وێنه‌ی قوربانیان
select 21 22 دنیای منداڵان
Postgirot :- 390804- 3
چۆنێتی رِه‌فتارو مامه‌ڵه‌ی هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌ك له‌گه‌ڵ مناڵاندا، گرنگترین پیَوه‌ری پیَشكه‌وتووی و ئازادیبونی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه، مناڵان له هه‌مووشتێک گرنگترن، وه له پیَشترن له‌هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی، ئایدۆلۆژی، ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی " یه‌كه‌م مناڵان" له به‌نده‌كانی پیَكهاتنی سه‌نته‌ری مناڵان، ئازاری 1999
* جگه له‌و بابه‌تانه‌ی كه به ئیمزای سه‌نته‌ری منالانه‌وه بڵاو ئه‌كریَنه‌وه ، ئه‌وانی تر رِاوبۆچونی خاوه‌نه‌كانیانه‌و ئیَمه لیَی به‌رپرس نین
چاوپێکه‌وتنی مالپه‌ڕی سه‌نته‌ری مناڵان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا فایه‌ق سه‌عید.
تێبینی \ لێره‌وه ده‌توانیت چاوپێکه‌وتنه‌که به PDF بخوینیته‌وه. وێنه‌ی ئاماده بۆ چاپ
که‌مپینی سه‌نته‌ری مناڵان ،له دژی مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه‌ی حکومه‌تی عێراق له ته‌ک مناڵانی بێسه‌رپه‌رشتدا.
مناله خۆشه‌ویسته‌كان..ئه‌م لینكه لینكی ته‌له‌فزیۆنی سویده و به‌رنامه‌ی باده بودا بو ي مناڵانه، كه زۆر خۆش و دڵگیره و یاری و بۆربۆریَنی خۆشی تیَدا هه‌یه.. به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه به دڵتان بیَت
كاری هونه‌رمه‌ندی لاو، ناسیح على خه‌یات ، خاوه‌نی فۆتۆ فیَنك له سلیَمانی، ئه‌ندامی چالاكی سه‌نته‌ری مناڵان له كوردستان، فه‌رمون به‌یه‌كه‌وه گه‌شتیَك به ناو ویَنه‌كانیدا بكه‌ین
گرتنى منالاَنى ئیشكه‌ر له‌ناو بازار‌و شویَنه‌گشتیه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسى نه‌وجه‌وانان..!!
ئه‌مرِۆ واته 14/8/2008 كاتژمیَر 10:30 ى به‌یانى له‌لایه‌ن ریَكخراوى ستیَپ بانگیَشتى كامه‌ران له‌تیف كرا بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك كه تایبه‌ت بوو به (گرتنى منالاَنى ئیشكه‌ر له‌ناو بازار‌و شویَنه‌گشتیه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسى نه‌وجه‌وانان .) كۆبوونه‌وه‌كه بریتى بوو له‌م ریَكخراوانه(ستیَپ ، سه‌نته‌رى منالاَن ، هاناى منالاَن ) سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وىَ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م له باره‌ى گرتنى منالاَن له لایه‌ن پۆلیسى نه‌وجه‌وانانه‌وه . مانگى (5)ى ساڵى 2007 مناڵپاریَزى كوردستان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئاماده‌كرد سه‌باره‌ت به پیَشكه‌ش كردنى پرۆژه‌ى (قه‌ده‌غه‌كردنى كاركردنى منالاَنى خوارته‌مه‌نى 15 ساڵى )كه چه‌ندین ریَكخراوى تر‌ى بانكردبوو سه‌باره‌ت به راوبۆچوونیان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه، كه یه‌كیَك له‌و ریَكخراوانه سه‌نته‌رى منالاَن بوو. پرۆژه‌كه‌یان بریتىیه له ده‌ستگیركردنى ئه‌و منالاَنه‌ى له بازار‌و شویَنه‌گشتیه‌كان كارده‌كه‌ن له لایه‌ن پۆلیسى نه‌وجه‌وانانه‌وه به پله‌ى یه‌كه‌م ئه‌ومنالاَنه‌ده‌گریَته‌وه كه كارى قورس ومه‌ترسىدار ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها ته‌مه‌نیان له خوار پانزه سالیه‌وه‌یه . پاشان ده‌بریَن بۆ مه‌ركه‌زى پۆلیس رِایانده‌گرن تاكو دایك وباوكیان دیَت هه‌روه‌ها فۆرمى تایبه‌تیان بۆده‌كه‌ن له لایه‌ن تویَژه‌رى كۆمه‌لایه‌تیه‌وه تاكو له هۆكارى ئیشكردنه‌كه‌یان بكۆڵنه‌وه ، ئه‌گه‌ر پیَویستى به هاوكارى بوو مناڵه‌كه ئه‌وابرِى هاوكارى ( 30 $ 60$ 120$ ) بۆ سىَ پله‌ى جیاوازه واته هاوكاریه‌كه سىَ جۆره ،ئه‌م هاوكاریه هه‌موومناڵك ناگریَته‌وه به‌ڵكوته‌نها ئه‌وخیَزانانه‌ى كه زۆر هه‌ژارن یان باوكیان نىیه یان باوكیان نه‌خۆشیه‌كى دریَژخایه‌نى هه‌یه یان كه‌سیان نىیه پاره‌یان بۆ په‌یدابكات .ئه‌مه پرۆژه‌كه‌ى مناڵپاریَزه به‌كورتى ،كه‌ئیَمه‌ش هه‌ركاتى خۆى ره‌خنه‌مان له میكانیزمى گرتنى مناڵه‌كان هه‌بوو به‌لاَم منالپاریَز هه‌رئه‌وه‌یان جىَبه‌جىَكرد كه خۆیان ده‌یانویست .كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مرۆ له‌سه‌رئه‌وه‌بووكه چى بكریَت بۆ وه‌ستانى گرتنى منالاَن له‌لایه‌ن پۆلیسى نه‌وجه‌وانانه‌وه هه‌ر چه‌نده پۆلیسه‌كان به‌جلوبه‌رگى مه‌ده‌نییه‌وه مناڵه‌كان ده‌گرن به‌لاَم پیَشیَلكارى مافه‌كانى منالاَنى تیَدا ده‌بیَت ، سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه به‌ریَز خاتوو ریچارد ئیشاره‌ى به‌و هه‌ولاَنه‌ى خۆیاندا كه كردوویانه بۆ وه‌ستانى گرتنى منالاَن باسى له‌وه‌كرد چه‌ندین سه‌ردانى مناڵپاریَزیان كردوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، وه‌لاَمى مناڵپاریَز ئه‌وه بووه كه ئه‌وان له‌و ریَگه‌یه به باشتر نازانن و توویانه كه چیتان له ده‌ست دیَت بیكه‌ن بۆ رِاگرتنى پرۆژه‌كه . ریَكخراوى ستیَپ سه‌ردانى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى كردووه له هه‌ولیَر هه‌ربۆ ئه‌م مه‌به سته (حاجى رِه‌سوڵ)یان بینیوه كه به‌ریَوبه‌رى دیوانه له وه‌زاره‌تى كار كه توانیویَتى له هه‌ولیَر و دهۆك گرتنى منالاَن له رِیَگه‌ى پۆلیسه‌وه رِاگرىَ . به‌لاَم تائیَستا له‌سلیَمانى هه‌ر به‌رده‌وامه ، ریَكخراوى ستیَپ بۆ جارى دووه‌م وسىَیه‌م سه‌ردانى مناڵپاریَزیان كردووه دواى مناقشه‌یه‌كى زۆر وتویانه كه ئه‌و كاره له ده‌سه‌لاَتى ئیَمه‌دا نىیه به‌ڵكو له ده‌سه‌لاَتى وه‌زاره‌تى ناوخۆدایه ، بۆئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى سلیَمانیان كردووه هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن (مامۆستا جه‌لال )ه وه به‌لیَنیان وه‌رگرتووه كه گرتنى منالاَن رِابگیریَت به‌لاَم تا ئیَستا رانه‌گیراوه وبه‌رده‌وامه . شایه‌نى باسه له پار مانگى (5)ى 2007 وه تائیَستا (1000)مناڵیان گرتووه به لاَم ئه‌و كۆمه‌كه‌ى كه قه‌راره بدریَت به منالاَن ته‌نها (40) مناڵیان وه‌ریانگرتووه كه ئه‌مه‌ش رِیَژه‌یه‌كى زۆر كه‌مه . ((ریَكخراوى ستیَپ لیَره‌دا پشتگیرى ریَكخراوى تر‌ى ده‌ویَت بۆ رِاگرتنى گرتنى منالاَن له‌لایه‌ن پۆلیسى نه‌وجه‌وانان )) شایه‌نى باسه كۆبونه‌وه‌كه نزیكه‌ى دوو سه‌عاتى خایاند بریاردرا كه كۆبوونه‌وه‌كان دریَژه‌ى هه‌بیَت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆژى دووشه‌ممه ى ئاینده كاتژمیَر (9)ى به‌یانى كۆبونه‌وه‌ى دووه‌م بكریَت ، هه‌ر ریَكخراویَ بۆچوون وره‌شنووسى خۆى بهیَنیَت . بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی