|
*
جگه له‌و بابه‌تانه‌ی كه به ئیمزای سه‌نته‌ری منالانه‌وه
بڵاو ئه‌كریَنه‌وه
، ئه‌وانی تر
رِاوبۆچونی خاوه‌نه‌كانیانه‌و ئیَمه لیَی به‌رپرس نین |

منیش بۆخۆم ده‌گریام ..
زاریا شێخانۆڤه
sarya_shexanova@yahoo.de
lördag 18 oktober 2008 10:36:23

له‌دێیه‌كه‌ی ئێمه هیچ
كه‌سێك هێنده‌ی پوره‌ئامین میهره‌بانو دڵ پڕ له‌نه‌وا نه‌بوو،
ئه‌و به‌قوربانوو سه‌ده‌قه‌ی هه‌موو كه‌سێك ده‌بوو،هه‌موو
كه‌سێكی خۆشده‌ویست ، جیا له‌مه‌ش له‌هه‌موو كوردستان ژنێك
نه‌بوو وه‌ك ئه‌و مه‌ڕوماڵات و زینده‌وه‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی
خۆشبوێ. ئه‌گه‌ر مریشكێكی هێلكه‌كه‌ر به‌هۆیی نه‌خۆشیه‌كه‌وه
مرداره‌وه‌بوایه ، ئه‌وه پوره‌ئامین وه‌ك هه‌میشه له‌به‌ر
هه‌یوانه‌كه‌یان دائه‌نیشتو چاوه‌كانی پڕ ئه‌بوون له‌فرمێسكو
به‌دڵێكی زۆر خه‌مگینه‌وه به‌سه‌ر هێلكه‌ی خۆشی ئه‌ومریشكه‌ی
هه‌ڵئه‌داو، ئینسان سه‌ری سوڕئه‌ما له‌وه‌ی، كه ئه‌م ژنه
ئه‌م هه‌موو وشه جوانانه له‌كوێ به‌رچن ئه‌كا بۆ مریشكێ
كه‌مرداربوونه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌و لای هیچ كه‌سێك گرنگ نه‌بوو.
به‌به‌شداری نزیكه‌ی
100 كه‌س رِیَپیَوانی سه‌نته‌ری مناڵان بۆ به‌ده‌ستهیَنانی
مافی په‌نابه‌ری له یاڤله به‌رٍیَوه چوو
..!!
   
هه‌ر یه‌ك سه‌نته‌ری به‌رگری له‌مافه‌كانی
مناڵان به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی یاڤله بۆ
مافی به‌نابه‌ری كه رِیَكخراویَكی
سویدییه و خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهیَنانی مافی په‌نابه‌ری
ده‌كات، هه‌ستان به‌سازدانی رِیَپیَوانیَكی
شكۆدار بۆ نارِه‌زایه‌تی ده‌برِین له دژی
برِیاری به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی به‌نابه‌ران بۆ
كوردستان و عیَراق و دریَژ نه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی
ئه‌و ئیقامه كاتییه یه‌ك ساڵییه‌ی كه به
په‌نابه‌رانی كوردی عیَراقی درابوو.
Migrationsverket”دائیره‌ی هجره‌ی سوید" ماوه‌یه‌كه
ده‌ستی كردووه به ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
كورد به زۆر بۆ كوردستان، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه
ئیقامه‌ی یه‌ك ساڵیان هه‌بوو له‌سه‌ره‌تای
ساڵی 2007 ه‌وه پیَان رِاگه‌یه‌ندراوه كه
ده‌بیَت سوید به‌جیَبهیَڵن ، بگه رِیَنه‌وه
بۆ كوردستان یاخود برِۆن بۆ ووڵاتیَكی تر‌و ئه‌وان
مافی مانه‌وه‌یان له‌م ووڵاته‌دا نه‌ماوه. به‌شیَكی
زۆری ئه‌و خه‌ڵكانه ماوه‌یه‌كی زۆره له
ووڵاتی سوید دا ده‌ژین، له پیَنج ساڵ تا حه‌وت
ساڵیان لیَره به‌سه‌ر بردووه، زۆریَكیش له‌و
خیَزانانه‌ی كه مافی مانه‌وه‌یان لیَرد نه‌ماوه،
له ژیانیَكی خراپدان و ناتوانن جیَگه‌ی مانه‌وه
و ژیانی ئاسایی خۆیان به‌سه‌ربه‌رن و خۆیان
شاردۆته‌وه، مناڵانی ئه‌م خیَزانانه له‌مه‌دره‌سه‌كان
ده‌خویَنن، فیَری زمان بوون، دۆست و ئاشنا‌و
رِه‌فیقی سویدیان هه‌یه‌و خۆیان به‌به‌شیَك له‌م
كۆمه‌ڵگایه ده‌زانن، به‌ڵام ئیَستا ئه‌م
مناڵانه له زۆر مافی مرۆیی و خویَندن و خزمه‌تگوزاری
تر به‌هره‌مه‌ند نین و رِووبه‌رِووی هه‌لومه‌رجیَكی
خراپ بوونه‌ته‌وه....
درێژه....
Sunday, December 2,
2007

ئاگادارییه‌ک له ڕێکخراوی لاوانی بێ‌سنور
سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانی په‌نابه‌ران له
شاری میونخ له ئه‌ڵمانیا، له ژێر دروشمی
نه‌خێر بۆ ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی
په‌نابه‌ره عێراقییه‌کان ، به‌ڵێ بۆ مافه
ڕه‌واکانی په‌نابه‌ریمان. ڕۆژی شه‌ممه
8/12/2007، بۆ زانیاری زیاتر کلیکی
ئێره بکه.
Sunday, December 2,
2007


Sunday, December 2,
2007
  
چالاکییه‌کانی
سه‌نته‌ری مناڵان به بۆنه‌ی هه‌فته‌ی ئاوێته‌بوونه‌وه
له
شاری یاڤله، له ڕۆژانی 19 تا 24 نوڤه‌مبه‌ری 2007
Monday,
05th November 2007
  
