|
مۆبایل
گروپی خوێندکاران و لاوان و پیشكهش كردنى چهند محازهرهیهک
بۆ منداڵان و لاوان له شارى
كركوك

چالاکیەکانی سەنتەری مناڵان لە کەرکوک،
بە هاوکاری پالمە سەنتەری سویدی، لە ڕۆژی 29 ی جونی، بریتی بوو لە چەند
وانەیەک لە لایەن مناڵەکان خۆیان، لە قوتابخانەی پریادی کچانەوە.
وانەکان لە کاتژمێر 10.30 بەیانی دەستی پێکرد و بۆ ماوەی دوو کاتژمێری
خایاند بە ئامادەبوونی ئازاد ئەحمەد و تارا سەعید و 20 قوتابی و چەند
بەرپرسێکی تر.
وانەی یەکەم بریتی بوو
لە باسێک لەسەر مافی ئافرەتان و توندوتیژی بەرامبەریان، کە لە لایەن سێ
کچی لاو ئامادە کرا بوو. بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر بە مناڵان و
ئافرەتان دیاردەیەکی ئاشکرای نێو کۆمەڵگای ئێمەیە، بەڵام زاتکردن لە دژ
وەستانەوەی ئەم دیاردەیە و داواکردنی مافەکان شتێکی نادیار و دژوارە.
نایەکسانی نێوان ڕەگەز شتێکە هەر لە مناڵیەوە فێر ئەبین و ئیستیغلال
ئەکرێت. بەڵام کچانی ئەم گروپە قسەیان لەسەر وەستانەوە بەرامبەر بە
توندوتیژی ئافرەتان و ئەم نەریتە کۆنانە کرد و داوای یەکسانییان کرد،
وە کچانیش وەک پیاوان مافیان هەبێت خۆیان هاوسەری ژیانی خۆیان
هەڵبژێرن و بتوانن بخوێنن و کار بکەن و بڕوایان بە خۆیان بێت وە
هەروەها لەو زیندانەی ماڵەوە دەربچن.
لە دوای ئەم باسە پرسیارێک کرا
سەبارەت بە دەسەڵاتی حوکومەت و چی بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، کە
زۆر کات دەرئەنجامەکەی خۆکوشتن و خۆسوتاندن بووە. هەر لە ڕێگەی ئەم
گفتوگۆیەوە چەند پرسیار و نمونەیەک هاتنا ئاراوە، بۆ نمونە یەکێک لە
ئامادەبوان کچێک بوو کە لە دوایدا وانەی ووتەوە، باسی لەوە کرد کە
ئافرەت چەند بە سووکی سەیر ئەکرێت، بۆ نمونە ئافرەت ناوی شەرمنە، بەڵام
پیاوەکە ناوی پۆڵا یان ئازادە.
هەروەها باسیان لەوە
کرد کە کوڕان بۆیان هەیە بچنە ژیانی دەرەوەی ماڵ و زۆر شت فێر ببن و
ئەزموونی ژیان ببینن، بەڵام بۆ ئافرەتان بە پێچەوانەوە ئەبێت هەر لە
ماڵەوە دابنیشن و خەریکی مال و منداڵ ببن، هەر بەم دەلیلەش ئافرەتان
وەک دەرەجە دوو تەماشا دەکرێن بە پێی یاسا.
پاش پشوودانێکی کورت و
خواردن و خواردنەوە، دوو کوڕی لاو باسێکیان ئامادە کردبوو لەسەر
کێشەکانی قوتابیان لە قوتابخانە و لەگەڵ مامۆستاکاندا. هەروەها باسیان
لە کێشە و خراپەکانی سیستەمی وانە ووتنەوە و پەیوەندی نێوان مامۆستا و
قوتابیان کرد. زۆرێک لە مامۆستاکان کە وانە دەڵێنەوە تەنها بڕوانامەی
خوێندنی سەرەتاییان هەیە یاخود دەورەیەکی ئاساییان خوێندووە و بوون بە
مامۆستا و وانە دەڵێنەوە، یان وانەی تایباتی خۆیان ناڵێنەوە و وانەیەکی
تر دەڵێنەوە کە زۆر زانیاری و شارەزاییان نیە لەسەری. هەر بۆیە چەندەها
قوتابی مامۆستای تایبەتی گرتووە، کە زۆر شتی لێوە فێر دەبێت و زۆر
زانیاری وەردەگرێت و بە ئاسانی لە تاقیکردنەوەکانیدا سەرکەوتوو دەبێت.
