|
مۆبایل
گروپی دایكان و باوكان و رِیَكخراوه‌كان و پیشكه‌ش كردنى 2 محازه‌ره
بۆ مامۆستایانی قوتابخانه‌ى كرمانج له گه‌ره‌كى قادسیه له شارى
كركوك

سه‌عات 5 ئیواره‌ى رۆژى
30-06-2008 ، سه‌نته‌رى به‌رگرى له مافه‌كانى منالان ، له شارى كركوك
هه‌لسا به پیشكه‌ش كردنى 2 محازه‌ره بۆ 37 كه‌س له مامۆستایان و
به‌شیك له دایكان و باوكان له قوتابخانه‌ى كرمانج له گه‌ره‌كى
قادسیه‌ى شارى كركوك. ئه‌م محازه‌رانه له چوارچیوه‌ى پرۆژه‌ى
{په‌روه‌رده و فیركردن به شیوازى مۆدیرن}دایه ، كه سه‌نته‌رى
منالان له شارى كركوك به هاوكارى سه‌نته‌رى ئۆلف پالمه‌ى سویدى
به‌ریوه‌ى ده‌بات .
له سه‌ره‌تادا به كورتى ، ازاد احمد به‌ریوه‌به‌رى سه‌نته‌رى منالان
له عیراق ، باسیكى له سه‌ر سه‌نته‌رى منالان و كار‌و چالاكیه‌كانى و
ئامانجه‌كانى سه‌نته‌ر پیشكه‌ش كرد و دواتر له سه‌ر سه‌نته‌رى ئۆلف
پالمه و پرۆژه‌ى سه‌نته‌ر كه به هاوكارى ریكخراوى ئۆلف پالمه له
شارى كركوك به‌ریوه‌ى ئه‌بات، پیشكه‌ش كرد. دواتر محازه‌ره‌ى یه‌كه‌م
له سه‌ر تووند وتیژى له سه‌ر منالان و ریگاكانى چاره‌سه‌ر كردنى
،پیشكه‌ش كرا له لایه‌ن هه‌ردوو مدرب { ست سوهام و ست انسام} كه
ئه‌ندامى مۆبایل گروپى دایكان و باوكان و ریكخراوه‌كانن له پرۆژه‌ى
سه‌نته‌ر له شارى كركوك.
ئه‌وان له باسه‌كه‌یاندا له‌سه‌ر تووند و تیژى و جۆره‌كانى
وشیوازه‌كانى و چاره‌سه‌ر قسه‌یان كرد ومامۆستاكان و دایكان و باوكانیش
به‌شداریه‌كى به‌رچاویان كرد له باسه‌كه‌دا ، وه پیویسته ئه‌وه
بووتریت كه شیوازى ووتنه‌وه‌ى محازه‌ره‌كه له‌سه‌ر شیوازى حوارى بوو
، كه ئه‌م شیوازه ریگه‌خۆشكه‌ر بوو بۆ به‌شدارى ئاماده‌بووان.
محازه‌ره‌ى دووه‌م له لایه‌ن ازاد احمد به‌ریوه‌به‌رى سه‌نته‌رى
منالانه‌وه پیشكه‌ش كرا له سه‌ر مامه‌له‌ى ته‌ندروست و ئینسانی له
گه‌ل منالان له مال و له قوتابخانه.
كه له باسه‌كه‌یدا به شیوه‌یه‌كى ته‌فسیل له سه‌ر مامه‌له‌ى
ئینسانانه و دروست قسه‌ى كرد و چه‌ندین نمونه و ته‌جروبه‌ى زیندووى
هینایه‌وه ، به‌شداربوانیش به شیوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌شداریان كرد له
قسه و باس و مانقه‌شه و ده‌وله‌مه‌ند كردنى باسه‌كه.
له به‌شی كۆتایی هه‌ردوو محازه‌ره‌كه‌شدا له سه‌ر شیوازى چاره‌سه‌ر و
ریگاكانى كه‌م كردنه‌وه‌ى تووند و تیژى و هه‌روه‌ها له ره‌خساندنى
ئه‌و شتانه‌ى كه ریگه خۆشكه‌رن بۆ ئه‌وه‌ى كه مامه‌له‌ى ئینسانی و
دروست له گه‌ل منالان بكریت ، قسه و باس كرا.
دوا شتیش ئه‌وه بوو كه بیروراى به‌شدار بوان وه‌رگیرا له سه‌ر
محازه‌ره‌كان و به شیوه‌یه‌كى گشتى به ئیجابی هه‌لسه‌نگینرا و
داوایان كرد كه به‌رده‌وام بین له‌م محازه‌ره‌و و ده‌ورانه
.هه‌روه‌ها داوایان له سه‌نته‌ر كرد كه ده‌وره بۆ منالانى ئه‌م
قوتابخانه‌یه و ئه‌م ناوچه‌یه بكاته‌وه ،تا منالانیش سوودمه‌ند ببن
له‌م ده‌ورانه.
شیاوى باسه له كاتى پیشكه‌ش كردنى محازه‌ره‌كاندا ، ئاو‌و بیبسی و كیك
به سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌ش كرا.
|