من خه‌ریكه به‌ده‌ستی خۆره‌وه ده‌سووتێم
زاریا شێخانۆ
ڤه
Monday
22October 2007
له‌گه‌ڵ تاریكوڕووندا پێش ئه‌وه‌ی خۆر
به‌سه‌ر ملی باریكی شاخه دوورده‌سته‌كانه‌وه خۆی بكا به‌مدیواو
خه‌ڵكی له‌خه‌وی خۆشوو شرینی به‌یانیانی سه‌رخانوو بكا ، من‌و باوكم
به‌ده‌م ڕاكردنه‌وه به‌سه‌رله‌پی ده‌ستی كۆڵانه تاریكه‌كاندا
به‌ره‌وكار هه‌نگاوده‌نێین. له‌م كۆڵانوو گه‌ڕه‌كه‌ی ئێمه
هه‌مووده‌رگا ده‌م داقڵیشاوه‌كان و هه‌موو په‌نجه‌ره
هه‌ڵواسراوه‌كانی خانووه ماته‌م زه‌ده‌كان له‌یه‌ك ده‌چنوو
هه‌رده‌ڵێی ده‌ستێك درووستی كردوون. هه‌ربه‌هه‌مان شێوه‌ش به‌شێكی
زۆری مناڵه سینگ دادڕاوو ڕه‌نگ هه‌ڵبڕكاوه‌كان له‌یه‌ك ده‌چنوو
هه‌مووش له‌یه‌ك كاتدا به‌چاوی خه‌واڵوه‌وه ماڵ به‌جێدێڵنو
به‌ره‌و كاری تاقه‌تپڕوكێنی ڕۆژانه له‌خه‌وی شرینده‌كرێن. تائێستا
نه به‌گه‌رماو نه‌به‌سه‌رما تاقه‌كه‌سێك نه‌یپرسی ،ئه‌م مناڵانه
به‌م تاریك‌و ڕوونه بۆ كوێ ڕاده‌كه‌ن ! ئاخر ئه‌وان بۆخۆشیان
هه‌رڕاده‌كه‌ن ، هه‌ریه‌كه كارێك په‌لكێشی ده‌كاو یاخۆ له‌خه‌می
كارێكدایه،ئێمه هه‌موو ده‌بێت به‌وتاریكو ڕوونه ماڵبه‌جێ بێڵینو
ڕاكه‌ڕاكمان بێت تازووبگه‌ینه پاسه‌كه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش
هه‌ندێك جار باوكم به‌خه‌مگینیه‌وه ده‌ڵێ كوڕه‌شرینه‌كه‌م
پێهه‌ڵگره باپاسه‌كه جێ‌مان نه‌هێڵێ. هه‌موو به‌ره‌به‌یانێك پێش
ئه‌وه‌ی خۆر له‌شی سوتاوی ئه‌وپێده‌شتو شاره بكولێنێته‌وه
هیَزی
رژیَمی فاشیستی توركیای داگیركه‌ر، ده‌بیَت له كودرستان
بچیَته ده‌ر..!!
Saturday
21October
2007
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رِابردودا و
له‌ژیَر چه‌ندین بیانووی جۆراوجۆردا، توركیا وه‌ك رِژیَمكی
فاشیست و داگیركه‌ر، چه‌ندین جار‌و به‌بیَ گویَدانه هیچ یاسا‌و
پره‌نسیپیَكی ئینسانی و نیَوده‌وڵه‌تی خۆی به‌كوردستاندا
ده‌كات و ناوچه سنوریه‌ه‌كانی كوردستان تۆپپاران ده‌كات، وه
به ئازه‌ووی خۆی له‌و ناوچانه دیَت و ده‌چیَت. وه‌ك
هه‌میشه‌ش ئه‌م هیَرشانه بووته هۆی سه‌رلیَشیَواندنی خه‌ڵك،
داخستنی قوتابخانه‌ی چه‌ندین لادیَ و شویَنه سنورییه‌كان و
سه‌رگه‌ردان بوونی مناڵان، سوتاندنی رِه‌زوباخی خه‌ڵكی و هه‌تا
بگره كوشتن و بریَندار كردنی خه‌ڵكی و ئاژه‌ڵه‌كانیان و
گه‌یاندنی زه‌ره‌رو زیانی زۆر به سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی
ناوچه‌سنوریه‌كانی كوردستان.
بۆ ئازاد احمد ...
نامه‌یه‌ك له یابانه‌وه
Thusday,12 October, 2007
به‌ڕێز ئازاد ئه‌حمه‌د
من ناوم ئۆکاجیما میسایه و
دایکی دوو منداڵم و له نیشۆنیمیا له هیۆگۆ ئه‌ژین. من موعجیب
بووم به پرۆژه‌کانتان که هه‌وڵ ئه‌ده‌ن هه‌لومه‌رجی ژیانی
خه‌ڵك چاک بکه‌ن، هوشیارییان ببه‌نه سه‌ر و هێزیان پێ
ببه‌خشن.
من یه‌کێكم له‌و یابانیانه‌ی که هیچم له‌سه‌ر عێراق
نه‌ئه‌زانی بێجگه له‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه
نیشان ئه‌درا. به‌هه‌رحاڵ ڕۆژێکیان زۆر سه‌رم سوڕما کاتێک
وێنه‌ی مناڵانی عێراقم بینی. ئه‌وان وێنه‌ی خه‌ڵکانی بریندار و
خوێن لێڕۆیشتوویان دروست کردبوو، وێنه‌ی خانوی سوتێنراویان
دروس کردبوو، خه‌ڵکانێکیان نیشان دابوو له ته‌مه‌نی جیاجیادا
که ناڕه‌حه‌تییان ئه‌چه‌شت. نه‌مئه‌توانی له‌وه تێبگه‌م بۆچی
ئه‌و بۆشاییه هه‌یه له‌نێوان من و ئه‌م مناڵانه که به‌م
جۆره گه‌وره ئه‌بن له‌م تراژیدیایه‌دا. من خۆشبختانه له
دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م له یابان له دایک بووم و له
ئاشتیدا ژیاوم. ئێمه جیاواز نین. ئێمه به ڕێکه‌وت له عێراق
یان یابان له دایک بووین و قه‌ده‌ر ئه‌م باره جیاوازانه‌ی
درووست کردووه. خه‌ڵک به ڕاستی وێنه‌ی شتێک ئه‌كێشێت که
ئه‌یبینێت. من ته‌سه‌وری ئه‌وه ئه‌که‌م که مناڵانی عێراق
ڕۆژانه ئه‌م دیمه‌نانه ئه‌بینن. وه‌ک دایک و باوک سه‌خته
ببینم ئه‌م مناڵانه ئه‌توانن ته‌حه‌مولی بینینی ئه‌م
ڕووداوانه بکه‌نن و ئاخۆ ئه‌م ڕووداوانه چۆن کارکرد له
دواڕۆژیان ئه‌که‌ن.
ڕۆژ بوه‌ستێ ئه‌و ناوه‌ستێ...
زاریا شێخانۆڤه
Thusday,12 October, 2007
sarya_shexanova@yahoo.de
به‌بیرمدێت له‌كۆڵانه حه‌ڵه‌ساو بێ
زمانه‌كه‌ی ئێمه كچێكی مناڵ هه‌بوو ناوی شنۆ بوو، به‌ڵام
هه‌ندێ له‌ژنان به شنه‌ی چاوبرۆ ڕه‌شو هه‌ندێكی تر به شنه‌ی
ئاگر بانگیان ده‌كرد.شنه ته‌مه‌نی هه‌رنۆساڵ بوو،به‌ڵام كاری
ژنێكی له‌سه‌رشان بوو،كارێكی تاقه‌تڵڕوكێن و نائینسانی ،كه‌هیچ
كاتێك نه‌یده‌هێشت شنه باڵاكاو ڵێ بگا . كاری زۆر‌و
چه‌وسانه‌وه‌و ماندوێتی و بێ خه‌وی ڕێگایان له‌گه‌شه‌ی سروشتی
شنه ده‌گرت، بۆیه ئێستا شنه، به شنه‌ی كورته باڵا ناوبانگی
هه‌یه. ئێمه دراوسێی یه‌ك بووین، هه‌ربۆیه هه‌موومان
ئاگاداری كه‌ینو به‌ینی یه‌ك بووین.ڕۆژێك هه‌موو به‌هاوارو
قیژه‌ی شنه ڕاچه‌نین و ڕامان كرده ده‌ره‌وه‌و بزانین چی
قه‌وماوه، بینیمان شنه شه‌ڵاڵی خوێنه،خوێن له‌لوتیه‌وه
فواره‌ی ده‌كرد.من ودایكم به‌سه‌ردیواره نزمه‌كه‌دا
یاداشتنامه
له نارِه‌زایه‌تی رِۆژی 5ی ئۆكتۆبه‌ری 2007 له‌به‌رده‌م
په‌رله‌مانی سوید – ستۆكهۆڵم. له لایه‌ن رِیَكخراوی:
سه‌نته‌ری مناڵان له
سوید
Thusday,12 October, 2007
له رِیَگه‌ی به‌رِیَز
\په‌رله‌مانی سویده‌وه
بۆ به‌رِیَز \ حكومه‌تی
هه‌ریَمی كوردستان
بابه‌ت\
یاداشتنامه‌یه‌ك له نارِه‌زایه‌تی رِۆژی 5ی ئۆكتۆبه‌ری 2007
له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی سوید – ستۆكهۆڵم. له لایه‌ن
رِیَكخراوی: سه‌نته‌ری مناڵان له سوید
.پاش
سڵاو‌و رِیَز...
له
ماوه‌ی چه‌ند مانگی رِابردوودا رِیَژه‌ی كوشتنی مناڵان و ژنان
به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی ترسناك رِووی له‌زیاد بوون كردووه.
به‌داخه‌وه كه ئه‌م تاوانی منداڵ كوشتن و ژن كوشتنانه
به‌زۆری له شاره‌كانی كوردستان رِووده‌ده‌ن، كه قه‌راره
ناوچه‌یه‌كی ئارام بیَت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كریَت كه هیچ
كیَشه‌كی ئه‌منی له كوردستاندا نییه‌و ئازادی و ئاسایش
به‌رقه‌راره!!
ئه‌گه‌ر
ئه‌مه وایه مناڵان و ژنان بۆچی ده‌كوژریَن؟ لاڤه جه‌مالی
ته‌مه‌ن 4 ساڵان تاوانی چی بوو به خنكاوی له توره‌كه‌یه‌كدا
له‌چاڵنرا؟ سارا نیعمه‌تی ته‌مه‌ن 11 ساڵان چی كردبوو بۆچی به
به‌ردو بلۆك كوژراو به‌شیَك له جه‌سته‌ی ناسكی سوتیَنراو له
كه‌لاوه‌یه‌كدا لاشه‌ی بیَگیانی سارده‌وه‌بووی فرِیَدرا؟ دوعا
خه‌لیلی ته‌مه‌ن 17 ساڵان بۆچی به‌و شیَوه درِندانه‌یه
به‌به‌ردو بلۆك و به به‌رچاوی پۆلیس و ده‌سه‌ڵات و سه‌دان
خه‌ڵكه‌وه له ناوه‌رِاستی شاردا و به رِۆژی نیوه‌رِۆ زۆر
نامرۆڤانه
هه‌تا مردن لیَنه‌گه‌رِان هه‌ناسه بدات؟ ئه‌ی رِه‌یان عه‌لی و
رِه‌یان ئارزازی ته‌مه‌ن 8 ساڵان و كیَو كیَ تر ... چی‌یان
كردبوو بۆ كوژران و لاشه‌كه‌یان ئه‌نجن ئه‌نجن كرا؟!
گه‌نجان
ئۆمیَدی ئاڵۆ گۆر پیَده‌ری كۆمه‌ڵگای كوردستانن
Thusday,12 October, 2007
ده‌قی قسه‌و باسی ده‌شتی جه‌مال له
ئیَواره كۆریَك بۆ گه‌نج لاوه مانگرتووكان له پاركی نالی،
له‌ژیر ناونیشانی
( كیَشه‌ی گه‌نجان و مه‌سه‌له‌ی سه‌فه‌ر)
باسی ئه‌مرۆى من تایبه‌ته به‌كیَشه‌ی گه‌نجان وهۆكاری
رووكردنه ده‌ره‌وه‌ى به ڵیَشاوی ئه‌وانه له كوردستانه‌وه
بۆ هه‌نده‌ران. ئه‌ویش به ریَگای سه‌ختو پر مه‌ترسی سه‌دان
به‌ر به‌ست وته‌حه‌مولكردنی ده‌یان گیرگرفت و كه‌وتن به‌سه‌ر
كیَلگه‌ى ئه‌لغام وخنكاندن له ده‌ریاكان، كه ئه‌گه‌ر داستانی
ئه‌م گه‌نجانه بكریَته كتیَب و فلیم هیچ ئینسانیَكی ئازادی
خواز‌و ئینسان دۆست نی یه پشتیوانی یان لیَ نه‌كات.
به‌تایبه‌تی كیَشه‌ی گه‌نجان په‌یوه‌ندی به كاریَكه‌وه
هه‌یه كه ئیَمه له فیدراسیۆن هه‌میشه له‌گه‌ڵیدا به‌روو
رووین.
هه‌روه‌ك ئاگادارن زوورترین ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م سالاَنه‌ی
دواییدا روویان له هه‌نده‌ران كردوه زیاتر گه‌نجانن كه هیچ
ئۆمیَدیَك له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا نابینه‌وه و ناچارن
كوردستان جیَ بَهیَڵن به ریَگای سه‌خت وپر مه‌ترسی تا راده‌ی
نزیك بوونه‌وه له‌مه‌رگ. كیَ هه‌یه رۆژانه گۆی بیستی
داستانی ئه‌م گه‌نجانه نه‌بووبیَت كه له‌ریَگای
ئاوه‌ره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵومه‌رجی نا ئینسانی رووبه‌روو
نه‌بووبیَته‌وه و رووداوه‌كانیان دڵمان رانه‌چڵه‌كیَنیَ.
گوزارشیَك له‌سه‌ر:
Saturday,06 October, 2007
ئاكسیۆنی سه‌نته‌ری مناڵان له ستۆكهۆڵم سه‌ركه‌وتووانه به‌رِیَوه
چوو..!!

1
2
3
4
5
6
7
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28
29
30
31
32
33
34
35
36
37
38
39
40
41
42
43
44
45
46
47
48
49
50
51
52
53
54
55
56
57
58
59
60
61
62
63
64
65
66
بۆ وه‌ستانه‌وه به دژی توندوتیژی له دژی مناڵان و ژنان،
رِۆژی 5 ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی مناڵان
له ستۆكهۆڵم ئاكسیۆنیَكی ساز كرد. به‌رنامه‌ی ئاكسۆنی سه‌نته‌ری
مناڵان به‌م شیَوه‌یه به‌رِیَوه‌چوو: سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌رپرسی
سه‌نته‌ری مناڵانه‌وه به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌خیَرهاتن
و سوپاسی هاوكاری به‌شداری كردنی ئاماده‌بووانیان له‌م
ئاكسیۆنه‌دا كرا و ئامانج له‌م نارِه‌زایه‌تی ده‌ربرِینه بۆ
ئاماده‌بووان رِوونكرایه‌وه، پاشان تارا سه‌عید جیَگری به‌رپرسی
سه‌نته‌ری مناڵان به زمانی سویدی به‌خیَرهاتنی ئاماده‌بووان و
ئامانجی ئه‌م نارِه‌زایه‌تیه‌ی بۆ به‌شدار بووان رِوونكرده‌وه،
ووته‌ی سه‌نته‌ری مناڵان و لیستی داخوازیه‌كانی سه‌نته‌ری
مناڵان له‌م باره‌وه‌و سه‌باره‌ت به كۆتایی هیَنان به
توندوتیژی له‌دژی مناڵان و ژنان، كه خۆی له 11 داخوازی سه‌ره‌كیدا
ده‌بینیَته‌وه له لایه‌ن شیَرزاد فاتح پیَشكه‌ش به
ئامادبووان كرا، هه‌مان قسه‌و باس به زمانی سویدی له لایه‌ن
تارا سه‌عید و به زمانی عه‌ره‌بی له لایه‌ن قادر مه‌جید
پیَشكه‌ش كرا، پاشان له لایه‌ن Jacob Johnsson یه‌كیَك له ئه‌ندام
په‌رله‌مانه‌كانی سوید له‌سه‌ر لیستی حزبی چه‌پ كه به‌شداری
ئاكسیۆنه‌كه بوو قسه‌و باسیَكی كرد
..
درێژه ... 
ئا
ئاگاداری...ئاگاداری...
كاتی ئاكسیۆنی سه‌نته‌ری مناڵان گۆرِا بۆ 5 ئۆكتۆبه‌ر..
بۆ وه‌ستانه‌وه به دژی كوشتنی مناڵان، به‌شداری ئاكسیۆنی سه‌نته‌ری
مناڵان بكه‌ن..!!
دۆستان و ئازیزان ، لایه‌نگرانی مافه‌كانی مناڵان و ئه‌ندامانی
سه‌نته‌ری مناڵان، به داوای لیَبوردنه‌وه پیَتان رِاده‌گه‌یه‌نین
كه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك، كاتی سازدانی ئاكسیۆنی سه‌نته‌ری
مناڵان، كه برِیاربوو رِۆژی هه‌ینی 28 سبته‌مبه‌ر بیَت،
دواخرا بۆ 5 ی ئۆكتوبه‌ری 2007 له هه‌مان شویَن و هه‌مان كاتی
پیَشو، لای خواره‌وه
رِوونكردنه‌وه‌ی زیاتر دراوه، به‌و هیوایه‌ی ئه‌م كاته تازه‌یه
بۆ زۆربه‌تان گونجاو بیَت و بتوانن به‌شداری له‌م ئاكسیۆنه‌دا
بكه‌ن
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی
رِابردوودا رِیَژه‌ی كوشتنی مناڵان و ژنان به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی
ترسناك رِووی له‌زیاد بوون كردووه. به‌داخه‌وه كه ئه‌م
تاوانی منداڵ كوشتن و ژن كوشتنانه به‌زۆری له شاره‌كانی
كوردستان رِووده‌ده‌ن كه قه‌راره ناوچه‌یه‌كی ئارام بیَت و
ده‌ڵیَن هیچ كیَشه‌كی ئه‌منی له‌ویَ نییه‌و ئازادی و ئاسایش
به‌رقه‌راره!!
ئه‌گه‌ر ئه‌مه وایه مناڵان و ژنان بۆچی ده‌كوژریَن؟ لاڤه‌ی
ته‌مه‌ن 4 ساڵان تاوانی چی بوو به خنكاوی له توره‌كه‌یه‌كدا
له‌چاڵنرا؟ سارا نیعمه‌تی ته‌مه‌ن 11 ساڵان چی كردبوو بۆچی به
بلۆك كوژراو به‌شیَك له جه‌سته‌ی ناسكی سوتیَنراو له
كه‌لاوه‌یه‌كدا لاشه‌ی بیَگیانی سارده‌وه‌بووی فرِیَدرا؟ دوعای
ته‌مه‌ن 17 ساڵان بۆچی به‌و شیَوه درِندانه‌یه به‌به‌ردو
بلۆك و به به‌رچاوی پۆلیس و ده‌سه‌ڵات و سه‌دان خه‌ڵكه‌وه
له ناوه‌رِاستی شاردا و به رِۆژی نیوه‌رِۆ زۆر نامرڤانه
هه‌تا مردن لیَنه‌گه‌رِان هه‌ناسه بدات؟ ئه‌ی رِه‌یانه 8
ساڵه‌كان و كیَو كیَ تر چی‌یان كردبوو بۆ كوژران و لاشه‌كه‌یان
ئه‌نجن ئه‌نجن كرا؟!...
درێژه ... 
رِاگه‌یاندنی سه‌نته‌ری مناڵان...
به سوپاسه‌وه وه‌فدی سه‌نته‌ر
كۆمه‌كه‌كانتانی گه‌یانده ده‌ستی خیَزانی رِه‌یان له
هه‌ولیَر
له چه‌ند هه‌فته‌ی رِابردوودا سه‌نته‌ری مناڵان بانگه‌وازیَكی
بڵاو كرده‌وه بۆ كۆمه‌ك كردن به خیَزانی رِه‌یان، ئه‌و
مناڵه ته‌مه‌ن 8 ساڵه‌ی كه ته‌رمه‌كه‌ی به‌له‌ت و په‌ت كراوی
له گۆرِستانی مه‌خمور دۆزرایه‌وه، و سه‌نته‌ری مناڵان له
كاتی
خۆیدا سه‌ردانی ماڵی رِه‌یانی كردوو له‌م باره‌وه چه‌ندین
رِاگه‌یاندن و رِوونكردنه‌وه‌ی ده‌ركرد. دوابه‌دوای ئه‌م
بانگه‌وازه چه‌ندین خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و دۆستی مناڵان له
رِیَگه‌ی سه‌نته‌ری مناڵانه‌وه كۆمه‌كیان به خیَزانی رِه‌یان
كرد.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رِۆژى 30-08-2007 ، وه‌فدیَكی سه‌نته‌رى
به‌رگرى له مافه‌كانى منالاَن ، كه‌پیَك هاتبوو له ئازاد
احمد لیَپرسراوى سه‌نته‌ر له عیَراق و مامۆستا عمر احمد و
به‌شدار على ئه‌ندامانى سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى
منالاَن له شارى هه‌ولیَر ، چاویان كه‌وت به دایك و براو
خوشكه‌كانى رِه‌یان...
درێژه
...
پێنج تابلۆ بۆ
سارا، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار ساڵه‌ح نه‌جاڕ


له یادی - سارا- دا کۆڕێک بۆ ریز گرتن له مناڵانی
قوربانی ده‌ستی تووند و تیژى له شارى سلیمانی  
سه‌عات شه‌شی ئیواره‌ى
رۆزى له پاركى نالى شارى سلیمانى ، گروپیك له ریكخراوه‌كانى
داكۆكى كار له مافه‌كانى منالان ، مه‌راسیمیكى ریز گرتن له
قوربانیانی تووند وتیزى به‌كارهینان به‌رامبه‌ر به منالان و
یاد كردنه‌وه‌ى رۆزى په‌سه‌ند كردنى مافه‌كانى منالانیان، ریك
خست . 
له‌و مه‌راسمیه‌دا زماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌لك ونوینه‌رانی
ریكخراوه‌كانى كۆمه‌لگه‌ى مه‌ده‌نى و چه‌ندین كه‌نالى
راگه‌یاندن ئاماده بوون .
سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه دواى به خیرهاتن كردنى ئاماده‌بووان
، به چه‌ند ساتیك وه‌ستان بۆ ریز گرتن له قوربانیانى تووند و
تیزى به‌كارهینان له به‌رده‌م وینه‌ى سىَ له‌م قوربانیانه
وه‌ستان . 
به دواى ئه‌مه‌دا له لایه‌ن به‌ریز { سه‌ركه‌وت حه‌مه حسین
} ئه‌ندامى ریكخراوى په‌یمانگاى كوردى بۆ هه‌لبزاردن ، باسیكى
كورت له سه‌ر هۆكار و چۆنیه‌تى ساز كردنى ئه‌م مه‌راسیمی ریز
گرتنه پیشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا .
دواتریش له لایه‌ن چه‌ند منالیكه‌وه یانزه مۆم داگیرسینرا ،
كه ئه‌م یانزه مۆمه ته‌عبیر بوو له یانزه سال له
ته‌مه‌نى { سارا جعفر } كه یه‌ك مانگ له‌مه‌و به‌ر له شارى
خانه‌قین به بلۆك و به شیوه‌یه‌كى زۆر نامرۆڤانه گیانى لى
سه‌نرایه‌وه. ..
درێژه ...
په‌یام بۆ
گۆنگره‌ی یه‌كه‌می فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیَراقی..!!

