باسی ڕۆژ ڕه‌شی
و ژیانی پڕ له نه‌هامه‌تی و کووله‌مه‌رگی دایکان بکه‌م ، به‌ڵام کاتێک
به‌ووردی سه‌رنجی وێنه‌که‌مدا له‌باوه‌شی دایکه‌که‌دا منداڵێکی
قوماته‌کراوی چه‌ند مانگانه‌م بینی ، کاتێک مناڵه‌که‌م بینی له‌دڵی
خۆمدا ووتم چی له‌وه ئینسانیتره پێش هه‌ر‌که‌سێک خه‌م و بێمافیه‌کانی
منداڵان بکه‌ینه هۆکاری نیشاندانی ناعه‌داله‌تی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێستای کوردوستان ، ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی تێدا
گیراوه یه‌کێکه له‌و ڕۆژانه‌ی له کوردوستان له‌سه‌رمانا ته‌نکی
سه‌ربان و بۆری به‌لوعه ئه‌یبه‌ست ، له‌و ڕۆژه‌دا ته‌نها هۆکاری گه‌رم
بوونه‌وه‌ی ئه‌و مناڵه هه‌ناسه پڕ خه‌م و ناسۆر و ڕۆژ ڕه‌شیه‌که‌ی
دایکی بوو ، له کوردوستان منداڵان ته‌نها هاوبه‌شی ( برسیه‌تی ،
سه‌رما ، گه‌رما ، نه‌بوونی ، بێخانه‌ولانه‌ی ) خێزانه‌کانیان نین
به‌ڵکو هاوبه‌شی ( سواڵ ) و په‌یداکردنی نانی ڕۆژانه‌شیانن ، منداڵان
هه‌ر له ( چوار ، پێنج ) مانگیه‌وه مۆری ( سواڵکه‌ری و ژیان به‌سه‌ر
بردن له کۆڵان و بازاڕه‌کان) ده‌درێت له نێوچه‌وانیان ،
|
| Sunday, 01 June 2008
|
 |
خۆكوژی منداڵان
فایه‌ق سه‌عید
دیارده‌ی خۆكوژی له‌م چه‌ند ساله‌ی دواییه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی
په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌لگای گرتۆته‌وه به‌بێ
ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆش ئاور له‌خۆكوژه‌كان
بداته‌وه. به‌جیاوازی له‌گه‌ل جارانداو له‌گه‌ڵ باشبوونی بارودۆخی
ئابوری كوردستاندا ئه‌م دیارده‌یه له‌نێو مناڵانیشدا په‌ره‌ی
سه‌ندووه. بێگومان هۆكاره‌كان یه‌كجار زۆرن و له‌م وتاره‌دا من ته‌نها
یه‌كێكیان ده‌خه‌مه‌روو.
یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی خۆكوژی مناڵان بریتیه له‌نكوّلیكردن
له‌كه‌سایه‌تی و قورسایی ئه‌وان له‌ناو ماڵ یا قوتابخانه‌دا. زۆر جار
گوێمان له‌دوعای دایكان ده‌بێ كه‌ده‌ّلێن ((خۆزگه مناڵ نه‌بوایه)) یا
(( هه‌ر ماڵێك مناڵی نه‌بێ وه‌كو به‌هه‌شت وایه)) ... هتد. ئه‌م جۆره
دوعایانه زیاتر له‌و ماڵانه‌دا به‌رگوێ ده‌كه‌ون كه‌مناڵه‌كانیان زیاد
له‌پێویست ناڕه‌حه‌ت و بزێون. بۆیه شاره‌زابوون له‌و تیۆرییانه‌ی باس
له‌هۆكاره‌كانی ناره‌حه‌تبوون و هاروهاجی و توندوتیژی مناڵان ده‌كه‌ن
كارێكه به‌سودی دایبابه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه. بۆ نموونه له‌م بواره‌دا
ده‌كرێ ئاماژه بۆ بیروبۆچوون و تیۆرییه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌فرۆید،
بۆلبی، لۆرێنس، باندورا ... هتد بكه‌ین
|
| Sunday, 01 June 2008
|
 |
مناڵان له سایه‌یی حکومه‌تی هه‌رێمدا!
