شكاندنی
قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی(سۆران مامه‌حه‌مه)و
تیرۆركردنی، ئیفلاسی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی
مافیایی..!!
![]()
شێرزاد
فاتح..... 2008-08-02
Sherzad_f@yahoo.com
هه‌واڵی تیرۆركردنی سۆران
مامه حه‌مه یه‌كیَك له رِۆژنامه‌نووسان و
قه‌ڵه‌مه بویَرو ئازاده‌كانی شاری كه‌ركوك،
كه له گۆڤاری لڤین كاری ده‌كرد، بووه
مایه‌ی تورِه‌یی و رِاچڵه‌كاندنی هه‌ست و
ویژدانی هه‌موو مرۆڤیَكی ئازادی خواز
له‌كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات. سۆران
نموونه‌ی رِۆژنامه‌نووسیَكی چاونه‌ترس و
رِه‌خنه‌گر بوو له ده‌سه‌ڵاتیَكی گه‌نده‌ڵ
كه قاچی كورسیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ر
كه‌لله‌سه‌ری ئازادیخوازان، وه زه‌بروزه‌نگ و
سه‌ندنه‌وه‌ی ئازادییه‌كانی خه‌ڵك و به تاڵان
بردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی كوردستان
به‌نده، وه به تایبه‌تیش له‌و به‌ره‌ڵایی و
گه‌نده‌ڵی ئیدارییه‌ی كه له شاری كركوك دا
هه‌یه.
كه‌م تا زۆر من نووسرواكانی سۆرانم به‌رچاو
كه‌وتووه‌و خویَندومنه‌ته‌وه، دوا بابه‌تی
ئه‌و كه من خویَندمه‌وه "سۆزانیه‌كان
كه‌ركوك داگیر ده‌كه‌ن" بوو، كه تیَیدا سۆران
باسی پۆلیس و ئه‌من و به‌رپرسی حیزبه‌كان
وتیَوه‌گلانیان ده‌كات له كاری له‌شفرۆشی و
گه‌نده‌ڵیدا، وه ئه‌وان وه‌ك به‌شیَك له
سه‌رچاوه‌ی فه‌سادی ده‌سه‌ڵات له شاره‌كه‌دا
ده‌رده‌خات. دیاره بیَشك ئه‌و
ئه‌وبه‌دواداچوونه‌ی سۆران وورد و دروستبوو،
به‌ڵگه‌ی دروستبوونیشی بووه مایه‌ی ترس و
رِیسوایی ئه‌و به‌پرسانه‌و ده‌سه‌ڵاتیان،
هه‌ربۆیه ویستیان به تیرۆركردنی سۆران ئه‌م
ده‌نگه حه‌قخوازانه‌یه كپ بكه‌نه‌وه‌و ئه‌م
قه‌ڵه‌مه بویَره بشكیَنن.
ئه‌مرِۆ دوای تیَپه‌رِبوونی زیاتر له ده
رِۆژ به‌سه‌ر تیرۆركردنی سۆراندا، لیَره‌و
له‌ویَ نموونه‌ی سۆرانه‌كان یه‌ك له‌دوای یه‌ك
ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌رشه‌ی كوشتن و تیرۆركردن و
به ئاشكرا به ته‌له‌فۆن له ده‌ره‌وه‌و
ناوه‌وه‌ی كوردستانه‌وه هه‌رِه‌شه‌ی كوشتن‌یان
لیَده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی كه كیَیه به‌م
كاره‌هه‌ڵده‌ستیَت و هه‌رِه‌شه‌ی كوشتن له
نووسه‌ران ده‌كات، لای خه‌ڵكی و نووسه‌ران
خۆیان رِۆشنه، له هه‌مان كاتدا به‌شیَكی
زۆری په‌نجه‌ی تاوانه‌كانیش رِوویان له
ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان و به تایبه‌تیش
هه‌ردوو حیزبی زلهیَزی كوردستان یه‌كیَتی و
پارتییه و ئه‌وان به بكوژی سۆران تۆمه‌تبار
كراون، به تایبه‌تیش دوای كوشتنی سۆران
ئه‌وان میَش میوانیان نییه‌و هه‌ڵویستی
رِۆشنیان له‌وباره‌وه نیشان نه‌داوه،
ئه‌مه‌ش بۆخۆی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئه‌م
تاوانه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی
تر به‌هیَز ده‌كات.
تیرۆر كردنی سۆران و هه‌وڵی خامۆش كردن و كپ
كردنی چرای ئازادی و ده‌نگی بویَری
رِۆژنامه‌نووسانی ئازادیخواز. نیشانه‌ی برِوا
نه‌بوون به ئازادی رِاده‌برِین، ئازادی
رِۆژنامه‌گه‌ری، ئازادی بیركردنه‌وه‌یه له
لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری
كوردستانه‌وه، وه مایه پووچی هه‌موو
ئیدعاكانیانه له‌مه‌رِ ئازادی و دیموكراسی و
مافی و مرڤ ...هتد، و هه‌موو ئه‌و درووشمه
بریقه‌دارانه‌ن كه ته‌نها مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر
كاغه‌زن و رِۆژانه له رِیَی
میدیاكانیانه‌وه گۆیَی خه‌ڵكی كوردستانی
پیَكه‌رِ ده‌كه‌ن. كوشتنی رِۆژامه‌نووسان و
هه‌رِه‌شه‌كردن لیَیان، هیَمایه‌كی به‌هیَزی
په‌یرِه‌وكردنی عه‌قڵییه‌تی خیَڵه‌كی و
ئه‌وپه‌رِی كۆنه‌په‌رستییه له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه.
ده‌نگ و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی سۆران و سۆرانه‌كان،
ده‌نگیَكی ئازادیخواز‌و قه‌ڵه‌میَكی
حه‌قخوازانه‌یه، و رِیسوا كردنی گه‌نده‌ڵی و
ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌رستی و خیَڵه‌كییه، هه‌ر
بۆیه ئه‌م ده‌نگه به‌هیچ هیَزیَك
له‌نیَوناچیَ و كپ ناكریَته‌وه. سۆرانیَكمان
لیَده‌كوژن سه‌دان سۆرانمان لیَیان وه‌دنگ
دیَن، قه‌ڵه‌میَكمان ده‌شكیَنن سه‌دان قه‌ڵه‌م
ده‌بن چقڵی چاوی بكوژان و دوژمنانی ئازادی و
مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی رِاده‌ربرِین.
رِیسوایی بۆ بكوژانی سۆران، سه‌ره‌خۆشیم بۆ
خیَزان و كه‌سو كاری سۆرانی ئازیز و
هاورِیَیانی له گۆڤاری لڤین.