سه‌رتا به ناوی خۆم و سه‌نته‌ری به‌رگری له
مافه‌كانی مناڵانه‌وه سوپاسی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ده‌كه‌م
بۆ بانگهیَشت كردنمان بۆ ئه‌م
گۆنگره‌یه. هه‌روه‌ها به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه له
هه‌ڵسورِوانی فیدراسیۆن و سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران پیرۆزده‌كه‌م و
به‌هیوام كاره‌كانی به‌سه‌ركه‌وتووی به سه‌رنجام بگات.
دیارده‌ی كۆچی ملیۆنی په‌نابه‌رانی عیَراقی له‌شاره
جیاجیاكانی عیَراق و كوردستانه‌وه بۆ ووڵاتانی دراوسیَ و
ئه‌وروپا و هه‌تا به‌شیَك له ووڵاتانی غه‌رب و ووڵاتانی
عه‌ره‌بی، بووته سیمایه‌كی ترسناكی كۆمه‌ڵگای عیَراق،
په‌نابه‌رانیَك كه ئه‌مرِۆ له ده‌ستی شه‌رِی تایفی و قه‌ومی
و ئاینی له شاره‌كانی عیَراق كه نوقمی جه‌نگی تیرۆرستییه
هه‌ڵدیَن، له هه‌مان كاتیش‌دا له كوردستان به هۆی
دیارنه‌بوونی ئاسۆ و ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگا و كه‌مته‌رخه‌می و
نه‌بوونی به‌رپرسیاریَتی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریَمی
كوردستانه‌وه، كه وه‌ك پیَویست وه‌ڵام به داخوازی تاكی
كۆمه‌ڵگا و خیَزانه‌كان، وه به‌تایبه‌تیش لاوان بداته‌وه،
ئه‌مه جگه له شه‌پۆلیَك له توندوتیژی و كوشتنی مناڵان، كه
دوعا و رِه‌یانه‌كان و سارا جه‌عفه‌ر و كیَ و كیَی تر ته‌نها
چه‌ند نموونه‌ی ئه‌م مناڵ كوشتن و به‌رد باران كردنه‌ن، وه
له گشت‌دا به‌هۆی نه‌بونی ئه‌منیه‌تی سیاسی و ئابوری و
كۆمه‌لایه‌تیدا، هاووڵاتیان ناچار به جیَهیشتنی ووڵاتی خۆیان
كراون. ئه‌م هه‌لومه‌رجه ئه‌گه‌ر بۆ گه‌وره‌كان پرِله
كیَشه‌و ده‌رده‌سه‌ری بیَ، ئاخۆ ده‌بیَ بۆ مناڵانیَك كه له‌و
جه‌هه‌نه‌مه هه‌ڵهاتوون چ مه‌رگه‌ساتیَك به‌خامۆشی له
ده‌رونیاندا په‌نگی خواردبیَته‌وه، وه چ كاریگه‌ریه‌كی
ده‌رونی له‌سه‌ریان دابنیَت...
درێژه ...
به‌یاننــــــامه‌ى گروپیـــَك له رِیَكخراوه‌كانى پشتیوان
وداكۆكیكار له مافه‌كانى منالاَن

جه‌مــــــــــــــــــاوه‌رى
كوردســـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــتان
په‌رله‌مــــــــــــــــــانى
كوردســـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــتان
كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان
ده‌سه‌لاَتى دادوه‌رى له هه‌ریَمى كوردســــــــتان
له (2/9)دا و له‌گه‌لڕ یادكردنه‌وه‌ى ساڵیادى په‌سه‌ندكردنى
ریَكه‌وتنامه‌ى جیهانى مافه‌كانى مناڵان , ئه‌وه به‌بیر
هه‌موان دیَنینه‌وه كه له چه‌ند مانگى رِابردوو
چه‌ندتاوانیَكى گه‌وره ده‌رهه‌ق به‌منالاَن له ناوچه
جیاجیاكانى عیَراق وكوردستان رِووى دا كه‌دیارترینیان كوشتنى
(سارا)ى ته‌مه‌ن یانزه ساڵ له خانه‌قین و (محمد)ى ته‌مه‌ن
پیَنج ساڵ له ده‌ربه‌ندیخان و(ره‌ییان)ى هه‌شت سالاَن له
مه‌خموور و چه‌نده‌ها مناڵى قوربانى دیكه كه‌به‌شیَوه‌یه‌كى
زۆر نامرۆڤانه‌وه دڵرِه‌قانه گیانه پاك وبیَگه‌رده‌كانیان
به كلتور‌و تۆڵه‌ى دڵ رِه‌قانه‌ى كیَشه سیاسى و مه‌زهه‌بى
وكۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان و ..........هتد سپاردوه
وه‌رگیراو له سایتی ئاوێنه‌وه...
|
|
|
|
سه‌باره‌ت به‌هه‌ندێك پرسی تایبه‌ت
به‌په‌روه‌رده ئاوێنه ئه‌م
دیداده‌ره‌ی له‌گه‌ڵ پسپۆڕی
په‌روه‌رده‌و مامۆس�...
|
|
هیوا نوری<
یه‌كیَك له‌و پۆلیسانه‌ى
له بۆردومانى فرۆكه ئه‌مریكیه‌كان, بۆ سه‌ر هیَزیكى
فریاكه‌وتنى گه‌رمیان شه‌هید بوو منداڵبَكى ته‌مه‌ن 16ساڵه..
رِۆژى 26ى 8 چوار فرۆكه‌ى ئه‌مریكى بۆردومانى هیَزیَكى
فریاكه‌وتنى گه‌رمیان ده‌كه‌ن له ناوچه‌ى قه‌ره‌ته‌په, له
ئه‌نجامدا چوار پۆلیس شه‌هید ده‌بیَت و هه‌شت پۆلیسى تریش
بریندار ده‌بن,له نیَو شه‌هیده‌كاندا دوومنداڵى خوار ته‌مه‌ن
هه‌ژده‌ساڵ هه‌یه, كه‌یه‌كیَكیان ته‌مه‌نى 16 ساڵه به ناوى
(هیوا نه‌سره‌دین),كه له به‌ر هه‌ژارى وازى له قوتابخانه
هیَناوه‌و بووه‌ته پۆلیس ,تاكاتى كوژرانیشى یه‌ك موچه‌ى وه‌ر
نه‌گرتبوو, شایه‌نى باسه ئه‌و هیَزه له ناوچه‌ى
گه‌رمیانه‌وه چوو بونه شارۆچكه‌ى قه‌ره‌ته‌په (كه له
ناوچه تازه ئازاد كراوه‌كانه)بۆ مه به‌ستى پاككردنه‌وه‌ى
ناوچه‌كه له تیرۆرستان و گروپه توند رِوه‌كان ,به پیَى
هه‌ندیَك زانیارى ئه‌و بۆردومانه به هه‌ڵه نه‌بووه‌و
هیَزه‌كانى ئه‌مریكا زانیویانه ئه‌و هیَزه هیَزى پۆ لیسه
....
كه‌مپینی سارا
له سلیمانی... 
له پیَناو ریَكخستنی
كه‌مپین و چالاكی به‌رفراوان دژ به توندوتیژی دژ به منداڵان،
دویَنیَ له باره‌گای په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن له
سلیمانی، ئه‌م ریَكخراوانه كه ناویان له خواره‌وه هاتووه
كۆبوونه‌وه:
1-ریَكخراوی(step) 2- یه‌كیَتی سه‌ندیكاكانی كریَكاران و
پیشه‌وه‌رانی كوردستان 3- سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی
منداڵانی كوردستان4- ریَكخراوی كیدۆ5- بزافی به‌ره‌و
مه‌ده‌نییه....
درێژه
...
شه‌قامیَك به‌ناوی سارا جه‌عفه‌ر
 