سیروان ئه‌مین
له‌و
ڕۆژانه‌دا له ته‌له‌فیزۆنی کوردستانه‌وه و له به‌رنامه‌یه‌کدا وه‌ک
کاری
خێرخوازی دوو منداڵی نه‌خۆش بڕیاری چاره‌سه‌رکردنیان درا له لایه‌ن
نوسینگه‌ی کاک نه‌چێره‌ڤان بارزانیه‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاری نیه
که لێره و له‌وێ منداڵانێک به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌کرێن
ده‌نێردێنه ده‌ره‌وه، لێره‌دا پرسیاریک دێته پێشه‌وه ئایا
نوسینگه‌یه‌کی وا چ په‌یوه‌ندیه‌کی به چاره‌سه‌ری منداڵانه‌وه
هه‌یه، یان ئه‌و پاره‌ی له کوێ ڕا هات؟ ئایا وه‌زارتی ته‌ندروستی
کاری چیه؟ بۆچی ده‌بێ منداڵان وه‌ک سواڵ و سه‌ده‌قه چاره‌سه‌ر بکرێن
و له‌و مافه سروشتیه‌ی خۆیان بێ به‌ش بن؟ ئایا ته‌نها هه‌ر ئه‌و دوو
منداڵه که یه‌کێکیان فریای چاره‌سه‌ر نه‌که‌وت و مرد پێویستیان
به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه؟ ئایا پێویسته و ده‌بێ هه‌ر منداڵیکی نه‌خۆش
که‌سێکی به‌رپرس بناسێ ئینجا چاره‌سه‌ری ده‌که‌ن؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر
مناڵانیک که‌سیان نه‌بوو ده‌بێ بمرن؟ |
| Sunday, 01 June 2008
|
 |
راگەیاندنى سەنتەرى بەرگرى لە مافەکانى منالان
سەبارەت بە:
کارەساتى کوشتنى (مەستان) لە شارى رانیە!!
خەڵکى ئینسان دۆست و ئازادى خواز,
ڕِِێکخراوەکانى
مناڵان و کۆمەڵگاى مەدەنى...
لە کاتێکدا کە ئێمە خۆمان بۆ پێشوازی لە ڕۆژی جیهانی منداڵان ئامادە
دەکەین، کە هەوڵ وخەباتمان پێکەوە گرێ بدەین و بزوتنەوەی دژی
توندووتیژی لەدژی منداڵان بۆ بەرگرتن لە هەموو نەهامەتییەکانی دژ بە
منداڵان لە کۆمەڵگادا بە ڕێبکەین، ئا لەم سەروبەندەو ساتەوەختی ئەم
یادەدا، ئیوارەى ئەمرۆ 28-05-2008 لە شارى رانیە هەواڵ و تاوانێکی
دڵتەزین هەموومانی ڕاچڵەکاند، ئەویش تاوانی وەحشیانەو دڕندانەی کوشتنى
مەستانى تەمەن 11 ساڵان بوو بە دەستی باوکی. ئەم رووداوە سەرجەم خەلکى
رانیەى تاساند وبۆ هەمووان جێگەی تێڕامانێکی قوڵە کە ئەمە چ جۆرە
باوکێکە؟ منداڵێکی وەک مەستان کە تەمەنی تەنها11 بەهارە دەبێت چ
تاوانێکی کردبێ تا بەم شێوە نامرۆڤانەیە لە لایەن باوکیەوە بکوژرێت!
ئەم باوکە دەبێت چ جۆرە ئینسانێک بێت کە وا بە ئاسانى دەستی دەچیًَتە
مندالەکەى خۆى و گیانى لى دەسەنیتەوە؟ بە ڕاستی ئەمە چ کولتور‌و
فەرهەنگێکە لەم کۆمەلگایەدا کە ئینسانى وا تاوانکار و درندە پەروەردە
دەکات و تاوانى ئاوا دل تەزین ئەخولقینى؟. |
 |
|
| Sunday, 01 June 2008
|
|