لە هەمان کاتدا خێزان هەیە کە فەقیرن و توانایان نیە مامۆستای تایبەت
بگرن، بۆیە منداڵەکانیان ئەبێت بە هەل و مەرجەکە ڕازی بن و ببنە
قوربانی. کێشەیەکی تر کە قوتابیەکان باسیان لەسەر کرد فێری درۆ کردن
بوو لە قوتابخانە بۆ ئەوەی توندوتیژیان لەگەڵدا بەکار نەهێنرێت، هەر
بۆیە گەر بۆ قوتابخانە درەنگ بکەوون یان پەرتوکێکیان بیر چوبێت
کیشەیەکی گەورە وەک بەهانە ئەهێننەوە تا قایلیان بکەن، یاخود خۆیان
ئیمزای تاقیکردنەوەکانیان بکەن گەر دەرەجەیەکی باشیان بەدەست
نەهێنابێت، بۆ ئەوەی توندوتیژیان لەگەڵدا بەکەر نەهێنریت لە ماڵەوە.
خاڵێکی تر کە باسی
لەسەر کرا ، پەیوەست بوونی قوتابخانە و پەیمانگاکانە بە حیزب و لایەنە
سیاسیەکانەوە، کە هەموو دەسەڵاتێک دەگرێتە دەست و ناچاری قوتابیەکان
دەکات بۆ زۆر شت. هەروەها باس لە فرۆشتنەوەی تاقیکردنەوە و پرسیارەکان
کرا، کە لێرەشدا زۆرێک لە قوتابیان دەبنە قوربانی و ئەوانی تر سەرکەوتو
دەبن لە تاقیکردنەوەکاندا، لێرەش ئەتوانین نایەکسانیەکی زۆر گەورە
ببینین.
هەروەها کچێکی تری لاو
باسێکی پێشکەش کرد سەبارەت بە بانگەشە و مێدیاکان و ڕۆڵی
ڕاگەیاندن. تیایدا چەند نمونەیەکی هێنایەوە و باسی لە فیلم کارتۆنی
مناڵان کرد، کە وەڕگێردراوەتە سەر زمانی کوردی و عەرەبی، کە چەندەها
جنێو قسەی ناشیرینی تیایە و منداڵان فێری ئەبن. هەروەها کوشتن و
توندوتیژی بەکار هێنان لەم فیلم کارتۆنانەدا کە منداڵان وەریدەگرن و
بەکاری دەهێنن لەگەڵ کەسانی تردا. هەروەها باسی لەو ڕۆڵە گرنگە کرد کە
مێدیاکان و ڕاگەیاندن هەیانە و لە هەمان کاتدا حوکومەت هیچ چاودێریان
ناکات و بێ ئاگایە لێیان، هەر بۆیە ئەم دەرئەنجام و کاردانەوە خراپانای
لێ دەکەوێتەوە.
هەروەها باسی لە گرنگی ڕۆڵی مێدیاکان و ڕاگەیاندن کرد کە حوکومەت هیچ
چاودێریان ناکات و ئاگاداریان نیا، هەر بۆیە ئەم کاردانەوە و
دەرئەنجامە خراپانەی لێ دەکەوێتەوە.
هەر
لە سەرەتای کارەکانمان ناونیشانی سایتی سەنتەری مناڵانمان نوسی لەگەڵ
ئیمەیڵ و رەقەم تەلەفونی ئازاد ئەحمەد و تارا سەعید. هەروەها لە
کۆتاییدا هەر یەک لە ئامادەبوان بە کورتی لەسەر کار و چالاکیەکان دوان
و باسیان لە باشی و خراپیەکانی کرد. ئەو خراپیانەی کە باسیان لەسەر کرد
زۆری کات بوو هەروەها پەیوەست نەبوون بە کاتەوە. بەڵام زۆرێک لە
سوپاسگوزاری و خۆشحاڵی بەرامبەر بە چالاکیەکان باس کران وە هەروەها
سوود وەرگرتن و فێر بوونی زۆرێک لە زانیاری باش و بەسوود بۆ ژیان و
کۆمەڵگا.
بۆ لاپهڕهی سهرهکی
|