ئیمرِۆ(23/8/2007)،
ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین له كۆبوونه‌وه‌ی ئیمرِۆیاندا،
به كۆی ده‌نگ برِیاریان دا له‌سه‌ر ناونانی شه‌قامیَك به‌ناو
كیژوڵه‌ی قاره‌مانی شاره‌كه‌مان(سارا جه‌عفه‌ر)و ئه‌مه‌ش ده‌قی
نووسراو و ناوی ئه‌ندامانی شاره‌كه‌كه.
به‌رِیَز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاری خانه‌قین
بابه‌ت/ داواكاری
ئیَمه كه ناومان له‌لای خواره‌وه هاتووه، داواكارین له
به‌رِیَزتان، شه‌قامیَك به‌ناوی كیژۆڵه‌ی قاره‌مان و
زوڵملیَكراو(سارا جه‌عفه‌ر)، ناوبنیَن. سارا(11ساڵ) له
3/8/2007بووه قوربانی ده‌ستی چه‌په‌ڵی تاوانكارییه‌كی بیَ
ویَنه له میَژووی شاره‌كه‌مان، به‌ڵام به‌و ته‌مه‌ن تا دوا
هه‌ناسه به‌رگری خۆی كردووه....
درێژه
...
دیسان كوشتنی كیژۆڵه‌یه‌كی
ته‌مه‌ن 11ساڵ 
له‌م رۆژه(23/8/2007) كه ئه‌نجومه‌نی شاری خانه‌قین به كۆی
ده‌نگ برِیاری دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌قامیَك به‌ناوی
سار(11ساڵ)، ناوبنیَن، هه‌واڵی كوشتنی كیژۆڵه‌یه‌كی تر
بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان له لیڤه‌رپول(له‌نده‌ن).
به گویَره‌ی تازه‌ترین هه‌واڵ له‌سایتی(یاهو. دی
ئی)بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ته‌نها له
شاری له‌نده‌ن، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ تا ئیَستا 17كچ كوژراوه....
درێژه
...
با بۆ به‌رگرتن به كوشتنى
مناڵان، به‌هه‌موو توانمانه‌وه بیَینه مه‌یدان!
جه‌ماوه‌رى كوردستان!
رِیَكخراوه‌كانى داكۆكیكار له‌مافه‌كانى مناڵان!
لایه‌نگرانى مافه‌كانى مرۆڤ و مافه‌كانى مناڵان!
سه‌ره‌تاى مانگى ئاب تاوانیَكی
تر‌ى وه‌حشیانه‌و درِندانه‌ى دژ به‌مناڵ له
شارى خانه‌قین رِوویداوه، ئه‌ویش تاوانى به به‌رد كوشتنى مناڵیَكى 11
ساڵانه‌و دواتر سوتاندنى لاشه‌كه‌یه‌تى له‌كه‌لاوه‌یه‌كى ئه‌و شاره.
سارا ئه‌و مناڵه ته‌مه‌ن 11 ساڵه‌یه كه له رِوداویَكى نادیار‌و
نارِۆشنداء به درِندانه‌ترین شیَوه بلۆك باران كرا‌و لاشه‌كه‌ى سوتیَنرا.
وه‌هه‌ر له‌ناوه‌رِاستى ته‌موزى ئه‌مساڵیش باوكیَك له ده‌ربه‌ندیخان،
مناڵه پیَنج ساڵانه‌كه‌ى خۆى به‌ده‌مءده‌ستء چاو به‌ستراویه‌وه
فرِیَده‌داته ناو بیریَكه‌وه، پاش دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه باوكه
تاوانباره‌كه‌ى دانى به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه. له مانگى ئایارى ئه‌مساڵیش
رِه‌یانى ته‌مه‌ن 8 سالڕ ته‌رمه پارچه چارچه كراوه‌كه‌ى له گۆرِستانى
مه‌خمور دۆزرایه‌وه...
درێژه ....
بۆ به‌شدارى له‌م كه‌مپینه ئه‌توانن به‌م ئیمیله په‌یوه‌ندى بگرن: zmnaco@yahoo.co.uk
یان به‌م ژماره مۆبایلانه‌وه په‌یوه‌ندى بكه‌ن: 07701521852 & 07301521652
ده‌نگه‌كانی
عێراق: سه‌رچاوه‌یه‌ك له
پۆلیسی خانه‌قین ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌ستگیركردنی هه‌شت
كه‌سی به‌تۆمه‌تی كوشتنی سارا نیعمه‌ت ڕاگه‌یاند كه له
سه‌ره‌تای مانگی ئابدا
كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی له كه‌لاوه‌یه‌كدا له خانه‌قین
دۆزرایه‌وه
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس، كه نه‌یوسیت ناوی ئاشكرابكرێت، به
ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆی (ده‌نگه‌كانی عێراق) ی
راگه‌یاند "له‌سه‌ر كوشتنی سارا و له‌سه‌ر داوای دایك و
باوكی، هێزه‌كانی پۆلیس حه‌وت دراوسێ و باوه‌پیاره‌یه‌كی
سارایان ده‌ستگیركرد."
سه‌رچاوه‌كه وتیشی"حاڵی حازر ده‌ستگیركراوه‌كان
لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و هێزه‌كانی پۆلیسیش
به‌دوای بكوژه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن."
له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابداو له ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا،
سارا نیعمه‌تی ته‌مه‌ن 11 ساڵ له‌شاری خانه‌قین له‌دوای
كوشتنی به بلۆك و به‌رد، ته‌رمه‌كه‌ی له كه‌لاوه‌یه‌كدا
دۆزرایه‌وه.
دواتر ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌رگریكردن
له‌مافه‌كانی ژنان، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ده‌ستگیركردنی بكوژانی
ئه‌و كچه ئه‌نجامدا و داوایان له حكومه‌تی هه‌رێمكرد كار بۆ
ده‌ستگیردنی بكوژران بكات.
جێی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا كاری
كوشتن و توندوتیژی دژی ژنان له ناوچه جیاوازه‌كانی
كوردستاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و به‌پێی
چه‌ند ئامارێكی ناڕه‌سمی و له ماوه‌ی چوار مانگی
رابردوودا و له دوای كوشتنی دوعا خه‌لیلی كچه
یه‌زیدییه‌وه تا ئێستا زیاتر له 40 ئافره‌ت كوژراون.أ خ (خ)
– ع ع 
هه‌ڵگرتنی به‌ردی زل ، نیشانه‌ی نه‌هاویشتنیَتی ..!!
وه‌ڵام به مه‌لاحه‌سه‌ن قادیانه‌یی. شیَرزاد
فاتح
كاتیَك
مرۆڤ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به نه‌زان و هیچ پیَنه‌بوو ده‌زانیَت و
خۆشی زۆر به زانا‌و شاره‌زا، ئه‌مه ئیتر نیشانه‌ی ده‌ست و
پیَسپیلكه‌یی و هیچ پیَنه‌بوون، وه له هه‌مان كاتدا هیچ
له‌بار نه‌بوونی نووسه‌ر به‌یان ده‌كات. هه‌ربۆیه له هیچكام
له وه‌ڵامه‌كانی به‌رِیَز مه‌لاحه‌سه‌ن دا ئه‌م زانایی و
شاره‌زای و لیَهاتوویه به‌دی ناكریَت كه ئه‌و بانگه‌شه‌ی
ده‌كات، نه له‌باری زانستی و پره‌نسیپی نووسینه‌وه ونه
له‌باری شاره‌زایی و زانیارییه‌وه.
كاك مه‌لاحه‌سه‌ن له وه‌ڵامی نووسینی(كه‌س برِوا ده‌كات له
نیَوان مۆسیقا‌و گۆرانی و سه‌رحاڵیدا، مناڵان چوون بۆ حوجره
هه‌ڵبژیَرن..؟!) مندا شتیَكی نووسیوه ، هه‌ر كه‌س لیَی وورد
بیَته‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌ویَت كه كاك حه‌سه‌ن خۆی زۆر به
دانا‌و لیَهاتوو ده‌زانیَ و هه‌میشه نووسین و وه‌ڵامه‌كانی
منیش به لاواز‌و نه‌شاره‌زا له بواری نووسین نیشان ده‌دات.
ئه‌م لومپنی و لوتبه‌رزییه نیشانه‌ی بیَبه‌هره‌ییه‌و كورد
ووته‌نی هه‌ڵگرتنی به‌ردی زل نیشانه‌ی نه‌هاویشتنیَتی...
درێژه
...
ل
ده‌ڤه‌را شنگار چار كریارین تیرَوری دژی خه‌لكىَ بىَ گونه‌ه
هاتنه ئه‌نجامدان 
ل روژا سىَ شه‌نبى
ریَكه‌فتی( 14-7-2007) ول ده‌مژمیَر (7) ئیڤاری دچار كریاریَن
تیرَِورى دا (4) ترومبیلین تیَنتیكری ل كوملگه ها(تل عزیَره‌و
قه‌حتانیه)سه‌رب قه‌زا شنگار ل پاریَزگه‌ها میسل هاتنه
ئه‌نجام دان بو زانین كوپرانیا ئاكنجین ویَ ده‌ڤه‌ری كوردی ا
یزیدی بون دڤی كریاری دا پتر ژه (700) كه‌س بونه قوربانی ژ
بریندار وكوشتیان كو پرانیا وان ژن وزارونه و بریندار هاتینه
ڤه كوهاستن بو نه‌خوشخانین میسل ودهوك وشنگار وزاخو بو
چاره‌سه‌ریكرنیَ
به‌یار ئامیدی _دهوك 
وه‌رگیراو له سبه‌ی...
هه‌ڵمه‌تی
به‌ره‌نگاریی توندوتیژیی دژی منداڵان له داقوق:
داقوق – (ره‌ند محه‌مه)
له ژێر ناونیشانی "به‌سه
توند‌و تیژیی دژ به منداڵان"، ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
توندوتیژیی دژ به منداڵان كه له هه‌شت رێكخراوی تایبه‌ت به
مافی مروَڤ و مافی ژنان و مافی منداڵان پێكهاتووه ، دوو چالاكی
له‌داقوق رێكخست.
سه‌ره‌تا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له سه‌نته‌ری لاوانی
داقوق پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به منداڵان كرایه‌وه‌و تیایدا
چه‌ندین تابلوَی منداڵانی ژاپۆن كه گوزارشتی له ئاشتی ده‌كرد،
نمایش كرا.
دواتر كۆڕێك به‌ڕێوه‌چوو كه تێیدا هه‌یسه‌م عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری
ده‌سته‌كه باسی له پشێوی كوَمه‌ڵایه‌تی و كاریگه‌رییه‌كانی
له‌سه‌ر دروستبوونی گیانی حه‌زكردن به‌توندتیژی كرد له‌ناو
منداڵاندا كرد.
Sunday,
August 12, 2007

سارا
رفیَنراوه، زه‌وتكراوه، به بلۆك كوژراوه‌و سوتیَنراوه!
سه‌لام عبدلله
  
ئیمرِۆ، له شه‌قام و
گه‌رِه‌كه‌كاندا، به عه‌ره‌بی و كوردی، ئه‌م بانگه‌وازه،
بڵاوكرایه‌وه:
هاوڵاتی خۆشه‌ویست
به‌بۆنه‌ی تیَپه‌رِبوونی هه‌فته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه
درِندانه‌یه كه منداڵی بیَتاوان(سارا جه‌عفه‌ر)بوو به قوربانی و
له پیَناوی ئه‌وه‌ی:
- منداڵیَكی تر نه‌كوژریَت
- سووككردنی توندی ترسی منداڵان كه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و تاوانه‌یه
و قه‌ناعه‌تیان پیَ بهیَنین كه هیَزی چاكه و خۆشه‌ویستی
مه‌زنتره له دوژمنانی مرۆڤ و ژیان،
تكا له خۆتان و منداڵه‌كانتان ده‌كه‌ین له(رۆژی پیَنجشه‌مه،
ریَككه‌وتی9/8/2007، له كاتژمیَری 6)له‌و شویَنه كه خۆشه‌ویسته
كۆچكردووه‌كه‌مان له گه‌ل براده‌ره‌كانی له گه‌رِه‌كی كه‌ڵات،
له‌سه‌ر ریَگای خدر زینده، یاری ده‌كرد. (قه‌ڵه‌می ره‌نگاورِه‌نگ
و وه‌ره‌قه‌یه‌ك بۆ ویَنه‌كیَشان له‌گه‌ل خۆتان بهیَنن)
پیَكه‌وه له دژی كوشتن و چه‌وسانه‌وه‌ی منداڵان
..
درێژه
... 
کلیکی ئێره بله بۆ بینینی فایلی وێنه‌کان
سه‌باره‌ت به ناڕه‌زادیی ده‌ربڕین
له دژی ڕفاندن و کوشتنی وه‌شییانه‌ی سارا.
(سارا جه‌عفه‌ر) ی 11 ساڵانیش له خانه‌قین وه‌ك دوعا به به‌ردو
بلۆك كوژراو سوتیَنرا..!!
سارا جه‌عفه‌ر
نیعمه‌ت كیژۆڵه‌یه‌كی ناسكۆڵه‌ی ئیَسك سوكی ته‌مه‌ن 11 ساڵانی
دانیشتوی شاری خانه‌قین بوو ، ئه‌و قوتابی پۆلی پیَنجه‌می
سه‌ره‌تایی بوو له قوتابخانه‌ی ئه‌ركه‌وازی سه‌ره‌تایی تیَكه‌ڵ ،
سارا سه‌رگه‌رمی یاری كردن بوو له‌گه‌ڵ هاورِیَ خۆشه‌ویسته‌كانیدا
ئه‌ریڤان و دیار‌و یوسف ، ئه‌و شه‌وه تا 2ی شه‌و یه‌كیَك بوو له
خۆشترین ساته‌كانی ژیانی ساراو هاورِیَكانی. به‌ڵام سارای دڵ پرِ
له هیوا بیَئاگا بوو له‌و پیلانه گڵاو و درِندانه‌یه‌ی كه له
دژی دارِیَژرابوو، ئه‌و نه‌یزانی كه ئه‌مشه‌و دواین ساته‌كانی
ژیانی سارا ده‌بیَت و دیَوه‌زمه‌ی مه‌رگی عه‌قڵیَكی ژه‌نگ گرتوو
له‌به‌رده‌رگا چاوه‌رِوانی ده‌كات، تا گیانی په‌پوله ئاسای
لیَبستیَنیَته‌وه...
درێژه
...
نامه‌ی دۆستێکی ئازیزمان له شارۆچکه‌ی
کفرییه‌وه، ئه‌م دۆسته ئازیزه‌مان به‌م
شێوه‌یه باسی خولی فێربوونی بۆ مناڵان
ده‌کات ، ئه‌و خولانه‌ی که له لایه‌ن
ده‌سته‌و تاقمی ئدسلامییه‌وه بۆ مناڵان
ده‌کرێته‌وه.
berez
aem katet bash ...mn le shari kfri m le
nawchey germyanm le kurdistan , hezm krd
hende zanyarit pe rabgeyenm se baret be mn
dalani Aem nawcheye , berz Aesta pshwy
hawene lem sharey Aemeda ne rekxrawek ne
hkumet yek xwlekyan bo mndalan ne krdetewe
,,,Aewy heye jwre tarikekani (yek grtwey
Islami)ye ,,,berez Aesta be leshaw mn dalan
Rwdekene Aem jwrane bo xwendni (quran) brwa
bke me bestyan ferkrdni Quran nye belk
Rakeshanyane bo Jer chetri merame
glawekanin .berez her le Aestawe ke zor
beyan Temenyan zor zor bchwke deyan trsw
biri xwrafiyan krdwete meshkyanewe ,ke dwatr
, be zyan bo wlatekeman de shketewe,,,aezani
bo Wa delem , chwnke mn peshtr le temeni
mndali da chwmete Aew dewranewe belam dwatr
Wazm hena , brwa bke Aesta braderi Wam
heye ke le mndalida dem nasin ,,her lew
shwenane deyan xwend , dwatr chwne naw
rekxrawe tirorstyekanewe ,, hendekyan le
sherekani ( Ansarwlislam)da
kujran,,,,hendeki tryan aesta zanyarim laye
ke maweyek pesh aesta le sharekani
nawerasti (Aeraq)da beshdarn w le Rekxrawe
tiroristyekandan......berez mn dawat le
dekem ke be deng nebit ..Aewe rekxrawekn
detwan beshyweyeki Resmi gwshar bxene ser
hkumet .. Aemesh hawkartanin....
le
gelrezda
hawlatiek le germyanewe
به‌رِیَز ئه‌م كاته‌ت باش، من له شاری كفریم
له ناوچه‌ی گه‌رمیان له كوردستان، حه‌زم كرد
هه‌ندیَك زانیاریت پیَرِابگه‌یه‌نم سه‌باره‌ت
به مناڵانی ئه‌م ناوچه‌یه، به‌رِیَز ئیَستا
پشوی هاوینه، له‌م شاره‌ی ئیَمه‌دا
نه‌رِیَكخراویَك نه‌حكومه‌ت یه‌ك خولیان بۆ
مناڵان نه‌كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ژووره
تاریكه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامییه. به‌رِیَز
ئیَستا به لیَشاو مناڵان رِووده‌كه‌نه ئه‌م
ژورانه بۆ خویَندنی (قورئان)، برِوابكه
مه‌به‌ستیان فیَركردنی قورئان نییه، به‌ڵكو
رِاكیَشانیانه بۆ ژیَر چه‌تری
مه‌رامه‌گڵاوه‌كانیان. به‌رِیَز هه‌ر له
ئیَستاوه كه زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان زۆر زۆر
بچوكه ده‌یان ترس و بیری خورافیان كردۆته
میَشكیانه‌وه، كه دواتر، به زیان بۆ
وڵاته‌كه‌مان ده‌شكیَته‌وه، ئه‌زانی بۆ وا
ده‌ڵیَم چونكه من پیَشتر له ته‌مه‌نی
منداڵی‌دا چووومه‌ته ئه‌و ده‌ورانه‌وه به‌ڵام
دواتر وازم هیَنا، برِوا بكه ئیَستا براده‌ری
وام هه‌یه كه له منداڵی‌دا ده‌مناسین،
هه‌رله و شویَنه ده‌یان خویَند، دواتر چوونه
ناو رِیَكخراوه تیرۆریسته‌كانه‌وه،
هه‌ندیَكیان له شه‌رِه‌كانی (ئه‌نسار
الاسلام)دا كوژران ، هه‌ندیَكی تریان ئیَستا
زانیاریم لایه كه ماوه‌یه‌ك پیَش ئیستا له
شه‌رِه‌كانی ناوه‌رِستی(عیَراقدا)به‌شدارن و
له‌و رِیَكخراوه تیرۆریستانه‌دان. به‌رِیَز
من داوات لیَده‌كه‌م كه به ده‌نگ بیَیت،
ئیَوه رِیَكخراویَكن ده‌توانن به‌شیَوه‌یه‌كی
رِه‌سمی گوشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌ت ئیَمه‌ش
هاوكارتانین.
له‌گه‌ڵ رِیَزمدا
هاوڵاتییه‌ك له گه‌رمیانه‌وه.
|
كه‌س برِوا ده‌كات له نیَوان مۆسیقا‌و گۆرانی و سه‌رحاڵیدا، مناڵان
چوون بۆ حوجره هه‌ڵبژیَرن..؟!
وه‌ڵامیَك بۆ مه‌لاحه‌سه‌ن قادیانه‌یی . شیَرزاد فاتح 06-08/2007
رِۆژی 4ی ئابی 2007
له سایتی كوردستان نیَت دا، نوسیَكی مه‌لایه‌كم به‌رچاو كه‌وت له
ژیَر سه‌ردیَرِی ( شیَرزاد فاتح یاری به ئاگر ده‌كات..!!) له
فتوای مه‌لا حه‌سه‌ن قادیانه‌یی
ناویَك، كه له‌دژی ووتاریَكی من كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر
نوسیبوم سه‌باره‌ت به حوجره و كردنه‌وه‌ی خولی فیَربوون و
ئه‌زبه‌ر كردنی قورئان بۆ مناڵانی سه‌ره‌تایی له لایه‌ن
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه.
سه‌ره‌تا ده‌مه‌ویَت خویَنه‌ران له‌وه ئاگادار بكه‌م كه، دوای
بڵاوو بوونه‌وه‌ی نوسینه‌كه‌م، پیَش فتواكه‌ی كاك مه‌لا حه‌سه‌ن ،
زۆر كه‌سی تری سه‌ربه رِه‌وته تیرۆریسته‌كان جنیَوی ناشرین و
قسه‌ی سوك ، سوك به ئه‌ندازه‌ی سوكی بیر و فه‌لسه‌فه‌كه‌یان،
چه‌ند كه‌س كه رِویان نه‌بوو به نوسین و گفتوگۆ رِووبه‌رِوم
ببنه‌وه‌و وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌و ته‌نانه‌ت ناوی خۆیان به ئاشكرا
بنوسن، هه‌رِه‌شه‌نامه‌یان به ئیمه‌یل بۆ ناردم، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی
پیَش مه‌لا حه‌سه‌ن چونكه جگه له جنیَوو شمشیَر رِاوه‌شاندن
قسه‌یه‌كی تریان پیَنه‌بوو بیكه‌ن، تا ئه‌م ساته وه‌خته من هیچ
وه‌ڵامیَكم پیَیان نه‌داوه‌ته‌وه. هه‌رِه‌شه كردن له نوسه‌ران و
ئازادیخوازان ، وه به‌تایبه‌تیش له خه‌ڵكانیَك كه رِه‌خنه له
ئاین یان تاقم و ده‌زگایه‌كی ئیسلامی بگرن و له‌دژی فریودانی
ئینسانه‌كان بوه‌ستنه‌وه.. درێژه ....
وه‌رگیراو له سایتی
ئاوێنه..
هه‌ولێر، ئاوێنه:
به‌تۆمه‌تی كوشتنی ره‌یانی
هه‌شت ساڵان 11 كه‌س ده‌ستگیرده‌كرێنTuesday, 31 July 2007

دوای
ئه‌وه‌ی رۆژی 6/7 ته‌رمی ره‌یانی هه‌شت ساڵه
به شێوێندراوی له گۆڕستانی مه‌خموور
ده‌دۆزرێته‌وه، 11 كه‌س به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی
ئه‌و كاره ده‌ستگیرده‌كرێن كه هه‌ندێكیان
كه‌سی‌وكاری قوربانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی
مه‌خموورن.
هه‌ولێر،
ئاوێنه: به تۆمه‌تی كۆشتنی ره‌یانی ته‌مه‌ن 8
ساڵان كه رۆژی 6/7 ته‌رمه‌كه‌ی له‌گۆڕستانی
شارۆچكه‌ی مه‌خموور دۆزرایه‌وه، یازده كه‌س
له‌لایه‌ن پۆلیسی مه‌خموره‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن
كه هه‌ندێكیان كه‌س‌وكاری قۆربانیانی
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی 13/5ی مه‌خموورن.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له
قه‌زای مه‌خموور وێڕای پشت راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و
هه‌واڵه به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند: "به پێی ئه‌و
زانیارییانه‌ی لامانبوو تواندرا 11 كه‌س ده‌ستگیر
بكرێن‌و له‌لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا
هه‌ندێك زانیاریی ده‌ست كه‌وتووه، به‌ڵام
له‌به‌ر ته‌ندروست راگرتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان
ناتواندرێت زانیاریی زیاتر بدركێنین".
جێی ئاماژه پێدانه باوكی ره‌یان كه ناوی
شوكر عه‌لییه به‌تۆمه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی
مه‌خموور له‌لایه‌ن ئاسایشی گشتی هه‌ولێره‌وه
ده‌ستگیركراوه‌و به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی
ناڕه‌سمی شارۆچكه‌ی مه‌خمور "ئه‌و منداڵه وه‌ك
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه كوژراوه".
|
له غیابی
یاسای پاراستنی مافه‌كانی مناڵاندا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف فرسه‌ت له
مناڵان دیَنیَ..!! 
ئه‌گه‌ر
حكومه‌تی هه‌ریَم، تۆپیَكی بدایه به ده‌ستی مناڵان، ئه‌وان
نه‌ده‌چوون بۆ فیَربوونی مه‌زهه‌ب بۆ حوجره‌كان.
فیَركردنی مناڵانی خوار
ته‌مه‌ن 18 ساڵ و میَشك داشۆردنه‌وه‌یان به مه‌زهه‌ب به‌برِوای من
كاریَكی دژی ئینسانییه، وه به‌و پیَیه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌كریَن
به ماتریاڵی خوله‌كانی مه‌لاكانی ئه‌وقاف هه‌موو به‌ته‌مه‌ن زۆر
مناڵن ، لیَره‌وه‌یه كه ئه‌م كاره‌ی ئه‌وقاف دژی سه‌ره‌تاییترین
پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسییه، چوونكه كه‌سانیَكن له‌ته‌مه‌نیَكدان
كه ناتوانن هیچ برِیاریَك له‌سه‌ر ژیانی خۆیان بده‌ن، ئه‌وه‌ش
ئاشكرایه كه ئه‌گه‌ر له كوردستان یاسایه‌ك هه‌بوایه بۆ
به‌رگریكردن له مافه‌كانی مناڵان، ئه‌و كات مناڵان نه‌ده‌بوون به
پارویه‌كی ئاسانخۆر، جاریَك له حوجره تاریكه‌كان و به‌ده‌ستی
ده‌سته‌وتاقمی ئیسلامی توندرِه‌وو تیرۆریسته‌وه جاریَكی تریش به
ده‌ستی مه‌لاكانه‌وه. ..
درێژه‌ی بابه‌ت
.. . 
ماله‌په‌ڕی
bbc
له‌ژێر ئه‌م لینکه‌ی لای خواراوه‌دا چه‌ندین
وێنه‌ی سه‌باراه‌ت به‌هه‌لومه‌رجی مناڵانی عێراق
بڵاوکردۆته‌وه که له بیه‌ن ئه‌ندامان و
هه‌ڵسوڕاوانی سه‌نته‌ری مناڵانه‌وه نێردراون.
http://news.bbc.co.uk/hi/arabic/in_depth/picture_galleries/newsid_6908000/6908861.stm
بانگه‌وازی كۆمه‌ك بۆ خیَزانی "رِه‌یان" ئه‌و
مناڵه 8 ساڵه‌ی كه له‌ت و په‌ت كرا له مه‌خمور.
وه‌فدیَكی سه‌نته‌ری مناڵان به نویَنه‌رایه‌تی "
به‌شدار عه‌لی" سه‌ردانی خیَزانی "رِه‌یان" یان
كرد له
مه‌خمور.
ئه‌و گریا و
گۆتی " دایه ئه‌من ماكسی ده‌ویَ ، ماكسیم لۆ
بكرِه، به‌ڵام ئه‌من پاره‌م نه‌بوو لۆی بكرِم و
بابیشی له گیرایه". ئه‌مه قسه‌ی گه‌لاویَژ خان
بوو دایكی رِه‌یان ئه‌و مناڵه ته‌مه‌ن 8 ساڵه‌ی
كه پیَش دووهه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به‌له‌ت و په‌ت
كراوی له گویَنیَیه‌كدا له گۆرِستانی مه‌خمور
دۆزرایه‌وه.
ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه 15\07\2007 وه‌فدیَكی
سه‌نته‌ری مناڵان به نویَنه‌رایه‌تی " به‌شدار
عه‌لی" سه‌ردانی خیَزانی "رِه‌یان" یان كرد له
مه‌خمور، له هه‌مان كاتدا به‌پرسی سه‌نته‌ری
مناڵان له سوید" شیَرزاد فاتح " له گه‌ڵ خیَزانی
رِه‌یان به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی گرت و له‌گه‌ڵ
گه‌لاویَژ خان و چه‌ند كه‌سی تری خیَزانه‌كه‌یان
قسه‌و باسی كردوو پرسه‌و سه‌رخۆشی
پیَرِاگه‌یاندن..
درێژه
...
بكوژانی
رِه‌یان تیرۆریستن و ئه‌بیَت دادگایی بكریَن..!! 
ژیان و حورمه‌تی مناڵان ده‌بیَت هه‌میشه
پاریَزراو بیَت و نابیَت تیَكه‌ڵ به هیچ كیَشه‌یه‌كی سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تی بكریَت.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر و له شاری كه‌ركوك نیَوچه‌وانی (رِه‌یان) ی
ته‌مه‌ن 8 ساڵ كرا به نیشانی هیَزی داگیركه‌ران و له
ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی خۆیاندا میَشكیان پژاند و شه‌ڵاڵی خۆیَنیان كرد،
كه له كاتی گه‌رِانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خیَزانه‌كه‌یدا بوو له ماڵی
بابه‌گه‌وره‌یه‌وه بۆ ماڵی خۆیان، وا ئه‌مجاره‌ش ته‌رمی
رِه‌یانیَكی تری ته‌مه‌ن 8 ساڵ له مه‌خمور له چوون و
گه‌رِانه‌وه‌ی له‌نیَوان ماڵی خۆیان و ماڵه خاڵیدا به له‌ت وپه‌ت
كراوی ده‌دۆزریَته‌وه. دایكی رِه‌یان ده‌ڵیَت " به تاكه
گواره‌یه‌ك و پارچه جلكیَك كه به گیانیَوه مابوو ناسیمه‌وه،
كه دیتم پرچه زه‌رده‌كه‌ی له خویَن ئاڵا بوو".
پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی...
درێژه
....
چاوپێکه‌وتنی مالپه‌ڕی سه‌نته‌ری مناڵان له‌گه‌ڵ
به‌ڕێز مامۆستا فایه‌ق سه‌عید.
فایه‌ق سه‌عید ساڵی 1960 له که‌رکوک له‌دایک
بووه، خه‌ریکی کاری په‌روه‌ردناسیه له سوید ،
چه‌ندین کتابی نوسیوه‌و چه‌ندینی تریشی له سویدی
و فارسییه‌وه وه‌رگێڕاوه. مامۆستا فایه‌ق گرنگی
زۆر به لایه‌نی په‌روه‌رده‌ی مناڵان و به
گۆڕانکاری و شێوازی نوێی فێرکردن ده‌دات،
هه‌رلێره‌شه‌وه‌یه که به پێودستمانزانی به‌ڕێزی
بدوێنین و چه‌ند پرسیاری ئاراست بکه‌ین.
تێبینی
\
لێره‌وه ده‌توانیت چاوپێکه‌وتنه‌که به
PDF
بخوینیته‌وه. وێنه‌ی ئاماده بۆ چاپ

ئینسانه بێ بایه‌خه‌کان ..
زاریا شۆخانۆڤه
...
خواپه‌رستی به‌مانایی بوونی خوا نیه ، به‌ڵكو گه‌ڕان و هه‌وڵی
زه‌ینی ئینسانه بۆ ژیانێكی خۆشترو ئینسانی تر. خوا له‌ده‌ره‌وه‌ی
مێشكی ئینساندا بونی نیه ، به‌ڵكو له‌زه‌ینی ئه‌ودا بونی
هه‌یه.ئینسان هه‌میشه له‌هه‌وڵدا بوه بۆژیانێكی به‌هه‌شت ئاسایی
، وه‌ختێ ئینسانه‌كان له‌جیهانی واقیعدا ئه‌م به‌هه‌شته‌یان
به‌هۆیی جۆربه‌جۆره‌وه بۆ ده‌سته به‌ر ناكرێ، خه‌یاڵه
ئه‌فسانه‌ییه‌كان جێگایی ده‌گرێته‌وه.

خــه‌و خــۆش
ئه‌نوه‌ر
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
منداڵه
ئازیز و خۆشه‌ویستاکان
جارێک پرسیووتانه که بۆچی، هه‌ر ده‌وترێ : ڕۆژی
له‌دایکبوون؟! مه‌گه‌ر له شه‌ودا منداڵ له‌دایک نابن؟ به‌ڵێ، بۆچی
نه‌ء؟ که‌واته ده‌شێ و له‌باره، شه‌وی له‌دایکبوونیش، بگوترێت.
..
درێژه
...
كامران له‌تیف به‌شدارى له ۆرك شۆپیكی ریكخراوى ستیپ
ئه‌كات سه‌باره‌ت به پاراستنى منالان ! 
رۆژى 21-06-2007 ، ریكخراوى{ ستیَپ }له شارى سلیمانى ، ۆرك شۆپیكی
كرده‌وه بۆ نوینه‌رى ریكخراوه‌كانى منالان له شارى سلیمانى
سه‌باره‌ت به پاراستنی منالان و له‌و ۆرك شۆپه‌دا كامران له‌تیف
به‌رپرسی ئۆفیسی سلیمانى سه‌نته‌رى به‌رگرى له‌مافه‌كانى منالان ،
به‌شدارى كرد .
له سه‌رتادا نوینه‌رى ریكخراوه‌كانى { منال پاریز ، لانه‌ى منالان
، كیدۆ ، سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منالان} كورته‌یه‌ك له
كار و چالاكى وشیوازى كاركردن و ئامانجی ریكخراوه‌كه‌یان پیشكه‌ش
كرد .
دواتر (رِیچیَڵ نو‌بڵ ) رِیَكخه‌رى وَرك شــوَپه‌كه،
محازه‌ره‌یه‌كى پیشكه‌ش كرد كه تیایدا باسی ئه‌و ریگا و
شیوازانه‌ى كرد كه ئیستا له به‌ریتانیا جیَــبه‌جیَ ده‌كریَت و
به هۆیانه‌وه مناڵی پیَ ئه‌پاریَزریَ ، وه هه‌روه‌ها باسی ئه‌و
لایه‌نانه‌ی كرد كه به‌شدارن له‌پاراستنی مناڵ .
دواتر (رِیچیَڵ نو‌بڵ) پیَشنیازی ئه‌وه‌ی كرد كه توَرِیَك
له‌ریكخراوه‌كانى منالان پیك بهینریت بۆ پاراستنی منالان و ووتى
ئه‌م ۆرك شۆپانه به‌رده‌وام ئه‌بن و ۆرك شۆپى داهاتووش خرایه
رۆژى 15-07-2007 ه‌وه .
كامران له‌تیف لیپسراوى ئۆفیسی سلیمانى
سه‌نته‌رى به‌رگرى له ماه‌فكانى منالان
22-06-2007
سه‌نته‌رى به‌رگرى
له مافه‌كانى منالان پرۆژه‌یه‌ك بۆ فیركردنى كۆمپیوته‌ر بۆ
منالانى گونده‌كانى ناوچه‌ى خورمال ، ئه‌كاته‌وه !
له سه‌ره‌تاى مانگى 5-2007
ه‌وه ، سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منالان، به هاوكارى
وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى له حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان، ده‌ستی
كردووه به كردنه‌وه‌ى خولى فیركردنى كۆمپیوته‌ر، بۆمنالانى
گونده‌كانى ناوچه‌ى خورمال و تاكو ئیستا 2 خولى فیركردن ته‌واو
بووه و ژماره‌یه‌كى زۆر له منالانى كور و كچ سوودمه‌ند بوون له‌م
پرۆژه‌یه 
خولى یه‌كه‌م بۆ منالانى ناوچه‌ى احمدئاوا و خولى دووه‌میش بۆ
منالانى ناوچه‌ى بانى شار بووه .هه‌ر بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ئه‌م
پرۆژه‌یه و چۆنیه‌تى به‌ریوه‌چوونى خوله‌كان ، رۆژى 19-06-2007 ،
كامران له‌تیف به‌رپرسی ئۆفیسی سلیمانى سه‌نته‌رى به‌رگرى
له‌مافه‌كانى منالان ، سه‌ردانى بانی شارى كرد و له
سه‌ردانه‌كه‌یدا ووته‌یه‌كى پیشكه‌ش به مناله‌كان كرد له سه‌ر
پیویستی فیر بوونى كۆمپیوته‌ر و هه‌روه‌ها له
سه‌ر ئه‌وه‌ى كه بۆچی سه‌نته‌رى به‌رگرى له‌مافه‌كانى منالان
،ناوچه‌ى خورمالى هه‌لبژاردووه بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌ورانه و
باسی ئه‌وه‌ى كرد له به‌ر ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆر منالانى ئه‌م
ناوچه‌یه بى به‌ش بوون له فیربوونى كۆمپیوته‌ر و زۆر شتی تر ،
هه‌ر بۆیه ئیمه له
سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منالان ، بریارماندا كه ئه‌م
پرۆژیه‌مان لیره جیبه‌جى بكه‌ین .
شیاوى باسه ئه‌م خولانه له هاوینی ئه‌مسالدا به‌رده‌وام ئه‌بن و
به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عادل به‌رپرسی سه‌نته‌رى به‌رگرى له
مافه‌كانى منالان له ناوچه‌ى خورمال ،به‌ریوه ئه‌چن و له لایه‌ن
مامۆستا هه‌ورامانه‌وه ده‌رسه‌كان ئه‌ووترینه‌وه.
وه هه‌ر خولیك 20 رۆژ و هه‌ر رۆژه‌ى 2 سه‌عات به‌رده‌وام ئه‌بیت ،
وه رۆژانه‌ش بیبسی و كیك و شیرینى به سه‌ر مناله به‌شدار
بووه‌كاندا پیشكه‌ش ئه‌كریت .
ئازاد احمد لیپرسراوى سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منالان له
عیراق
23-06-2007
دوو راپۆرته هه‌واڵ له سه‌نته‌ری مناڵانه‌وه\ کوردستان
رِوَژی 19/6/2007 وه‌فدیَكی سه‌نته‌رى به‌رگری له
مافه‌كانی منالاَنی كوردستان سه‌ردانی شاروَچكه‌ى (بانی شار)
یان كرد بوَ كردنه‌وه‌ی خولــی دووه‌مــی كوَمپوته‌ر كه پیــَشتر
له ناوچه‌ى ڕحمد ئاوا كردبوویانه‌وه ژمــاره‌یه‌كى به‌رچاو له
كوران و كچانی ناوچه‌كه سوود مه‌ند بوون.سه‌ره‌تـا ماموَستا
(كامران لطیف) به‌رپرســی سه‌نته‌ری
به‌رگــری له مافه‌كــانی منالاَن له سیَمانی پیَــشه‌كی
خوله‌كه‌ی به چه‌ند وته‌یه‌ك بــوَ خویَندكاره‌كان ده‌سـتی
پیَكرد كه پَیویسته منالاَنی ئه‌م نــاوچه‌یه‌ش بیَ به‌ش نه‌بن
له‌و پیَــشكه‌وتنانه‌ی كه له دنیای ئه‌مروَدا هه‌یه.
جیَكه‌ى خوَشحاڵیه ژماره‌ی خویَندكاران زوَربه‌یان كچ بوون زوَبه
په‌روَشه‌وه به‌شدار بوون ...
درێژه
...
راِگه‌یاندنی سه‌نته‌ری مناڵان سه‌باره‌ت به:
مامه‌ڵه‌ی
نامرۆڤانه‌و برسی كردنی مناڵانی بیَسه‌په‌رشت
له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی
عیَراقه‌وه.
ئاشكرا كردنی سیاسه‌تی برسی
كردن و مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
حكومه‌تی عیَراق، له لایه‌ن ده‌ورییه‌كی سه‌ربازی و له زاری
په‌یامنیَریَكی ئه‌مه‌ریكیه‌وه، نیشاندان و په‌رده‌لادانه
له‌سه‌ر ماهییه‌ت و چۆنیَتی رِه‌فتار و مامه‌ڵه‌ی هه‌روه‌ها
رِیَژه‌ی گرنگیدانی حكومه‌تی عیَراق به په‌روه‌رده كردن و
مامه‌ڵه‌ی له ته‌ك مناڵانی بیَسه‌رپه‌رشتدا...
درێژه
...

ئه‌و كاره‌ساته‌ی
ناخی هه‌موومانی هه‌ژاند..!!
*وه‌زیری كار‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی پیَویسته ده‌ستبه‌جیَ
كورسی ده‌سه‌ڵات به‌جیَبهیَڵیَ.
*وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هاوكاری نه‌كردین بۆ كردنه‌وه‌ی
خانه‌ی بیَسه‌په‌رشتان له به‌غداد.
دویَنیَ و ئه‌مرِۆ شاشه‌ی
ته‌له‌فیزیۆنه‌كان و رِووی لاپه‌رِه‌ی زۆریَك له میدیاكانی جیهان
بوون به شانۆی نمایشی یه‌كیَك له مه‌رگه‌ساته‌كان و كاره‌ساته
دڵته زیَنه‌زكان سه‌باره‌ت به ژیانی مناڵانی بیَسه‌رپه‌رشت و
ئه‌و مناڵانه‌ی بیَدایك و باوكن و پیَویستییان به خزمه‌ت و
سه‌رپه‌رشتی تایبه‌تی هه‌یه له عیَراقدا.
  
ئه‌م كاره‌ساته له رِیَگه‌ی ده‌ورییه‌كی ئه‌مریكی و له زاری
"لارا لۆغان" په‌یامنیَری ده‌زگای CBS ی ئه‌مه‌ریكییه‌وه كه‌وته
به‌ر دیده‌و گویَی خه‌ڵك و لاپه‌رِه‌ی رِۆژنامه‌كان، سه‌رباری
ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و سوپای سه‌ربازی داگیركه‌ری
ئه‌مه‌ریكا یه‌كیَكن له هۆكاره‌كانی ئه‌م كاره‌ساتانه‌ی ئه‌مرِۆ
له سایه‌یدا مناڵان به‌م ده‌رده ده‌بریَن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ
ساتیَكیش بیَت ئه‌م ژیانه مه‌رگه‌ساته‌ی مناڵانی بیَسه‌په‌رشت كه
پرِ شه‌رمه‌زارییه بۆ ده‌سه‌ڵاتدرانی عیَراق و به‌تایبه‌تیش
وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ، هه‌ست و ویَژدانی
داگیركه‌رانی هه‌ژاندو یه‌كیَك گه‌وره‌ترین تاوانه‌كان ، له
هه‌مان كاتیش‌دا ماهیه‌تی نامرۆڤانه‌ی به‌رپرسانی خانه‌ی
بیَسه‌رپه‌رشتانی حكومه‌تی عیَراقی ئاشكرا كرد...
درێژه
.. 
بانگه‌وازێک بۆ کۆمه‌ڵگای
کوردی له به‌ریتانیا، له لایه‌ن "پباتفۆرمی وه‌ستانه‌وه به دژی
توندوتیژی
به‌به‌هانه‌ی شه‌ره‌ف "له به‌ریتانیا.
بانگه‌وازتان ده‌که‌ین بۆ ئاماده بوون و به‌شداری کردن و
له‌کۆڕێکی ماته‌مینی سه‌رداکێک بۆ سه‌ر گۆڕی به‌ناز مه‌حمود
بابه‌کر ئاغا قوربانییه‌کی تری کوشتنی ژنان به‌بیانوی "شه‌ره‌ف"
له له‌نده‌ن. ..
درێژه
...

|